یادی حه‌مه‌دئه‌مین مه‌جید كانیه‌ڕه‌شی.
كه‌سێكی كانیه‌ڕه‌شی هه‌بو ناوی حه‌مه‌د ئه‌مین مه‌جید، ڕوحی شاد و به‌هه‌شتی بێت، له ژیاندا نه‌ماوه. چاوه‌كی نابینا بو. به‌شی هه‌ره زۆری كوردان، ناوی خه‌لك خراپ ده‌كه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌مه‌د ئه‌مین چاوه‌كی ناقس بو، ناویان له‌دوی به‌ردابو كۆرێ مه‌جیدی.
زۆر براده‌ران و خزمانی هه‌ر به كۆره بانگیان ده‌كرد. نازانم كه‌ینێ بووه، به‌لام بۆیان گێڕامه‌وه و گۆتیان حه‌مه‌د ئه‌مین چه‌كدار ده‌بێت، له‌گه‌ل چه‌ند كهسێكیتر له ڕه‌بایه، گه‌ڕه نۆبه‌ی ئه‌و ده‌بێت. ڕه‌بایه‌كه كه‌ونه ڕه‌بایه‌ی سه‌ربازان بووه. قوله‌یه‌كی ئێشكگریی ده‌بێت، چوارده‌وره‌ی كوله‌نگ بونه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ره‌وه ببینن.
له كاتی نۆبهداریی حه‌مه‌د ئه‌مین دا، له په‌نای قوله‌كه خشپه خشپێك دێت. ئه‌ویش نازانی چییه. دیاره كه پێشتر سه‌رباز له‌و ڕه‌بایه دابونه. له‌و كولهنگڕا نانیان فڕێداوه‌ته دیوی ده‌رێی قوله‌كان. كهرێكیش هاتوته سه‌ر نانی فڕێدراو. حه‌مه‌د ئه‌مین سه‌ر به كولهنگێكدا ده‌كات هه‌تا بزانی چییه له پشته‌وه‌ی قوله! له‌و كاتیدا كه‌ریش له دیوی ده‌رێ سه‌ر به‌هه‌مان كولهنگدا ده‌كات، كه‌ر و حه‌مه‌د ئه‌مین له‌ناوه‌ندی كولهنگێ چاویان به سه‌رو گێلاكی یه‌كتر ده‌كه‌وی. كه‌ر له ترسان دهستۆڕی، (ده‌زه‌ڕی) حه‌مه‌د ئه‌مینیش له ترسان قاڕیی دهكهونێ و پشتا و پشت ڕاده‌په‌ڕی. له قاڕینی حه‌مه‌د ئه‌مین و زه‌ڕینی كه‌ری، چه‌كداره‌كان گشتیان له‌خه‌و ڕاده‌په‌ڕن و ده‌لێن كوڕه ئه‌وه چیبو؟ ده‌بینن حه‌مه‌د ئه‌مین ده‌ستی داوه‌ته تفه‌نگ و ده‌یه‌وێ كه‌ر بكوژی. ئه‌وانیش ده‌ستی ده‌گرن و ده‌لێن كاكه چیبو ئاخر بۆ ئه‌و كه‌ره به‌ست ئه‌زمانه ده‌كوژی؟ حه‌مه‌د ئه‌مین ده‌لێ كوڕه هه‌ر ده‌یكوژم، چۆن وازی لێده‌هێنم، نیوه‌ی ڕوحی بردوم.
جارێكی‌تر له ناوه‌ڕاستی سالانی هزار و نۆسه‌د و هه‌شتا، له‌سه‌ر یاری كردن، حه‌مه‌د ئه‌مین لێم توڕه ببو. منیش زۆرم خۆش ده‌ویست و هه‌ر هه‌ولم له‌گه‌ل ده‌دا كه دلی چاك بكه‌مه‌وه، ئه‌ویش هه‌ر ده‌یگۆت نه نه قه‌ت له‌گه‌لت پێكناهێمهوه. برادهڕهكیتر له لامان بو، له ژیاندا ماوه، ناوی عه‌بدولله برایم برادۆستیه. خاوه‌نی تۆمارگای برادۆست (ئێخلاس)ه له هه‌ولێر. هه‌ر به عه‌دۆ بانگ ده‌كرا. عهدۆش له حه‌مه‌د ئه‌مینی پرسی و گۆتی له منیش توڕه‌ی؟ حه‌مه‌د ئه‌مین گۆتی، تۆ چاوی ساخمی چۆن له‌تۆ توڕه ده‌بم!
منیش ئه‌و قسه‌م بۆ هات و گۆتم ئێ كاك حه‌مه‌د ئه‌مین، منت به چاوی كۆره‌ش قبول بێت هه‌ر ڕازیم. له‌گه‌ل ئه‌و قسه‌م هه‌موومان ده‌ستمان كرد به پێكه‌نین و حه‌مه‌د ئه‌مین هه‌ستا باوه‌شی پێدا گرتم و گۆتی، لێشت توڕه بم، هه‌ر خۆشتم ده‌وێ و تۆ كه‌سی منی. له‌سه‌ر ئه‌و قسه دلی ئه‌وه‌نده ساده بو، هه‌موو توڕه‌ییه‌كه‌ی له‌بیر چویه‌وه.
جارێك به‌فر باریبو. ئێمه‌یش شه‌ڕه به‌فرمان ده‌كرد. براده‌رێكمان له‌گه‌ل بو، ناوی سه‌باح برایمه شه‌ل. یادی هه‌موویان به‌خێر. سه‌باح چنگه به‌فرێكی ههلگرتبو، ئه‌وه‌نده‌ی كوشی بو، وه‌ك به‌رد ڕه‌ق ببو. حه‌مه‌د ئه‌مینیش ئاگای له‌خۆ نه‌بو، سه‌باح ئه‌و تۆپه به‌فر ڕادهوهشینیته حه‌مه‌د ئه‌مین، ناو پیستێری گرتبو. حه‌مه‌د ئه‌مین كه‌وت، دیاره زۆر به ئازار بو. له‌تاو ئێش و ئازار، له‌ناو سه‌قه‌م و سوڕ و به‌فردا، ئاره‌قه‌ی به‌سه‌ر ده‌م و چاوان كه‌وت. چومه هنداوی و ده‌ستم دایه سه‌رو ملی و قیتم كرده‌وه. گۆتم حه‌مه‌د ئه‌مین ئه‌وه چیبو، چۆن به‌و شێوه به تۆپه به‌فر كه‌وتی؟ هاته وه‌لام و گۆتی، عیسا له خزمه‌كانم هه‌ر تۆ لێره‌ی، من ده‌مرم و خوێنم بزر نه‌كه‌ی. هه‌ر دلیم دایه‌وه و گۆتم مه‌ترسێ، هیچت لێناهێ، كه‌س به تۆپه به‌فر مردووه هه‌تا تۆ پێی بمری؟ گۆتی نه، ئه‌وه تۆپه به‌فر نه‌بو، ئه‌و كابرایه ویستی به ئه‌نقه‌ست بمكوژی، به‌ردی خستۆته ناو تۆپه به‌فر. به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی ئێشا بو. تۆپه به‌فری لێ ببوه به‌رد. داماوه هه‌تا دو ڕۆژان هه‌ر وه‌ك مرۆڤی گونك به لاق فڕی دهچوهڕێ.
حه‌مه‌دئه‌مین ئه‌وه‌نده ساده و ساویلكه بو، ته‌نها به دو قسه‌ی خۆش، ده‌كرا هه‌تا ئێواره خزمه‌تت بكات. دلنیام ئه‌و جۆره كه‌سانه ڕوحێكی ئه‌وه‌نده پاكیان هه‌یه، بۆیه هه‌تا كۆتایی ژیانیان خزمه‌تكاری هه‌ر كه‌سێكن و ده‌ستبه‌رداری زۆربه‌ی ویست و خواسته‌كانی خۆیان ده‌بن. ڕوحی نیشته‌جێی ئارامگای خوایی بێت.
No comments:
Post a Comment