Saturday, January 20, 2018

ماری ڕه‌ش

ماری ڕهش.
لهسالانی هزارو نۆسهدو حهفتاكاندا دو خانوومان ههبون. خانووهك لهگوندی بهنێی خواكوڕك، ئهوهیتریان نزیكهی بیست دهقیقهڕێ لهخوار گوندی بهنێ لهسولكێ بو. لهسولكێ دهرهدیهكی زۆر گهورهمان ههبو. لهسهرگهی دهرهدیهكهههم خانووی تێدا ژیانمان ههبو ههمیش هۆلێكی گهورهی مهڕو مالاتمان ههبو. زستانان سهرجهم ئهندامانی خێزانمان لهسولكێ دهگهیشتینهوهیهكتر و مهڕو مالاتیش بههۆی بهفر بارینی زۆرهوهلهو ناچه، زستان ههبو دو ههتا سێ مانگان دهكهوتهدونێ. دونه، واتهههر لهسهر گیاو كاو چلو بهخێو دهكران و بههۆی بارینی بهفرهوه، لهوهڕگای دهرهوهنهدهما.

كهبهار دادههات، مهڕو مالات دهبردرایهبهارواران. هاوینانیش دهچونههاوینهههواران. یهك دو هاوینان ههر من لهسهر خانووی سولكێ دهمامهوهو خزمهتی بهرو بیستانانم دهكرد و خهریكی ئاودێری و بژارهو چاندن و جۆتیاری بوم. ههردهم بۆ جل و بهرگ گۆڕین و خواردن دههاتمهوهناو خانوو. شهوانیش لهسهر بانی خانووهكهكولهم ههلدهدا و لهژێر كولهدا دهخهوتم. سولكێ كهوتبووهخوار سولاغ (شهلال)هئاوێكی زۆر بهرز. هاوینان درهنگ شهو لهبهر نهرمهههوای تاڤگهكه، دهبایهبهتانیمان بهخۆ دادابا و مهیلهو سارد دهبو. لهپێش هۆلی مهڕ و مالات، بنهدار تووهكی زۆر گهورهمان ههبو. پێیده‌گۆرترا توو شامی. كهتوو پێدهگهیشتن، ئهوهندهبهری پێوهدههات، بهڕۆژ ئێمهتووهكانمان ده‌خواردن، شهوانیش دهبووهخللهو خرتۆكی هرسان (ورچ) لهبن دار تووهكهو تووان دهخواردن. كهچی بهری ئهو دار توو نهبهئێمهنهبههرسهكان خهلاس نهدهبو.

ئێمهلهوهدهرچوبوین شهوان لههرس و بهرازان بترسین و لهگهلیان ڕاهاتبوین. دهورو بهری خانو و زهوی و دهرهدیهكهش ههمووی خهلهبهرد و ڕێزهستری كهناری بون و پوش و پهلاخیش خۆی لێكدهدا. جێگای ههموو جۆرهگیاندارێكی لێ دهبویهوه‌. تهنها زۆر لهكۆرهماران دهترساین. كۆره مار زۆر تهپ و تهمبهلهو جارههیهههتا پێی لێنهنرێ ناڕوا. ئهگهر كهسهكیش نهیبینی و پێی لێنا، مهگهر بهختی ههبیت ئهگینا پێیوهدهدات. پێیوهدانی كۆرهماریش زۆر كاریگهرهو دوور نییهبیكوژی یان سهقهت ببێت.

ماری ڕهش زۆر سهلامهت و ههستیاره‌. ئهوهندهبهههست و خوسته، ههركهنزیكی دهبوین، یهكسهرهڕایدهكرد. دو ماری گهورهی ڕهش لهدهوری خانووهكانمان ههبون. زۆربهی ڕۆژان كهدهچومهناو شینایی، دهیانم بینین و ڕایاندهكرد بۆناو دڕك و تهڕاش، جاریش ههبو دهمبینین دهچونه‌‌ ناو كونهدیوارهكانی خانووهكانمان.

ڕۆژێك دهستم دایهكنۆرهو داس و هندهك ستری كهناریم بڕین و كردنهگورزهبۆ ئهوهی كهلێنهكانی پهرژینی پێش دهرگا چاك بكهمهوه‌. كاتێك لهناوكاو مارێكی ڕهش لهپێشم دهرپهڕی. منیش كنۆرهیهكم ڕاوهشاندێ، كنۆرهبهر قهدی مار كهوتو بریندار بو. بهبرینداری نهیتوانی خۆی دهرباز بكات، لێم جنقیهوهو بهتهمای شهڕ كردن بو. كنۆرهیهكیدیم لێیدا، كهوت و كوشتم. ئهوهی دووهم ههر مابو. ماوهیهكی بهسهردا تێپهڕی، ڕۆژێك لهگوندی دههاتمهوهبۆ سولكێ. تێیههلنگوتم وبینیم مارهڕهشهكهیتر، مارێكی بۆری داحوراوهو هێشتان تهواوی نهكردبو. بهلام بههۆی قوتدانی مارهكهیتر، نهیتوانی بڕوات. دهستم دایهڕككهدارێك و ههردوكیانم بهیهكهوهكوشتن.
لهو ڕۆژیهوهكهئهو مارهڕهشانهم كوشتن، ئیدی ئیسڕاحهتم لێ تێكچو لهبهر مارهبۆرهكان.
ههر كاتی دههاتمهوهناو خانوو بۆ پێویستیێك، دهمبینی مارێكی بۆرهقهدی بهدار خێزهرهو قاریتهكاندا هاتینهخوار. حهفتهی دو سێ مارهبۆرهم لهناو خانوو دهوروبهری بهقرمهی دهكوشتن. ئهوكاتی زانیم، كهدوژمنی دوژمنانمان، نیوهدۆستێكن. ههتا مارهڕهشهكان نهكوژرابون، یهك ماری بۆرهنهیدهوێرا تخونی خانووهكانمان بكهوێ. كهمارهڕهشهكانم كوشتن، ئینجا بۆرهكان ترسیان نهماو بهربونهناو خانوو دهوروبهری.

No comments:

Post a Comment