ناپالم و بزنه‌كانی حه‌مید نه‌بی.
كورد گۆته‌نی فه‌قیر له شۆیێ ده‌ڕوا، قهزهپی به ناوگه‌ڵی ده‌كه‌وی.
له سالی ١٩٧٤ دا، كلكی شای ئێران دژی ڕژێمی به‌غدا ڕه‌پ بو، بۆیه هانی جه‌ماعه‌تی كوردایهتییداو په‌یمانی پالپشتی كردنی پێیاندا، ئیتر هێزی كوردایه‌تیش هه‌ر وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ییان، به‌بێ بیركردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی زه‌ره‌ر و قازانج، شه‌ڕیان به‌رپا كرد دژی خۆپهرستانی به‌عث و حكومدارانی به‌غدا، له‌گه‌ل شه‌ڕ ههلگیرسانهوه، بالهفڕه شه‌ڕكه‌ره‌كانی
ڕژێمی به‌غدا، ده‌ستیان به بۆمبارانی حه‌شوایی كرد بۆ داڕوخانی وڕه‌ی كوردان. له‌بیرمه ڕۆژێك له به‌رۆكی خوارانا، خه‌ریكی شنۆك ڕنین بوم، فڕۆكه‌یه‌كی باجه‌ڕ هات، منیش له‌سه‌ر ههلدێرێكی به‌رز دانیشتم و ته‌ماشام كرد داخوا به‌ره و كوێ ده‌ڕواو چیده‌كات، كاتێك هات هات هات هه‌تا له گوندی ههیاتێ و چنارێ ڕه‌ت بو به‌ره و گه‌لیی ئاشان، هه‌ر هندهم بینی شتێكی له بن زگێ بریسكایهوه و فڕۆكه‌كه له‌سه‌ره‌خۆ سوڕایه‌وه به‌ره و دواوه، هێشتان پێچ دانه‌وه‌ی ته‌واو نه‌ببو، گرمه‌یه‌ك هات، مرۆڤ هه‌ستی به هه‌ژانی چیا ده‌كرد و تۆز و غوبارێكی زۆر به‌ری عاسمانی گرت، ئێوارێ گه‌ڕامه‌وه گوندی و خه‌لكان گشتیان به تاسانه‌وه چاوه‌ڕوانی هه‌وال بون داخوا ئه‌و ناپالم له كوێ دراوه و مالی كێی كاول كردووه. دیاره وه‌ك زۆربه‌ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچه ئاگادار بون، نه‌بی كانیه‌ڕه‌شی له ژیاندا نه‌مابو، مسته‌فای كوڕه گه‌وره‌كه‌یشی به نه‌خۆشیه‌كی كت و پڕ ژیانی له‌ده‌ست داب‌و، نازێی خێزانی نه‌بی خاوه‌نی كۆمه‌لێك مندالی بێ باوك بو، له منداله‌كانی، كوڕێكی گێلهكۆكهی هه‌بو به‌ناوی حه‌مید، هه‌ر به‌زۆر ئه‌وه‌نده هۆشیاریه‌ی هه‌بو كه ببێته شوان بزن و ئێواران بگه‌ڕێته‌وه مالێ، ئه‌و ڕۆژی حه‌مید چل په‌نجا بزنێكی له‌به‌ر ده‌ست بون و بۆ له‌وه‌ڕاندنیان بردیبونه بهرۆكهكانی پێش گه‌لیی ئاشان، فڕۆكه‌ی باجه‌ڕ، ئه‌و ناپالمی به‌سه‌ر بزنه‌كانی حه‌میدیدا به‌ردابویه‌وه، نزیكه‌ی نیوه‌ی بزنه‌كان هه‌ر به‌بن خۆل و گل كه‌وتبون و ئێستایشی له‌گه‌ل بێت، كه‌س هێسك و پورتیشی نه‌بینینه‌وه، حه‌مید ئه‌و به‌خته‌ی هه‌بو، ته‌واوێك له بزنه‌كان دوور بو و به‌به‌ر ناپالم نه‌كه‌وتبو، من بۆخۆم په‌رۆش بوم له نزیكه‌وه جێی ئه‌و ناپالم ببینم، بۆیه هه‌ستام چوم بۆ سه‌ر شوێنی ناپالم، كه گه‌یشتمه ئه‌وێ، چ ببینم، به‌قه‌د جێگای سێ خانووی گه‌وره، ناپالم له زه‌وی ڕۆچوبو و له‌گه‌ل ته‌قینه‌وه‌ی، چالێكی زۆر زه‌به‌لاحی دروست كردبو و خۆل و گلهكهشی به‌سه‌ر بزنه‌كانی حه‌میدی فه‌قیر دادابو و نیوه‌ی زیادتری بنخۆل ببون و له‌ده‌ستی چوبون. حه‌مید ئێستایش له ژیاندا ماوه، ئومێده‌وارم ته‌ندروست بێت، ئه‌گینا ده‌زانم كه‌سانی عه‌قل هه‌ژار، زۆر له كه‌سانی عهقلدار كه‌م خهمترن و ناخ ئاسووده‌تر ده‌ژین.
به‌ڕێزان خۆ ئه‌و باجه‌ڕ ته‌واو نه‌خشه‌ی ئه‌و ناوچه‌ی له‌به‌ر ده‌ست بووه و هه‌موو بنكه و باره‌گاكانی كوردایه‌تیی پێده‌زانی و ده‌یتوانی ئه‌و ناپالم له باره‌گای كاربه‌ده‌ستێك بدات، به‌لام بۆچی ئه‌وه‌ی نه‌كرد؟ ده‌بێ هه‌موومان بزانین كه مل ئه‌ستوره‌كان هه‌رده‌م شه‌ڕ به هه‌ژاران ده‌كه‌ن و هه‌ر هه‌ژارانیش له‌ناو ده‌به‌ن، هه‌رگیز زه‌ربه‌ی ڕاسته‌وخۆ له یه‌كتری ناده‌ن و پێویسته هه‌ژارانیش ئه‌وه‌نده هۆشیاریه په‌یدا بكه‌ن كه به پڕوپاگنده‌ی مل ئهستوران خۆیان به‌كوشت نه‌ده‌ن و هاودهردانیان له خوێن نهگهوزێنن. پرسیار، دوای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو كوشتار‌و وێرانكاری و كوردایه‌تی و ئه‌نفال و تهڕحێل و كاول كردنی زیادتر له پێنج هزار گوند و تێكچونی هزاران كانیاوو ڕه‌ز و بیستان و ئاواره بونی ملیۆن كه‌سی عێڕاقی، كوا ئازادی؟ كوا نیشتیمان؟ كوا ماف و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری؟ كوا به‌رهه‌می كوردایه‌تی؟ من پێتان ده‌لێم، به‌رهه‌می كوردایه‌تی، ته‌نها تۆختر كردنه‌وه‌ی خێل و عێل و دیوه‌خان و بنه‌ماله‌یی بووه له‌سه‌ر هێسك و پڕوسكی هه‌ژاران و بهلهنگازانی عێڕاق به‌گشتی و كوردان به‌تایبه‌تی
No comments:
Post a Comment