جه‌نگۆ و به‌نگۆ
جه‌نگۆ و به‌نگۆ دو هاوڕێی مه‌ڕدار بوون، هه‌رچه‌نده ته‌مه‌نێكیان به یه‌كه‌وه و هاوڕێیه‌تی به‌سه‌ر بردبوو، به‌س هه‌ردوكیان شه‌یدای به‌ژن و بالا‌و و لایێقیی په‌ریخان بوون. په‌ریخان كچێكی چاو سه‌حراوی و نازداری زۆمهكهیان بوو. هه‌ر یه‌كه‌یان له جه‌نگۆ و به‌نگۆ ده‌رفه‌تیان بۆ ده‌هات،
ده‌رده دلی خۆیان بۆ په‌ریخان ههلدهڕشت. پهریخانیش له به‌ینی هه‌ردوكیاندا، یاریه‌كی دلڕفێنانه و مهكربازانهی ده‌كرد و دلی هیچیانی نه‌ده‌شكاند، ئه‌و یاری بووه هۆی تێكچونی هاوڕێیه‌تیی جه‌نگۆ و به‌نگۆ، له‌سه‌ر په‌ریخانێ، هاوڕێیانی دوێنێ، بونه نه‌یاری ئه‌مڕۆ. ڕۆژێك جه‌نگۆ په‌ریخان و به‌نگۆی به یه‌كه‌وه بینین و عه‌قل و سه‌ودای له‌سه‌ردا نه‌مان. فیتنه و كه‌رب و كینه مێشكی جه‌نگۆی داگرتبوو،هه‌رده‌م لهههنجهت بوو، ئێواره‌یه‌ك شه‌ڕ به به‌نگۆ ده‌فرۆشی و مه‌یدانی لێدهخوازی. چه‌ندی به‌نگۆ هه‌ولی له‌گه‌ل ده‌دات و ده‌لێ، من شه‌ڕت له‌گه‌ل ناكه‌م و وه‌لامت ناده‌مه‌وه، جه‌نگۆ یه‌ك دوو خڕكه به‌ردان له به‌نگۆی ده‌دات و خه‌به‌ر (جوێن)ی پیسی پێده‌دات و مه‌یدانی لێدهخوازی، بهنگۆیش زۆر ده‌هری ده‌بێت و ده‌ست بۆ خڕكه به‌ردێك ده‌بات، پێشی ده‌ستی بگاته به‌رده‌كه، به‌رد به‌رز ده‌بێته‌وه ناو له‌پی، كه به‌ردی بینی به‌رز بویه‌وه، عه‌قلی به‌نگۆ زالتر بو به‌سه‌ر توڕه‌ییدا، بیری كرده‌وه و گۆتی، حیكمه‌تێك له‌و به‌رده‌دا هه‌یه، واباشه ڕاینهوهشێنم. به‌رده‌كه‌ی خسته ناو پاخهلی و بێده‌نگ بوو، چه‌ندی جه‌نگۆ خه‌به‌ری بێدان و سوكایه‌تیی پێكرد، به‌نگۆ هیچ وه‌لامی نه‌دایه‌وه. كورد گۆته‌نی شه‌ڕ به دووان ده‌كرێ، كه به‌نگۆ وه‌لامی نه‌دایه‌وه، جهنگۆیش چووه سه‌ر ڕێگای خۆی و وازی له به‌نگۆ هێنا.ماوه‌ی مانگێك به‌سه‌ر ئه‌و ڕۆژیدا تێپه‌ڕ بوو، جه‌نگۆ نه‌خۆش كه‌وت، نه‌خۆشیه‌كه‌ی بێ چاره‌سه‌ر بوو، بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك له‌سه‌ر جێگا كه‌وت و بێ زمان و جولان و خواردن، ڕوحیشی ده‌رنه‌ده‌چو، به‌نگۆ بیری كرده‌وه و گۆتی، دلنیام جه‌نگۆ عه‌جه‌لی به‌و به‌رد هاتووه، بۆیه له‌و ڕۆژه‌ی به‌شه‌ڕ هاتین، به‌رده‌كه خۆی هاته ناوده‌ستم، واباشه بچمه لای خانه‌واده‌ی جه‌نگۆ و ئه‌و بابه‌ته‌یان پێڕا بگه‌ێنم. به‌نگۆ سه‌ردانی مالباتی جه‌نگۆی كرد‌و پێیگۆتن، به‌ڕێزان، كه من و جه‌نگۆ به‌شه‌ڕ هاتین، ویستم وه‌لامی جه‌نگۆ بده‌مه‌وه و ده‌ستم بۆ ئه‌م به‌رده برد، كه‌چی پێشی ده‌ستم بگاته به‌رد، به‌رد خۆی بۆناو ده‌ستم هات، بۆیه بیرم كرده‌وه و به‌رده‌كه‌م نه‌وه‌شاند و لای خۆمم هێلایهوه. ده‌كرێ عه‌جه‌لی جه‌نگۆ به‌و به‌رده هاتبێت، به‌رده‌كه‌م هێناوه، له‌سه‌ر سینگی جه‌نگۆ دانێن، ئه‌گه‌ر قسه‌ی من ڕاست بێت، ئه‌وا ڕوحی ده‌رده‌چێت، ئه‌گه‌ر عه‌جه‌لی به‌و به‌رده نه‌هاتبێت، په‌نا به‌خوا لێیده‌بێته شیفا و چاك ده‌بێته‌وه. به‌رده‌كه‌ی دایه ده‌ستیان و، ئه‌وانیش ئه‌و به‌ردیان له‌سه‌ر سینگی جه‌نگۆ دانا، له‌گه‌ل دانانی به‌رده‌كه، یه‌كسه‌ر ڕوحی ده‌رچوو.
مه‌یدانی خۆشه‌ویستی بۆ به‌نگۆ و په‌ریخان مایه‌وه.
وێنه‌كه له گوگل وه‌رگیراوه.
No comments:
Post a Comment