مالباتی شێمه‌د، به‌شی (٢)
بێینه‌وه سه‌ر ژیانی حهمهدعهلی و زێڕینی هاوژینی.
ڕۆژانه بیر و باسیان له‌سه‌ر نه‌زۆكی و مندال نه‌بونیی زێڕین بووه، خزم و دۆست و دراوسێ هه‌رده‌م ڕویان له حهمهدعهلی بووه و هانیان داوه و پێیان گۆتووه داری بێبه‌ر و خشر، بۆ بڕین نه‌بێت بهكهلك هیچ ناهێت، زێڕینیش بێزار و ئومێد بڕاو بووه، هه‌رچه‌نده حهمهدعهلیی له ڕوحی خۆی خۆشتر ویستووه، به‌س له‌ژێر عه‌قلییه‌تی پیاو سالاریدا، هیچ ده‌ستهه‌لاتی نه‌بووه، زێڕین ژنێكی زۆر چه‌له‌نگ و بێده‌نگ و دیندار بووه، هه‌موو شتێكی له‌مه‌ڕ خوداوه زانیوه. دیاره حهمهدعهلی به‌رده‌وام چاوبگێڕ بووه و به‌دوای هه‌لدا گه‌ڕاوه بۆ په‌یدا كردن و هێنانی ژنێكیتر.
له سه‌ره‌تای سالانی په‌نجاكاندا، باپیرم كچێكی تاقانه‌ی هه‌بوو به‌ناوی عه‌یشێ، له ته‌مه‌نی تازه بالق بونی دابووه، ڕۆژێك باپیرم له خانه‌قای شێخ ڕه‌شید لۆلانی گوێبیستی وتاری مه‌لای خانه‌قا ده‌بێت ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه له دینی ئیسلامدا ده‌لێ، هه‌رچی كچی عهزهبی لهمالێدا هه‌بێت و به مێردی نه‌دات، گوناحكار ده‌بێت و دینداریشی له‌كه‌دار ده‌بێت، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه مالێ و بانگی عه‌یشێی كچی ده‌كات و پێیده‌لێت، كچم تۆ بالقی، هه‌ڕه‌تی مێرد كردنته، منیش كه‌سێكی خودایی و دیندارم، نامه‌وێ ئۆبالی تۆم له مل بێت، ماوه‌ی دو حهفتهت پێده‌ده‌م، ئازادانه چاو بگێڕه له‌ناو گه‌نجانی گونده‌كه‌ماندا كه‌سێك هه‌لبژێره، كامه‌ت ده‌ست نیشان كرد، به‌دلی تۆ ده‌تده‌مه ئه‌وی، دو حه‌فته ته‌واو بێت و تۆ كه‌ست دیار نه‌كردبێت، من كامهم به‌دل بێت لهویت ماره ده‌كه‌م، عه‌یشێ له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌یی و لاوی‌دا دابووه، ئه‌و سه‌رده‌می شه‌رم و شوره‌یی پشتدهستی مرۆڤه‌كان بووه به‌تایبه‌تیش گه‌نجان، دو حهفتهكه ته‌واو ده‌بن و عه‌یشێ له‌ڕووی ناهێت باسی مێرد كردن بكات و وه‌لامی نابێت، باپیرم پێیدهلێ مادام تۆ بڕیارت نه‌دا، من بڕیار ده‌ده‌م و له یوسف سۆفی حاجی،ت ماره ده‌كه‌م، چه‌ندی عه‌یشێ ده‌لێ، بابه هێشتان زووه بۆ به‌مێرد دانم، باپیرم ده‌لێ خۆ ناته‌وێ ببیه هۆی گوناحكار بونم و به شه‌ریعه‌تی ئیسلام نانم حه‌ڕامه هه‌تا تۆ به‌مێرد ده‌ده‌م، باپیرم ده‌نێریت به‌دوای یوسف،دا‌و پرسی پێده‌كات داخوا ڕازییه، عه‌یشێی كچی لێ ماره بكات؟ یوسف له خودای ویستبو و بڕوای به‌و خه‌ونه ڕۆژ نه‌كردبو، باپیر بڕیار ده‌دات، عهیشێیش نه‌یتوانیبو له فه‌رمانی باوكی لابدات، هه‌ر له‌و ڕۆژان بڕیاری ماره بڕین درابو، به‌دوای مهلایهكیاندا ناردبو و له یه‌كتریان ماره كردبون، یوسف به یارمه‌تی ئامۆزاكانی خۆی ئاماده كردبو و عه‌یشێ كرابووه بوك و گواستبویانه‌وه. ئیدی یوسف و عه‌یشێ ده‌بنه هاوسه‌ر و خودان مال. ئه‌و سه‌رده‌می هۆشیاری هه‌ر ئه‌وه‌نده بووه كه ژن و مێرد پێكه‌وه ده‌خه‌وتن و ژنه‌ی بێ ده‌ستهه‌لات مندالدانی پڕ ده‌بو، ده‌نگ و باسی جیرانان هه‌ر ئه‌وه بووه كه گۆتراوه، چ زوو خودا ئهولادێكی پێیان به‌خشی و دوعای سالح بونیان بۆی كردووه بێ ئه‌وه‌ی بزانن كچه یان كوڕ. هه‌ر ئه‌وتۆ باكیان به نه‌بونی و زه‌بونی و ده‌ستكورتی نه‌بووه، بڕوایان وابووه، كه خودا مندالێكی دا، ڕزقیشی ده‌دات. په‌یدا بونی یه‌كه‌م مندالی نۆبه‌ره‌ی یوسف و عه‌یشێ، كچ بو و ناویان ناوه له‌یلێ. یوسف كه‌سێكی ساده و ساویلكه و سۆفییه‌كی ڕیشدار بو، له ماله‌وه حیسابی بۆ كه‌س نه‌ده‌كرد و هه‌ر خۆی خاوه‌ن بڕیار بو، پاییزی سالی ١٩٦٢ كه برادۆستهكانی ئاواره‌ی توركیا و ئێران ببون، گه‌ڕابونه‌وه و ته‌سلیم به ده‌وله‌تی عێڕاق ببونه‌وه، مالی یوسف و عه‌یشێ له‌گه‌ل خهلكانێكیتر ڕه‌شمالیان ههلدابون له بهستههۆڕێ، له‌و ماوه‌دا، بارانێكی به خوڕ باریبو، له هنده‌ك جێگایان لێمشت هه‌ستابون، یوسف و عه‌یشێ چه‌ند كه‌چه پزگوڕێكی بێ كه‌لكیان هه‌بونه، لێمشت مالی ئه‌وانی گرتبویه‌وه و هه‌رچی هه‌یانبو، به‌به‌ر لافاو كه‌وتبو و هیچیان بۆ نه‌مابویه‌وه. نازانم له چییه‌وه ناوی یوسف ده‌گۆڕێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌زانم كه یوسف هه‌ر به ماموسو بانگ ده‌كرا، ده‌كرێ ماموسو، دو ووشه‌ی بهتورمه بن، واته مام یوسف لێك درابن و كرابێته ماموسو. كه ماموسو بینیبوی، لێمشت ئه‌و ماله نابوتهی هه‌یبو ئه‌ویشی ڕامالیبو و هیچی نه‌مابو، هه‌ست و سۆز‌و غه‌ریبی لێی ههلنیشتبو و مهزوب ببو، بۆیان گێڕامه‌وه و گۆتیان، حالی گرتبو، له هیچ نه‌ده‌بووه خودان و هه‌ر ئه‌لله ئهللهی ده‌كرد و ده‌هات و ده‌چو و ده‌یگۆت، خودایه هه‌ر تۆ و شێخ ڕه‌شید ئاگاداری حالی ئێمه‌ن و دیاره خه‌تامان هه‌یه، بۆیه وامان به‌سه‌ر ده‌هێنن، خودایه تۆبه له‌مه خراپترمان به‌سه‌ر نه‌هێنن. هه‌رچۆن بێت، خه‌لكان بار‌و بویان بۆ كردبون و هنده‌ك شتیان بۆ كۆكردبونهوه. ئه‌و ئاواره‌یی درێژه‌ی كێشابو و مالی حهمهدعهلی و حاجی شێمهدی برای و ماموسو كه‌وتبونه گوندی چه‌مه‌دوبز له خوار كه‌له‌كی یاسین ئاغا (ناحیه‌ی خه‌بات) له سالی ١٩٦٥ بۆ ١٩٦٦ له‌یلێی كچی ماموسو و عه‌یشێ ته‌مه‌نی ده‌گاته ده‌وری دوازده سالان و مندالێكی به‌رچاو بو، ماموسو و عه‌یشێ كچێكیتر و كوڕێكیشیان په‌یدا ببون، كچهكهیتریان ناو نابو گولێ و كوڕه‌كه‌یان ناو نابو ئه‌سعه‌د حهمهدعهلی و زێڕین هه‌ر بێدوایی و زوڕیه‌ت مابونه‌وه. حاجی شێمهدی برای له ڕووی ماموسوی نابو و پێیگۆتبو، ئێمه پسمامین و پاروی له ده‌م ده‌كه‌وێته كۆش، هه‌ر هی خۆمانه، له‌یلێی كچت گه‌وره بووه و بیده به حهمهدعهلیی برام به‌لكو خودا چه‌ند ئهولادێكیان پێبدات و بێدوایی نه‌مێنیته‌وه، ماموسو ڕازی ده‌بێت و فه‌رمان ده‌دات، گه‌مژه مه‌لایه‌ك بانگ ده‌كه‌ن و لێیلێی ته‌مه‌ن مندال له حهمهدعهلیی ته‌مه‌ندار و ژندار ماره ده‌كه‌ن. له‌یلێ به‌هۆی مندالیه‌وه هێشتان نه‌یده‌زانی ژن و مێردایه‌تی و مالداری و كابانایهتی، چییه و چۆنه، دایكی ناچار ده‌بێت، ڕۆژانه ئامۆژگاریی ده‌كات و پێیدهلێ تۆ تازه ژنی و خاوه‌ن مێرد‌و مالی و ده‌بێ خزمه‌تی مێردت بكه‌یت و فێری شی‌و لێنان و جل و به‌رگ شوشتن و كاری كابانیهتی بیت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌یلێ له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌یی داب‌و، حهمهدعهلیش كه‌سێكی زۆر به ته‌مه‌نتر و زه‌لامێكی شه‌رم لهخۆكهر و دیاری ناو خه‌لكی ده‌وروبه‌ری بو، هه‌رده‌م تێكنهگهیشتنیان هه‌بو و پێكه‌وه نه‌ده‌گونجان، له‌یلێ زیز ده‌بو و ده‌چووه‌وه لای دایك و باوكی و ئه‌وانیش به‌زۆر ده‌یانبرده‌وه به‌ر مالی مێردی، ماوه‌یه‌كی زۆری خایاند هه‌تا له‌یلێ توانیی ته‌سلیم به واقعی عه‌قلیه‌ت و نه‌ریت و ژیانی ئه‌و سه‌رده‌م بێت و بزانێت كه ئه‌و بڕیارده‌ری ئایینده‌ی خۆی نییه و دیل ئاسا ده‌بێ قبولی ئهمرو فه‌رمانی دایك و باوك و مێرد و ده‌وروبه‌ری بكات بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی لێ حه‌رام نه‌كرێت. هه‌ر چه‌نده حهمهدعهلیش كه‌سێكی زۆر باش و مه‌ندو له‌سه‌ر خۆ بو، به‌لام نه‌یتوانی هاوسه‌نگی له به‌ینی دو ژن‌دا ڕاگری و به‌لادا نه‌كه‌وی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌یلێ تازه هه‌رزه و خوێن گه‌رم و زهوقیتر بو له زێڕینی ئومێد بڕاوو ژن بهسهرهاتو، هه‌ر زوو حهمهدعهلی به‌لادا كه‌وتوو ڕووی خۆشه‌ویستیی دایه ژنه تازهكهیی و كۆنه‌كه‌ی خسته قالبی زۆری له‌خۆكردن بۆ هه‌وال پرسین و به‌سه‌ر كردنه‌وه و كاری ژن و مێردایه‌تی، بۆیه زێڕینیش ده‌روونییه‌ن خزییه ناو بیری پشت گوێ خراوی و خۆ به ته‌نیا بینی و ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ زیادتر هه‌ست به ناڕێكیی ده‌روونیی زێڕین دهكراو كه‌وته ناو حالاتێكی وه‌س وهسیدا و نوێژه‌كانیشی به ڕێكی پێ ئه‌نجام نه‌ده‌دران، هه‌تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئیدی زێڕین ته‌واو مالی جیا بكرێته‌وه و هه‌رچه‌نده به له‌ش و لار‌و ته‌مه‌ن هێشتان تازه و به‌ژن شێنه‌یی بو، به‌لام له‌باری ده‌روونیدا، خۆی به پیره ژنێكی له هه‌موو شتێك وه‌ستاودا ده‌هاته به‌رچاوو ههلسوكهوتیشی ته‌واو له مرۆڤێكی به‌هێز و ته‌ندروست گۆڕابون بۆ ته‌مهندارێكی بێ هیواو چاوه‌ڕوانی كۆتایی ژیان و هیچیتر. وهسوهسیهكهیشی ڕۆژ له دوای ڕۆژ زیاد ده‌بو، هه‌تا گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی هه‌موو دراوسێكان گوێبیستی نوێژ كردنی ده‌بون و هیچی له‌سه‌ر یه‌ك نه‌بوو به ده‌نگێكی زۆر به‌رز هه‌ر وشه‌یه‌كی چه‌ندباره ده‌كردنه‌وه و هه‌ر قه‌ناعه‌تی نه‌ده‌هات، ده‌یانجار له كاتی سوجده بردندا نوێژی به‌تال ده‌كرد و لهسهریڕا دایدهبهستهوه، هه‌تا نییه‌تی نوێژی ده‌هێنا، هه‌ر ده‌یگۆت: نییه‌ت، نییه‌تم، نیییهتمه نوێژ نیییییهتمه نوێژ بۆ خودای نیییییهتمه نوێژ بۆ خودای خۆم بكه‌م، نییه‌ت نییه‌تم، نیییییهتمه نییییییییییییهتمه، هه‌ی به‌نه‌فره‌ت بی ملعون، بڕۆ وازم لێبهێنه هه‌تا بتوانم نوێژه‌كه‌م بكه‌م، دیسان به ده‌نگێكی زۆر به‌رز، ده‌ستی پێده‌كرده‌وه و هه‌ولی ده‌دا كه نییه‌ت بهێنی و نوێژ دابه‌ستی، به‌لام وه‌سوه‌سه وایلێكردبو، وایده‌زانی نییه‌تی ته‌واو نییه و خودا گوێی لێنابێت و لێی وه‌رناگری، بۆیه ده‌نگی به‌رزتر و به‌رزتر ده‌كرده‌وه و هه‌ولی نییه‌ت له‌دوای نییه‌ت هێنانی ده‌دا و هه‌ر بۆی نه‌ده‌هاته‌وه به‌ر یه‌ك، جار هه‌بووه، به كاتژمێر خه‌ریكی یه‌ك نوێژ ده‌بو و هه‌ر بۆی ته‌واو نه‌ده‌بو، كه ده‌كه‌وته ئه‌و بارودۆخ، گشت دراوسێكان گوێبیستی یه‌كه یه‌كه‌ی ووشه‌كانی ده‌بون له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌تا هێزی تێدابایه، ده‌نگی به‌رز ده‌كرده‌وه و هه‌ر قه‌ناعه‌تی نه‌ده‌هات، حهمهدعهلی یارمه‌تیی قوت و جل و به‌رگیی ده‌دا، به‌س ته‌واو له باوه‌ش و خۆشه‌ویستیی هاوسه‌ری و هاوژینی دابڕابون و هیچیان به‌سه‌ر یه‌كه‌وه نه‌مابو، سه‌ره‌ڕای دابڕانیشیان، زێڕین ئه‌وه‌نده حهمهدعهلیی خۆشده‌ویست، جار هه‌بو، شه‌كرۆكه و ڕهزیانه و لوقمی ده‌دانه مندالانی دراوسێیان و پێیدهگۆتن، وه‌سف و سه‌نای حهمهدعهلیم بۆ بكه‌ن و خۆیشی هه‌رده‌م به به‌ژن و بالای ئه‌وی ههلدهگۆت، زێڕینیش ناوی به زێڕۆ بانگ ده‌كرا، هه‌رچه‌نده له زاراوه‌ی ناوچه‌ی برادۆستدا، ناوی زێڕۆ بۆ نێر، واته بۆ پیاوان داده‌نرێ، كه‌چی زێڕین، هه‌ر به زێڕۆ ناودێڕ ببو، زێڕۆ به‌و شێوه هه‌رده‌م له ژوورێكی بچوكدا درێژه‌ی به ژیان ده‌دا، هه‌رجاری حهمهدعهلی مالی گواستبایه‌وه، یانیش به‌هه‌ر هۆێكه‌وه باری كردبا له جێگایه‌ك بۆ جێگایهكیتر، زێڕۆیش له‌گه‌لی ده‌ڕۆیشت و حهمهدعهلی و براو ئامۆزای، ژوورێكیان بۆ زێڕۆ دابین ده‌كرد و به‌ته‌نیا ده‌ژیا و له ئیش و كاری ناومالێ و خزمه‌تی مندالان، یارمه‌تیی خێزانی حاجی و حهمهدعهلیشی ده‌دا، به‌و شێوه درێژه‌ی به ژیاندا هه‌تا سه‌روبه‌ندی ڕاپه‌ڕینی سالی ١٩٩١، چه‌ند ڕۆژێك پێشی كۆچڕه‌وی هه‌مان سال، دیاره ویستبوی خواردن بۆخۆی ئاماده بكات، ئاگر به‌رببووه مالێی، بۆخۆیشی به‌شی هه‌ره زۆری له‌شی سوتابو، له‌و ڕۆژانیشدا، ڕژێمی سه‌ددام تكریتی هێرشی سه‌ر ناوچه ڕاپه‌ڕیوه‌كانی كوردنشینی كرده‌وه و هزاران خه‌لكی مه‌ده‌نی مال و حالیان به‌جێ هێشتن و ڕه‌ویان كرد بۆ سنوری توركیا و ئێران، دیاره مالباتی حهمهدعهلی و حاجی شێمه‌د وه‌ك هه‌رجار لێی ببونه خاوه‌ن و به برینداری و له‌ش سوتاوی، له‌گه‌ل خۆیان بردبو هه‌تا ده‌شتی هێرتێ، به‌س به‌رگه‌ی ئازاری برینی سوتان و سه‌رماو گه‌رماو برسیه‌تیی نه‌گرتبو و ڕوحی پاكی له له‌شی بێهێزی جیاببویه‌وه و چووه‌ته ناو خه‌وی نه‌بڕاوه و مالئاوایی له ژیانی پڕ له ده‌رد و ئازار و ته‌نیایی كردووه. هه‌ر له‌و كۆچڕه‌ودا له‌شی بێ‌گیانی له گوندی جه‌ڕا، له ده‌شته هێرت ژێرگل كراوه.
لهیلێش دوای ئه‌وه‌ی زانیی كه لێناگه‌ڕێن به ته‌مه‌ن و حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی هه‌رزه‌ییدا گوزه‌ر بكات، به‌ناچاری بووه كۆله‌كه‌ی مالی حهمهدعهلی و باوه‌شی گه‌رم و نه‌رمی خۆشه‌ویستیی بۆ مێردی كرده‌وه و كۆمه‌له مندالێكیان لێ كه‌وتنه‌وه. له‌یلێ بووه ئه‌و ژنه كه هیچ سه‌ره ژنێك نه‌توانێ به‌ربه‌ره‌كانێی مال و مالداریی بكات، له‌و سه‌رده‌میدا، خه‌لكانی ئاواره‌ی ده‌شتی هه‌ولێر به ده‌رده‌سه‌ری و تالوكهیی ژیانگوزهریان ده‌كرد، كاره‌با له گوندان هه‌ر نه‌بوو، ده‌زگای ئاگر و شی‌و لێنان و خوارده‌مه‌نی دروست كردن كۆل و بالا‌و، هه‌ر داره كفرۆك و ته‌پاله، واته ڕیخی چێل و گاڕهشان بو، كابان ده‌بایه بهدهشتێ بكه‌وی به‌دوای گاڕانی مانگادا هه‌تا هنده‌ك ته‌پاله كۆ بكاته‌وه و ووشكی بكات و بۆ ئاگر كردنه‌وه به‌كاری بهێنی، بۆیه كابان، هیلاكترین بون و سه‌ختترین ژیانیان هه‌بو، به‌س له‌یلێ توانیی زیره‌كانه له كاباناتی و مال و مێوانداری و بێریوانی و مه‌ڕداری و شوشت وشورو مندال به‌خێوكردندا سه‌ركه‌وتو بێت و مالێكی دیار و خانه‌دان به‌ڕێوه به‌رێت، هه‌تا ئێستایش له خزمه‌تی مالێی به‌رده‌وامه. له‌ولاشه‌وه، ته‌مه‌ن و خه‌می زه‌مانه به‌ژن و بالای حهمهدعهلیی شه‌پرزه كردبوو، به‌هۆی پیری و شهكهتیهوه له‌ش توانای هه‌لگرتنی ڕوحی نه‌مابو به‌داخه‌وه له ١٣-٣-٢٠٠٣ كۆچی دوایی كردووه، له‌یلێ به بێوه ژنی و بێسه‌روه‌ر، سه‌رپه‌رشتیی منداله‌كانی كردووه و ئێستایش له ژیاندا ماوه و دوعای ته‌ندروست بونی بۆ ده‌خوازین، داواكارین منداله‌كانیشی قه‌در و ڕێزی زه‌حمه‌تیه‌كانی بزانن و وه‌ك پێویست خزمه‌تی بكه‌ن و نه‌هێلن دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیه‌ی، له‌كۆتایی ته‌مه‌نیشیدا، ئاهی بێچاره‌یی ههلكێشی. ڕوحی سه‌رجه‌م كۆچ كردوانمان ئارام و به‌هه‌شتی بێت و ژینێكی ئاسووده‌مان داوایه بۆ ئه‌وانه‌ی له ژیاندا ماون.