ماته‌مین و خه‌مگینین
ئه‌م به‌یانییه هه‌والی مه‌رگی حاجی ڕه‌سول برایم، قورسێكی تری خسته سه‌ر تای ته‌رازوی ناسۆریی و خه‌م و ژانی ده‌رونمان. ئایی چ هه‌والێكی به‌ژان بو! ئه‌و هه‌واله چی كه‌متر نه‌بو له خه‌به‌ری مه‌رگی باوكمان. حاجی ڕه‌سول هاوته‌مه‌ن و هاوڕێ و ده‌سته برای باوكم بو. كه له هاوینی ١٩٧٥ باوكم نه‌خۆش كه‌وت و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆش خانه‌ی جمهوریی هه‌ولێر كرا، دو ڕۆژان دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری، حاجی سمایل كانیهڕهشی و سۆفی سه‌عید ئێشمهیی سه‌ردانی ده‌كه‌ن. له‌و سه‌ردانیدا، باوكم به سۆفی سه‌عید ده‌لێت، كه به خێر‌و خۆشی گه‌ڕایته‌وه، هه‌ول بده بچیه لای ڕه‌سول برایمی ده‌سته برام، سلاوی منی پێڕا بگه‌ینه و پێی بلێ، من ناگه‌ڕێمه‌وه، په‌لكه دارێكی ههلوهریوم و ناڕوێمه‌وه، منداله‌كانم هوردن و هیچ له ژیان نازانن، دهیانههسپێرمه خودای بانیسهر و ڕه‌سول برایم و گوندیانمان، به‌تایبه‌ت ڕه‌سول چاوی لێیان بێت هه‌تا گه‌وره ده‌بن. به‌لێ باوكم ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ حاجی ڕه‌سول برایم به سوفی سه‌عید ئێشمهیی نارده‌وه. سۆفی سه‌عید به پێكه‌نینه‌وه به باوكمی گۆتبو، مسته‌فا، دیاره زۆر له مردن ده‌ترسێی، به‌ڕێزتان باشن و پێكه‌وه ده‌گه‌ڕێینه‌وه و سه‌ردانی ڕه‌سول برایمی جیران و ده‌سته برات ده‌كه‌ینه‌وه. به‌س مسته‌فای باوكم پێی گۆتبو، سۆفی سه‌عید، له مردن ناترسم، به‌س جارێكی تر من ئاوی كانیاوی گوندی به‌نێ ناخۆمه‌وه و به‌ڕێزتان به‌بێ من ده‌گه‌ڕێنه‌وه، بۆیه داواكارم په‌یامم به ڕه‌سول برایم بگه‌ینه و ده‌بێ چاوی له منداله هوردهوالهكانم بێت. به‌لێ باوكم ڕاستی كرد‌و دوای دو ڕۆژان كۆچی دوایی كرد، ئێمه‌ی هورده‌واله‌یش له باوه‌شی باوك بێبه‌ش بوین. به‌لێ هه‌والی مه‌رگی حاجی ڕه‌سول برایم، برینی باوك له‌ده‌ست چونمانی كولانده‌وه. حاجی ڕه‌سول برایم یه‌كێك بو له تهمهندارهكانی گونده‌كه‌مان و هزاران یادگاریی له‌گه‌ل خۆیدا بردن.
ئایی مردن چ خه‌به‌رێكی ده‌رون هه‌ژێن و تالی
ده‌بێ چ دلێكی به‌ردین بێ به‌گه‌یشتنت نهنالی
ئایی مردن چ هه‌والێكی ژه‌هراوی و ناخۆشی
كێ ڕازی ده‌بێ شه‌ربه‌تی تفت و تالت بنۆشی
ئایی مردن چ ژانێك ده‌خه‌یته ناخی ژیانداران
ده‌بێ كێ بێ دلی ژان نه‌كا بۆ مه‌رگی یاران
ئایی مردن چ یاخیه‌ك هه‌یه نه‌كه‌ویته كهمینت
ده‌بێ كێ خۆڕاگربێ به‌و خه‌به‌ره‌ی خه‌مگینت
دورد بۆ كاك سه‌لیمی كوڕه گه‌وره‌ی حاجی ڕه‌سول و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مالباتیان. به‌لێ به‌ڕێزان ڕاسته به جه‌سته لێتانه‌وه دوورین، به‌س هاوخه‌متانین، كۆچی حاجی ڕه‌سول، زۆر ئازار به‌خشه. ڕوحی ڕه‌وان و شاد بێت. ڕوحی ئه‌وو باوكمان پێك شاد ببنه‌وه و هه‌ردوكیان میوانی گولزاری به‌هه‌شتی خوایی بن بۆ ئه‌به‌د. كاك سه‌لیم، داواخوازم خۆڕاگر بن و به‌ڕێزتان دلدهرهوهی كه‌س و سۆزدارانیشتان بن. بڕوام پێتان هه‌یه كه به‌رگه‌ی واقع ده‌گرن. ئومێده‌وارم ته‌مه‌نی بۆ ئێوه و سۆزدارانی جێهێشتبێت. ئومێده‌وارم هه‌موومان له جیاتی فرمێسك ڕژاندن، باوه‌شی خۆشه‌ویستی و ته‌بایی بۆ یه‌كتر بگرینه‌وه. پێویسته هه‌تا له ژیاندا ماوین، بتوانین بۆ یه‌كتر ببینه جێی متمانه و یارمه‌تیده‌ر. مه‌رج نییه یارمه‌تیده‌ری ماددی بین، به‌س پێویسته یارمه‌تیده‌ری ده‌رونی و ڕوحی بین بۆ یه‌كتر. خودا یارو یاوه‌ری هه‌موو لایه‌كمان بێت.
وێنه‌كه‌یم له په‌یجی خوارزای عه‌زیز ئه‌حمه‌د عه‌باس وه‌رگرتووه.
No comments:
Post a Comment