هناری وه‌سیه‌ت
ده‌گۆترێ مندالانی بێ باوك سه‌ره‌ڕۆ و نهڕاوهستایینه، ئێمه‌یش كۆمه‌له مندالێك بوین، مندالی گه‌وره ئه‌من بووم، ته‌مه‌نم له ده‌وری هه‌ژده سالان بوو.له سه‌ره‌تای هاوینی ١٩٧٥دا باوكمان كۆچی دوایی كرد. سه‌رپه‌رشتیی مالێ كه‌وته بمه من، منیش له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌ییدابووم و خوێن گه‌رمانه و سه‌ره‌ڕۆییانه هه‌لسوكه‌تم ده‌كرد. پاییزی ١٩٧٦ ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ له گوندی به‌نه ده‌هاتمه‌وه به‌ره‌و مالی خۆمان له سولكێ، سولكێ نزیكه‌ی بیست خوله‌كه ڕێ له‌خوار گوندی بو، منیش شۆڕ بومه‌وه بۆ كانیهڕهزان، ته‌ماشام كرد سۆفی حه‌مه‌د برایم و سه‌لیم ڕه‌سولی برازای له دهركانیی ڕه‌زان خه‌ریكی چنینی هناری وهیسهتێ بون. نزیكه‌ی دو باره هناریان چنیبون و ئاماده‌یان كردبون بۆ باركردن، ته‌نها یه‌ك كه‌ریان پێبو و ده‌بایه بارێك ببه‌نه‌وه، به‌یانی بگه‌ڕێنه‌وه دوای بارهكهیتر. منیش گه‌یشتمه لایان، پێمگۆتن خێر‌و به‌ره‌كه‌تتان زۆر بێت و شهقهسهریتان حه‌سانه‌وه بێت، ئه‌وانیش وه‌لامیان دامه‌وه و چاك و چۆنیان كرد، نزیكه‌ی چارێكه سعاتێك لایان دانیشتم، دیاربو گۆتیان ده‌بێ هه‌ستین بارێكی هناران ببه‌ینه‌وه و به‌یانی بێین بارهكهیتر باركه‌ین و بیبه‌ینه‌وه، سه‌ره‌ڕای دو باره هنار، جهنتاكانیشیان پڕ
كردبوون.
له‌و ماوه‌ی من له‌گه‌لیان دانیشتم و باریان بار كرد و خاترمان له یه‌كتر خواست، ئه‌وان به‌ره‌و گوندی ڕۆیشتن، منیش به‌ره‌و سولكێ، فامیان نه‌كرد پێم بلێن ها ئه‌وه چه‌ند هنارێك بۆخۆت به‌ره یان هه‌ر هنارێك به‌ڕێوه بخۆ. منیش له‌دلمدا بووه گرێ و خۆم به‌خۆمم ده‌گۆت، باشه خۆ ئه‌و هنارانه مالی وهیسهتن و بۆ هه‌موو كه‌س وه‌ك یه‌كن، ڕاسته ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی ده‌كه‌ن، به‌لام خۆ نابێ مالی وه‌یست به مالی خۆیان بزانن، حه‌تتا ئه‌گه‌ر مالی خۆیشیان بایه، ده‌بایه ته‌كلیفیان كردباو چه‌ند دانه هنارێكیان دابامێ، له‌وانه‌یه هه‌ر لێیانم وهرنهگرتبان، به‌س توشی كرێدهروونیش نه‌ده‌بووم و له‌دلمدا نه‌ده‌مایه‌وه. ده‌كرێ ئه‌وانیش به‌هۆی هیلاكی و دره‌نگ كه‌وتن هه‌ر به‌بیریاندا نه‌هاتبێت، كه‌چی له‌من بووه گرێدهروونی و له‌دلم ده‌رنه‌چوو. دوای خاتر خواستن، هه‌ر یه‌كه‌مان چووینه سه‌ر ڕێگای خۆمان و گه‌یشتمه‌وه مالێ، به‌ڕێگاوه ته‌ماشام كرد، شوانه‌كانی مالی حاجی شێمهد و حاجی قاسم مه‌ڕیان هینابووه چالۆكان، چالۆكا ملكی ئێمه بو، ده‌كه‌وته دهوڕوباری و له به‌ینی گونده‌كانی به‌نێ و شۆشنێ هه‌لكه‌وتبوو، جێگایه‌كی كوور بو بۆیه ناوی كرابووه چالۆك. له‌مالێ پارووه نانێكم خوارد و نوردیه نانێكیشم هاویشته جه‌نتاو داسێكی داربڕینم خسته به‌ر شوتك ( پشتبێند) شۆڕ بومه‌وه بۆ چالۆكان. گه‌یشتمه لای شوانان و با‌نگم كردن، گۆتم كوڕینه هاتیمه لاتان، یارمه‌تیم بده‌ن هه‌تا گیوداره چلووهكم بۆ ببڕین و بنژنین، كه چلومان بڕی و ته‌واو بوین، خۆشترین هنارتان بۆ ده‌هێنم. ئه‌وانیش به‌ده‌نگمه‌وه هاتن و له‌به‌ر شه‌به‌قی هه‌ویێ، واته مانگه‌شه‌و، ده‌ستمان به چل‌و بڕین كرد، ماوه‌ی سه‌عاتێكی نه‌برد، یه‌ك گیوداری گه‌وره‌مان بڕی و نژنی. پاش ته‌واو بونی گیودار، ئیسڕاحهتێكمان كرد‌و پێم گۆتن، ئینجا نۆره‌ی هنارانه، یه‌كتان به جه‌نتای به‌تاله‌وه له‌گه‌لم وه‌رن هه‌تا جهنتاتان بۆ پڕ هنار بكه‌م. ئه‌سعه‌د یوسف،یان له‌گه‌ل ناردم و پێكه‌وه به‌سه‌ر كه‌وتین بۆ بنیی كانیهڕهزان. كه گه‌یشتینه سه‌ر باری هناران، باره‌كه‌یان دروبوو جوان بهسهریهكیاندا هاوێتبوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاماده بێت، كه به‌یانی گه‌یشتنه ئه‌وێ، ده‌ستباری لێ‌بگرن و باری بكه‌ن. ئێمه‌ی منداله گوندیش هه‌رده‌م كێردهكی بچوك و تیژمان له گیرفان داب‌و، كێرت واته (چه‌قۆ). زۆر به لێزانی و ئه‌سپایی خریی بنی هه‌ردو جوالانم به دمك ( نوك)ی كێرد بڕین، جانتای ئه‌سعه‌د،م پڕ هنار كرد، هندهكیشم خستنه ناو به‌لكه و پاخهلی خۆم و جوالهكانمان دانانه‌وه سه‌ر بنی وه‌ك خۆی و ڕۆیشتین.
به‌یانی سۆفی حه‌مه‌د و سه‌لیم كه‌ریان هینابو هه‌تا هناران باركه‌ن، كهرهكهشیان عجول و نهڕاوهستای بو، ههسواری به‌ده‌ست سۆفی حه‌مه‌د،ه‌وه بو، ئه‌ویش ڕستی ههسواری خستبووه بن پێی هه‌تا كه‌ر نه‌ڕوات و له‌گه‌ل سه‌لیمی ده‌ستباریان لێی گرتبو، له‌گه‌ل بلند كردن، هنارهكان گشتیان ڕژابون و به‌و كهندالدا غلۆل ببونه‌وه، دومهنی ئه‌وێنده‌رێش په‌رچه دڕی بو، هنار وه‌با ببون و په‌رت و بلاوی ناو ئه‌و په‌رچه دڕی ببون و جوالهكانیان به‌به‌تالی له‌سه‌ر قۆلان مابونه‌وه. ناچار جوالیان دانابون و كه‌ریان ڕاتهولاندبوو، هه‌ولیان داب‌و هناران خڕ كه‌نه‌وه، هه‌تا نیوڕۆ خه‌ریك ببون هه‌تا ده‌وری نیوه‌یان كۆ كردبونه‌وه، ئه‌وانیتریش له‌ناو په‌رچی دڕیان نههاتبونهدهرو پێیان خڕ كرابونه‌وه. دلنیام له‌و كاتی ده‌ستیان گهیشتبامێ، هه‌رچه‌نده ڕه‌فیق و خۆشه‌ویستی یه‌كتر بووین، به‌خوا ئه‌و هنارانهی مابوون خڕیان به‌سه‌رو گوێلاكم داده‌دان هاهاها.
له سالانی هزار و نۆسه‌د و هه‌شتاكاندا سۆفی حه‌مه‌د تۆزێك باری ده‌روونیی ته‌واو نه‌بوو ئه‌ندامانی خێزانیشیان هه‌رده‌م چاودێریان ده‌كرد نه‌وه‌ك ده‌ست بزێوی بكات و دراوسێكان بڕه‌نجێنی، كه‌چی زۆر كه‌یفی به من ده‌هات و هه‌رده‌م كه ده‌هاته لامان، ده‌یگۆت عیسا، من كه دێمه مالتان، واهه‌ست ده‌كه‌م له‌به‌ر ئاگری خه‌لیفه ناوخۆش دانیشتومه. خه‌لیفه ناوخۆش، باپیری دایكم بو، كه‌سێكی زۆر خوایی و پیاو چاك بو، له‌ناو هۆزی برادۆست هه‌تا ناو هۆزی گه‌ردیان قه‌درو قیمه‌تێكی زۆری هه‌بوو، وه‌ك كه‌سێكی خاوه‌ن كه‌ڕامه‌ت دیار‌و سه‌رناس بوو له كۆتایی سالانی شێسته‌كاندا كۆچی دوایی كردبوو. هه‌ر له‌و دانیشتناندا، ڕۆژێك بابه‌تی هنارانم بۆ ڕه‌حمه‌تی سۆفی حه‌مه‌د گێڕایه‌وه و زۆر به‌ساده‌یی و پێكه‌نینه‌وه، گۆتی گه‌رده‌نت خۆش و ئازا بێت. ئومێده‌وارم ڕوحی پیرۆزی به‌هه‌شتی بێت و نوری خوایی پارێزوانی بێت. به‌و ئومێده‌ی به‌ڕێز سه‌لیم ڕه‌سول برایم،یش گه‌ردنم ئازا بكات و ئه‌و كه‌تنه‌ی ته‌مه‌نی ههرزهییمانی له‌دلدا نه‌مابێت.
پڕ به‌دل خۆشیانم ده‌وێن و وه‌ك خێزانێك پێكه‌وه و ته‌با ژیاوین و یاده‌وه‌ریه‌كان به چاك و خراپه‌وه لای من زیندون و فه‌رامۆش ناكرێن. به‌هۆی مژولیهوه، لهخهیالمدا نه‌بوو ئه‌و بابه‌ته بنوسمه‌وه، به‌لام چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا به‌هیممه‌تی كاكه هونه‌ر، له‌گه‌ل ئه‌حمه‌دی باوكی گفتوگۆمان كرد و ئه‌و به‌بیری هێنامه‌وه. له‌گه‌ل باوه‌شی خۆشه‌ویستیه‌كی برایانه و سۆزدارانه بۆ هه‌موو هاوڕێیانمان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ناویان له‌م بیره‌وه‌ریه‌دا هاتووه.