Monday, September 24, 2018

هناری وه‌سیه‌ت

هناری وه‌سیه‌ت  
دهگۆترێ مندالانی بێ باوك سهرهڕۆ و نهڕاوهستایینه، ئێمهیش كۆمهلهمندالێك بوین، مندالی گه‌وره‌ ئه‌من بووم، ته‌مه‌نم له‌ ده‌وری هه‌ژده‌ سالان بوو.لهسهرهتای هاوینی ١٩٧٥دا باوكمان كۆچی دوایی كرد. سه‌رپه‌رشتیی مالێ كه‌وته‌ بمه‌ من، منیش له‌ ته‌مه‌نی هه‌رزه‌ییدابووم و خوێن گه‌رمانه‌ و سه‌ره‌ڕۆییانه‌ هه‌لسوكه‌تم ده‌كرد. پاییزی ١٩٧٦ ئێوارهیهكی درهنگ لهگوندی بهنهدههاتمهوهبهرهو مالی خۆمان لهسولكێ، سولكێ نزیكهی بیست خولهكهڕێ لهخوار گوندی بو، منیش شۆڕ بومهوهبۆ كانیهڕهزان، تهماشام كرد سۆفی حهمهد برایم و سهلیم ڕهسولی برازای لهدهركانیی ڕهزان خهریكی چنینی هناری وهیسهتێ بون. نزیكهی دو بارههناریان چنیبون و ئامادهیان كردبون بۆ باركردن، تهنها یهك كهریان پێبو و دهبایهبارێك ببهنهوه، بهیانی بگهڕێنهوهدوای بارهكهیتر. منیش گهیشتمهلایان، پێمگۆتن خێرو بهرهكهتتان زۆر بێت و شهقهسهریتان حهسانهوهبێت، ئهوانیش وهلامیان دامهوهو چاك و چۆنیان كرد، نزیكهی چارێكهسعاتێك لایان دانیشتم، دیاربو گۆتیان دهبێ ههستین بارێكی هناران ببهینهوهو بهیانی بێین بارهكهیتر باركهین و بیبهینهوه، سهرهڕای دو بارههنار، جهنتاكانیشیان پڕ
كردبوون.
 لهو ماوهی من لهگهلیان دانیشتم و باریان بار كرد و خاترمان لهیهكتر خواست، ئهوان بهرهو گوندی ڕۆیشتن، منیش بهرهو سولكێ، فامیان نهكرد پێم بلێن ها ئهوهچهند هنارێك بۆخۆت بهرهیان ههر هنارێك بهڕێوهبخۆ. منیش لهدلمدا بووهگرێ و خۆم بهخۆمم دهگۆت، باشهخۆ ئهو هنارانهمالی وهیسهتن و بۆ ههموو كهس وهك یهكن، ڕاستهئهوان سهرپهرشتی دهكهن، بهلام خۆ نابێ مالی وهیست بهمالی خۆیان بزانن، حهتتا ئهگهر مالی خۆیشیان بایه، دهبایهتهكلیفیان كردباو چهند دانههنارێكیان دابامێ، لهوانهیهههر لێیانم وهرنهگرتبان، بهس توشی كرێدهروونیش نهدهبووم و لهدلمدا نهدهمایهوه. دهكرێ ئهوانیش بههۆی هیلاكی و درهنگ كهوتن ههر بهبیریاندا نههاتبێت، كهچی لهمن بووهگرێدهروونی و لهدلم دهرنهچوو. دوای خاتر خواستن، ههر یهكهمان چووینهسهر ڕێگای خۆمان و گهیشتمهوهمالێ، بهڕێگاوهتهماشام كرد، شوانهكانی مالی حاجی شێمهد و حاجی قاسم مهڕیان هینابووهچالۆكان، چالۆكا ملكی ئێمهبو، دهكهوتهدهوڕوباری و لهبهینی گوندهكانی بهنێ و شۆشنێ هه‌لكه‌وتبوو، جێگایه‌كی كوور بو بۆیه‌ ناوی كرابووه‌ چالۆك. لهمالێ پارووهنانێكم خوارد و نوردیهنانێكیشم هاویشتهجهنتاو داسێكی داربڕینم خستهبهر شوتك ( پشتبێند) شۆڕ بومهوهبۆ چالۆكان. گهیشتمهلای شوانان و بانگم كردن، گۆتم كوڕینههاتیمهلاتان، یارمهتیم بدهن ههتا گیودارهچلووهكم بۆ ببڕین و بنژنین، كهچلومان بڕی و تهواو بوین، خۆشترین هنارتان بۆ دههێنم. ئهوانیش بهدهنگمهوههاتن و لهبهر شهبهقی ههویێ، واتهمانگهشهو، دهستمان بهچلو بڕین كرد، ماوهی سهعاتێكی نهبرد، یهك گیوداری گهورهمان بڕی و نژنی. پاش تهواو بونی گیودار، ئیسڕاحهتێكمان كردو پێم گۆتن، ئینجا نۆرهی هنارانه، یهكتان بهجهنتای بهتالهوهلهگهلم وهرن ههتا جهنتاتان بۆ پڕ هنار بكهم. ئهسعهد یوسف،یان لهگهل ناردم و پێكهوهبهسهر كهوتین بۆ بنیی كانیهڕهزان. كهگهیشتینهسهر باری هناران، بارهكهیان دروبوو جوان بهسهریهكیاندا هاوێتبوو بۆ ئهوهی ئامادهبێت، كهبهیانی گهیشتنهئهوێ، دهستباری لێبگرن و باری بكهن. ئێمهی مندالهگوندیش ههردهم كێردهكی بچوك و تیژمان لهگیرفان دابو، كێرت واته‌ (چهقۆ).  زۆر بهلێزانی و ئهسپایی خریی بنی ههردو جوالانم بهدمك ( نوك)ی كێرد بڕین، جانتای ئهسعهد،م پڕ هنار كرد، هندهكیشم خستنهناو بهلكهو پاخهلی خۆم و جوالهكانمان دانانهوهسهر بنی وهك خۆی و ڕۆیشتین.

 بهیانی سۆفی حهمهد و سهلیم كهریان هینابو ههتا هناران باركهن، كهرهكهشیان عجول و نهڕاوهستای بو، ههسواری بهدهست سۆفی حهمهد،هوهبو، ئهویش ڕستی ههسواری خستبووهبن پێی ههتا كهر نهڕوات و لهگهل سهلیمی دهستباریان لێی گرتبو، لهگهل بلند كردن، هنارهكان گشتیان ڕژابون و بهو كهندالدا غلۆل ببونهوه، دومهنی ئهوێندهرێش پهرچهدڕی بو، هنار وهبا ببون و پهرت و بلاوی ناو ئهو پهرچهدڕی ببون و جوالهكانیان بهبهتالی لهسهر قۆلان مابونهوه‌. ناچار جوالیان دانابون و كهریان ڕاتهولاندبوو، ههولیان دابو هناران خڕ كهنهوه، ههتا نیوڕۆ خهریك ببون ههتا دهوری نیوهیان كۆ كردبونهوه، ئهوانیتریش لهناو پهرچی دڕیان نههاتبونهدهرو پێیان خڕ كرابونهوه‌. دلنیام لهو كاتی دهستیان گهیشتبامێ، ههرچهندهڕهفیق و خۆشهویستی یهكتر بووین، بهخوا ئهو هنارانهی مابوون خڕیان بهسهرو گوێلاكم دادهدانهاهاها.  

لهسالانی هزار و نۆسهد و ههشتاكاندا سۆفی حهمهد تۆزێك باری دهروونیی تهواو نهبوو ئهندامانی خێزانیشیان ههردهم چاودێریان دهكرد نهوهك دهست بزێوی بكات و دراوسێكان بڕه‌نجێنی، كهچی زۆر كهیفی بهمن دههات و ههردهم كهدههاتهلامان، دهیگۆت عیسا، من كهدێمهمالتان، واههست دهكهم لهبهر ئاگری خهلیفهناوخۆش دانیشتومه‌. خهلیفهناوخۆش، باپیری دایكم بو، كهسێكی زۆر خوایی و پیاو چاك بو، لهناو هۆزی برادۆست ههتا ناو هۆزی گهردیان قهدرو قیمهتێكی زۆری ههبوو، وهك كهسێكی خاوهن كهڕامهت دیارو سهرناس بوو له‌ كۆتایی سالانی شێسته‌كاندا كۆچی دوایی كردبوو. ههر لهو دانیشتناندا، ڕۆژێك بابهتی هنارانم بۆ ڕهحمهتی سۆفی حهمهد گێڕایهوهو زۆر بهسادهیی و پێكهنینهوه، گۆتی گهردهنت خۆش و ئازا بێت. ئومێدهوارم ڕوحی پیرۆزی بهههشتی بێت و نوری خوایی پارێزوانی بێت. بهو ئومێدهی بهڕێز سهلیم ڕهسول برایم،یش گهردنم ئازا بكات و ئهو كهتنهی تهمهنی ههرزهییمانی لهدلدا نهمابێت
پڕ بهدل خۆشیانم دهوێن و وهك خێزانێك پێكهوهو تهبا ژیاوین و یادهوهریهكان بهچاك و خراپهوهلای من زیندون و فهرامۆش ناكرێن. بههۆی مژولیهوه، لهخهیالمدا نهبوو ئهو بابهتهبنوسمهوه، بهلام چهند ڕۆژێك پێش ئێستا بههیممهتی كاكههونهر، لهگهل ئهحمهدی باوكی گفتوگۆمان كرد و ئهو بهبیری هێنامهوه‌. لهگهل باوهشی خۆشهویستیهكی برایانهو سۆزدارانهبۆ ههموو هاوڕێیانمان، بهتایبهت ئهوانهی ناویان لهم بیرهوهریهدا هاتووه‌.

No comments:

Post a Comment