پادشا و ڕه‌زه‌وان
پادشایه‌كی ژیر و حكوم توند ڕهزهوانێكی تایبه‌ت و شاره‌زا و ماندو نه‌ناسی ده‌بێت بۆ خزمه‌ت و پێگه‌یاندنی باخچه‌ی گوڵی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ، هه‌موو به‌یانیان ڕهزهوانهكه ده‌سكه گوڵێكی تایبه‌ت و ڕازاوه پێشكه‌شی پادشا ده‌كات. به‌یانییه‌ك ڕه‌زه‌وان به‌بێ گوڵ سه‌ردانی پادشا ده‌كات و پادشا لێی ده‌پرسێ، داخوا بۆچی گوڵی نه‌هێناون؟ له وه‌لامدا، ڕه‌زه‌وان ده‌لێ، پادشام، بولبولێك به باخچه‌ی گوڵان فێر بووه، هه‌تا من له‌خه‌و هلستام، گوڵه‌كانی تێكڕا گێچلاندبون، منیش نه‌مویست، گوڵی زاكاوت بۆ بهێنم.
پادشا ده‌لێ، بولبول ده‌گاته ڕۆژی خۆی!
به‌یانیی پاشتر ڕه‌زه‌وان به گڕنژین و كهیفخۆشیهوه ده‌سكێكی گوڵی ڕازاوه پێشكه‌شی پادشا ده‌كات و ده‌لێ، مزگێنی! كوڕه‌كه‌م بولبوله‌كه‌ی كوشت و چیتر گوڵ ناخورێن و ناژاكێن.
پادشا ده‌لێ كوڕهكهیشت ده‌گاته ڕۆژی خۆی!
ماوه‌یه‌ك پاشتر، ڕۆژێك ڕه‌زه‌وان به خه‌مناكی و چاو به هێسرهوه، ده‌چێته لای پادشا‌و پێیدهلێ، له‌ناو ڕه‌زدا، مار به كوڕه‌كه‌می وه‌داو كوشتی.
پادشا ده‌لێ خه‌م مه‌خۆ، مارهكهیش ده‌گاته ڕۆژی خۆی!
قهدهرهك پاش ئه‌و كاتی، ڕه‌زه‌وان سه‌ردانی پادشا ده‌كات و ده‌لێ، مزگینیم لێتان، ئه‌مڕۆ خوێنی كوڕه‌كه‌مم كرده‌وه و هه‌مان مارم له‌ناو ڕه‌زدا كوشت.
پادشا پێیدهلێ، تۆیش ده‌كه‌یته ڕۆژی خۆت!
كات دێت و ده‌ڕوات، ڕۆژێك ڕه‌زه‌وان چاوی به ژنانی مالباتی پادشا ده‌كه‌وێت زۆر جوان و لایه‌ق و عهقلڕفێن ده‌بن، به دیده‌نی به‌ژن و بالای جوانیان سه‌ودا ده‌بێت و خۆی پێڕاناگیرێ و كۆنتڕۆل له‌ده‌ست ده‌دات، به‌دوایاندا ده‌ڕوا، له‌كاتی بالاوو سه‌ر شوشتندا له‌سه‌ر كانی، به دزیه‌وه ته‌ماشای له‌ش و لاری ناسك و ڕوتیان ده‌كات. پاسه‌وانه‌كانی پادشا ده‌یبینن و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن. به ده‌ست به‌ستراوی ده‌یبه‌نه لای پادشا و تێیدهگهێنن كه له‌سه‌ر كارێكی حه‌یابه‌رانه ده‌ستگیر كراوه. پادشا ده‌لێ ڕه‌زه‌وان زۆرت خزمه‌ت كردووه، به‌س كارێكی ئه‌وه‌نده خراپت كردووه، ناكرێ لێت ببوردرێ، بۆیه لازمه له‌سه‌رت بدرێ و بكرێیته عیبره‌ت كه كه‌سیتر جورعه‌ت نه‌كات ئه‌و هه‌له دوباره بكاته‌وه. ڕه‌زه‌وان ده‌لێ، فه‌رمانته پادشا، ته‌نها ماوه‌م پێبده چه‌ند قسه‌یه‌كت بۆ بگێڕمه‌وه و ڕازیم له‌سه‌ر فه‌رمانت. پادشا ڕێگای قسه كردنی پێده‌دا، ئه‌ویش به چیرۆكی ڕهزهوانییدا دێته‌خوار و به پادشا ده‌لێ، وه‌ك چۆن به‌ڕێزتان بۆ یه‌كه به یه‌كه فه‌رمووتان ده‌گه‌ن به ڕۆژی خۆی، فه‌رمووده‌كانت ڕاست ده‌رچون.
بولبول گه‌یشته ڕۆژی خۆی!
كوڕه‌كه‌م گه‌یشته ڕۆژی خۆی!
ماره‌كه گه‌یشته ڕۆژی خۆی!
ئه‌وا منیش گه‌یشتمه ڕۆژی خۆم!
ئه‌گه‌ر تۆیش له‌سه‌رم بده‌یت، تۆیش ده‌گه‌یته ڕۆژی خۆت!
پادشا كه گوێی له ڕه‌زه‌وان ده‌بێت فه‌رمان ده‌دات له‌سه‌ری نه‌دات، ته‌نها شاربه‌ده‌ری ده‌كات و ناهێلی له‌به‌ر حوكمی ئه‌ودا بمێنیته‌وه.
ئه‌وه چه‌ندین ساله هنده‌ك تاوانبار و خائین و كاربه‌ده‌ست به‌ناوی كوردایه‌تیه‌وه له هیچ تاوانێك و خیانه‌تێك و حهیابهریهك ناپهلێنهوه ده‌رحه‌ق به هاولاتیان و نیشتیمان، كه‌چی هه‌ر به ڕۆژی خۆیان نه‌گه‌یشتن. دلنیام زۆرێك له حهقخوراوانی كورد ناپاكن و مسته‌حه‌قی زولم و زۆردارین، بۆیه نه حه‌قخوراوان ده‌توانن تاوانباران به‌ڕۆژی خۆیان بگه‌یه‌نن، نه سروشتی خواییش به ڕۆژی خۆیانیان ده‌گه‌ێنی!
No comments:
Post a Comment