فه‌یس بۆك ٣١ی ئابی لێده‌باری
كورته باسێك بۆ تێكڕای ئه‌وانه‌ی زۆر به‌زه‌قی باسی خیانه‌تی ٣١ی ئابیان ده‌كرد.
ئێمه خزمێكمان هه‌بو به‌ناوی (سه‌ید نه‌بی) سه‌ید نه‌بی كه‌سێكی جۆتیار و خودا په‌رست بو، خه‌لكان نوشته و دوعایان پێده‌كردن. گوێی گران بون و به ده‌نگی بلند نه‌با، تێنه‌ده‌گه‌یشت. هیچ كات چه‌كی به‌كار نه‌هێنابو، له دوای ئاداری ١٩٧٥، كه‌ند و دۆل و ڕوبار گشتیان پڕ ببون له‌و سیلاحانه‌ی جه‌ماعه‌تی ئاشبه‌تال له هه‌لاتن فڕێیان دابون. گوندیان خه‌لكێكی بێ ئه‌زمون و نه‌شاره‌زا بون و نه‌یانده‌زانی لێكه‌وته‌ی ئاشبه‌تال هه‌ر چه‌ك فڕێدان نابێت و ئاگردان له جیاتی خه‌روا، گوند‌و گوندیان ده‌سوتێنی. خه‌لكان كه‌یفیان
به‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌ی پاش ماوه‌ی ئاشبه‌تال ده‌هات و هه‌رده‌م نیشانانه‌یان پێ ده‌كردن، له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه ده‌نگی ته‌ق و توق ده‌هات. چه‌ند جارێك خزمان داوایان له سه‌ید نه‌بی ده‌كرد كه ئه‌ویش به‌شداری له تفه‌نگ ته‌قاندن و نیشان شكاندندا بكات و تفه‌نگیان ده‌دایه ده‌ستی. ئه‌ویش له‌سه‌ر زگ ڕاده‌كشا و لوله‌ی تفه‌نگی له‌سه‌ر به‌ردێك داده‌نا و ده‌یه‌ویست چاو به‌به‌ر ستێره وهبنێت و ته‌قه له نیشان بكات، چه‌ندی هه‌ولی ده‌دا، نه‌یده‌زانی و نه‌یده‌توانی چاوێك بقوچێنی و به چاوهكهیتر ستێره له نیشان بگری. هه‌موو خزمان ده‌وره‌یان لێده‌داو هه‌ر یه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌ك پێی ده‌گۆت، ئه‌وها و ئه‌وها چاوێكێت ده‌نوقێنی و چاوهكهیترت به‌به‌ر ستێره‌ی تفه‌نگه‌وه ده‌نێی، سه‌ید هه‌ولی ده‌دا كه چاوێك بنوقێنی، به‌س هه‌ردو چاوی دهقوچان و هیچی نه‌ده‌بینی. جارێك به پێكه‌نینه‌وه گۆتی، ئه‌ها دۆزیمه‌وه! خزمان گۆتیان چیت دۆزیه‌وه؟ گۆتی، دهسرۆك (جه‌مه‌دانی) له‌سه‌رم ده‌كه‌مه‌وه و چاوێكی پێ ده‌به‌ستم و به چاوهكهیتر ستێره له نیشانه ده‌گرم!!! كه ده‌سرۆكی له چاوی چه‌په‌ی به‌ست، هه‌ر چه‌ندی هه‌ولی ده‌دا كه به چاوی ڕاسته كونی ستێره‌ی سه‌ر قونتاغی تفه‌نگ و ستێركی سه‌ر لوله‌ی تفه‌نگ و نیشان بخاته‌وه به‌ر یه‌ك، بۆی نه‌ده‌كرا. یان ستێركی لێ بزر ده‌بون یان نیشان. هه‌ر هه‌ولی ده‌دا، كاتێك له‌ناكاو به هه‌ژانه‌وه په‌نجه‌ی له پلاپیتكه ده‌دا، تفه‌نگ ده‌ته‌قی، به‌س كه‌س نه‌یده‌زانی گولله به چ لایه‌كه‌وه ڕۆیشت و نیشان هه‌ر قیت و چه‌قیی ده‌مایه‌وه.
یادكهرهوهكانی ٣١ی ئابیش بیر كردنه‌وه و نیشان شكاندنیان له شێوه‌ی تفهنگچیاتی و نیشان شكاندنی سه‌ید نه‌بیی خزممانه. چاوی زۆرینه‌ی خه‌لك، ئه‌و هه‌موو تاوان و خیانه‌ته‌ی جه‌ماعه‌تی كورد پارهوهرو كوردایه‌تیی، به‌تایبه‌ت بنه‌ماله‌ی بارزانی و تاله‌بانی نابینن، دێن یادی ٣١ی ئابی سالی ١٩٩٦ ده‌كه‌نه‌وه. له ٣١ی ئابی ١٩٩٦ بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌بابه‌كانی ڕژێمی به‌عثی ئه‌نفالچیی هێنانه‌وه سه‌ر به‌ناو په‌ڕله‌مان و پایته‌ختی كوردستان. ئێستا ده‌بابه‌ی ده‌وله‌تی توركیی هێناوه‌ته سه‌ر زۆربه‌ی كوردستانی عێڕاق، ئه‌و ده‌وله‌ته توركیه‌ی له سه‌رده‌می كه‌مال ئه‌تا توركه‌وه، له‌سه‌ر خوێنی كورد و ئه‌رمه‌نیه‌كان دامه‌زراوه و هه‌رده‌م ئینكاریی هه‌بونی گه‌لی كوردی كردوه. ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی ئێستایش ڕۆژانه له‌به‌ر چاوی جیهان به ده‌بابه به‌سه‌ر ژن و مندالانی كورد ده‌كه‌وێ و پانیان ده‌كاته‌وه، ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی ڕۆژانه گونده‌كانی كوردستانی عێڕاق و سوریا به بالهفڕان وێران ده‌كات، ئه‌و ده‌وله‌ته‌ی ئێختێسادی ولاته‌كه‌ی داڕماندییه بۆ له‌ناو بردنی كوردان، كه‌چی له‌سه‌ر داهات و دزی و تالانیی ژێر خان و سه‌رخانی ناوچه كوردنشینه‌كانی عێڕاق ده‌ژیێ و هێشتانیش ئه‌ردۆغان، كه‌مال ئه‌تاتورك ئاسا، ئینكاریی هه‌بونی كوردان ده‌كات و پیلانگێڕی له دژی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان به‌ڕێوه ده‌بات. ئێستا له سایه‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی،یه‌وه، ده‌بابه‌كانی ئه‌و ده‌وله‌ته تۆقێنه‌ر و وێرانكه‌ره‌ی ژێر كۆنتڕۆلی ئه‌ردۆغان زۆربه‌ی كوردستانی عێڕاق،یان ته‌نیوه، بێجگه له كاری مخابه‌راتی و جاسوسی و بنكه‌كانی نهێنیی میت و ئه‌رگه‌نه‌كۆن و گیولهنیهكان. وه‌ك دهبیندڕێ، ڕۆژنه چالاكوانانی كورد سڕگوم ده‌كرێن و سیناریۆی نابه‌جێ دژی هاولاتیانی مه‌ده‌نی دروست ده‌كرێن و به‌بێ تاوان و داد له كونجی زیندانه‌كان دهئاخێندرێن. كه‌واته خیانه‌ت و ٣١ی ئاب،تێپه‌ڕی نه‌كردوه و ڕۆژانه‌یه، هه‌تا ئه‌و هێزه وابه‌سته بهداگیركهرانهوه ده‌ست ڕۆیشت‌و بن، ٣١ی ئاب به‌رده‌وام ده‌بێت و كۆتایی ناهێت.
به‌ڕای به‌نده، سه‌رانی كوردایه‌تی تێكڕا به مه‌لایی و جه‌لالیی و نهوشێروانیی و ئیسلامیه‌كان و چه‌په‌كان و كورت و درێژیانه‌وه، گشتیان له لایه‌ن هێزه ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه خه‌سێندراون و جارێكی تر ڕوحی پیاوه‌تیان ناهێته‌وه به‌ر و هه‌تا مابن، ده‌بێ به حیزی و سه‌ر شۆڕی و تالانی و وێران كردنه‌وه وه‌كاله‌تی بۆ سهرمایهدارو داگیركه‌ران بكه‌ن. مانه‌وه‌ی هه‌ر ڕۆژێكی ئه‌و كورد پارهوهرانه، زه‌ره‌ر و زیانی سالێك و زیادتریش به‌ر هاولاتیان و نیشتیمان ده‌كه‌وێت. بۆیه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كوردانه‌ی پاكن و ڕوحی پیاوه‌تیان له‌به‌ردا ماوه، بینكۆ بخه‌نه سه‌ر ڕێگایه‌ك بۆ له بناغه‌وه ههلتهنكاندنی كوردایه‌تیی و شۆڕشێكی تر‌و عه‌قلێكی تر و په‌روه‌رده‌یه‌كی ته‌ندروست به‌رپا بكه‌ن. دلنیام زۆربه‌ی كورد ئه‌و ڕاستیانه ده‌بینن و ده‌زانن كه تێكڕای حیزبه كورد پارهوهرهكان جێی ئومێدیان تێدا نه‌ماوه و چیتر ناكرێ ڕه‌خنه‌یان لێ بگیرێ و خیانهتهكانیان بخرێنه‌وه به‌رچاو. چونكی ڕه‌خنه له كه‌سانێك و ڕێبازێك ده‌گیرێ، كه ئومێدی چاك بونیان لێ به‌دی بكرێ. خیانه‌ت وه‌بیر ئه‌و كه‌س و ڕێبازانه ده‌هێنرێته‌وه كه له‌ده‌سته خۆیان مابن و تۆزێك غیره‌ت و شه‌هامه‌تیان مابێت و شه‌رمیان به‌خۆیان بێت. ئه‌و حیزبه كورد پارهوهرانه ته‌واو له هه‌موو تاقی كردنه‌وه‌كان ساقت بوینه و هیچ تروسكاییه‌كی غیره‌تی نیشتیمانی بونیان تێدا نه‌ماوه، هه‌ر كه‌سێك به‌قه‌د سۆتهكه جغاره‌یه‌ك ئومێدی پێیان مابێت، ده‌بێ له عه‌قل و تێگه‌یشتنی خۆی به گومان بێت.
ده‌ك غیره‌تیان گورگانخواد بێت ئه‌وانه‌ی له ترسان نا‌وێرن له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیانه لایك بكه‌ن
به‌لێ بۆ یه‌كسانی بون و پارێزراویی هاولاتیان و دادگه‌رایی.
وێنه‌كان له گوگل وه‌رگیراون.
No comments:
Post a Comment