Sunday, September 26, 2021

چەند پەندێک لەسەر ولاخان.

 


ئەم پەندانەی خوارەوە لە ناوەڕاستی سەدەی ڕابردودا کە گوندەکان ئاوەدان بون و جۆتیاران کاروان و بار و جۆت و گێرەیان بە گایان بوو، لە دەڤەری برادۆست و لە دەمی گوندیان بەرگوێ دەکەوتن. دەکرێ بەشێک لە پەندەکان بۆ ئەو سەردەم واتابەخش بوبن و چەندان لاپەڕە لە مانای یەک پەند پڕ کرابانەوە و هێشتانیش شرۆڤەیان تێر و تەسەل تەواو نەبا، بەس بۆ ئێستا زۆر بێ واتابن. سەرەڕای بێ واتاییان، دیسان پێویستە لەبیریان نەکەین و وەک خۆیان بخەینەوە بەر چاوی جیلی تازەمان و ئەوان بڕیاری لەسەر بدەن داخوا کامە پەند واتای زیندووە و کامەیان لەکار کەوتووە. ئێوە و  پازدە پەند لەسەر ولاخ.



کوژیێ جوالی کون ببوو، بەلمیان تکونا گای تپەستی 

کوژیی جوال کون بووە، بەلم لە قونی گای دەپەستن.


 خەتا خوار بناسێت گایێ پیرە 

خەتی خوار خەتای گای پیرە.


چێل دۆتن و قەسکوان کۆتن نەگۆتییە 

چێل دۆشین و قەسکوان کۆتن نەگۆتراوە.


گۆلک پ کچە کچەی نابیتە گا 

گۆلک بە کچە کچەی نابێتە گا.

 

هەرچی گا تکە، گا ناخۆت 

هەرچی گا دەیکا گا نایخوا.


چێلەک تڕیخینی گاڕانەکێ تهەڕمینی  

چێلەک دەڕیخینی، گاڕانێک دەهەڕمینی.


دز و مالخۆ شریک بن، دێ گای تکولەنگێڕا دزن  

دز و مالخۆ شەریک بن، گای لە کولەنگێڕا دەدزن.


چێل مردو دۆ بڕیاوۆ 

چێل مرد و دۆ بڕایەوە.


گایێ نەخەساندی کە چێلەپکەلی دیت، دێ ئامورێ شکێنی

گای نەخەساندی کە چێلی لەگەلی بینی، ئاموری دەشکێنی.


گایێ دمۆر تناو گێرێدا نەبی، گووی ناهێ 

گای بەدیۆم لەناو گێرەدا نەبێت، گووی ناهێ.


گاوان گاڕانێ بهێلی، دەبی خودان ببیتە گاوان 

گاوان گاڕان بەجێ بهێلی، دەبێ خاوەن ببێتە گاوان.


دێبێی گۆلکێ ناو ماشایە  

دەلێی گۆلکی ناو ماشانە.


نییر سکوردا گای بگری، دێ لاملیا کەت 

نیر ملی گای بگری، لاملیان دەکات.


دوو بەڕوو بارێ گایەکینە 

دوو بەڕوی پێ باری گایەکینە.


گایێ گروای، کلکیا مای 

گای گرواوە، تەنها کلکی ماوە.


خوێنەرانی خۆشەویست، لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا، جۆتە گایەک بەرامبەر تراکتۆر و دەڕاسەکانی ئێستا بون بۆ جۆتیارانی گوندانی دوورەدەست و شاخاوی و بەرتەلان و کەندال. جۆت هاژوان و زەوی کێلان و بار و بارگە و گێرە و کوتانی خەرمانی گەنم و جۆ و برنج و ماش و تالە و هەرزن، بەزۆری لەسەر مل و پشتی گایان بوو. شەو و ڕۆژ گا لەژێر نیردا بون، یان  ئامور و گاسنیان ڕادەکێشا و زگی زەوی و دەرەدییان هەلدەدڕی، یانیش بار و باراشیان پێ دەگواسترانەوە و جۆخینیان پێ گێرە دەکردن.


وێنەکە هی گوگلە


Friday, September 17, 2021

پەند و شوبهاندن بە کەر:


چەند پەندێک کە لە ناوچەی برادۆست لە گوندان گوێبیستیان بویمە. هەموویان لەسەر (کەر و بەناوی کەر گۆتراینە و زۆرێکیان لێ مرۆڤی نەزان و هەلەکار و مێشک هیشک شوبهاندنە بە کەر. یان بلێین کەری بەستئەزمان کراوەتە پەند. هەرچەندە لە زۆربەی سەردەمی ڕابردودا، مرۆڤگەل پێویستیی بە کەر هەبووە بۆ جێبەجێ کردنی کار و باربەری و کاروان و باراش و دارکێشان و هەتا دوایی. سەرەڕای هندێش زیادترین مرۆڤە نەزان و سەرەڕۆکان، هەر لە لایەن مرۆڤەوە بە کەر شوبهێندراون. لێرەدا دەمەوێ بلێم خۆم لەناو واقعدا ژیاوم و هەتا لە گوندان بوین لە ناوەڕاستی سەدەی نۆزدەدا، بەبێ هەبونی کەر، نە دارمان پێ دەهاتنەوە بۆ سوتاندنی زستان، نە کاروانمان پێدەکران، نە مالبارکردنی بەهارەوار و گەرمیان و کوێستان و نە باراشمان بۆ دەگەیەندرانە ئاش. بۆیە دەلێم لازمە مرۆڤ داوای لێبوردن لە  کەری باربەر و بەردەست بکات و چیتر لە کاتی هەلە و نەزانیندا یەکتر بە کەری بەستئەزمان نەشوبهێنن. بەلکو پێویستە هەول بدەن شتێکی تر بدۆزنەوە کە شایەنی هەلەکانی خۆیان بێت.


فەرموون ئێوە و چەند پەندێکی ڕوت و عولیای مرۆڤگەل و یەکتر شوبهاندن بە کەری خزمەتکار و باربەر و بەستئەزمان.


———————————————— 


پ دوعایا کەرا جۆ ناباری.

کەر ل کێرێ کەتییە، کوندە ل کێرێ دڕیایە!

کەر نەوێرا کەری، بازی هاوێتنە کورتانی.

کەرێ دێزە حەز پ تۆپینا خۆ تکە، دا خودان زەرەرێ بکە

بارێ کەری خڕ کتێب بن، کەر هەر کەرە.

کەر بچیتە بەغدایێش نابیتە هێستر.

کەرە نەمرە هەتا بەهار تێ، ل کەند و دۆلا کیوار تێ.

هێسترە شلەش بی، بارێ کەرەکی دێبەت.

کەر ل ڕیا کاروانی قەلەو ناکرێ.

کەر پ نەقیزا نەبی ڕیێ ناگری.

دونیا بەهارا کەرایە.

گورگ سوچدارە لخواردنا هەر حەیوانەکی، بەس گورگ کەری بخۆن، سوچێن کەرینە.

کەر چوزانی بۆنا بێیێ چییە! 

یان کەر چوزانی بۆنا گولێ چییە!

هاکەر و هاکەور. یان هاکەر و هاکەندال.

هەکە کەر نەهێتە بە باری، دەبی باری ببەنە بە کەری.

کەرگەوزین کاروانا تکوژی، کێلەشین ناو تخۆ تدە.

دێبێی کەرێ ناو جۆیێ،یە ل هەردوبەرا تلەوەڕێ.

کەر نەتتڕی، پزۆریان تتڕاند.

گۆتیانە کەرێ کوڕەکت بوو، کەرێ گۆت بارێ من هەرێ ل پشتا من.

وەکی کەرێ دێزە کە جنەی گرت، پزۆریش ناڕۆ.

کەر پجۆی بمری، شەهیدە.

کەر و زینیان نەگۆتییە.

دێبێی زینە ل کەری کرای.


————————————————


خوێنەرانی خۆشەویست، پەندەکانم بە زاراوەی دەڤەری برادۆست نوسینەوە. هیوادارم زەحمەت نەبن بۆ خوێندنەوە و لێ تێگەیشتنیان. تکایە تێبینی و پرسیارتان لەسەر هەر پەند و وشەیەک هەبوو، خۆشحال دەبین بۆمان بنوسن و بە سپاسەوە وەلامی پرسیارەکانتان دەددەینەوە.


لێرەدا تەنها ٢٣ پەندم لەسەر کەر بەبیر هاتنەوە. ئەگەر خوێنەران زیادتریان بەبیر بێت و لە کۆمێنت بیاننوسن، جێی سپاس و پێزانینە.


وێنەکان هی گوگلن.