ئاوده‌ل و کیژەکانی:
بەشی ١
ئاوده‌ل، كه‌سێكی دانیشتوی گوندی به‌نێی خواكور بوه. به ڕه‌سه‌ن خه‌لكی گوندی ئێشمێ بوه. كه‌سێكی زه‌ویدار و دیاربوه، ملكێكی زۆری له گونده‌كانی به‌نێ و ئێشمێ هه‌بوه. زه‌ویه‌كانی گوندی جۆرتی ژۆر،یش زۆربه‌ی هی ئه‌و بونه. وهكبیستیتم، ئاوده‌ل دو ژنی هێناون به‌ناوه‌كانی ڕوحان و په‌ریخان. له هه‌ردو ژنان، هیچ كوڕی په‌یدا نه‌بونه. له ڕوحانێ،دو كیژی هه‌بون، به‌ناوی فاتیمه و مریه‌م. له په‌ریخانێ ته‌نها یه‌ك كیژی هه‌بوو به‌ناوی شكوریه. ئاوده‌ل و هه‌ردوهاوژینی به‌بیری من له ژیاندا نه‌مابون. به‌س كه من هاتمه ژیان و فامدار بوم، ئه‌وه‌نده ناوی ئاوده‌ل،م له باپیرم وگوندیان ده‌هاته‌گوێ، وه‌ك ئه‌وه وابو كه بۆخۆم پێی ئاشنا بوبم و له‌گه‌لی ژیابم. دیاره هنده‌ك مرۆڤ چالاكن و له‌پاشمردنیش ناو‌و یاده‌وه‌ریه‌كانیان له‌گه‌ل خزم و دۆستاندا هه‌ر ده‌مینێته‌وه. به‌پێی ناوهێنان و یادكردنه‌وه‌ی باپیرم وگوندیانمان، ئاوده‌ل كه‌سێكی سه‌خی و ده‌س كراوه و یارمه‌تیده‌ر بوه بۆیه خۆشه‌ویستیی و یاده‌وه‌ریی هه‌ر له دلیگوندیاندا مابویه‌وه و ناوی له‌سه‌ر زار و زماندا زیندو بو. په‌ندێك هه‌بوو له ناوچه‌ی برادۆست ده‌گۆترا ( هه‌كه كه‌له‌شكه‌ت، كێرد دێ زۆر بن) دیاره له‌پاش نه‌مانی ئاوده‌ل و هاوژینه‌كانی، میراتگران و ماله شێخی لۆلان هه‌رچی زه‌وی ومالی هه‌یانبوه،
بۆخۆیان بردوه. وه‌ك زانیتم، ملكی گوندی جۆرت،ی ماله شێخ داگیریان كردوه و به‌ناوی ئه‌وه‌ی ئاوده‌لنه‌زری ته‌كیای لۆلانی كردوه. ملكی گونده‌كانی به‌نێ و ئێشمێ،یش، به‌به‌ر میراتگرانیان كه‌وتوه. به‌نده نمه‌كی هه‌ر سێكیژه‌كانی ئاوده‌ل،م كردوه، بۆیه وه‌ك وه‌فاداریه‌كی نمه‌كپارێز، ویستم به‌و نوسینه، یادیان بكه‌مه‌وه. هه‌ر سێ كیژه‌كانئه‌وه‌نده پاك و ساده و جیراندۆست بون، له‌مرۆڤ نه‌ده‌چون، ده‌تگۆت، له توخمی فریشته‌ی خوایین. فاتیمه خیشكیگه‌وره‌یان بو، مێردی به یه‌حیا مسته‌فا كردبو، دیاره دو كیژ و كوڕه‌كیان له یه‌كتر هه‌بون به‌ناوی ناز، ئامینا، مسته‌فا. یه‌حیا كۆچی دوایی كردبو، فاتمه‌ی دایكی سێ مندالان به‌بێ سه‌روه‌ر مابویه‌وه. فاتمه مێردی به حه‌كیم مسته‌فا یهحیاكردبویهوه. كه مێردی یه‌كه‌می فاتیمه كۆچی دوایی كردبو، حه‌كیم ته‌مه‌نی زۆر له فاتیمه بچوكتر بوه و خه‌یالی ژنهێنانی هه‌ر نه‌بوه. به‌س خزم و سۆزدارانیان هه‌ولیان له‌گه‌ل داوه كه حه‌كیم فاتیمه ماره بكاته‌وه و سه‌رپه‌رشتییمنداله‌كانی بكات. له‌گه‌ل حه‌كیم،یش چار مندالیان بۆ مابونه‌وه و یه‌كێكیشیان له سالی ١٩٦٥ به‌به‌ر تۆپی هێزیكوردایه‌تیی مه‌لا مسته‌فا بارزانی كه‌وت و ڕوحی فریشته‌یی ده‌رچو. وه‌ك ده‌زاندرێ، سه‌رده‌می گوندان، ژیان ته‌واوله‌سه‌ر سروشت به‌ڕێوه ده‌چو، كاره‌با و هینككه‌ره‌وه (ثهلاجه) قهڕسێنهر ( مجه‌میده) و هیچ شتێك نه‌بو كه خواردنی تێداهه‌لگیرێ و خراب نه‌بێت. خه‌لكان به مانگ گۆشتیان به‌ده‌ست نه‌ده‌كه‌وت. مه‌گه‌ر ڕاوی گیانداره كیویه‌كانیان كردبا. له‌سه‌ره‌تای ١٩٧٠كاندا، هێزی كوردایه‌تی، فه‌رمانێكیان ده‌ركرد كه هه‌ركه‌سێكی ئاژه‌له كیویه‌كان ڕاو بكات، سهزادهدرێ. دیاره مسته‌فای كوڕه گه‌وره‌ی فاتیمه به دزیه‌وه چوبو، بزنه كیویه‌كی كوشتبو. بابیشم كه‌سێكی ڕاوچی وتفه‌نگچی بو، به‌هۆی ڕاوچیاتیی بابمه‌وه، مالی ئێمه له زۆربه‌ی گوندیانمان زێده‌تر گۆشتمان ده‌ست ده‌كه‌وت و هه‌ر له‌ته‌مه‌نی مندالیه‌وه، گۆشتی گیانداره‌كانمان ده‌ناسی. فاتیمه بانگی كردم و گۆتی له‌گه‌ل مه‌لا ته‌های كوڕم وه‌رن نانینیوڕانێ بخۆن. ئێمه‌یش چوین، برنج و گۆشته‌كی به له‌زه‌ت و خۆشی له‌پێش داناین. یه‌كسه‌ره من گۆشته‌كه‌م ناسی وزانیم كه گۆشته‌كه گۆشتی بزنه كیویانه. مسته‌فای كوڕه گه‌وره‌ی فاتیمه، له‌گه‌ل بابم فێری ڕاوو نێچیر ببو وله‌سه‌ریشیان بدابا، حه‌وسه‌له‌ی نه‌بو، ده‌با جارجاره ئاسكه كیویه‌كی ڕاو كردبا. دیاره فاتیمه به‌چاوی مندالی ده‌یبینیم وخه‌یالی بۆ هندێ چوبو نه‌وه‌ك له جێگایه‌ك بیدڕكێنم و بلێم، له مالی حاجی حه‌كیم و فاتیمه گۆشتی كیویانم خوارد،یه‌كسه‌ره كه خواردنی له‌پێش داناین، گۆتی ”بالۆ عیسا، ده‌رده‌ك به‌ربویته ناو بزنه‌كانمان، ئه‌وه چه‌ند سه‌رێكیان لێبمرن، شه‌وێدی هه‌ر به‌زۆر توانیمان بزنێك حه‌لال بكه‌ین، ئه‌وه گۆشتی ئه‌و بزنه‌یه ده‌بێته نسیبتان. منیش دوعام بۆ كردن‌و گۆتم، خودا نه‌كا بزنیترتان لێ بمری، به‌س به‌خوا گۆشتێكی به تامه، یاڕه‌بی ده‌ستت خۆش بن.
ئەو سەردەم بەهۆی نەبونیی دەزگای پێویست، هەر گیاندارێکی سەر دەبڕدرا، دەبا گۆشتەکەی بخورابا و نابا مابایەوە،چونکی تێکدەچو. هندەک هەبون کە گۆشتێکی زۆریان بەدەست دەکەوت، دەیانکردە قەلیە و قەدید. شێوەی دروستکردنی قەلیە، گۆشت لەناو دۆن و بەز خێ دەکراو دەیانکەلاند هەتا تەواو سۆر دەبویەوە. پاشان لەبەر هەواو جێیساردیان دادەناو دۆن و بەز و گۆشت تێکدا دەمەیین، هەرجاری ویستیانبا، بەشی خواردنیان لەسەری هەلدەگرت وگەرمیان دەکردەوە بۆ خواردن. قەدید دروست کردنیش بەو شێوەیە بو، گۆشتەکەیان لە شێوەی تڕاد زۆر تەنکهەلدەهێنا و جوان خێیان دەکرد و لەسەر جێگایەکی خاوێن ڕایان دەکردو نابا ڕۆژ لێیدابا، هەتا لەبەر سێبەرێ وشکدەبو، کە وشک دەبو، لەناو شتێکی گونجاوی لە شێوەی تەنەکە و گۆزە دەکراو هەلدەگیرا، هەرکاتی دەیانویست، چەندپارچەیەکیان دەهێنان، لە ئاوێیان دەکرد و نەرم دەبویەوە و لێیاندەنا بۆ خواردن.
بەدوایدا دێت
بەدوایدا دێت
No comments:
Post a Comment