Tuesday, September 11, 2018

هه‌لبژاردن

ههلبراژتن ببورن، ههلبژاردن.
دوای ٢٦ سال ههلبژاردنی یهك لهدوای یهك و خراپتر بون، دهنگدهر یان نهزان و ههلخهلهتێندراوه، یان بهشداری مشهخوری و
پێشێلكاریهیانیش كۆیلهی حیزب و بنهمالییه، یان ترسنۆكێكی سهركزو بێههلوێسته‌.

ماوهیهكههیچ لهسهر یاریی گلاوی داگیركهران بهناوی حكومهتی ههرێمی كوردستان نانوسمو بێدهنگم، مهبهستی بێدهنگیم، بێههلوێستی نهبووه، بهلكو وام بیر كردیتهوهكهكورد خاوهنی هیچ حكومهتێك نهبووهو نییه، ئهوهی ههیه، دو گروپن لهئاغاواتی مهلایی و جهلالی و كار بۆ داگیركهران دهكهن و ههتا بۆیان كرابێت، بهناوی كوردایهتیهوه، كوردیان نابوت و وێران كردووهو دهیكهن. ههر حیزب و گروپێكیش دروست بوبن و دروست ببن و بهشداریی حكومهتهكورد قڕانهكهی ههرێمیان كردبێ و بكهن، ئهوا بیژی و بهشداری تاوانی ئهو دو گروپهن كهمهلایی و جهلالین و هیچ جیاوازیان نییهو دار دهخهنهسهر ئهو ئاگرهی كهچهندین دهیهیهههلگیرسێندراوهبۆ برژاندن و داغ كردنی كوردان و سهر لێشێواندنیان بۆ ئهوهی نهتوانن مافهكانیان بناسن و ڕێڕهوی دروستیان بدۆزنهوه‌.

بیست و شهش سالهئهو دو گروپهو سهرجهم بهشدار بووانیان ههلبژاردن دوای ههلبژاردن دهكهن، تهنها بهرههمی، لهلولهی تفهنگ و خوترهی ئاغا و كاندیدی حیزب و میلشیا و برسی كردن و نانبڕاو كردنی هاولاتیان و ههتك كردنی لایهنگیرانی یهكتر و ڕاكێشانی دهستی داگیركهران و تالان و دزی و حیزی و سهر شۆڕی و پێشێلكاری و سیخوڕی بۆ داگیركاران نهبێت، هیچ بهرههمیتری نهبووه‌.‌ كهواتهدهبێ چ ئومێدێك بهو گروپانهههبێت و چ عهقلهلهكار كهوتووهك بڕوا بهههلبژاردنیان بكات؟
لهسهرهتای دروست بونی گۆڕان، عهقلم پێدا نهشكابو، وامدهزانی كهههلبژاردن مافی دهنگدهرهو گۆڕان دهتوانێ ببێتهئهو بناغهیهی جهماوهر كهبڕیارهكان لهخوارهوهو بهپێی ویستی هاولاتیانبۆ سهرهوهدهربچن و خزمهتی بێ جیاوازی بۆ ههمووان بێت. لهبهر ساویلكهیی بهناوی گۆڕان بهشداریی تاوانی ههلبژاردنم كرد و داوای لێبوردن لهههموو هاولاتیهماف خوراوو نیشتیمانی داگیركراو دهكهم و پهشیمانم كهههلخهلهتام، بهلام كهتێگهیشتم و زانیم گۆڕانیش دهچێتهوهبهر ماكی ڕهسهنی و بهردهوام دهبێت لهپهیڕهو كردنی سیستهمی مهلایی و جهلالی و هیچی پێناگۆڕێ! خۆمم گۆڕی و چیتر بهههلخهلهتاوی بهشداریم نهكرد و نایكهم. ئێستایش ههر كهسێك بڕوای بهو دام و دهزگا مخابهراتیهكوردایهتیهی ڕیفڕاندۆمچی و تالاچی و بهشداربوانیان ههبێت، لهگێل و ههلخهلهتاوێكی نهزان و تاوانبار بهولاوههیچی تر نییه‌.


چارهی ئهو ناههمواریهی كوردانی عێڕاق، تهنها دوور كهوتنهوهیهلهعهقلی كوردایهتی و بنهمالهیی و حیزبهخێلهكیهكان و دهستبهردار بونهلههێزی ملیشیایی و پێشمهرگایهتیی دزپارێز و سهركوتكار. ڕوی ئهم نوسینهم لهكهسهپاك و چاك و نیشتیمانیهكان و ژیاندۆستان و خاوهن ههلوێست و ویژدان زیندوهكانه، چونكی هیچ ئومێدم بهكوردایهتیی نیشتیمان فرۆش و كوردپهروهرانی پولپهرست و گوێلهمستی داگیركهران نییهو هیچیان بۆ نانوسم. بهو ئومێدهی چینی خاوێن و خهمخۆر تێكههلی پێشێلكاریی ههلبژاردن و كوردایهتیی خائینزادهكان نهبن و بهشداری لهتاوانهكان نهكهن

No comments:

Post a Comment