هه‌لتۆقیو له ده‌رگای گه‌وادخانه
دو براده‌ری زۆر خۆشه‌ویستی یه‌كتر هه‌بونه، به‌ناوی عه‌بدولغه‌نی و عهبدولشهریف چه‌ند سالێكی پڕ له سۆزداری و ته‌باییان به یه‌كه‌وه بردوه‌ته‌سه‌ر، بارودۆخی ژیان تۆزێك قورس بووه، له‌و سه‌روبه‌ندیدا، عه‌بدولغه‌نی له پڕهكی بووه به كوڕه‌كی و پێگه‌یشتووه، ڕۆژانه ده‌ر و دراوسێ لێی كۆ بونه‌ته‌وه و یارمه‌تیی خه‌لكی داوه و ناوی له عهبدولغهنییهوه گۆڕاوه بۆ شێخ عه‌بدولغه‌نی.
عهبدولشهریف به‌بێ كار و كه‌سابه‌ت ماوه‌ته‌وه و خۆی پێ به‌خێو نه‌كراوه، ئێواره‌یه‌ك خۆی گه‌یاندوه‌ته شێخ عه‌بدولغه‌نی و پێیگۆتووه، برا، تكایه ئیشهكم بۆ په‌یدا بكه خه‌ریكه ماددی و مه‌عنه‌وی دادهڕزێم له بێكاریدا. شێخ عه‌بدولغه‌نی، نه‌یكردۆته نامه‌ردی، به عهبدولشهریفی گۆتووه، گه‌وادی ده‌كه‌ی؟ عهبدولشهریف به‌و پرسیار ههلچوه و به عهبدولغهنیی هه‌رچی خراپه به عهبدولغهنیی كردووه، پێیگۆتووه كوڕه تۆ شه‌رم ناكه‌ی، حه‌یات نییه، شه‌ڕه‌فت نییه، ئه‌خلاقت نییه، چۆن ئه‌و قسه‌یه به من ده‌لێی؟ عه‌بدولغه‌نی هیچ خۆی تێكنه‌داوه و وه‌لامی عهبدولشهریفی نه‌داوه‌ته‌وه و یه‌كتریان به‌جێ هێشتووه.
ماوهیهكتری به‌سه‌ردا تێده‌په‌ڕی و عه‌بدولغه‌نی ته‌ماشای كردووه، عهبدولشهریف ته‌واو بێكهلك بووه له بێكاری و نه‌بونیدا، ئێواره چوه‌ته لای و پێیگۆتووه، به‌یانی زوو خۆت ئاماده بكه، قات و ڕیباته بپۆشه، ئیشێكی زۆر ئاسان و باشم بۆت دۆزیوه‌ته‌وه! عهبدولشهریف به‌یانی خۆی ئاماده كردوه و عه‌بدولغه‌نی هاتووه، سواری ئۆتۆمبێلی كردووه، بردویه‌تیه به‌ر ده‌رگای بینایه‌كی جوان و پێشچاو، پێیگۆتووه له‌سه‌ر ئه‌م كورسیه دانیشه، هه‌رچی هاته ژووره‌وه، پێیبلێ به‌خێر بێیت، هه‌رچی چووه ده‌ره‌وه، پێیبلێ به‌خێر چی! عهبدولشهریف، له‌سه‌ر كورسیی ده‌رگا دانیشتووه هه‌ر به‌خێر هاتنی له خه‌لك كردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی بپرسی و بزانی شوێنه‌كه چییه و ئه‌وانه‌ی دێن و ده‌ڕۆن، چكارهن. هه‌رچی هاتووه و ڕۆیشتووه، هنده‌ك پاره‌ی داوه‌ته ده‌ستی عهبدولشهریف و ئه‌ویش هه‌ر له گیرفانه‌كانی ئاخنیوه.
ئێواره عه‌بدولغه‌نی له عهبدولشهریفی پرسیوه داخوا ئیشه‌كه‌ی چۆن بووه و هه‌تا چه‌ند به‌دلی بووه؟ عهبدولشهریف، گۆتویه‌تی، ئیشه‌كه‌م زۆر خۆشه، گیرفانم پڕ پاره بونه، نازانم بۆچی، به‌س هه‌رچی ده‌رۆشت، كۆمه‌له پاره‌یه‌كی ده‌دامێ. عه‌بدولغه‌نی لێی پرسیه‌وه و گۆتویه‌تی، كه‌واته به‌و ئیشه ڕازیی و له‌سه‌ری ده‌مینێیته‌وه؟ عهبدولشهریف گۆتویه‌تی، ئه‌رێ ولله ئه‌وه‌نده‌ی پێڕازیمه، قه‌ت لهدهستهخۆمی ناده‌م. عه‌بدولغه‌نی پێیگۆتووه، ئه‌وجا ئه‌وه ئه‌و ئیشه بو كه پێم گۆتی، گه‌وادی ده‌كه‌ی؟ خه‌ریك بو حه‌یام له گه‌ڕه‌ك به‌ری، ئه‌وه گه‌وادی بو ئه‌مڕۆ كردت. عهبدولشهریف هاتۆته وه‌لام و گۆتویه‌تی، گه‌ر ده‌مزانی ئه‌وها به‌خێره، به‌درێژایی ته‌مه‌نم هه‌ر گه‌وادیم ده‌كرد.
له‌گه‌ل ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو مرۆڤێكی ژیاندۆست و كهدكار و خاوه‌ن كه‌ڕامه‌ت، له‌و سه‌رده‌مه‌دا، كه‌م كه‌س هه‌یه، به ڕزقی حه‌لال و كه‌دی ده‌ست و قامی خۆی پێگه‌یشتبێت و پێبگات، زۆربه‌یان له ده‌رگای مه‌لهه و كاری خراپتر ههلتۆقیون و پێش ناوی سه‌یر سه‌یری ڕێزداریان پێوه لكێندراوه.
No comments:
Post a Comment