بابه‌ت له‌سه‌ر پۆسته‌كانم.
سلاوو خۆشه‌ویستیم بۆ سه‌رجه‌م هاوڕێیان، دۆستان، خزمان، ناسیاوان و تێكڕای ئینسانه جوانه‌كان و ده‌روون پاك و ژیاندۆستان.
ئه‌وه ماوه‌ی ٢٧ ساله كوردستان بووه‌ته مه‌یدانی مخابه‌راتی و ژیانكوژان و حیزبه كارگهییهكان و بنه‌ماله خۆپهرستهكان به‌ناوی كوردایه‌تییه‌وه.
هه‌رچی ئومێدی ژیانی ئارام و ئاسووده و ئازادیه بۆ هاولاتیانیان نه‌هێشتووه. بۆخۆیشیان به‌رده‌وام وه‌ك داشی دامه و شه‌تره‌نج له لایه‌ن داگیركه‌ران و سه‌رمایه‌دارانی چاوچنۆك و بێ ویژدانه‌وه یاریان پێده‌كرێ. هه‌رچ ده‌نگێكی حه‌ق و ڕه‌قیش به‌رز بویه‌وه، ئه‌و خۆپه‌رستانه‌ی به به‌رگ و ناو كوردن و به كردار خائین و تالانكار و دارده‌ستی داگیركه‌رانن، مافیا ئاسا هانا ده‌به‌نه به‌ر تیرۆر كردنی حه‌قبێژان، دوای تیرۆر كردنیش وازیان لێناهێنن و سومعه‌ی بنهمالهكهشیان تیرۆر ده‌كه‌ن.
به‌نده هه‌ر وه‌ك هزاران ده‌نگی ناڕازی له‌و تێكده‌ری و قوڕمساخی و تالانكاری و خۆسه‌پاندن و نیشتیمان هه‌ڕاج كردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی هاولاتیان، نه‌مویستووه بێده‌نگ بم و هه‌رده‌م به گۆتن و نوسین و كرداریش هه‌لوێستم هه‌بووه و به‌رده‌وام به‌و شێوه ده‌مینێمه‌وه هه‌تا گۆڕانكاریی ڕیشه‌یی دروست ده‌بێت، یانیش دوادلۆپی خوێن و كۆتا هه‌ناسه‌دانم.
له‌و ماوه‌دا، حیزبه بنهمالهییهكان ئه‌وه‌نده بێقیمه‌ت و بێكه‌ڕامه‌ت و سوك و ڕسوا بوینه، به‌خۆیان چاك ده‌زانن بۆ كاتی هه‌لبژاردن، له چلكاو خۆر‌و كۆیله‌كانیان به‌ولاوه، كه‌س ده‌نگیان پێنادات و ته‌زویر و فڕ‌ت و فێلیش ناتوانێ باری لاریان ڕاست كاته‌وه. بۆیه له‌جیاتی خۆگۆڕینیان و به‌خۆداچونه‌وه‌یان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌فی تكاویان، زیادتر خۆیان ناشیرین ده‌كه‌ن و به‌ناوی عه‌شیره‌ته‌كانه‌وه كاندید دیاری ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ چه‌ند مه‌به‌ستێك بپێكن.
١- به‌و شێوه ته‌مه‌نی پڕ تاوانی خۆیان درێژتر بكه‌نه‌وه و زیادتر خزمه‌تی داگیركه‌ران بكه‌ن
٢- ئه‌و مرۆڤه خانه‌دان و سهرناسانهی به پاكی ماونه‌ته‌وه، له‌و تاوانانه‌ی خۆیان بگلێنن و وه‌كخۆیان تاوانبار و ناشیرینیان بكه‌ن
٣- به‌و شێوه كۆمه‌لگا زیادتر سه‌ر شێوایی بكه‌ن و له‌به‌ر خاتری خاتران هاولاتیهكان چاوپۆشی له زۆر تێكدهریهكانیان بكه‌ن و ده‌ستبه‌رداری مافه‌كانیان بن.
له‌م ڕۆژانه‌ی ڕابردودا، ده‌یان گازنده و گله‌ییم بۆ هاتون و بۆیان گێڕایمه‌وه و گۆتویانه تۆ سوكایه‌تی به بنه‌ماله‌كان ده‌كه‌یت، حاشا وهلیللا من سوكایه‌تی به هیچ مرۆڤێك ناكه‌م و ماف به‌خۆم ناده‌م نه ڕقم له‌كه‌س بێت نه ڕووی نوسینه‌كانم له شه‌خس بێت نه بێڕێزی به كه‌س بكه‌م، ته‌نها ڕووی نوسینه‌كانم له كردار و تێكده‌ری و وێرانكاری و خیانه‌ت و خۆسه‌پاندنی ناشه‌رعییه، هه‌ر كه‌سێكیش واهه‌ست بكات كه ڕووی نوسینی من له‌وی و بنهمالهكهیهتی، ده‌كرێ له كرداره‌كانی خۆی به‌شك بێت و كه‌سێك بێت له‌و كه‌سانه‌ی له ناشیرینی و خیانه‌ت به‌ولاوه، هیچ به‌رهه‌مێكی تری نه‌بوبێ و مان و ژیانی خۆی له‌سه‌ر خوێنی هه‌ژاران و چه‌وساوه‌كان و خیانه‌ت بنیات نابێت. كه‌واته ئه‌وه من نیم سوكایه‌تیی پێده‌كه‌م، به‌لكو خودی خۆیه‌تی سوكایه‌تی به‌خۆی و بنه‌ماله‌كه‌ی ده‌كات.
ناكرێ به كه‌سێكی حه‌رامخۆر بگۆترێ حهلالخۆر و خوایی. هه‌ركه‌سێك خۆی له هه‌موو كه‌س باشتر ده‌ناسی. من بای ئه‌وه‌نده خۆم ده‌ناسم كه هه‌موو ناحه‌قیه‌ك به حه‌ق نه‌زانم و ئاو له ئاشی زۆرداران و وێرانكاران نه‌كه‌م.
من كوڕه گوندیم و له ناوچه‌ی برادۆست چاوم به‌ژیان ههلهێناون، شانازی به‌و ناوچه‌و مرۆڤه ژیاندۆستهكانی ئه‌و ناوچه‌وه ده‌كه‌م. خۆیشم تاكێك بومه له عه‌شیره‌تی برادۆستی، به‌س له‌بیرمان نه‌چێت، دادپه‌روه‌ری و ئازادی و مافناسی به عه‌شیره‌ت و سه‌رۆكی عه‌شیره‌ت و شێخایه‌تی و ئاغایه‌تی و بنه‌ماله‌یی پێكناهێت. كوردیش نابێته گه‌لێكی هۆشیار و مافدارو زیندو هه‌تا عه‌شیره‌تایه‌تی و خۆسه‌پاندنی بنه‌ماله زۆردهستهكان هه‌بێت. دادپه‌روه‌ری و ئازادی و یه‌كسانی نه‌بێت، ماف و ژیانی ئارام و ته‌باییش دروست نابێت. هه‌ركاتی دادپه‌روه‌ریش هه‌بوو، ڕێگا به خۆپهرستانی كۆیله‌دار نادرێ و شه‌قوه‌شێن ده‌خرێنه ناو قه‌فه‌زی تاوانبارانه‌وه.
به‌لێ بۆ دادپه‌روه‌ری و ماف و یه‌كسانی بون و ته‌بایی.
نه‌خێر بۆ خۆپه‌رستی و پێشێلكاری و قانون شكێنی.
No comments:
Post a Comment