Wednesday, November 28, 2018

دڕوندایه‌تیی گورگ

دڕوندایه‌تیی گورگ

سالی ١٩٧٦ بۆرهنگیهكی ساردی پاییز، پاییزێكی درهنگ و لهژیان زیز، كهردی بزنهكانمان كولب ئاسا سهریان لهلهوهڕ بهرز نهدهكردهوهو بهدوای ئێمهی هیلاك و سهرما بردودا نهدههاتنهوهبهرهو مال، ئێمهیش دهست و پلك (پهنجه)‌مان تهزی بون و سوڕكی بارانی پاییزیمان لێ ههلوهستابون و بهرگهی زێدهتر مانهوهمان نهدهگرت، پهلهمان بو بزنهكان داكهینههۆل و بچینهوهبهر تێنی سۆبه‌ (زۆپه‌)ی داری گزره، ههم بهرگی ئاو ههلگرتومان كزر بكهینهوه، ههمیش نانێكی دهستی دایكمان بخۆین و تۆزێك بحهسێینهوه‌. بزن داكرانههۆل و گاڕهش داكرانهپاگ و دهرگا لهپێچهك دران و شهو ڕاشكا

باپیرمان كهسێكی خوایی و ڕوح زیندو بو، ههردهم شهوان سهردانی هۆلی بزن و پاگی چێل و گۆلكانی دهكردو زهینی دهدانێ نهوهك شتێكیان بهسهر هاتبێ و بهبن دهست و پێی یهكتر كهوتبن، یانیش دهرگا و كولهنگ تهواو قهییم نهكرابن و بێنهدهرێ و گورگ بیانخوا. دوای فڕ كردنی ماشهبرنجێكی ڕۆن و خواردنه‌وه‌ی چایه‌كی دێم كراو له‌سه‌ر په‌له‌مۆری ئاگردان‌ لهبهر تێنی سۆبهی داران و گهرم بونهوهمان، سهرماو ماندیبون وزهی لێبڕیبوین و لهشمان پێویستیی بهحهسانهوهههبو و خهو دهیبردینهوه، چاومان بلند نهدهبون، لهو ساتیدا، دهنگی باپیرمان بهرز بویهوهو "گۆتی، كوڕهعیسا، هۆلی بزنان نیوهچۆل دیاره، ههستن بزانن بزنهكان ههموویان داكراون؟" ئێمهیش ناچار بهخهوالووی ڕاپهڕین و لهگهل باپیر چوینهناو هۆلی بزنان، باپیرمان سهرناسێكی نهقۆلا بو، ناوی چهند بزنێكی هینا و گۆتی، "كوا بزنی مسیك، كوا بزنی گیوبهل، كوا فلان فلان فلان،" بهو شهوهزهنگی پێحاساین كهزیادتر لهپهنجا سهری بزنهكانمان دانهكراون و لهدهرهوهماونهوهتهوه‌. ناچار لهجیاتی نوستن، بهربوینهدهودۆلی سولێ و ناو پهرچ و دارستانی دێرێ و ههتا شیوی ڕهنیان و بزنمان پێ نهبیندرانهوه، شهو ههتا بهیانی نهمانتوانی داكاسێین و نهنوستین و دانهنیشتین، بزنهكان ههر نهدۆزرانهوه‌. بهیان ڕۆنی كرد، ههرچهندهههورو باران بو، بهس ئهستێرهكان هێدی هێدی لهبهر ڕۆناكایی ڕۆژ كزتر دهبون، ئێمهڕومان دایهناو چهلكهكانی هنداو چهمی سولكێ، لهوێ بهسهر كهلهشهبزنێكماندا ههلنگوتین، وێوهتر چوین، كهلهشێكتر و دوان و دهیان، ههتا چوینهئهوبهری شیوی ڕهنیان، زیاد لهبیست كهلهشهبزنی مردار كراومان بینین لهگهل چهندێكی بریندار و خوێن لهقوڕگ و كونهكهپووان داڕژاو. ههر بهردهوام بوین لهبهدواداچونمان، لهچختهچیای بهینی گوندی زیارهت و شیوی ڕهنیان گهیشتینهئهو بزنانهی بهڕوح لههێرشی گورگان دهرباز ببون و خۆیان لهئاسێیاتیی ئهو چیا دابوو ههتا گورگ نهیانگهنێبزنهكان ئهوتۆ ههلهتهببون، بهزۆر توانیمان كۆیان كهینهوهو ئهوانهی ساخ و برینداربون بیانهینینهوهبۆ مالێ، لهمالێش خهریكی دهرمان كردنی بهشێكیان بوین، چهندێكیش برینیان زۆر سهخت بو، ناچار بوین بیانكوژینهوهو گۆشتهكهیان خاوێن كهینهوهو بهناچاری بیانكهینهخێر و بهسهر گوندیانماندا دابهشیان بكهین. ئێمهی تهمهن ههرزهو بێ ئهزمون، زۆر خهفهتبار و داماو بوین بهو ڕوداو. كهباپیرمان بینیی، داماوی و غهمباری ڕوخساری تێكداوین و زۆر كاریگهریهكی قورسی لهسهر دهرونمان جێهێشتووه، هاتهدلدانهوهمان و بانگی ههموومانی كرد، گۆتی، ئهو ڕوداوهلهبیركهن، ههولهكانتان چڕتر بكهن بۆ ئهوهی بهر بهو جۆرهڕوداوانهبگرن و دهرفهت بۆ گهلهگورگ نهڕهخسێ، كهدهرفهت بۆ گهلهگورگ ڕهخسا، كار لهكار ترازا و خهمباری لهزهرهری دهروونی و بهدهنی بهولاوههیچ سودیتری نییه‌. پاشان ئهوهی هیچی نهبێت، هیچی لهدهست ناچێت، ئهوهی شتێكیشی ههبێت، دهكرێ لهدهستیشی بچێت، ئێمهبزنمان ههبون و بهشێكمان لهدهست چون، بهس زۆر زیادترمان ماون و خزمهتی ئهوان بكهن ههتا، چیترمان لهدهست نهچن. ئهوان بهشی ئێمهن و گورگهكان بهشی خۆیانیان خواردن. قسهكانی باپیرمان ئارامیبهخش بون و زۆر یارمهتیدهرمان بو بۆ لهبیر چونهوهی غهمباریی ئهو ڕوداو.

بهڕێزان، ئهو كهسانهی مهڕداریان كردبێت، دهزانن كهگورگ دڕوندهیهكی چاوبرسییه، ئهگهر دهرفهتی بۆ هات و بهناو كهرد و تهرشی مهڕ و بزن كهوت، بهدانهیهك و دوان و دهیان واز ناهێنی، ههتا هێزی لهبهر دایهو بتوانێت، مردار و بریندایان دهكات و لهههلدێر فڕێیان دهداتهخوار، دهكرێ پهنجا دانهمردار بكات و كیلۆیهك گۆشتیان نهخوات، بهس ئهوهتهبیعهت و خولقییهتی ئهو گیانهوهرهیهكهگورگی ناوه‌. گیاندارهگۆشتخۆرهكانیتر وانین، بۆ نمونهئهگهر هرس (ورچ) بكهوێتهناو كهردهمهڕ، یهك دانهی دهباو تهواو، زۆر لهگۆشتخۆرانیتریش ههر وهك ورچ وان، تهنها گورگ نهبێت. بهشێكیش لهمرۆڤهكان سیفهتی گورگیان ههیه، هزاران شتیان داهات بێت، چاوتێر نابن و بهشهرعی و ناشهرعی ههر ههولی زیادتر دهدهن، بهردهوام دهبن لهڕوتاندنهوهی ههژاران و چهوسادنهوهی نهداران، ئهو مال و سهروهتهی كۆیشی دهكهنهوه، ڕوبعێكیان پێناخورێ، باقی دهبێتهمیراتهو خهلكانیتری سیفهت گورگ گلی دهدهنهوهو بهههموویان سهروهتهكهبێخێر دهكهن و لێناگهڕێن كهسیتر خێری لێببینێت. بۆیهش پهندی پێشینان گۆتویهتی، (مالی نهخۆری، بۆ چهكمهبۆری) مرۆڤی ژیندۆست و چاوتێر، ههردهم خێرو بهرهكهته، بهقهناعهتهوهبهشی خۆی دهخواو و بهشی خهلكانیتر گلناداتهوه‌. بهو هیوایهی ههموومان مرۆڤی بهقهناعهت بین و خۆمان دوور بگرین لهچاوچنۆك و چاوچنۆكی و بهبهشی خۆمان ڕازی بین.