خه‌مكی خه‌مان:
كه‌سه‌ك هه‌بووه خه‌می له هه‌موو شتێك خواردووه، ئه‌وه‌نده خه‌مخۆر بووه، ناوی كراوه‌ته خه‌مكی خه‌مان. خه‌مكی خه‌مان توشی چڕژینهوه و بێچاره‌یی بووه به خه‌م خواردنه‌وه. ڕۆژانه خه‌لكی دلسۆز هاتۆنه‌ته لایی و ئامۆژگارییان كردووه كه چیتر خه‌م هه‌لگر نه‌بێت و هیچ به خه‌مداری و خه‌مبارییه‌وه ناهێت و ته‌نها خۆی دادهڕزێنی. ئه‌ویش وهعدیداوه كه ههولبدات چیتر خه‌م نه‌خوات، له‌و كاتیدا مندالێك هاتۆته ژوورێ و گۆتیتی، مامه مامه، ماكه‌ری جیرانه‌كه‌مان زاوه، فهرخهیهكی بێ كلكی هێناوه!!!،
خه‌مكی خه‌مان گۆتیتی، ده‌وجا وه‌ره، به من ده‌لێن خه‌م مه‌خۆ، ئێ باشه هاوینان ئه‌و فه‌رخه كه‌ره‌ی بێ كلك، به‌چی مێش و كهرمۆزان له‌خۆی ده‌كاته‌وه؟
ئێستا له سایه‌ی كوردایه‌تییه‌وه، زۆرێكمان ئاواره‌ین، له ئاواره‌یشدا، خه‌مكی خه‌مان له‌چاومان بێخه‌مترین كه‌س بووه. خه‌می ژیان ڕۆژانه‌یه، سه‌ره‌ڕای خه‌می ژیانیش، جار به جاره دێین و ده‌مانه‌وێ به‌یانی ڕۆژ بكه‌ینه‌وه و بیر له شته خهمڕژێنهكان نه‌كه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای خه‌مانمان به‌ڕوودا نه‌كرێته‌وه، كه‌چی ڕاگه‌یاندنی هه‌رێمی بهڕهللای پڕ مافیا‌و میلیشیا و جاسوسی كوردایه‌تی، جه‌رگبڕترین ههوالمان پێڕا ده‌گه‌ێنی و خه‌م له شێوه‌ی لێزمه بارانی به‌خوڕ به‌سه‌ر هه‌موو ویژدان زیندووێكدا ده‌بارێنن. ئه‌م به‌یانییه له‌خه‌و هه‌ستام، خۆشترین ڕاگه‌یاندنی كوردی، سوتانی بازاڕی له‌نگه فرۆشان بو. هه‌ركاتی مافیاكان هه‌ستیان كرد، هه‌ژاره نه‌دارو ناخ برینداره‌كان چوار دیناری قهلپیان به فرۆشتنی جله پاش ماوه‌كان و گوله‌به‌ڕۆژه و ته‌سبیح و پاكهتفرۆشی له‌ژێر چادره كۆن و دڕاوهكاندا بردنه‌وه بۆ منداله برسیهكانیان، یه‌كسه‌ره پیلان داده‌ڕێژن بۆ به‌رگرتن به قوتی ڕۆژانه‌ی خه‌لكانی داڕزاوی ژێر كۆنتڕۆلیان و به كوردایه‌تیش پێمان ده‌فرۆشنه‌وه، خهلكانێكیش پێمان ده‌لێن، خه‌م مه‌خۆن و واز بهێنن، هیچ به خه‌مخۆری و دلته‌نگی و نوسینتان ناگۆڕدرێ، ته‌نها باری ده‌روونیی خۆتان قرستر ده‌كه‌ن. ده‌كرێ وابێت و نوسین و خه‌مخواردن وه‌ك پێویست سودیان نه‌بێت، به‌س چ ویژدان زیندووێك هه‌یه بتوانێ خه‌مبار نه‌بێت به‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر هه‌ژارانی كوردستان ده‌هێنرێن؟ باوه‌ڕناكه‌م كه‌س هه‌بێت.
له ولاتی پڕ مافیادا، چادرخانهی ناچاران ده‌سوتێ و ده‌سوتێندرێ، نه قانون و بیمه هه‌یه قه‌ره‌بوویان بكه‌نه‌وه، نه حیزبه كۆیلهخانهكان هیچیان بۆ ده‌كه‌ن، نه حكومه‌ت و داد هه‌یه، هه‌ژاران هانایان بۆ به‌رن و ئومێدێكیان پێی هه‌بێت، هه‌رچی تاوان و مالوێرانی و خه‌مباری هه‌یه، به‌رۆكی گه‌لی مافخوراوی گرتووه و گروپه مافیاییه‌كانی كوردیش، هه‌لبژاردن له‌دوای هه‌لبژارن ئه‌نجام ده‌ده‌ن و نیشتیمان هه‌ڕاج ده‌كه‌ن و په‌ره به سولحی عه‌شائێری و ته‌وافوقی په‌نای په‌رده ده‌ده‌ن،مه‌سخه‌ره‌یه مه‌سخه‌ره، هێشتانیش كه‌سانێك هه‌ن بڕوایان به ده‌نگ و دێموكراسیی ئه‌و مافیاخانه‌یه‌یی كوردایه‌تی هه‌یه. ئاخخخخ و هزار داخ به‌ده‌ست به‌لا و زه‌وال و تاعونی كوردایه‌تییه‌وه.
No comments:
Post a Comment