Saturday, October 13, 2018

خانۆ

خانۆ 
خانۆ لهژیاندا نهماوه، ڕوحی شاد بێت، كهسێكی سهلت و بێ مال و حال بوو، ههتا بلێی سادهو ساویلكهو گێل بوو، بهدرێژایی تهمهنی ههر خزمهتكاری خودان دیوهخانان بوو. لهسالانی ١٩٨٠كاندا، شهوێك دهوری بیست كهس دهبوین لهدیوانێكی كوردهواریدا دانیشتبووین. لهو دیوانیدا سێ كهسی مامسال لههۆزی سورچی لهوێ میوان بوون. ئهو شهوی خانۆ
كهوتبووهڕۆخ میوانهمامسالهكان، یهكێك لهو مامسالان لهخانۆی پرسی و گۆتی، خانۆ ئهتو تهژیاناخۆدا چت كردییه؟ ئهویش ئهوهندهساویلكهو ڕاستگۆ بوو، لهوهلامدا گۆتی، بیست و پێنج سالان چایهچیی شێخ فلانی بوم. مامسالهكهگۆتی ئهیی مالت پهقوڕێ گیرێ، 
پهشێخاحمهدی بجیلێ، بیست و پێنج سالان حهسكهریت كردبا بیست و پێنج دهفتهر خدمهیان لۆ توو پڕهكردنهوه‌.

مامسال پرسیاری دووهمی لهخانۆ كردو گۆتی، ئهدی ژنت هینایه‌‌؟ خانۆش گۆتی ناوهللهههتا هنۆكهژنم نههینایه‌. مامسال گۆتی خانۆبۆچ شێخی ژن بۆ توو نههینا؟ خانۆ گۆتی، خودا نهیكردبووهنسیب، نهكو شێخ زۆر محاوهلهی كرد ژنێم بۆ بهینی. مامسال ههستا پێوهلهناو ئهو مهجلیسیدا، گۆتی خانۆ تهمنوهڕامینه‌! خانۆش لهگهل ههموو دانیشتوان، تهماشای مامسالی كرد. مامسال دهستی بردهقونێ خۆی و گۆتی خانۆ، بهشێخاحمهدی بجیلێ چهند تهوێ قونێت نایه، پههیویا شێخی هند تهژنێیهنێی هاهاهاها ئهو كهسانهی لهو دیوانیدا ئامادهبوون، گشتیان چاویان پڕ ئاو بوون لهپێكهنینان و كهس ئاگای لێنهما، خانۆ لهشهرمان ڕاپهڕی، ههتا مامسال نهڕۆیشتن، نههاتهوهوێندهرێ.

وێنه‌كه‌ له‌ گوگل وه‌رگیراوه‌

No comments:

Post a Comment