Tuesday, April 9, 2019

تڕمبێلی فیات و ئێم

كهسێك بهناوی (ئێم)، لهجهماعهتی تهعویز پێدراویسالی ١٩٧٨، ئێوارهیهك هندهك پارهلهگهل خۆی دهبات و دهچێتهمهعڕهزێك، ئهوكاتی جێی هۆتێل فهریدی سهر سی مهتریی شاری ههولێر، مهعڕهزی تڕمبێل فرۆشتن بو. ئهویش لهناو مهعڕهز دهسوڕێتهوهو دلی دهكهوێتهفیاتێك. بازاڕ دهكات و فیاتهكهدهكڕێت. خاوهن مهعڕهزیش پارهكانی لێوهردهگری و كلیلی تڕمبێلهكهی دهداتێ، كهكلیلی دهداتێ، پێیدهلێ، پیرۆزت بێت و دهتوانی بڕۆی. (ئێم) بهمهعڕهزچی دهلێ، سوپاس بهس، من نازانم تڕمبێل بهاژۆم، دهبێ شوفێرێكم لهگهل بنێری ههتا بۆم بگهینیتهوهمالێ لهكۆمهلگه‌ی كهسنهزان. مهعڕهزچی ناچار كهسێكی لهگهل دهنێری و فیاتهكهی بۆ ده‌هاژوات ههتا دهیگهینیتهوهمالێ، بهڕێگاوه‌ (ئێم) دیقهت دهداتهشوفێرهكهداخوا چۆن تڕمبێل دههاژواو كلاچ و ستۆپ و گێڕی چۆن بهكار دههێنی

(ئێم) خۆی بۆی گێڕاینهوهو گۆتی،كهشوفێرهكهڕۆیشت، ههستام چومهناو تڕبێل، وهك شوفێرهكهكلاچم داگرت و كلیلم تێی وهبادا و تڕمبێل كهوتهئیش. هێدی هێدی كلاچم سست كرد، تڕمبێك كهوتهڕۆیشتن. مندال دههاتنهسهر جاده، نهمدهزانی هۆڕنهی ههیه، ههر لهپهنجهرهڕا بانگیانم دهكرد و دهمگۆت، كوڕهخۆتان لادهن، ئیستاپم نییه‌! گۆتی بهو شێوهلهنمرهیهك لهو كۆلانی سوڕامهوهو هاتمهوهپێش مالی خۆمان، ستۆپم لێدا و تڕمبێل ههم ڕاوهستا، ههم كوژایهوه‌. گۆتی، ئهو شهوی ههتا بهیانی خهو نهچووهچاوانم لهخهنی خۆشیان. ئێم به‌ره‌به‌یان خه‌وی لێده‌كه‌وی وبۆخۆیشی فێره‌ كێشتهخهو بوو. ئه‌و ڕۆژی كێشته‌ خه‌وی ناچاریی كردبو و زوو ههلنهدهستابوو. كاتێك بانگی دهكهن و دهلێن، لهخهو ههستهحاجی (خ) هاتووهبۆ سهردانمان. ئێم لهخهو ههلدهستی و بهخێرهاتنی حاجی (خ) دهكات، دوای چاك و چۆنی و ههوالپرسین و چاخواردنهوه، حاجی (خ) بهئێم دهلێ، دیارهتڕمبێلت ههیه، ههستهبا پیاسهیهكی ههولێر بكهین. ئێم دهكهوێتهكراسی شهرم و لهڕووی ناهێ پێیبلێ من شوفێری نازانم، دهلێ زۆر باشهدهبا بچین. ههردوكیان سواری تڕمبێل دهبن، ئێم ههر وهك ڕۆژی پێشتر، كلاچ دادهگری و تڕمبێك بهئیش دێخیت و لهمالی خۆی ههتا دێتهبازگهی ههولێر كهدهكاتهنزیكهی ١١ كیلۆمهتر لهنمرهیهك دهیهاژوا، لهبازگهلهبیری دهچیت كلاچ داگری، لهگهل ستۆپ لێدان، تڕمبێل دهكوژێتهوه‌. ئینزیباتی بازگهپێیدهلێن فهرموو بڕۆ، ئێم چهندی پێ لهسهر سكلێتهری بهنزین دادهگری، ههر ناڕوات، لێی تێك دهچیت و بهبیری ناهێتهوهكهدهبێ كلاچ داگری و بیداتهوهئیش، بهبێ كلاچ سلفێكی لێدهدات، تڕمبێل جهمپ دهكات، ئینزیباتهكان گشتیان لهقولهدێنهدهرێ و پێی پێدهكهنن. ئێم زێدهتر سهر شێوایی دهبێت و جاری دووهم سلفی لێدهدات، دهست پێدهكات ههر لهدو یهك سلفی لێدهدات، ههرجاری سلفی لێدهدات، تڕمبێل بازده‌دات و نزیكهی مهترێك دهڕوات ههتا لهئینزیباتان دوور دهكهوێتهوه، ئهوكاتی هۆشی دێنهوهو دهزانێ كهدهبێ كلاچ داگری. لهگهل كلاچ داگرتن، تڕمبێل بهئیش دهكهوێت و لهنمرهیهك دهكهونهڕێگا. بهڕێگاوه، حاجی (خ) دهلێ بهڕێز ئێم، من تهمهنێكی زۆرم ههیه، سواری زۆر جۆرهتڕمبێلان بویمه، بهس ئهوهیهكهم جارمهتڕمبێل ببینم لهشێوهی ئهسپ بهجۆتكهبڕوات!. ئێم زهردهخهنهیهك دهكات، بهس هۆش و بیری ههر لهلای تڕمبێلهكهیهتی و دهڕوات ههتا دهگاتهجادهی شێخهللا. ئهو زهمانی، جادهی شێخهللا چون و هاتن بو، بهس بۆ ڕاوهستان تهنها دیوی چونی ڕێگا پێدراو بو. ئێم ههر چۆن بهرهو قهلات هاتبوو، بهو شێوهلهجادهی شێخهللا ڕاوهستابوو، مرورێك چوبووهپێشی و پێیگۆتبوو، كاكهئهم دیوهقهدهغهیه، بسوڕێرهوه، لهو دیوی ڕایگره‌. ئێم لهسهرخۆ بهمروری گۆتبوو، مروربهگ، بهخوا نازانم بیسوڕێنمهوه، ئهو پیاوهتیهم لهگهل بكه، ها ئهوهكلیل، تڕمبێلهكهم بۆ بسوڕێنهوه‌. مرور پێیگۆتبوو ئهدی چۆن دهیهاژۆیت؟ ئێم پێیگۆتبوو، مروربهگ، ئهتو بۆم بسوڕێنهوهو ڕوی لێبدهكهسنهزان، خهمی هاژوانێت نهبێت! هاهاهاها

وێنه‌كه‌م له‌ گوگل ده‌ست كه‌وتووه‌.