جۆتی كه‌ر و گا
له سالانی ١٩٦٠كاندا، جۆتیارێكی گونده‌كانی كهور و دێرێ، جۆتی ده‌هاژوا، له‌ناچاری كه‌رێك و گایه‌كی پێكه‌وه نییر كردبون و زه‌ویی پێدهكێلا،
هنده‌ك مندالی بێتهربییهت و بیژیی خواكوڕكی لێی كۆببونه‌وه، هه‌ر ناوه ناوه پێیان ده‌گۆت، مامه مامه، خۆزگه كرهكهیشت گابا، جۆتهكهت زۆر خۆشتر به‌ڕێوه ده‌چوو.
جۆتیاری هیلاك له بیژیایهتیی منداله‌كان تێنه‌ده‌گه‌یشت، كه منداله‌كان ده‌یانگۆت، خۆزگه كه‌ره‌كه‌ت گابا، ئه‌ویش ده‌یگۆت خۆزگه، به‌س چیبكه‌م خودا به نسیبی نهكردومه و ناچارم جۆتیاریهكهم به كه‌رێك و گایێك به‌ڕێوه‌به‌رم. منداله‌كان له ناوه‌وه‌دا دهكولان و كه‌نین لاشه‌ی دهههژاندن، به‌س خۆیان نه‌ده‌هێنا سه‌ر ئه‌و ڕه‌نگه كه جۆتیار هه‌ست به واتای بیژیایهتیان بكات. جۆتیار وایده‌زانی منداله‌كان دوعای خێری بۆ ده‌كه‌ن و واتای دوعایهكهیان ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر له جیاتی كه‌ر، گایهكیتری هه‌بایه، به دو گایان جۆتیاری خۆشتر ده‌بو، مندالهكانیش به بیژیایهتی، جۆتیاریان دادهپیوایه كه‌ری به‌ست ئه‌زمان. ئیتر هه‌ر وابووه و هه‌رده‌م هه‌ژارانی تێنه‌گه‌یشتو، جێی قه‌شمه‌ریاتی بیژییهكان بونه.
( كهور و دێرێ، دو گوندن له ده‌شتی هه‌ولێرێ)
وێنه‌كه‌م له گوگل وه‌رگرت، هه‌ولمدا وێنه‌ی كه‌ر و گای پێكه‌وه نییر كرا‌و بدۆزمه‌وه و نه‌متوانی.
No comments:
Post a Comment