ئه‌مڕۆ براده‌رێك بۆی گێڕامه‌وه و گۆتی ”له كارگه‌یه‌ك ئیشم ده‌كرد، كۆمه‌له خه‌لكێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كی له‌خۆم جیاواز له‌و كارگه‌دا تهشقهلهیان پێده‌كردم و شتیان تێكدهداو به مله منیاندادههێنا، به‌ڕێوه‌به‌ریش هه‌ر له‌خۆیان بو، بۆیه هه‌رده‌م من تاوانبار ده‌رده‌چوم، ناچار ئیشه‌كه‌م به‌جێهێشت و داوای قه‌ره‌بوم كرد.
داواكاریه‌كه‌م كه‌وته دادگا و منیش ئینگلیزیم نه‌ده‌زانی، ناچار په‌یوه‌ندیم به كوردێكه‌وه كرد كه زێده‌تر له بیست سالان له ئه‌مه‌ریكا ژیابو و پێمگۆت، ئینگلیزیت باشه؟ ئه‌ویش گۆتی حه‌یفت نه‌كرد، بیست ساله لێره‌م، چۆن ئینگلیزیم باش نییه!، منیش داوام لێیكرد كه له‌ڕۆژی دادگادا، بێت و وه‌ك وه‌رگێڕ یارمه‌تیم بدات، مالی ئاوا بێت، له‌گه‌لم هات و چوین بۆ پێش حاكم.
نێردراوی كارگه به حاكمی گۆت، ئه‌و كرێكاره خۆی ئیشه‌كه‌ی به‌جێهێشتووه بۆیه مافی قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی نییه.
دادوه‌ر ڕوی تێ‌كردم و گۆتی، ڕاسته تۆ خۆت ئیشه‌كه‌ت به‌جێهێشتووه؟
منیش به وه‌رگێڕم گۆت، كاكه من خۆم ئیشه‌كه‌م به‌جێهێشتووه، به‌س تۆ پێیمهلێ كه من خۆم ئیشم به‌تال كردووه، بلێ كارگه ده‌ریكردووه.
وه‌رگێڕیش ڕێك و ڕه‌وان وشه‌كانی منی بۆ حاكم دوباره كردنه‌وه و گۆتی، ئه‌وا ده‌لێ من خۆم ئیشه‌كه‌م به‌تال كردووه، به‌س تۆ پێی مه‌لێ، بلێ كارگه ده‌ریكردووه!!
له هۆلی دادگادا تێكڕا بووه تریقێنی پێكه‌نین و هه‌موویان به سه‌یریه‌وه ته‌ماشای منیان كرد، حاكمیش له‌سه‌ره‌خۆ گۆتی، كوڕم ببوره، له‌گه‌ل وهرگێڕهكهت، ئه‌وه‌نده سادقانه نهێنیهكانتان بۆ ئاشكرا كردین، بۆیه له‌و دانیشتنه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بویت، به‌س ده‌توانی به‌و بڕیاره‌مان ڕازی نه‌بی و داوای دوباره دانیشتنه‌وه‌ی دادگا بكه‌یته‌وه.
گۆتی جاری دووه‌م ناچار بوم وه‌رگێڕێكی ترم په‌یدا كرد و ڕۆژێك پێش دادگا، پێكه‌وه دانیشتین و باسی شێوه‌ی قسه كردن و وه‌رگێرانمان بۆ یه‌كتر كرد، ڕۆژی دادگا پڕۆفێشنالانه قه‌زیه‌كه‌مان وه‌سف كرد و براوه ده‌رچوین“.
No comments:
Post a Comment