جۆتیاری
دوای هه‌شت سالان ژیانمان له ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری به‌ده‌ستی هێزی
كوردایه‌تی، له یازده‌ی ئاداری سالی ١٩٧٠ بووه قونبادان و هه‌لهه‌له و شیعار گۆتنه‌وه‌ی (هه‌تا دونیا دونیایه، كورد‌و عاره‌ب برایه) ئێمه‌یش به‌به‌ر مه‌ڕحه‌مه‌تی ئه‌و برایه‌تی كه‌وتین و ڕهگامان پێدرا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر گونده وێران كراوه‌كانمان و ئاوه‌دان كردنه‌وه‌یان. هه‌موومان ده‌ستكورت و نه‌بویی بوین و هیچ خێزانێكی گوندیانمان له توانایاندا نه‌بو جۆته گایه‌كی باش و ههوكوف و لێكهاتوو بكڕن بو جۆت و جۆتكاری. باوك و باپیرم به په‌له هنده‌ك بزنیان فرۆشتن و دو گایان به
پاره‌ی بزنه‌كان كڕین، ئه‌و دو گایه زۆر نابه‌رابه‌ر و جیاواز بون له هێزو ههیكهلدا. دانه‌یه‌كیان ڕه‌نگ شیری و خاوه‌نی هه‌یكه‌لێكی به‌رز و به‌هێز و كهلهگهت بو، هه‌ر به گای شین ناوده‌برا، ئه‌ویتریان گایه‌كی ڕه‌ش و جوڕنه و بچوك بو، به گای چڕ ناوده‌برا. به‌ناچاری ئه‌و دو گایه نابهرابهرهمان پێكه‌وه داده‌به‌ستن و زه‌ویه‌كانمان پێیان دهكێلان. زهویهكانیشمان گشتی به‌رد و كه‌ندال و بنه‌دار و كه‌له‌ك بون. ده‌بی جۆتمان له‌ده‌وره‌ی هه‌موو دار و به‌ردی گه‌وره و كه‌له‌كه به‌ردان سوڕاندبا و ههلكێلابا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گایه‌كان به هه‌یكه‌ل زۆر جیاواز بون، هه‌رچه‌نده نییر له‌سه‌ر سكورد و ملی هه‌ردوكیان بو، به‌س گای گه‌وره هه‌م جۆتی ڕاده‌كێشا، هه‌میش گایه جوڕنهكهی له‌دوای خۆی ڕاده‌كێشا و گایه جوڕنهكه نه‌یده‌توانی له‌به‌ری ڕاستكاتهوه. هه‌ركاتی گایه گه‌وره‌كه‌یش زۆر هیلاك ده‌بو و گه و ملی ژانیان ده‌كرد، له‌و كاتیدا، گاسن له‌هه‌ر به‌رد و شاده‌ماره‌كانی بنهداران گی‌یر ببایه، گای گه‌وره لهبێزاریان ملی له ڕاكێشان ده‌نا، چه‌ندی جۆتیار ده‌یگۆتێ ئۆ وه‌ره، ئۆ ڕاوه‌سته، دادی نه‌ده‌دا و ئاموری ده‌شكاند و جۆت ڕاده‌وه‌ستا. بۆیه باوك و باپیرم ئه‌و هه‌ردو گایه نابهرابهرانهیان فرۆشتن و جۆته گایه‌كی تری ڕێك و جۆتكێشیان كڕین و چیتر ئاموریان نه‌شكان و جۆتیان به‌تال نه‌بو. ئه‌و جۆته گایه‌ی كوردایه‌تی، ئه‌وه چه‌ندین ده‌یه‌یه به‌و شێوه ئاموری كورد ده‌شكێنن و جۆتیاریان به‌تال ده‌كه‌ن، كه‌چی نه پاره‌ی ده‌كه‌ن و نه دێنه فرۆشتن، نه سه‌ریان ده‌بڕدرێ، نه كوردانیش لێیان بێ ئومێد ده‌بن. به‌دلنیاییه‌وه، هه‌تا كورد خاوه‌نی ئه‌و جۆته گایه‌ی كوردایه‌تی بن، هه‌رده‌م ئاموریان به شكایی له‌سه‌ر زه‌ویی به‌یار ده‌مێنێته‌وه.
وێنه‌كه له مێژووی برادۆست وه‌رگیراوه
No comments:
Post a Comment