Tuesday, January 30, 2018

چیابه‌ن و سیری خۆڕسك.

چیابهن و سیری خۆڕسك.
لهسهرهتای هاوینی ١٩٧٢ڕۆژێك باوكم پێیگۆتم بهیانی زوو لهخهو ههسته، دهڕۆین بۆ چیابهن ههتا هندهك سیری خۆڕسك بهێنین بۆ ناو كهشك و ژاژی. ئهو كاتی سهرهتای وهرزی هاوین بو و بانهییمان لهبهینی گوندی و دێرێ لهسهر سول دانابون.
بهیانی دهوری كاتژمێر چوار لهخهو ههستاین، هندهك نانمان هاویشتهچهنتایان و دامانهناوملان، باوكم تفهنگێكی پۆلۆنیی لولهكورتی ههبو، تفهنگی بهمل وهكردو كهوتهپێشم بهرهو چیابهن. بهناو گوندیدا بهسهر كهوتین بۆ كانیهلهندو ڕووهو گۆڕی كهلێتانێ

لهبهرامبهر سهروكانیی گوندی، لهخافلهتیهوهمارهك لهكیفیایدا. كیفی ڕاهێلانی ئهوهندهبهترس و سههم بو، ههر یهكهمان بۆ لایهك ڕاپهڕین. شهو تاریك بو، نهمانتوانی مارهكهببینین و نهشمازانی چهند گهورهو چ جۆر بو. ههر ئهوتۆ نهمانتوانی بهدوای كوشتنیدا بگهڕێین. ناچار لهبهری ههلاتین و بهردهوامیمان بهڕۆیشتندا. لهكهلێتانێ بهسهر كهوتین ئهوجا بهیان ڕۆناك بو و دهمانتوانی پێشهخۆمان بهتهواوی ببینین

كهلهكهلێتانێ بهسهر كهوتین، كهوتینهناو لێڕستانی دار دیندار و بهلالوك و تهوری. ههر ئهوتۆ بهزۆر ڕێمان دهكرد بهناو ڕهسێ و كهركۆل و قهلهندۆر و ڕێواسی پیرو وشك بویی و ڕبهنگدا.

بۆ ماوهی سعاتێك لهبهرد و بستی بۆ ئهو بازو دهری و بلند و نهوی، پاشان لهدارستان دهرباز بوین بۆ بن گهوران. لهوێ وهاوهدهكهوتینهبهرزایی چیا و دار نهدهمان، تهنها ڕێواس و ڕبهنگ و كهركۆل و گیونی و بوژان دهمان. ههرچهندهتیرمهی هاوینێ لهبن گهورانی مرۆڤ لهسهرمان ههلدهپهڕی، بهلام بههۆی ههرواز بڕین و پهلهكردنمان بۆ ئهوهی بگهینهجێی مهبهست و بتوانین بهوهخت بهرهو مالێ بگهڕێینهوه، بهدهنمان بهسهر ئارهقهكهوتبو. لهبن گهورانی دهبایه‌  لات و ڕازمان بڕیبان و لهدهریهئاستهنگ و ههلدێرهكان دهرباز بین ههتا خۆمان دهگهیاندهپانتایی خوار كانی پیزۆك. بهههر شێوهههتا گهیشتینهكانهسیرهكان، نزیكی كرد لهنیوهڕۆ

دانیشتین ههتا پشومان هاتهوه، پاشان بهربوینهسیر قرتاندن و ههستاندن و بهستین، ههتا جانتای ههردوكمان پڕ بون. لهو چیاو بهرز و نزمیدا، ههردهم پێویستیمان بهنانی زیاد ههبو. ههركاتی برسی دهبوین، دو نانی لهواشهمان دهكردنهوهو دهسكهسیرێكمان دهخستهناویان و دهمان كردهبالۆلكهو دهمان خوارد. دهیان جار ئهگهر لهبهر مهشغولی، زوو نانمان نهخواردبا، لاقمان دهلهرزین و قهڕهممان دهشكا، نهماندهتوانی ڕێبكهین، ناچار دهبی دانیشتباین و چینهنانێكمان خواردبا، ئینجا دهستمان بهڕێڕۆیشتن یانیش ئیش كردن كردبایهوه‌. 

لهپاش نان خواردن و چانتا پڕ كردنمان لهسیر، بهكۆلهپشتی سیرهوهڕومان دایهڕێگای سهخت و شكهستهی ئهو چیا بهرزهبۆ گهڕانهوهبهرهو مال. ئهو جارهیان نههاتینهوهدهریی ئاسێ، بهدیوی ڕۆژههلاتی گهوراندا سوڕاینهوهو ماوهماوهدهبا دانیشتباین و پشومان دابا، لهبهر ئهوهی كهبهكۆلهپشتی گرانهوهلهنشێوی ڕك و درێژ ڕێدهكهی، ئهژنۆكان دهست بهئێش و ژان دهكهن. ههر چۆن بێت، خۆمان بهلێڕهدار دیندارانڕا گهیاندهوهو بهرزایی چیای سارد و ههوای زیكمان بهجێ هێشت. باوكم كهسێك بو، ئهوهندهی ڕاوو شكار كردبو، چاوی لهچاوهكانی بالندهی باز تیژتر بون بۆ دۆزینهوهی ئاسكهكیوی و گیاندارانیتر. لهو ههزازو نشێوان هیلاك ببوین. باوكم چووهسهر گردهك و گۆتی دهبا لێڕهپشو بدهین. ههردوكمان كۆلهپشتمان دانان و دانیشتین، لهناكاو پێیگۆتم خۆت نویكهخۆت نویكه، منیش سهرم نوی كرد و پێیگۆتم خۆت مهجولێنه، تهنها تهماشای شاخی ئهو بهری بكهلهناو فلانهلاتهدا دو ئاسكهكیویی لێنه‌. ڕۆژیش بهرهو ئاوا بون دهڕۆیشت. لهبهر ئهوهی باوكم زۆر مهڕاقی ڕاو كردن بو، بهدیتنی ئاسكهكان، ههموو ماندی بون و ڕێگای دووری لهبیر چوویه‌‌وهو پێیگۆتم، ئهلێرهچاوهڕوانم بكه، پارێزیان لهبۆ دهبهم

پێمگۆت باوكهئێمهكۆلهپشتمان زۆر قورسن و ناتوانین هیچیتر ههلگرین، واز لهو ئاسكانهبهێنه‌. بهلام ئهو سییهكانی لهپێشوهههلدهپهڕین و نهیتوانی بهجێیان بهێلی. من و كۆلهپشتی بهجێ هێشتین و دهستی دایهتفهنگ و لهو كهند و دۆل پهڕیهوهو پاراستهئاسكهكان. منیش لهوێوهتهماشام دهكردو لهدلدا ههر دهمگۆت، بهلكی خوایهئاسكهكان ههست بكهن و ڕهویان تێبكهوێت، بهلام دیارهدانهێكیان عهجهلی هاتبو، باوكم گهیشتههنداو ئهو لاتهی ئاسكهكان لێیدهلهوهڕان، ههستیان بهباوكم نهكرد. لهگهل گرمهی تفهنگ، دانهیهك بهربویهوهو ههر خۆی ههلكوتا و ئهوهیتر بهچهند بازێك لهو شاخی ئاودیو بو. ئهوهی كهوتهبهر تفهنگ، ههر خۆی ههلكوتا، كاتێك لهبهرزایی غلۆل بویهوهو لهبهری بهرزایی لهدارهشنۆكێك گیر بو. باوكم بانگی كردم و گۆتی ههڕوسهری ببڕهمههێلهمردار بێت. من بهڕاكردن گهیشتمهبن بهرزاییهكه، ئهوهندهئاسێ بو، نهمتوانی لێی بهسهر كهوم. بانگیم كردو گۆتم،

ناتوانم بهسهر بكهوم. باوكم بهڕاكردن هاتهخوار، كاتێك سهدمهیهكی برد، لهتاشهبهردێكی بهقهد ههشت متر بهرز كهوتهخوار و دار قونتاخی تفهنگ شكا و ڕانێكی ئێشا. بهو شێوهش، بهشهلهشهل ههلباوزیهشاخ، خۆی گهیاندهئاسكی بریندار و سهری بڕی. بهههردوكمان هینامانهوهبۆ لای كۆلهپشتهكانمان. لهبهر ئهوهی كۆلهپشتمان زۆر گران بون، نهمانزانی چۆن كهلهشی ئاسك ههلگرین. ناچار باوكم شوتك (پشتبێند)ی لهپشتی كردهوهو خستیهههردو شاخ (قۆچهكانی) ئاسك و لهدو خۆی ڕاكێشا ههر لهوێڕا ههتا هیناییهوهمالێ. ههتا گهیشتینهوهمالێ، تهنشتی ئاسك تهواو كهول ببو. ههر چۆن بێت گهیشتینهوهمالێ بهكۆلهپاشتی سیر و كهلهشی گۆشتی ئاسكهكیوی.



ئهوهیش گێڕانهوهی پیشهو ژیانی ئهو سهردهمیمان.