٢٤- گولهڕهز:
گولهڕهز له شێوه‌ی شیلان بو، به‌لام بۆنهكی یه‌كجار خۆشیان هه‌بو، گوله‌كانی گولهڕهز سه‌ره‌ڕای بۆن خۆشی و جوانی، په‌لكه گوله‌كان وشك ده‌كران و لهمالان ههلدهگیران و بۆنیان هه‌ر ده‌ما. زۆر كه‌سیش په‌لكه گولهڕهزی له‌گه‌ل تۆچا تێكههلاو ده‌كرد و تام و بۆنی چایه‌ی زۆر خۆش ده‌كرد.
٢٥- چنار:
چنار دارێكی ئاوییه، له دێمه‌كار ناڕووێ. زۆر ئه‌ستور و به‌رز ده‌بێت، په‌لكی پان و گه‌وره و سێ په‌ڕن. هه‌رسال توكلی كه‌ون فڕێ ده‌دات و ڕه‌نگی نوێ و گه‌شی به‌دیار ده‌خاته‌وه. پاییزان پێشی هه‌لوه‌رین، گه‌لاكانی زه‌ردو سۆر ههلدهگهڕێن. گه‌ردێكی زۆر خراپی هه‌یه و هه‌ر كه‌سێك داری چنار ده‌بڕی، قوڕگی پڕ له‌و گه‌رده ده‌بێت و ده‌ست به كوخین ده‌كات. جار هه‌یه گاریگه‌ریی ئه‌و گه‌رده‌ی له‌سه‌ر ده‌مێنی بۆ چه‌ند ڕۆژێك. چنار قاریتهی نایابی لێ دروست ده‌بن. هه‌ر ئه‌وتۆ بۆ نیر و ئامور به‌كار ده‌هات. داری چنار بۆ سولی ئاش و په‌روانه‌كانی ئاش و سهڕنهی ئاش به‌كار ده‌هات. باسكێشی ئامور. مژانه. بۆسه، نیر. كوانه، زۆربه‌ی ئه‌و شتانه له داری چنار دروست ده‌كران.
٢٦- سپیندار:
سپیندار یان ئه‌سپیندار، دارێكی ڕاست و هه‌لچوو ئاوییه، تایبه‌ت دهچیندرێ بۆ خان‌و. زۆر ئاسانه بۆ بڕین و سپی كردن، لۆچ كردن، توكل له‌سه‌ر هه‌لگرتن. سپینداری شاتان یه‌كجار زۆر درێژ ده‌بێت و لك و پۆپی زۆر كه‌م پێوه دێن. سپینداری په‌لت زۆر درێژ نابێت و لك و تای پێوه دێن. ئه‌و لك و تا ده‌كرانه شیشه توتن و پاییزان كه توتن ده‌بڕدرا، له شیشیان ده‌داو له ژورێكی تاریك ههلدهواسرا هه‌تا زه‌رد هه‌لده‌گه‌ڕا، پاشان ده‌رك و كولهنگیان ده‌كردنه‌وه هه‌تا توتن مه‌یله‌و هیشك ده‌بو، ئه‌وكاتی له شیشان ده‌كرایه‌وه و ده‌كرایه ده‌سك و تاخه و به توره‌ی بی ده‌به‌سترا. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی داری سپیندار ڕاست ههلدهچو، بۆ زۆر شت به‌كار ده‌هات. به‌تایبه‌ت له خانوو دروست كردن، سپیندار ده‌كرایه ستون و سه‌ره ستون و قاریته و ڕاسته. هه‌ر ئه‌وتۆ ته‌خته ده‌رگاو ڕۆخه كولهنگیش له داری سپیندار دروست ده‌كران.
٢٧- بی:
بی، بیوك یان بیۆك، ئه‌ویش دارێكی ئاوویه، چاندنی زۆر ئاسانه، هه‌ر توره، لكه دارێكی بی، له ده‌و ئاوێك بچه‌قینی، شین ده‌بێت و ده‌بێته بنه‌دار. توره بی، یان بلێین توره بیوك زۆر شتی لێ دروست ده‌كران. بۆ نمونه، خه‌لێف، تریان، سه‌به‌ته، چێنك، سه‌وی، شهپۆپه، لیان. سێ جۆره داره بی هه‌بون، زه‌رده بی و ڕه‌شه بی و شۆڕه بی. زه‌رده بی، زۆر بۆ پینج و په‌ڕ یان په‌روانه‌ی ئاش به‌كار ده‌هاتن. زه‌رده‌بی دارێكی زۆر چڕ‌و خۆڕاگره. دارێكی سوكه و بۆ به‌كارهێنان و ئیش و كار مرۆڤ هیلاك ناكات. بۆیه زۆربه‌ی دهستكه خاكه‌ناس و پێمه‌ڕه و شه‌نه و نانبرێژك و تیرۆك له زه‌رده بی دروست ده‌كران. شۆڕه بی هه‌بون به‌لام دارێكی قرپۆكه، بۆیه زۆر به‌كاریان نه‌ده‌هێنان.
٢٨- بێ:
بێ، داری به‌رگره، به‌ره‌كه‌ی سێ جار به‌قه‌د كرۆسك، هه‌رمێ، گڕك، گه‌وره‌یه. بێ به شینی لێدهكرانهوه و ده‌خرانه ناو ئارد و به‌و شێوه ههلدهگیران هه‌تا زستانان و زه‌رد ههلدهگهڕان و ده‌خوران، هه‌ر ئه‌وتۆ مڕهباو خۆشاویان لێ دروست ده‌كران. داری بێ بۆ ئاسنجاوان به‌كار نه‌ده‌هات.
٢٩- ته‌وری:
ته‌وری جۆره تهڕاشێكه، ته‌نها تۆز و گه‌رد ده‌گری، به‌ری خواردنی نییه. له جێگا به‌رزه‌كان و سارده‌كان ده‌ڕووێ.
٣٠- گیونی:
گیونی، (گوێنی). جۆره‌كان. شه‌نگه گیونی، زه‌رده گیونی، تڕتاله گیونی خرچه گیونی، گرژه گیونی. شه‌نگه گیونی ئه‌و گیونیانه بون كه زۆر گه‌وره ده‌بون. له كوێستانان یه‌كجار زۆره، ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئاگادار نه‌بێت له ڕێكردن و به‌له‌ك پێچی نهبهستبن، ده‌كرێ هه‌موو به‌له‌ك و گۆزینگی به‌خوێن دابێن له‌به‌ر دڕك و ستریی گیونی. جۆره جهویهكیان پێوه دێت و ڕه‌نگی خورمهیی و وه‌ك شوشه‌یه، به‌لام له شێوه‌ی بنیشت نه‌رمه. وابزانم له‌بۆ زۆر له داوو ده‌رمانی پێشان به‌كار ده‌هات. گرژه گیونی ئه‌وه‌نده تێكنیشتهیه، وه‌ك پشتی ژوژییه له دڕك. زه‌رده گیونی، داره‌كه‌ی خۆشه بۆ مالات یان بلێین مالیات، واته (حه‌یوانات). له‌بیرمه كه شه‌ڕی بارزانی و برادۆستیان كۆتایی هات، سالی ١٩٧٠ كه چوینه‌وه سه‌ر گونده‌كه‌مان و ئاوه‌دانمان كرده‌وه، پێڕانه‌گه‌یشتین گیا‌و و چل‌و به‌پێی پێویست له‌بۆ مالاتمان دابین بكه‌ین و زستان به‌سه‌رداهات و خوارده‌مه‌نیی حهیواناتمان لێبڕا. گوندیانمان به‌گه‌ل یه‌كتر ده‌كه‌وتن و گۆریه‌ی به‌نك و ساقه و به‌له‌ك پێچیان ده‌به‌ستن و پاشان لیان و شهپۆپهیان له‌پێ ده‌كردن و به‌سه‌ر به‌فردا ده‌ڕۆیشن هه‌تا ده‌گه‌یشتنه كیوستان (كوێستان)ی چهمانێ و گیونیان له‌بن به‌فر ده‌رده‌هێنان و ده‌یانبڕین و ده‌یان كردنه پشتی (كۆلهپشت) و ده‌یانهێنانه‌وه بۆ مه‌ڕ و بزنان، به‌و شێوه توانیمان بگه‌ینه بهارو مالاتمان له‌برسان نهتولێنهوه. خۆم داری گیونیم تام كردووه، تامێكی تفت و ترش ده‌دات، تامی داره گیونی له شێوه‌ی تامی مێكوكه، وه‌ك ده‌زاندرێ، ده‌شتی هه‌ولێر مێكوكی زۆره.
٣١- كنێر:
دار كنێر، له به‌رزاییه‌كانی شاخه‌كان ده‌ڕووێ، هنده‌ك شێنه تای زۆر شوشه‌یی و جوان ده‌دات و خه‌لكان تایبه‌ت له‌دوای ده‌گه‌ڕێن بۆ گۆپال و گۆچان و دارده‌ست. ههرئهوتۆ خه‌لكان پێیان دارێكی پیرۆز بو. ده‌گۆترا، فلان كه‌س گۆپالی دار كنێری پێیه. بۆ مژانه و كه‌وانه و شهپۆپه و لیانیش به‌كار ده‌هات.
٣٢- بناوی:
دار بناوی ئاوییه، به‌ری خواردنی نییه، لكه زراوكانی زۆر قرپۆكن و زوو ده‌شكێن. بۆ خانوو به‌ره به‌كار ده‌هات. هه‌ر ئه‌وتۆ ده‌سته مستی ئامور و دهندهی ئامور و شمشیر و مژانه‌ی لێ دروست ده‌كران.
٣٣- سماق:
سماق دارێكی بچوكه، له دێمه‌كار و ده‌و ئاوانیش شین ده‌بێت، به‌رێكی زۆر سودبهشی پێوه دێت، كه پاییزان به‌ری پێده‌گات و سۆر ههلدهگهڕێ، خه‌لكان ده‌یچنن بۆ ناو خواردن و بۆ زۆر شتی ترش ده‌كرێ به‌كار دێت. دیاره زۆر ترشه، ئه‌وانه‌ی ده‌یچنن، له‌به‌ر ترشی، هه‌موو چه‌رمی ده‌م و چاویان گرژ ده‌بێت، بۆیه وه‌ك ته‌علیق، ئه‌گه‌ر كه‌سێك توڕه بایه، دهیانگۆتێ، ئه‌وه‌نده توڕه‌یه، ده‌لێی سماقی چنییه یان ده‌یانگۆت، ئه‌وه‌نده توڕه‌یه ده‌لێی سماق فرۆشه.
٣٤- قه‌یسی:
داری قه‌یسی، به‌ده‌ست ده‌چاندرا، جار هه‌بو له‌گه‌ل جۆره داریتر بهتورمه ده‌كرا، بۆ نمونه، ده‌كرا كه دار بهاران بشكۆی ده‌دا، داری قه‌یسی له‌گه‌ل داری هه‌رمێ بهتورمه بكرێ، كه ئه‌و دارانه پێكه‌وه بهتورمه ده‌كران، ده‌بیندرا له بنی، یه‌ك دار بو، به‌لام له سه‌ره‌وه دو جۆره دار بون و به‌ری هه‌ردوكیان جیاواز بو. داری قه‌یسی زۆر جوان و ڕاو ڕاوو ڕه‌نگ خورماییه.
٣٥- كفرۆك:
كفرۆك ته‌نها له ده‌و ڕوبار و چه‌م و گه‌لییان ده‌ڕوان. توره كفرۆك ده‌كرانه گێسكی ڕامالین و خاوێن كردنه‌وه‌ی بێلاوی و حه‌وشه‌كان. په‌لك و گولی كفرۆك باشترین خۆراكی مێشی هه‌نگوینه و باشترین به‌رهه‌می هه‌نگوین دروست كردنی لێ په‌یدا ده‌كه‌ن.
No comments:
Post a Comment