ته‌مه‌نی سه‌ره‌ڕۆیی و ههرزهییمان.
له سالی ١٩٧٠دا، دوای قراری یازده‌ی ئادار و گۆتنهوه‌ی شیعاری (هه‌تا دونیا دونیایه، كورد و عاره‌ب برایه)، ئێمه ده‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ ناوچه‌ی برادۆست. له ده‌شتی دیانه بۆ چه‌ند ڕۆژێك زۆمه زۆمه داماننابو، تازه توو پێڕادهگهیشتن. له ده‌شتی خوار گوندی دێلزیان، چه‌ند بنه تووهك هه‌بون، ڕۆژێك من و (ئاڕ) چوینه بن بنه تووهكی گه‌وره و په‌ل و پۆ خوارو كهونیار و تێكنیشتی، ئه‌و توو تاریك داپۆشرابو له لك و په‌لك و تووان. من مێرد مندالێكی ته‌مه‌ن ده‌وری ١٣ سالانی بسته و سه‌ره‌ڕۆ و پڕ وزه بوم. (ئاڕ) له به‌رزایی ده‌ترسا و نه‌یده‌وێرا بێته سه‌ر تایه تووه خوار ههلكهوتو و توو پێوه ماوه‌كان. منیش لك به لك به‌سه‌ر هه‌موو تایه خوار و ئاسێكاندا ده‌گه‌ڕام و تووم ده‌خواردن و بۆ (ئاڕ)یشم دادهكوتان و ده‌وه‌شاندن. كاتێك ئه‌وه‌نده تووم خواردن، پێیان زگ چوویی(ئیسحال) بوم. وهبه خۆم ڕانه‌گه‌یشتم بێمه خوار، هه‌ر له‌سه‌ر تایه توو، دۆخینم كرده‌وه و شالوارم هینا خوار، له‌به‌ر پڕ په‌لك و تێك نیشتیی تووه‌كه، (ئاڕ) باش نهیدهدیتم و نه‌یده‌زانی چیده‌كه‌م، بانگیم كرد و گۆتم (ئاڕ) ئه‌و تا تووه پڕی پێوه تووی گه‌یشتون و ئێستا بۆت دادهكوتم، ئاماده‌ی كۆ كردنه‌وه‌یان به. (ئاڕ)ی فه‌قیر چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بو من پێن له تایه‌ی توو بده‌م و گشه‌ی توو هه‌لوه‌رین بێت و ئه‌ویش به ئیسڕاحه‌ت خڕیان كاته‌وه و بیانخوات. كه له بلندایی و تۆقی سه‌ری تووهكهوه داهاتمه‌وه، پیسایی داڕژایه خواره‌وه و به دار تووه‌كه كه‌وت و په‌رت بوو، (ئاڕ) چاوی پێكه‌وتوو بینیی له جیاتی توو، گو ده‌باری، دو لاقی هه‌بون، ده‌یویست چه‌ند لاقێكی تریش قه‌رز بكات بۆ ڕاكردن و خۆ ده‌رباز كردن له گو بارین، هاهاهاها، هه‌ر چه‌نده خۆی ده‌رباز كرد، به‌س هنده‌ك پشكه گوی به‌ر كه‌وتبون. له‌وسه‌ری ئاوڕێكی لێدامه‌وه و به ده‌نگێكی به‌رز، گۆتی هه‌ی عه‌مرت نه‌مێنێ، چۆن تووێكت بۆ وه‌شاندم.
چه‌كوشی شه‌كر(قه‌ند) شكاندن
هه‌ر له‌وێ، ڕۆژێك دایكم چه‌كوچی شه‌كر شكاندنی لێ بزر ببو، پێیگۆتم، بڕۆ لای خه‌زالی محه‌مه‌د داودی دراوسێمان و چهكوچێكم بۆ بێنه. خه‌زال هه‌ركی بوو، منیش له‌و ته‌مه‌نیدا، هه‌رده‌م قسه‌كانم عه‌له‌ق و به‌له‌ق ده‌كردنه‌وه، چومه لایی و گۆتم، خه‌زال، ئه‌زێ هاتیه چهكمهكوچی، خه‌زال گۆتی چی چییییییی؟ منیش دوباره گۆتم چهكمهكوچ چهكمهكوچ. خه‌زال لێم تێنه‌گه‌یشت و پێیگۆتم، كوڕۆ هه‌ی خۆلی بسه‌ر، تو چ ده‌بێژی، ئه‌ز تێناگه‌هم. منیش سێ باره گۆتم خه‌زال چهكمهكوچم ده‌وێت. خه‌زال ناچار بو، بانگی دایكمی كرد‌و گۆتی، كچێ، ئاسیا، ته ئه‌و كۆڕه بۆچی هناردیته نك من، یێ تشته‌كی دبێژی، ئه‌ز تێناگه‌هم. دایكم پێیگۆت، ناردیتمه چه‌كوچی شه‌كر شكاندن. ئه‌و كاتی خه‌زال هات، چه‌كوچی دایه ده‌ستم و چهپهلۆكێكی لێدام و گۆتی هه‌ڕه چه‌كوچی بۆ دایكا خۆ ببه، هه‌ی خودێ ته نههێلاوۆ. ڕوحی خه‌زال شاد بێت، ژنێكی هه‌تا بلێی چه‌له‌نگ و به‌ژن و بالا له ته‌رز بو. محه‌مه‌د داود خاوه‌نی كۆمه‌له مندالێكی سێوی بو، ژنی پێشوی چوبووه به‌ر دلۆڤانی خودا و منداله‌كانی بێ دایك مابونه‌وه. له‌گه‌ل خه‌زالێ یه‌كتریان خۆش ویستبو، دیاره مالباتی خه‌زالێ ڕازی نه‌ببون، خه‌زال بده‌نه محه‌مه‌د داود و ببێته زڕدایكی كۆمه‌له مندالێكی هوردهواله، خه‌زال به‌ندی داوی ڤینداریی پێ نهبچڕابو، به‌هۆی گه‌رمیی دل و خۆشویستنی محه‌مه‌د داود، هه‌موو مالباتی خۆی پشت گوێ خستبون و ڕه‌دوو محه‌مه‌د داود كه‌وتبو. كه هاته به‌ر مالی محه‌مه‌د داودیش، خزمه‌تێكی سۆزدارانه‌ی منداله‌كانی محه‌مه‌د داودی كرد. به‌داخه‌وه، هێشتان گه‌نج بو، له گوندی به‌نێ له‌سه‌ر مندال بون،نه‌خۆش كهوتو كۆچی دوایی كرد و بۆ جاری دووه‌م منداله‌كانی محه‌مه‌د داود، سێوی كه‌وتنه‌وه.
قه‌سپ و گوشپل.
له دوای چونه‌وه‌مان بۆ گوندی به‌نێی خواكوڕك، جارێك من و حه‌سه‌ن حه‌مید و ئه‌حمه‌د حاجی شێمهد پێكه‌وه له ناومێرگان، شوان كار بووین. پێش نان خواردنی نیوڕانێ، به دزیی حه‌سه‌ن و ئه‌حمه‌دی ته‌ماشای جانتاكانی نانم كرد، بینیم دهسمالێكی قه‌سپ و تۆڕبهیهكی كاكله گیوز،یان بۆ دانابوین. هه‌ستام قهسپهكانم جوان لێك ده‌كردنه‌وه، بۆخۆم كاكله گیوزم تێده‌كردن و پێكم دادهگرتنهوه، بۆ حه‌سه‌ن و ئه‌حمه‌دیش گوشپل(قشپل،م تێده‌كردن و پێكم دادهگرتنهوه. له‌و كاته‌ی نانمان دانا، من قه‌سپ و كاكله گیوزم له‌ناو نوردیی نانی دادنان و ده‌مخواردن. ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ك من قهسپیان له‌ناو نانی دانا و كردیانه بالۆلكه، حه‌سه‌ن قهپالێكی لێدا، له‌گه‌ل جوتن، سه‌رو چاوی گرژ بون و به‌بێ ده‌نگی هه‌ستا چووه سه‌ر جۆگه‌ی ئاو‌و تفی كرد و هنده‌ك ئاوی له ده‌می وهركرد. ئه‌حمه‌دیش به هه‌مان شێوه، قهپالێكی لێدا و پێی قوت نه‌درا، یه‌كسه‌ر فڕێیداوه ده‌رێ و به‌زی بۆ سه‌ر جۆگه و هنده‌ك ئاوی له ده‌می وهركرد. هاتنه‌وه، هه‌ردوكیان ته‌ماشای قهسپهكانی خۆیان كرد، هه‌رچی لێكیان كردنه‌وه، گوشپله گوی بزنانیان تێدا بو، ته‌ماشای ئه‌وانه‌ی منیان كرد، هه‌موویان كاكله گیوزیان تێدا بون، یه‌كسه‌ر گۆتیان به‌وخوایه‌ی ئه‌وه ئیشی عیسایه، ویستیان پڕم ده‌نێ و خواردنم لێبستینن، نان و قهسپهكانی خۆمم به‌ده‌سته‌وه گرتن و له‌ده‌ستیان ڕامكرد. ئه‌وانیش ناچار بون. قهسپهكانیان فڕێدان و نان و ئاویان خوارد. هه‌تا ئێوارێ نه‌موێرا بێمه‌وه لایان، نه‌وه‌ك له تۆله‌ی ئه‌و كه‌تنه‌م، لێم بده‌ن. ئه‌و شته‌م له‌بیر چوبو، سوپاس بۆ كاك مه‌هدیی كوڕی كاك حه‌سه‌نی، به پێكه‌نینه‌وه، په‌یوه‌ندیی پێوه كردم و گۆتی، باوكم شتێكی ئه‌وهای بۆ گێڕامه‌وه، ئه‌وكاتی وه‌بیرم هاته‌وه.
وێنه‌كه له گوگل وه‌رگیراوه.
No comments:
Post a Comment