خێل و عه‌داله‌ت پێكه‌وه ناگونجێن
له‌مێژه هاوار ده‌كه‌م و ده‌لێم، خێل و عه‌داله‌ت كوجا مه‌ڕحه‌با.
له‌مێژه ده‌لێم، له‌هه‌ر كونجێكی جیهاندا، خێل و سه‌رۆك خێل بالاده‌ست بون، عه‌داله‌ت و ماف و یهكسانیبون جێگای نابێته‌وه.
به‌نده دژی خێل و سه‌رۆك خێله‌كان نیم، وه‌ك مرۆڤ، گشتیان ڕێز‌و خۆشهویستمن، به‌س نابێ خێل ئه‌وه‌نده تۆخ بكرێت كه ماف و عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی پێشێل بكات و گه‌لان لهبال یه‌كتری هه‌لوه‌شێننه‌وه. چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا، كورته پۆستێكم كرد و گۆتمبو، شه‌رمه كه‌سانی هۆشیار پاشناوی عه‌شیره‌ت به‌كار بهێنن. زۆر له خزم و دۆسته ساویلكهكانم هاوڕا نه‌بون و ده‌یانگۆت، شانازییه كه ئه‌ندامی فلان عهشیرهتهین. ڕوی پۆستی ڕابردوم له‌و سه‌ره زله خێله‌كیانه بو كه یاری به هاولاتیانیان ده‌كه‌ن. هه‌ر وه‌ك ئه‌و سیناریۆیه‌ی به هاوبه‌ش له لایه‌ن پاراستنی پارتی و میتی توركیه‌وه ئه‌نجام درا، كه ده‌كرێ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی میتی توركیی تێدا كوژرا له چێشتخانه‌ی هۆقه‌باز، ئێكسپایه‌ر بوبێت و كاریان پێی نهمابوبێت و هه‌ر میتی توركی خۆیان بڕیاری له‌ناوبردنیان دابێت، هه‌م بۆ كۆتایی هێنان به‌و ئه‌ندامه‌ی ئێكسپایه‌ر، هه‌م بۆ دروست كردنی سیناریۆی دیاری كرا‌و به مه‌به‌ستی ملشۆڕ كردن به نه‌وه‌كانی ده‌ست ڕۆیشتوی مه‌حمود به‌گی خه‌لیفه، هه‌میش بۆ دژایه‌تیی په‌كه‌كه و زێده‌تر هێنانی هێزی داگیركه‌ری توركی.
ئه‌و سیناریۆ و یاریكردنیش به‌رهه‌می مێشكی خێلهكیی سه‌رانی سه‌ركزی كورده، به‌تایبه‌تی پارتی دێموقوڕاتی كوردستان، چونكی ئه‌و پارته به‌هه‌موو ناوه جیاوازه‌كانیه‌وه نه‌ك دێموقڕاتی و نیشتیمانی نین، بگره هه‌تا سه‌ر مۆخ خۆپه‌رست و مالپهرست و بێگانه‌په‌رستن و سه‌ركوتكه‌ری چینه جیاوازه‌كانی كوردن، هه‌ر ئه‌وتۆ لك و پۆپه‌كانی ئه‌و پارته له سه‌ره‌وه هه‌تا كۆتایی، گشتیان به فه‌رمانی بنه‌ماله‌ی خێلهكیی بارزانی ههلدهسوڕێندرێن و پیاو نییه به‌بێی بنه‌ماله، داوو ده‌رزییه‌ك به یه‌كه‌وه بكات.
خێل نه دێموقڕاتیه، نه مه‌ده‌نیه، نه دكتاتۆریه، به‌لكو ته‌نها خلتهیهكی دواكه‌وته و ههلئاوارده و وابه‌سته‌یه به هێزه ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه، هه‌تا ئه‌و خلتهیش سه‌ركێش و بڕیارده‌ر بێت، گه‌ل و نیشتیمان خێر له خۆیان نابینن.
ده‌وله‌تی ڕه‌گه‌زپه‌رستی توركی مرۆڤی سه‌ربه‌رزی كوردی قبول نییه، ته‌نها مرۆڤی سه‌ركزو ملشۆڕی كوردی قبوله. پارتی و بارزانیش لاسایی ئه‌وان ده‌كه‌نه‌وه و مرۆڤی سه‌ربه‌زی خێلی برادۆست و خێلهكانیتریشیان قبول نییه، ته‌نها مرۆڤه سه‌ركز و ملشۆڕهكانی ئه‌و خێلانهیان قبوله.
له‌وه‌ته‌ی بنه‌ماله‌ی بارزانی هه‌بونه، له هه‌موو ژیانیاندا و هه‌تا ماویشن، نه‌ك هه‌ر خۆیان شانازی به گه‌ل و نیشتیمانه‌وه ناكه‌ن، بگره هه‌رده‌م هه‌ولیان داوه، زۆرێك له كوردان ئه‌وتۆ گێل و گه‌مژه بكه‌ن كه له جیاتی نیشتیمان، شانازی به نازناوی بارزانه‌وه بكه‌ن.
بۆ بنه‌ماله‌ی تاله‌بانی و سه‌رجه‌م ئه‌و جۆره كه‌سانه‌یش هه‌مان شت ڕاسته. هه‌ر ئاغا و شێخ و خاوه‌ن دیوه‌خانێكی تریش بێته سه‌ركار و ده‌ستی بڕوات، هه‌مان به‌زم به گه‌لی كورد ده‌كات و هاولاتیان له جیاتی شانازی به ڕه‌سه‌نی خۆیان و نیشتیمانی خۆیان و گه‌لی كورده‌وه بكه‌ن، ده‌بێ شانازی به پاشناوی خێل و بنه‌ماله‌ی ئه‌و كه‌سانه‌وه بكه‌ن.
به‌نده وه‌ك كوردێك بیر ده‌كه‌مه‌وه و پڕ به‌دل، هه‌موو مرۆڤێكی كردار مر‌ۆڤم خۆش ده‌وێن به‌بێ جیاوازی، ئینجا برادۆستی، بارزانی، گه‌ردی، دۆسكی، به‌رواری، سندی و گولی، كۆچه‌ر، هه‌ركی، مزوری، زێباری، ڕێكانی، سلێڤانی، گه‌ڕگه‌ڕی، شه‌به‌ك، مه‌نگوڕی، گۆران، سورچی، خه‌یلانی، خۆشناو، بلباس، جاف، زه‌ندی، شوانی، دزه‌یی، سیان، بندیان، به‌رزنجی، مكوریانی، شكاك و هه‌تا كۆتایی، هه‌رچی كردار مرۆڤ بێت، لای به‌نده هاوزمان و خۆشه‌ویسته. به‌ڕای من ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیارانی KDP له جیاتی مێشكی خێله‌كی و بنه‌ماله‌یی، مێشكێكی نیشتیمانی و ته‌باییان هه‌بایه، نابا ئه‌و سینارۆی وه‌ك فیلمی هندیان دروست كردبا. وه ده‌بێ تۆمه‌تباری سه‌ره‌كیش مه‌تین بارزانی بێت، چونكی له‌وێ ئاماده بووه كه‌چی هه‌ر وه‌ك شاههدیش یه‌ك قسه‌ی قانونیی له‌ده‌م ده‌رنه‌چووه و ڤیدیۆیه‌ك پێشان نه‌دراوه ئه‌وی تێدا ببینرێت. ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی مه‌حمود به‌گی خه‌لیفه‌یش به قه‌ولی خۆیان، تۆمه‌تبار بایه، ده‌یانتوانی هه‌ر بلێن سدقی كه‌ریم خان مه‌حمود به‌گ، پێویست نه‌بو به‌و ناوه‌وه سوكایه‌تی به هه‌موو برادۆستیان بكه‌ن. له هه‌مان كاتدا، ئه‌گه‌ر نه‌وه‌كانی مه‌حمود به‌گی خه‌لیفه‌یش خێله‌كی نه‌بن، پێویست ناكات وه‌ها له خه‌لكی ڕهشو ڕوت بكه‌ن كه هه‌ر یه‌كه‌و بلێت، شانازییه كه برادۆستم، بنه‌ماله‌ی مه‌حمود به‌گی خه‌لیفه‌ی، سهرناسترین بنه‌ماله‌ن و پێویستیان به خۆناساندن نییه به‌ناوی عه‌شیره‌ته‌وه. به‌س به‌داخه‌وه كه گشت چینی بالاده‌ست، له یه‌كتر ده‌چن و هه‌رده‌م به ده‌رفه‌تی ده‌زانن كه خێلگه‌رایی زه‌قتر بكه‌ن و دژی یه‌كتریان ههلگهڕێننهوه و له‌به‌ر چاوی یه‌كتریان ناشیرین بكه‌ن. سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی جیهانیش، هه‌رده‌م هێزداری ئه و چینه بالاده‌ست و بازرگانانه‌ن نه‌ك په‌روه‌رده و ماف و ته‌بایی گه‌لان. وه‌ك خۆم هه‌تا له ژیاندا مابم، هه‌رده‌م هه‌ول ده‌ده‌م هه‌م له‌گه‌ل خۆم و هاوڕێیانم ڕاستگۆ بم، هه‌م ئه‌گه‌ر براشم بالادهستێك بێت كه به ڕه‌نجی ئه‌وانیدی خۆی پێگه‌یاندبێت، به ڕه‌نجده‌رانی بناسێنم و خۆم له كهدكاران جیا ناكه‌مه‌وه.
هه‌ر ئه‌وتۆ هه‌تا بۆم بكرێ، به هه‌ر قوربانیدانێكیش بێت، خۆم له به‌ره‌ی گه‌ل و چینی چه‌وساوه‌دا ده‌بینمه‌وه.
بژی ڕێز‌و ته‌بایی و پێكه‌وه ژیانێكی دوور له سه‌ركوتكاری و جیاكاری و خۆپه‌رستی.
مردن بۆ خیانه‌تكاران و پیلانگێڕان و تێكده‌رانی په‌روه‌رده و بازرگانانی خوێنمژ به ناوی خێل و بنه‌مال و حیزب و كوتله‌بازییه‌وه.
وێنه‌كه تۆپبارانی كوردستانه له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی داگیركه‌ری توركیاوه و له گوگل وه‌رگیراوه.
وێنه‌كه تۆپبارانی كوردستانه له‌لایه‌ن ده‌وله‌تی داگیركه‌ری توركیاوه و له گوگل وه‌رگیراوه.