له سالی ١٩٦٢ هه‌تا سالی ١٩٧٠ زۆربه‌ی گوند و ناوچه‌ی برادۆست به‌هۆی شه‌ڕی بنه‌ماله‌یی و شێخایهتیهوه، چۆل كرابون و خاوه‌نه‌كانیان ئاواره‌ی ده‌شتی هه‌ولێر بون.
سالی ١٩٧٠ ئێمه‌ی جۆتیارانی گوندی به‌نێ، هه‌ر وه‌ك زۆربه‌ی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه، گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر زه‌وی و دهرهدیهكانمان و ده‌ستمان كرد به كاری جۆتیاری.
چاندی ئه‌و ناوچه به لێزانیی كات نه‌بایه، به‌ره‌كه‌ی پێنه‌ده‌گه‌یشت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه، هاوینی كه‌مه. زستانی درێژتره. زستانی ئه‌و ناوچه به‌شێكی بهار و پاییز ده‌داته به‌رخۆی. بۆیه ناچار بوین، پاییزان به‌شێك له زه‌ویه‌كان شۆو وه‌رد بكه‌ین و گه‌نم و جۆ بچینین و مالیی بكه‌ین و ئاوی بده‌ین، هه‌تا شین و پنجه ببن پێشی به‌فر بارین. ئیتر كه گه‌نم و جۆ پنجه ده‌بون، به‌فریان به‌سه‌ردا ده‌باری و له‌ژێر به‌فر ده‌مانه‌وه هه‌تا باران و گه‌رمای بهار به‌فری ده‌توانده‌وه. هه‌ر كاتی به‌فر ده‌توایه‌وه، گه‌نم و جۆی پنجه بوی، ئاماده بون بۆ سه‌ر هه‌لدانه‌وه و گه‌شه كردن.
یه‌ك گرفتی زۆر گه‌وره‌مان هه‌بو له چاندنی گه‌نم و جۆ له وه‌رزی پاییزدا، ئه‌ویش ڕه‌وه به‌راز بون. ههرشهو به‌راز ده‌هاتن و به‌ناو ئه‌و گه‌نم و جۆ تازه چاندراو و چزی دراودا ده‌كه‌وتن و به‌دوای كرم و به‌ڕو و خواردندا ده‌گه‌ڕان. به‌راز ته‌بیعه‌تێكی زۆر خراپی هه‌یه. به لموز و كهلبهكانی به‌رده‌وام عه‌رد ههلدهكۆلی. به‌هۆی ههلكۆلینهوه، گه‌نم و جۆیهكانیان لێتێك ده‌داین.
ناچار جۆتیارانی گوندی تێكڕا ته‌گبیریان كرد بۆ ڕاو دابه‌شین له به‌رازان. هه‌ر دو چه‌كداریان ناردنه جێگایه‌ك كه شكیان لێبو لان و مۆلگه‌ی به‌رازان بێت. ئه‌و ڕۆژی ئێمه چه‌ند مێرد مندالێك له‌گه‌ل مه‌ڕ و بزنان بوین و به‌ری حه‌یوانمان دابویه ناومێرگان و كه‌لێتان. ناومێرگان و كه‌لێتان دو جێگان هاوینه هه‌وارن و ده‌كه‌ونه به‌رزاییه‌كانی به‌ینی دار‌و بێداری چیابه‌ن. چیابه‌ن شاخێكی زۆر به‌رز و ئاسێیه، دیوی ڕۆژ ئاوای چیابه‌ن گه‌لیی ڕه‌شه. دیوی ڕۆژههلاتیشی گوندی ئێمه‌یه گوندی به‌نێ.
كاتێك هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان ئاگا لێبو، بووه ته‌ق و توقی تفه‌نگان له‌ناو لێڕه دینداری قه‌د چیابه‌ن. ڕاو دابه‌شین له به‌رازان بۆ ئێمه‌ی مێرد مندال، شتێكی نوێ بوو پێشتر نه‌مان بینیبو. له‌گه‌ل ده‌نگی تفه‌نگان، ڕووی حه‌یوانمان دایه ناو لێڕستان و به‌پیر ڕاوكهرانهوه چوین. گه‌یشتینه باوكم و گۆتی، بڕۆن یهكانهیهكم له فلان جێگایه خستووه، هێشتان ڕوحی نه‌داوه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ سه‌یری بكه‌ن، به‌لام زۆر لێی نزیك نه‌كه‌ونه‌وه، نه‌وه‌ك بریندارتان بكات.
ئێمه‌ش هه‌ر به غاردانه چوینهسهری. كه بینیمان، به‌رازێكی زۆر گه‌وره بو، له‌گه‌ل تفه‌نگ لێدان، كه‌وتبووه بن شێنه دارێك، ئه‌وه‌نده قهپالی له شێنه داره‌كه دابون له‌تاو ئازاری برینه‌كانی، خه‌ریك بو شێنه داره‌كه ببڕیته‌وه. سێ چوار سه‌گی به‌ر مهڕیمان له‌گه‌ل بون. ئێمه‌ی شوان بانگی سه‌گه‌كانمان كردن و ناوی سه‌گه‌كان خڕۆ و گورزۆ و كۆتان و پۆلا بون. له‌گه‌ل بانگ كردن، سه‌گه‌كان تێیبهربون، هه‌تا ته‌واو بێڕوحیان كرد.
ڕاوه به‌راز به‌رده‌وام بو. ئه‌و ڕۆژی هه‌تا ئێوارێ، حه‌فت به‌رازیان كوشتن. به‌لام ئه‌وه‌نده زۆر بون، به كوشتن و ڕاو كردن، خه‌لاس بونیان نه‌بو.
ئه‌و پاییزی به‌ڕو یه‌كجار زۆر بون. ئیتر هه‌رچی به‌راز و هرس (ورچ) هه‌بون، شه‌وان له لانه‌كانیان ده‌هاتنه‌ده‌ر و به‌رده‌بونه ناو زه‌ویه چاندراوهكانمان و تێكیان ده‌دان.
شه‌وێك بابم، لێی‌پرسیم و گۆتی ده‌توانی له‌گه‌لم ئه‌مشه‌و بچین نۆبه له به‌رازان بگرین؟ منیش ئاماده‌ییم ده‌ربڕی. له‌پاش نان و چا خواردن و ڕاشكانی شه‌و، یه‌ك دو پارچه نهمهدمان بردن و چوین بۆ جێی نۆبه گرتن. دیار بو بابم پێشتر چوبو، له دومهنی زه‌ویه‌ك په‌رچه دڕك و دالێكی وه‌ك بیشهلانی لێبو. چوبو به داس دڕكهكانی له بنه‌وه‌ڕا بڕیبون و ستونی دابونه به‌ری و وه‌ك كه‌پری لێكردبو. یه‌ك كونی تێدا هێشتبوه‌وه كه بتوانین پێیدا بچینه ژوور، ههشكه دارێكیشی حازر كردبو كه به‌و كونیدا چوینه ژوور، هه‌ر له‌دو خۆمان ئه‌و ههشكه دارمان خسته‌وه ده‌رگاو هیچ گیاندا‌رێك هه‌ستی پێنه‌ده‌كردین.
هه‌ردوكمان له‌ناو پهرچهكهدا، ئێشكگر بوین بۆ هاتنی به‌رازان. نزیكه‌ی كاتژمێر دوی پاش نیوه‌شه‌و، شتێك هاته پێش لوله‌ی تفه‌نگمان. شه‌و تاریك بو، نه‌مانزانی به‌رازه یان هرس. بابم تفهنگچیهكی لێوه‌شاوه بو، تفه‌نگێكی تێگرت و شته‌كه به‌ربویه‌وه. بووه بۆڕه بۆڕ، ده‌نگی ئه‌وه‌نده سامناك و تیژ بو، بۆڕێنی له‌و به‌ری ڕوباری ده‌نگی ده‌دایه‌وه.
به برینداری به‌سه‌ر ئێمه‌دا هاته‌خوار، كه گه‌یشته پێشمان، خۆی له په‌رچ و بیشهلان لادا، له ته‌نیشت بیشهلان، چه‌ن بو، له چه‌ن چوهخوارو ده‌نگی هه‌ر ده‌هات هه‌تا نزیكه‌ی ده خولهك. پاشان بێده‌نگ بو، ئێمه‌یش هه‌تا ده‌وری سعات چواری به‌یانی چاوه‌ڕوان بوین، هیچیتر په‌یدا نه‌بو. ئه‌وكاتی هه‌ردوكمان لهخهوان كهلالا ببوین. ناچار بوین هه‌ر له‌ژێر ئه‌و پهرچدا نوستین. كاتێك له‌خه‌و هه‌ستاین، ڕۆژ ههلاتبو. چاومان ههلگفۆلین و خۆمان توند كرده‌وه. به‌دوای ئه‌و نێچیرهدا چوین كه شه‌و هنگاوتبومان. دیاره تفه‌نگه‌كه چاكی هنگاوتبو. خوێنی زۆری له‌به‌ر ڕۆیشتبو. كه گه‌یشتبووه سه‌ر لێواری چه‌ن، خۆی پێنهگیرابووهیهوه و له‌سه‌ری چهنهكهڕا غلۆل ببویه‌وه هه‌تا كه‌وتبووه لێواری ڕوباری. ئێمه‌ش به‌دوای خوشۆك و خوێنی‌دا چوین، ده‌بینین هرسێكی گه‌وره كه‌وتۆته سه‌ر تاشه به‌رده‌كانی ده‌و ڕوبارو سكه‌ت ببو. دیسان هرس ڕوحی خۆی دایه به‌ر ڕوحی به‌رازان. ئێمه به‌دوای كوشتنی به‌رازدا وێل بوین، كه‌چی هرسمان له جهیاتی به‌راز كوشتبو. هرس زه‌ویی ههلنهدهكێلاو گه‌نم و جۆی تێكنهدهدا. پێمان ناخۆش بو، ئه‌وه‌ی كوشتمان به‌راز نه‌بو.
ئیتر نیوه‌ی هه‌ول و تێكۆشانمان ببوه ڕاوه به‌راز و هرس. ده‌ره دیهكی گه‌وره‌مان له‌پێش ده‌رگای مال كردبوه گه‌نم. هه‌مووی پنجه ببو. به‌یانییه‌ك بابم ده‌چیته ناو گه‌نم و ده‌بینی ڕه‌وه به‌رازه‌ك كه‌وتوته ناوی، به‌شێكی زۆریان تێكدابو. بابیشم ده‌ست ده‌داته تفه‌نگ و به‌دو ده‌وسی بهرازاندا ده‌ڕوا هه‌تا شیوی ڕهنیێ. شیوی ڕه‌نی، زۆربه‌ی په‌رچ و ده‌حل و بیشی و دارستان بو، سه‌دان لانه به‌راز و هرسی تێدا هه‌بون. بابیشم هه‌ر به‌ناو پهرچهكاندا ده‌ڕوا و ته‌ماشا ده‌كات داخوا به‌رازان نابینیته‌وه،،،، كاتێك ده‌بینی هرسێكی گه‌وره و بۆر له‌ناو پهرچهكهدا له‌ناو لان، هه‌ردو ده‌ستی داونه به‌ر خۆ‌و ئاماده‌ی په‌لامار دانی ده‌بی. بابیشم ناوێری پشتی بداتێ و بگه‌ڕێته‌وه دواوه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر نزیكه‌ی ده متر له یه‌كتر دوور بون. ناچار تفه‌نگ له‌به‌ر ده‌ستان، هێواش هێواش دێتهپاش هه‌تا ده‌گاته داره بناویهك. ههلدهباوزیته دار بناوی و هه‌تا سێ متران به‌رز ده‌بیته‌وه.
له‌سه‌ر دار بناویڕا تفه‌نگێك له هرسهكه ده‌دات. له‌گه‌ل گرمه‌ی تفه‌نگ،هرس ڕكێپ ده‌كاته بابم و ده‌گاته بن دار بناوی، بابم تفه‌نگی دووه‌می لێده‌دات، هرس له هێرش ناكه‌وی و باز ده‌هاوێته داره‌كه كه خۆی بگه‌ێنیته بابم. تفه‌نگی سێیه‌می لێده‌دات و هرس ده‌كه‌ویته بن دار بناویهكه. بابم به‌سه‌ر لاشه‌ی هرسدا دێته‌خوارو به‌ره‌و مال هاته‌وه. كه گه‌یشته‌وه مالێ، پێیگۆتین به‌دوای بهرازاندا چوبوم، كه‌چی هرسێكیتر عه‌جه‌لی به‌ده‌ستم هاتبوو به‌و شێوه كوشتیتم. ئێمه كۆمه‌لێك مندال و هه‌رزه چوینه سه‌ر كه‌له‌شی هرس بۆ بینین.
خه‌لكانی گوندی هه‌رچی ئه‌و هرسی ده‌بینی، هه‌ر ده‌یانگۆت، دیاره بابت به‌ختی هه‌بووه ده‌ستی ئه‌و فیله هرسهی تێنهئالایه، ئه‌گینا به ڕوح له‌ده‌ستی ده‌رباز نه‌ده‌بو. ئه‌و پاییزی به‌دوای بهرازاندا ده‌گه‌ڕاین، كه‌چی دو هرس كه‌وتنه به‌ر لوله‌ی تفه‌نگی باوكم و كوژران و به‌رازیش هه‌ر به‌رده‌وام بون له كێلانی گه‌نم و جۆی ساوا‌و تازه چاندراو.
به‌راز سكورد (مل)ی ناسوڕێته‌وه و ناتوانێ ئاوڕ بداته‌وه. هه‌رچه‌نده كه‌سێك بكه‌ویته به‌ر هێرشی به‌راز، ده‌كرێ به یه‌ك كهلبه لێدان، زه‌لام بكوژی، به‌لام ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاگای له‌خۆ بێت له‌و كاتانه‌ی به‌راز هێرشی ده‌كاته‌سه‌ر، كه تیره‌ی به‌ست ڕووه‌و كه‌سه‌كه، هه‌ر تۆزێك خۆی له ستێره‌ی به‌راز كه‌لی بكات، به‌به‌ر هێرشی ناكه‌وێ. زۆر جاران هه‌بووه به‌راز ڕاوی كه‌سێكیان ناوه، كه‌سه‌كه چویته سه‌ر دارێك و به‌راز هاتیته بن داره‌كه و خهزریه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه بێتهخوارو هێرشی بكاته‌وه سه‌ر.
بۆیه له لای خۆمان ئه‌گه‌ر كه‌سه‌ك عێناد ببا‌و گوێی نه‌دابایه كه‌س، ده‌گۆترا په‌ككو ده‌لێی یه‌كانه به‌رازه دهخهزری (خهنزری) یان زۆر جاران بهرازێكمان ده‌دیته‌وه و سه‌گمان تێیبهردهدان، ئه‌گه‌ر سه‌گه‌كان زۆر ته‌نگاویان كردباو ده‌رباز نه‌ببا، خۆی ده‌گه‌یانده به‌ردێك و پشتی ده‌دایه به‌رده‌كه، یه‌ك سه‌گ نه‌یده‌وێرا ڕوبه‌ڕو لێی نزیك بێته‌وه.
دۆلهكی به بیشهلان له به‌ینی گونده‌كانی شۆشنه و پهپانێ هه‌بو، پێیدهگۆترا شیوه تاوك. به‌رازی ئه‌وه‌نده زۆر بون، كه‌س به‌بێ چه‌ك نه‌یده‌توانی پێیدا بڕوات. له سالانی هزارو نۆسه‌دو هه‌شتاكان پێشمه‌رگه مقه‌ڕیان له‌و شێوه تاوكی دانا بون. كه‌سێكی ماله شێخی هیرانی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و مقهڕان بووه. ئه‌گه‌ر به سه‌هۆ نه‌چوبم، ناوی شێخ جه‌مال هیرانی بو. ڕۆژێك له‌گه‌ل مهاجیر شۆشنهیی گفتوگۆیان ده‌بێت. مهاجیر به شێخ جه‌مال ده‌لێ، شیوه تاوك ئه‌وه‌نده ئاسێ و پیس بو، ته‌نها به‌رازی لێ مۆل ده‌بون. دیاره ئێوه‌ی شێخ له بهرازانیش زیره‌كترن، بۆیه شیوه تاوكتان لێیان ستاندووه و ئێستا مۆلگه‌ی ئێوه‌ی شێخه.
خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست، ئه‌و ناوچه پڕ بو له گیانداری خۆڕسك و سروشتی. كه‌چی ئێمه‌ی مرۆڤ بهردهبوینه ڕاو كردنیان له‌پێناو پاراستنی داهاتمان و تێر كردنی ورگمان. مرۆڤ هه‌م به‌ربه‌ره‌كانێی یه‌كتری ده‌كه‌ن هه‌میش خه‌ته‌رن له‌سه‌ر ژیان و مانی زۆربه‌ی گیانداره سروشتیه‌كان.
No comments:
Post a Comment