Monday, April 8, 2019

عه‌مێ حه‌میده‌ گۆج

عومهر حهمید لهتیرهی سیدا، هۆزی (ههركی) بۆ.
لهسالی ١٩٧٨ حكومهتی عێڕاق زۆربهی ناوچهی برادۆستی (تهرحیل) كردن، واتهڕاگواستن بۆ كۆمهلگه‌ زۆرهملێكان. لهو ڕاگواستندا، گوایهحكومهت قهرهبوی زهرهرمهندیهكانیان دهكاتهوه‌. هه‌ستان چه‌ند لێژنه‌یه‌كیان پێكهێنان و ناردن بۆ ئه‌وه‌ی گوندیان ناونوس بكه‌ن. بههۆی شكهستهیی و بێ ڕێگه‌ و بانی زۆر زهحمهت بو بۆ ئهو لێژنانهی بهكاری نوسینی زهرهرمهندیهكان ههستابون. دهبایهگوند بهگوند بهپێ و پێڕۆیان بگهڕێن و گوندیان ناونوس بكهن. گوندیانیش زۆربهیان زۆر سادهو سادق و ویژداندار بون. نهك لهنوسیندا زیادهڕۆییان نهدهكرد، بگره، ڕهز و پهز و خانی و پاگی خۆیشیان بهتهواوی نهدهنوسین. زۆرێك ههر بڕوایان بهحكومهت نهبو كهخهسارهتیان بداتهوه‌. كهلێژنهدهگهیشتهگوندێك، لهیهك جێگا دادهنیشتن و ئاگادارییان دهدایهگوندیان و پێیاندهگۆتن، بێن خۆیان ناونوس بكهن ئهگینا مافیان دهسوتێت. ئێمهدو خانیین ههبون، یهكیان لهناو گوندی بهنێ بو، ئهویتریان لهگهلیی سولكێ بو. ئهوهی لهگهلی بو، لێژنهو هێزی سهربازیی تێكدهر ڕێیان نهكهوتهئهوێ و نهیانبینی. ئێمهیش ههر باسی ئهو خانیمان نهكرد، ههر واماندهزانی، كهڕۆژێك دێت و دهگهڕێینهوهسهر خانییهكانمان و لهملك و كانیاوهكانمان دانابڕێین. دوای تهواو بونی ناو نوسین، هێزی سهربازی دهستی بهههر جێگایهك ڕادهگهیشت، كانیاوی بیرێزراوی سهدان سالهی وێران دهكردن و پڕ دهكردنهوه، خانیهكانیان دهنهمێت دهكردن و دهتهقاندنهوه، ئاگریان لهدارستان و باخچهو پوش و پاوانان بهردهداو دهسوتاندن. دوای ئهو وێرانكاری و چۆل كردنی ناوچهكه،  خهلكانی لهگهل سروشت ژیاوو دوور لهقانونی توندو تیژ و ڕهگهزپهرستیان لهكۆمهلگهزۆرهملێكان ئاخنین. زۆرینهی گوندیان نهخوێندهوار و كۆلهوار و دراوو قانون نهناس بون و ناسنامهیان ههر نهبون. ههر كووهك بێت، ههر خێزانهو چهند هزار دینارێكیان پێدرابو بهناوی خهسارهت. ئێمهی لادێی و شێوهڕهوهندیش، لهژیانی پێشترماندا، گیرفانمان بۆ پارهو پول بهكار نههێنابون، بهلكو گیرفانهكانمان تهنها بۆ بهڕو و مازی و گیوز و گیوشك(گێوژ) و كێرد(چهقۆ) و چهقماق(چهخماخ) بون.
بۆیهنرخی پارهمان نهدهزانی و نهك ههر جامباز، كهسانی ئاسایی شارهكانیش ئهگهر ویژدانیان زیندو نهبایه، دهیانتوانی لهخشتهمان بهرن و پارهكانمان بهناوێك لهدهست دهربهێنن و بیخۆن. حكومهت ههر یهكهو كارتێكی بهناوی عائێدون بۆ كردبوین، ههموو گهڕان و گهشت و كاری هاتن و چونمان بهو كارتی بو. ههموو چینهوهزیفهدارهكانی حكومهتیش ئاگاداریان پێدرابو كهڕێزمان لێبگرن ههتا كهوی دهبین و فێردهبین لهگهل قانون و ژیانی جیاوازی شارهكاندا بگونجێین. ئێمهی لهلادێ شاخاویهكان دابهزێندراو، نهقانونمان دهناسی، نهخاوهنی هیچ ئهزموون و شارهزاییهكی ژیانی قانونی بوین، بهلكو فهرمانی شێخمان پێ لهههموو قانون و دهولهت گهورهتر و گرینگتر بو. كهپارهشمان لهگیرفانی خۆماندا بینی، وهك پهندی پێشینان دهلێ، (ئهوانهی بهگهورهیی فێری پهلاو دهبن، لهجیاتی دهم، پارو لهبۆ چاویان دهبهن) ههر بابا بو پارهجوانهكانی بهتڕمبێلێكی شلهخهجێ ئاسا دهدا و بهبێ مۆلهت و بهبێ قانونی دهیهاژوا. ئهو سهردهمی بینای ئۆرزدیی ههولێرێ نهۆمی سێیهم و چوارهمی بۆ زیاد دهكرا. به‌ قه‌للابان تابوك و خشت له‌وێ داندرابون بۆ دیواره‌كانی ئۆرزدی. جادهی بهینی ئۆرزدی و تاپۆش تهنها ڕووهو قهلات دهڕۆیشت و یهك خهت بو. عومهر حهمید كهههر بهعهمێی حهمیدهگۆج ناودێر بو، پارهكانی بردبو، لادهیهكی جوڕنهی ڕوسیی پێ كڕیبو، بهبێ قانونی بهو لادهدهڕوات، پێچهوانهبهو جادهی بهینی ئۆرزدی و تاپۆدا لهبن قهلاتێ بهرهو ئۆرزدی دێتهخوار و بهرامبهر دهرگه‌ی ئۆرزدی سهتا سهت ناقانونی ڕایدهگری. مرورێك ههر سافیڕهی بۆ لێدهدات، عهمێ ههر گوێی ناداتێ و دهیهوێ بڕوات بۆ ئۆرزدی. مرور بهناچاری لهبۆی دهڕوا و پێیدهلێ، كاكهتۆ نازانی قانون شكێنی چییه؟ ئیجازهو سهنهویم بدهرێ؟ عهمێ لهسهرهخۆ، دهلێ كاك مرور ئیجازهم نییه، ئۆتۆمبێلیشم تازهكڕیوهو سهنهویم وهرنهگرتووه‌. بهس لێرهڕامگرتووه، دهدهقهیتر لهئۆرزدی دهگهڕێمهوهو دهڕۆم. مرور كهدهزانی هیچی نییه، نهئیجازه، نهسهنهوی، ههم پێچهوانهش هاتووهو ناقانونی ڕاوهستاوه، داوای لێدهكات و پێیدهلێت سویچی سهیارهكهتم بدهرێ؟ عهمێش ههر لهسهر ئهو بیرو تێگهیشتنهیهكهزهمانی خۆی دهگۆترا، كهسێك بكوژرێ سهربلندتره، نهوهك لهچهك بكرێ. عهمێ سویچی سهیاره، وهك چهك ئهژمار دهكات و پێیدهلێ، سویچت نادهمێ. یهك لهمرور و یهك لهعهمێی، دهبێتهشهڕیان و عهمێ پڕ دهبێتهمرور و دهیداتهبهر كۆلهمست و بێری مروری لهجادهی غلۆل دهبێتهوه‌. مرور ههلدێت و هاوار بۆ مرورهكانی تر دهبات. چوار پێنج مرورێكی تر لهگهل خۆی دههێنی، كهعهمێ دهبینی ڕهوهمرورێك بهرهو ڕوی دێن، خۆی دهگهێنیتهتابوكهكانی دیواری ئۆرزدیی پێدهكرا، وهردهگهڕێتهمرورهكان بهتابوكان، یهك مرور ناتوانێ تخونی بكهوێت. مروری ئهو كۆلانان گشتیان لێی كۆدهبنهوه‌. عهریفێكیان لهناودا دهبێت، كهبهو شێوهدهیبینی، بهمرورهكان دهلێ، ئهو شوفێرهسهرخۆشه، بهقسهی خۆش نهبێت، خۆی بهدهستهوهنادات، ئێوهههمووتان بكشێنهوه، من قسهی لهگهل دهكهم. عهریفهكه‌  بهقسهی نهرم و خۆش لێی دهچێتهپێش و پێیدهلێ، براگیان، وهرهبا قسهبكهین، كێشهت چییهلهگهل مرورهكان؟ عهمێ، دهمارهگرژهكانی خاو دهبنهوهو دێتهلای، لهوكاتی پهلاماری دهدهن و قۆلبهستی دهكهن و دهیبهنهلای مدیر مرور، كهچیڕۆكهكهبۆ مدیر دهگێڕنهوه‌. مدیر لێیدهپرسێ و دهلێ كوڕم، بۆچی لهمرورت داوهو بێریهكهیت خستۆتهخوار، نازانی، بێریی شورته، شهڕهفی دهولهته؟ عهمێ دێتهوهلام و دهلێ قوربان دهزانی بۆچی لێیمدا؟ پهنجهرهی سهیارهم دابهزاندبو، گوێم لهو مرورهسهخیفهبو، گۆتی گو بهشهڕهفی ئهو ڕهئیس و قانونهی تهعویزی داوهتهئهو مرۆڤهكێویانه‌. منیش بۆیهزۆر لێی توڕهبوم و لێیمدا، چۆن قسهی ناشیرین بهسهرۆك حهسهن ئهلبهكر دهلێت؟ مدیر بانگی مرورهكهدهكات و پێیدهلێ، بۆ ئهو بێ ئهدهبیهت كردووهو قسهت بهسهرۆكی هێژامان گۆتووه‌‌؟ مرور حاشا دهكات، بهس عهمێ سوێند دهخوات و دهلێت، لهسهر هندێ لێیمدا، مدیر بڕوا بهعهمێ دهكات و بڕیار دهدات، مرور قهتعهڕاتب بكرێ، عهمێ،ش بۆ سێ ڕۆژان بهند بكرێ و سهیارهكهی حێجز بكرێ، لهبهر ئهوهی بێریی مرورهكهی خستۆتهخوار و ڕێزی لهشهڕهفی دهولهت نهگرتووه‌.
لهو كاتهی دهیانهوێ عهمێ بۆ بهندیخانهبهرن، عهمێ دهلێ، ئهها، تهنها سهد دینارم لهمالهوهههبوو، ئهویشم لهناو چهكمێزی سهیارهداناوه، هاتبوم لهئۆرزدی هندهك شت بۆ مالهوهبكڕم، بمبهنهلای سهیارهكهم، پارهكانم دهربهێنم. كهدهیبهنهلای سهیاره، چهكمێز دهكاتهوهو یهكسهر لهقۆڕیان دهدا و دهیكاتهگریهو هات و هاوار و دهلێ، تهنها ئهو سهد دینارهم لهمالهوهههبوو، ئهویشم هێناوهشت بۆ مالهوهبكڕم، كهچی مرورهكان  لێیاندزیوم. خهبهر دهدهنهوهمدیر مرور، ئهویش بڕیار دهدات، ههموو مرورهكانی دائێرهو گهڕاجی حیجز كۆ دهكرێنهوهو گیرفانی تێكڕایان دهپشكنن، كهس سهد دیناری پێنابێت. عهمێش ههر دهنالێنی و دهلۆرینی و دهلێ، پارهكانم ڕۆیشتن. مدیر دهلێ، كاكهئهوهبهلایه، چهندی لێرهبمێنێتهوه، سهرئێشهی زیادترمان بۆ دروست دهبێت، سهیارهكهی وێدهنهوهو لێیگهڕێن بابڕوات. بانگی عهمێ دهكات و دهلێ، سهیارهت وێدهدهینهوهو ئیزنت دهدهین، بڕۆرهوه، ئێمهیش چاودێری دهكهین، بهلكو بتوانین سهد دینارهكهت بۆ بدۆزینهوه، یانیش لهناو دائێرهی مرور باروبوت بۆ دهكهین و سهد دینارت بۆ كۆ دهكهینهوه‌. بهو شێوهعهمێ خۆی لهبهندی مرور ڕزگار دهكات و ئۆتۆمبێلهكهیشی لهحیجز دهردههێنی. بهس نازانم داخوا پاشان پارهیان بۆی كۆكردهوهیان عهمێ دوای خۆدهرباز كردن وازی لهبهدواداچون هێنا و نهیویست بكهوێتهوهداوی مرورهكان؟

عهمێ لهژیاندا ماوهو مالباتێكی سهرناسی سیدای ههركین، بهس ژیانیان ههر لهناوچهی برادۆست بووهههتا ڕاگواستنی سالی ١٩٧٨. لهپاش ڕاگواستنیش، ههر لهگهل برادۆستان ماونهتهوه‌. حهمیدی بابی عهمێ، كهسێكی سهرناس و ناودار بو، سۆفییهكی ته‌قوا دین و سهر ڕاست بو، یادیان بهخێر.

No comments:

Post a Comment