Saturday, September 7, 2019

داخ بۆ كۆچی دوایی حاجی ڕه‌سول


ماتهمین و خهمگینین

ئهم بهیانییهههوالی مهرگی حاجی ڕهسول برایم، قورسێكی تری خسته‌‌ سهر تای تهرازوی ناسۆریی و خهم و ژانی دهرونمان. ئایی چ ههوالێكی بهژان بو! ئهو ههوالهچی كهمتر نهبو لهخهبهری مهرگی باوكمان. حاجی ڕهسول هاوتهمهن و هاوڕێ و دهستهبرای باوكم بو. كهلههاوینی ١٩٧٥ باوكم نهخۆش كهوت و ڕهوانهی نهخۆش خانهی جمهوریی ههولێر كرا، دو ڕۆژان دوای ئهنجامدانی نهشتهرگهری، حاجی سمایل كانیهڕهشی و سۆفی سهعید ئێشمهیی سهردانی دهكهن. لهو سهردانیدا، باوكم بهسۆفی سهعید دهلێت، كهبهخێرو خۆشی گهڕایتهوه، ههول بده‌ بچیه‌ لای ڕهسول برایمی دهستهبرام، سلاوی منی پێڕا بگهینهو پێی بلێ، من ناگهڕێمهوه، پهلكهدارێكی ههلوهریوم و ناڕوێمهوه، مندالهكانم هوردنو هیچ لهژیان نازانن، دهیانههسپێرمهخودای بانیسهر و ڕهسول برایم و گوندیانمان، بهتایبهت ڕهسول چاوی لێیان بێت ههتا گهورهدهبن. بهلێ باوكم ئهو پهیامهی بۆ حاجی ڕهسول برایم بهسوفی سهعید ئێشمهیی ناردهوه‌. سۆفی سهعید بهپێكهنینهوهبهباوكمی گۆتبو، مستهفا، دیارهزۆر لهمردن دهترسێی، بهڕێزتان باشن و پێكهوهدهگهڕێینهوهوسهردانی ڕهسول برایمی جیران و دهستهبرات دهكهینهوه‌. بهس مستهفای باوكم پێی گۆتبو، سۆفی سهعید، لهمردن ناترسم، بهس جارێكی تر من ئاوی كانیاوی گوندی بهنێ ناخۆمهوهو بهڕێزتان به‌بێ من ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، بۆیه‌ داواكارم پهیامم بهڕهسول برایم بگهینه‌و دهبێ چاوی لهمندالههوردهوالهكانم بێت. به‌لێ باوكم ڕاستی كردو دوای دو ڕۆژان كۆچی دوایی كرد، ئێمه‌ی هورده‌واله‌یش له‌ باوه‌شی باوك بێبه‌ش بوین. بهلێ ههوالی مهرگی حاجی ڕهسول برایم، برینی باوك لهدهست چونمانی كولاندهوه‌. حاجی ڕهسول برایم یهكێك بو لهتهمهندارهكانی گوندهكهمان و هزاران یادگاریی لهگهل خۆیدا بردن
  
ئایی مردن چخهبهرێكی دهرون ههژێن و تالی 
دهبێ چ دلێكی بهردین بێ بهگهیشتنت نهنالی

ئایی مردن چ ههوالێكی ژههراوی و ناخۆشی
كێ ڕازی دهبێ شهربهتی تفت و تالت بنۆشی

ئایی مردن چ ژانێك دهخهیتهناخی ژیانداران
دهبێ كێ بێ دلی ژان نهكا بۆمهرگی یاران

ئایی مردن چ یاخیهك ههیهنهكهویته‌‌ كهمینت
دهبێ كێ خۆڕاگربێ بهو خهبهرهی خهمگینت

دورد بۆ كاك سهلیمی كوڕهگهورهی حاجی ڕهسول و سهرجهم ئهندامانی مالباتیان. بهلێ بهڕێزان ڕاستهبهجهستهلێتانهوهدوورین، بهس هاوخهمتانین، كۆچی حاجی ڕهسول، زۆر ئازار بهخشه‌‌. ڕوحی ڕهوان و شاد بێت. ڕوحی ئهوو باوكمان پێك شاد ببنهوهو ههردوكیان میوانی گولزاری بهههشتی خوایی بن بۆ ئهبهد. كاك سهلیم، داواخوازم خۆڕاگر بن و بهڕێزتان دلدهرهوهی كهس و سۆزدارانیشتان بن. بڕوام پێتان ههیهكهبهرگهی واقع دهگرن. ئومێدهوارم تهمهنی بۆ ئێوهو سۆزدارانی جێهێشتبێت. ئومێدهوارم ههموومان لهجیاتی فرمێسك ڕژاندن، باوهشی خۆشهویستی و تهبایی بۆ یهكتر بگرینهوه‌. پێویستهههتا لهژیاندا ماوین، بتوانین بۆ یهكتر ببینهجێی متمانهو یارمهتیدهر. مهرج نییهیارمهتیدهری ماددی بین، بهس پێویستهیارمهتیدهری دهرونی و ڕوحی بین بۆ یهكتر. خودا یارو یاوهری ههموو لایهكمان بێت.

وێنه‌كه‌یم له‌ په‌یجی خوارزای عه‌زیز ئه‌حمه‌د عه‌باس وه‌رگرتووه‌.