Wednesday, June 22, 2016

عاره‌ب به‌ خوتبه‌ی كورد ڕازی نییه‌.

عاره‌ب به‌ خوتبه‌ی كورد ڕازی نییه‌.
مه‌لا مه‌شهور ده‌لێ، ئه‌گه‌ر من نه‌مردبام، گه‌له‌ گورگ كه‌ره‌كه‌میان نه‌ده‌خوارد.
دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عثی ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌غدا، هه‌رچی گروپی تێكده‌رو تیرۆرستی جیهان هه‌یه‌، ڕویان كرده‌ لاشه‌ی بێخاوه‌نی عێڕاق و ده‌ستیان به‌ داپلۆسینی كردو سه‌ریان له‌ تێكڕای هاولاتیانی ئه‌و وه‌لاته‌ شێواندو توشی كوشت و بڕو تالان و ملشكان و ئاواره‌ و ده‌ربه‌ده‌ریان كردن.
هه‌رچه‌نده‌ ناوچه‌ كوردنشینه‌كانیش بێبه‌ش نه‌بون له‌ چاندنی تۆی تیرۆرو تۆقاندن و تالان كردن و برسی كردن و ته‌به‌سه‌ر كردن له‌لایه‌ن گه‌له‌ گورگی ناوه‌خۆو ده‌ستی ده‌ره‌كی، لێ دیسان وه‌ك په‌ناگه‌یه‌كی لێ هاتووه‌ بۆ ئه‌و هاولاتیه‌ مه‌سیحی و عاره‌به‌ ته‌نگ پێ هه‌لچنراوانه‌ی له‌ جنوب و ناوه‌ڕاستی عێڕاق ئاواره‌ ده‌بن و ده‌رفه‌تی ده‌رچونیان بۆ هه‌نده‌ران نه‌بووه‌.

بۆیه‌ به‌و هۆیه‌وه‌، گشت ناوچه‌و شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردان پڕ بون له‌ مه‌سیحی و عاره‌ب، به‌شێكی زۆری عاره‌بی مه‌ڕداریش، هه‌ر بۆ خۆشی و جه‌وی سازگار، ڕویان له‌ ناوچه‌كانی كوردنشین كردو خۆیان وه‌ك خاوه‌ن مال و خاوه‌ن ماف و هاولاتی عێڕاقێكی یه‌كپارچه‌یی ئه‌ژمار كردووه‌. عاره‌به‌ هه‌ژاره‌كانیش هه‌ر وه‌ك هه‌ژارانی كورد، له‌ بێچاره‌یی هانایان بردۆته‌ به‌ر دینداری و چاولێكه‌ری و به‌جێ گه‌یاندنی ڕوكن و ئه‌ڕكه‌كانی دینی ئیسلام. له‌و ڕۆژانه‌دا ناسیاوێكم كه‌ هه‌لگری ناسنامه‌ی ئه‌مه‌ریكایه‌ و به‌ نیازی خۆی به‌ یه‌كجاری گه‌ڕابویه‌وه‌ بۆ خاكی ڕه‌سه‌نی باپیرانی له‌ شاری هه‌ولێر، به‌لام به‌هۆی زۆرداریی گه‌له‌ گورگ و تالانكاران و بێ كارو كه‌سابه‌ت و ژیانێكی ناهه‌موارو پڕ له‌ ئێش و ئازاری ده‌ررونی. ناچار به‌ جل و به‌رگی له‌به‌ریان به‌ منداله‌وه‌ هه‌لدێنه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكاو من و خانه‌واده‌م پێشوازیمان لێیان كردن و له‌گه‌ل چه‌ند دۆستێكمان هه‌ولی جێنشین كردنه‌وه‌مان بۆ دان.

ئه‌و خێزانه‌ بۆیان گێڕامه‌وه‌ و گۆتیان، هه‌رێمی كوردستان جممه‌ی دێت له‌ عاره‌ب. عاره‌بێك و كوردێك ده‌بنه‌ دراوسێ و هه‌ردوكیان نوێژكه‌رو دین په‌رست ده‌بن و چوار پێنج خوتبه‌ به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌چنه‌ نوێژی خوتبه‌، پاشان له‌ ڕۆژێكی خوتبه‌دا، كورده‌كه‌ بانگی دراوسێ عاره‌به‌كه‌ی ده‌كات و ده‌لێ، كاتی خوتبه‌یه‌، هه‌سته‌ بابچین بۆ خوتبه‌، عاره‌به‌كه‌ ده‌لێ تۆ بڕۆ، من بڕیارم داوه‌ چیتیر نه‌چمه‌ خوتبه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، خوتبه‌كان ئایه‌ت و حه‌دیسی لێ ده‌ربچێ، باقی به‌ كوردی ده‌خوێندرێنه‌وه‌ و هیچی لێ تێناگه‌م، مادام لێی تێنه‌گه‌م، نه‌چونم باشتره‌ له‌ چون.

كورده‌كه‌ش پێی ده‌لێ، مالت به‌ قوڕێ گیرێ، ئێمه‌ی كورد هزارو چوارسه‌د ساله‌ ده‌چینه‌ خوتبه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دینه‌كه‌ سه‌رتاپای به‌ زمانی عه‌ره‌بیه‌ هیچی لێ تێنه‌گه‌یشتوین و تێی ناگه‌ین، به‌لام به‌بێ زانین و تێگه‌یشتن، هه‌ر به‌رده‌وام بوینه‌و به‌رده‌وامین له‌ خوتبه‌.

به‌ڕێزانم، ئه‌و بابه‌ته‌ له‌سه‌ر هزرێكی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌ نییه‌ و من بۆخۆم وه‌ك مرۆڤ ته‌ماشای گشت جیاوازیه‌ كلتوری و جل و به‌رگی و زمانه‌كان ده‌كه‌م. به‌لام گه‌لێك كه‌ خۆی داوه‌ته‌ ده‌ست دینێكی غه‌یره‌ زمان و به‌بێ لێتێگه‌یشتن و زانیاری ته‌واو، ته‌نها به‌ شیعاری مه‌لا مشه‌خۆره‌كانی ژیان له‌سه‌ر كیسه‌ی هه‌ژاران و سه‌رفتره‌و زه‌كات و نوشته‌و خێرات و ته‌مبه‌ل و ته‌وه‌زه‌ل، وه‌ هه‌رگیزیش ئاماده‌ نه‌بێت ڕۆژێك له‌ ڕۆژان گومانێك بكات و مافی پرسیار به‌خۆی بدات و هه‌ر به‌دوای ئاواز بكه‌وێت و سه‌ر له‌قێن بێت، چۆن ده‌توانێ خۆی له‌ ژێرده‌سته‌یی ڕزگار بكات و بڕوا به‌ هه‌بون و هێزو توانای خۆی بكات؟ 

دلنیام كه‌ ئه‌و گه‌له‌ هاژوران له‌ خوێن و ده‌ماره‌كانی دایه‌و هه‌رگیز ناتوانێ به‌و شێوه‌ ڕابه‌رایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی بكات، ده‌بێ هه‌رده‌م له‌ لایه‌ن ده‌ستێكی زۆردار به‌ڕێوه‌ ببرێ و هه‌رواش ده‌مێنێته‌وه‌، وه‌ ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی ناوچه‌كه‌ش وابخوازێ كه‌ كوردی عێڕاق جیا ببێته‌وه‌ و حوكمی خۆمالی دروست ببێت، هه‌ر وه‌ك ئێستا، چه‌ند كه‌سێكی خۆپه‌رست ده‌بنه‌ شوانیان و به‌كه‌یفی خۆیان هه‌لیان ده‌سوڕێنن و ده‌یان كه‌نه‌ قوربانی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌مترین ناڕه‌زایی ته‌بایی ده‌رببڕن.

Friday, May 20, 2016

With Deep Gratitude

Like thousands of Kurdish families, we were uprooted 25 years ago, disconnected from our people, culture, and the only home that we knew. This physical exodus forced us into a society that was completely foreign, but our hearts and souls remained in our homeland. As the years pass and we grow older, our world looks profoundly different from that which we knew, but the fantasy of our homeland remains a fixture in our psyche. From time to time, a particular smell, or sight, or sound may take us back to the place of our upbringing, a place frozen in time in our imaginations. Much like the pilgrimages made by followers of various faiths, when member of the diaspora return from pilgrimage to the motherland, they bear gifts that strike joy and nostalgia in the hearts of those who could not make the trip.

My long-time friend and fellow expatriate, the brilliant Lanya Jamal, recently made such a pilgrimage. As we know, the age of information has made it substantially easier to connect with active and intellectual people from around the world. Social media has enabled me to forge meaningful friendships with many people such as my dear friend Saman Siwaily, a scholar of psychology who resides in Slemani, a historical hub of honorable resistance.

Imagine my jubilation when I received a package from Lanya and her husband, Ayar Yarahmed, that contained a book from Saman’s personal collection. The novel, Dwa Şewî Dabezînî Îsa, was gifted by the author, Sherzad Hassan, who signed it with a personalized message to Saman. On the next page, my dear friend Saman explained that the night before Lanya was to return to America, not having the time to buy a new copy to send me, he decided to gift his own copy of the book. To receive any gift is always a humbling experience, let alone a beautifully written novel, laden with the memories and emotions of one’s place of birth. In this magnificent work of literature, Sherzad Hassan’s eloquent contemplation on the human condition renews and intensifies the reader’s own doubts and fears about destiny, justice, and salvation.

Dearest Saman Siwaily, I struggle to express how deeply I was moved by this gift and gesture of yours. I am extremely thankful that genuine people like you, Sherzad Hassan, and Lanya Jamal exist among our people. You set an example for many others. 

Consciousness is more burdensome and agonizing than the cross of Jesus. The conscious are crucified daily. 

Earnestly,

Isa Bradost

Saturday, May 7, 2016

مردووه‌ك زیدووه‌ك ده‌كوژێت

مردووه‌ك زیدووه‌ك ده‌كوژێت!
له‌ سالانی شێسته‌كان، دو به‌ره‌بابی دانیشتوانی گوندی بریفكا به‌شه‌ڕ دێن و به‌ دارو به‌ردان زۆر له‌ یه‌كتر ده‌دن و به‌ڕه‌وان دێنه‌ ناوبژیوانی و له‌كۆل یه‌كتریان ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌لام به‌هۆی لێكدانیان دو كه‌س زۆر به‌ سه‌ختی بریندار ده‌بن و كه‌س به‌ ته‌مای ژیانه‌وه‌یان نابێت، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌ره‌بابێك ناچار ده‌بن گوندی بریفكا به‌جێ بهێلن و دێنه‌ گوندی هرورێ بۆ ماوه‌یه‌ك، پاشان پیاو ماقولانی خێرخواز ده‌كه‌ونه‌ به‌ینیان و پێكیان ده‌هێننه‌وه‌ و ئه‌و به‌ره‌بابه‌ی ئاواره‌ ببون، ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماله‌كانیان له‌ بریفكا. دیاره‌ ئه‌و پێكهاتنه‌وه‌ نه‌بووه‌ هۆی ستڕینه‌وه‌ی غه‌ره‌زو دژبه‌رایه‌تی و ڕق و كینه‌ له‌ به‌ینی ئه‌و دو به‌ره‌ بابه‌. له‌ سه‌ره‌تای سالانی حه‌فتا، هه‌مان به‌ره‌ باب، به‌رده‌بنه‌وه‌ سه‌رو كێلاكی یه‌كترو دیسان یه‌كتر ده‌كوتنه‌وه‌، به‌لام زه‌ره‌ری گیانیان نابێت و ناوبژیوان لێكیان ده‌كه‌نه‌وه‌.

كوڕێكی حاجی بریفكی كه‌ له‌ شه‌ڕی ڕابردو زه‌ربه‌ی پێكه‌وتبوو چاك ببوه‌وه‌، له‌‌ ئێتوشێ ده‌چیته‌ سه‌ر دار ئه‌سپیندارێك و له‌ داره‌كه‌ به‌رده‌بیته‌وه‌ و سه‌رو سه‌ر به‌ عه‌ردی ده‌كه‌وێ و گیان له‌ده‌ست ده‌دات. بنه‌ماله‌كه‌یان گۆتیان كوڕی حاجی به‌ زه‌ربی لێدانه‌كه‌ی پێشو مرد نه‌ك به‌ له‌ دار كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌. له‌سه‌ر هندێ جارێكیتر به‌ربونه‌وه‌ یه‌كترو ئه‌و جاره‌ دو كه‌سیان له‌ یه‌كتر كوشتن.

دو كه‌سی لێوه‌شایه‌وه‌ و خۆشمێرو بووێر له‌ به‌ربابه‌كه‌یتری  دژی به‌ره‌بابی حاجی بریفكی، سه‌رباز بون به‌ناوی عه‌مه‌ر و محه‌مه‌د، هه‌ردوكیان له‌ ده‌وامی سه‌ربازی بون. ڕیش سپیه‌كانی گوندی هرورێ هه‌رجار ئامۆژگاری به‌ره‌ بابی عه‌مه‌ر و محه‌مه‌د،یان ده‌كرد كه‌ به‌بێ خه‌لكی هرورێ یانیش گونده‌كانیتری ده‌ورو به‌ر نه‌گه‌ڕێن، چونكی ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كی غه‌یره‌ به‌ره‌ بابی خۆیان له‌گه‌ل بێت، به‌ره‌ بابیتر به‌ ئاسانی ناتوانن بۆیان بكه‌ونه‌ كه‌مین و بیان كوژن.

زستانی سالی ١٩٧٣ به‌فره‌كی زۆر له‌و ناوچه‌ ده‌باری. نازاندرێ چۆن و بۆچی و له‌ كوێوه‌، به‌لام عه‌مه‌ر و محه‌مه‌د له‌ سه‌ربازی دێن له‌لای بامه‌ڕنێوه‌ دێنه‌ گوندی چه‌قه‌لا، دیاره‌ نه‌یاره‌كانی ده‌زانن كه‌ ئه‌و دو كه‌سه‌ گه‌یشتنه‌ چه‌قه‌لاو له‌وێ ده‌رده‌چن، ته‌نها ڕێگایه‌كی پیاده‌ ده‌بێت، نه‌یاره‌كانی عه‌مه‌رو محه‌مه‌د ده‌كه‌ونه‌ كه‌مین له‌ جێگایه‌كی به‌رده‌ستك و به‌ره‌ته‌نگدا.
ڕه‌مۆ هروری ئه‌و ڕۆژی چوبوه‌ چلوی بۆ مه‌ڕو مالاتی‌، به‌ڕێگاوه‌ نه‌یارانی عه‌مه‌ر و محه‌مه‌دی ده‌بینی كه‌ له‌ بۆسه‌دان، ڕه‌مۆ‌ ده‌گاته‌وه‌ مالێ، ده‌بینی دو كه‌س له‌ گوندی به‌ڕێ ده‌كه‌ون، به‌ خێزانی ده‌لێ، ئه‌و دو كه‌سه‌ عه‌مه‌رو محه‌مه‌د بریفكی نین؟ خێزانی ده‌لێ به‌لێ ئه‌وانن بۆ چیبوه‌؟ ڕه‌مۆ ده‌لێ، وابزانم كه‌مینیان بۆ داندراوه‌، خێزانی پێی ده‌لێ، ئێ ده‌بڕۆ بانگیان كه‌ با نه‌ڕۆن، ده‌كوژرێن، ڕه‌مۆ ده‌لێ، كچێ ده‌ وازیان لێ بهێنه‌. 

عه‌مه‌رو محه‌مه‌د ده‌ڕۆن ده‌كه‌ونه‌ ناو كه‌مین، یه‌كه‌م ڕێژنه‌ كولله‌یان پێوه‌ ده‌نرێ، هه‌ردو لاقی محه‌مه‌د ده‌شكێندرێ و گولله‌یه‌كیش به‌ر سینگی عه‌مه‌ر ده‌كه‌وێ، محه‌مه‌د به‌ لاق شكاوی خۆی ڕاده‌كێشی بۆ ئه‌وه‌ی بگاته‌ په‌سیوارێك، ڕێژنه‌ كولله‌یه‌كیتری پێوه‌ ده‌نێن چه‌ند گولله‌یه‌ك به‌ر سه‌ری ده‌كه‌ون و ده‌كوژرێ. كانیه‌ك له‌وێندرێ ده‌بیت، عه‌مه‌ر خۆی ده‌هاوێته‌ ناو كانی و ته‌فه‌نگی له‌به‌ر ده‌ستانه‌و ئه‌وانه‌ی كه‌مینیان بۆیان دانابو، ناوێرن تخونی بكه‌ون و لێی ناخێوێنه‌وه‌ بیكوژن. وه‌ هه‌موو بریفكی له‌و هه‌ردو كه‌سانه‌ ده‌ترسان، ئه‌وه‌نده‌ مێرخاس و ده‌ست و برد بون، ناچار هه‌لدێن و عه‌مه‌ر به‌ برینداری له‌ناو كانیه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌. 

چه‌ند كه‌سه‌كی چه‌لكی له‌ دار كردن بون، عه‌مه‌ر بانگی كردبون و پێی گۆتبون براینه‌ به‌و حاله‌وه‌ له‌ناو ئه‌و به‌فره‌ به‌جێمان نه‌هێلن، به‌لام ئه‌وان خۆیان تێنه‌گه‌یاندبون و به‌وشه‌وه‌ به‌جێیان هێشتبون، سوڕو سه‌رمایه‌كه‌، شه‌وان عه‌ردو به‌رد ده‌قه‌ڕسی و ده‌بیته‌ شه‌خته‌، عه‌مه‌ریش به‌ برینداری له‌ناو ئه‌و كانی و شه‌خته‌دا ده‌مینێته‌وه‌، شه‌وی به‌سه‌ردا دێت و گیانی ده‌رده‌چیت و چۆن تفه‌نگی به‌ده‌سته‌وه‌ بو، به‌و شێوه‌ سوڕ ده‌یبه‌ستی و ده‌بێته‌ شه‌خته‌.

بۆ به‌یانی  ڕه‌مۆ هروری و جیرانه‌كی فه‌له‌ی به‌ڕێده‌كه‌ون به‌ره‌و هرورێ، دێن به‌سه‌ر لاشه‌ی محه‌مدی هه‌لده‌بن و ده‌بینن عه‌مه‌ر تفه‌نگی له‌به‌ر ده‌ستیه‌و هه‌ردو چاوی زه‌قن و له‌ناو كانیه‌كه‌یه‌، ڕه‌مۆ بانگی ده‌كات و پێی ده‌لێت عه‌مه‌ر خۆت كۆره‌ نه‌كه‌ی، من فلان كه‌سم. هاوڕێكه‌ی پێی ده‌لێ، ڕه‌مۆ ڕاوه‌سته‌، عه‌مه‌ر زیندو نییه‌. ڕه‌مۆ بۆی ده‌چیت و ده‌ست ده‌هاوێته‌ لوله‌ی تفه‌نگ و بلندی ده‌كات، له‌گه‌ل بلند كردنی، تفه‌نگ ده‌ته‌قی، گولله‌ به‌ ده‌ختی ناوچاوانی ڕه‌مۆ ده‌كه‌وی، هاوڕێكه‌ی هاوار له‌بۆ مالێ ده‌باته‌وه‌، كچه‌كه‌ی ڕه‌مۆ ده‌گاته‌ سه‌ر لاشه‌ی باوكی، هێشتان زمانی نه‌شكابو، ڕه‌مۆ به‌ كچه‌كه‌ی ده‌لێ من خۆم به‌خۆم كرد، ئیتر هه‌تا ڕه‌مۆ ده‌گه‌یه‌ننه‌وه‌ مالێ، ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستدا. 

به‌ سوپاسه‌وه‌ ئه‌و ڕوداوو كرداره‌م بۆ هاته‌ گێڕانه‌وه‌ له‌ لایه‌ن دو كه‌سی زۆر سادق و ڕاستگۆو ده‌رون پاك و ته‌مه‌ندار، كه‌ زیاتر له‌ بیست ساله‌ ده‌یان ناسم و له‌ چاكه‌ و ڕاستگۆیی زیاتر هیچم لێیان به‌دی نه‌كردوه‌، ناوی هه‌ردو كه‌سه‌كان لای من پارێزدراون و هه‌ردوكیان خه‌لكی گوندی هرورێ،ن و باوه‌ڕ ناكه‌م له‌ ژیانیاندا ناحه‌زیان له‌گه‌ل كه‌س هه‌بوبێت. وه‌ هه‌ردوكیان نه‌خوێنده‌وارن و له‌وانه‌یه‌ ڕوداوه‌كه‌یان وه‌ك خۆی له‌بیر نه‌مابوبێت، به‌لام هه‌ردوكیان له‌ دو كاتی جیا به‌ هه‌مان شێوه‌ بۆیان گێڕامه‌وه‌، بۆیه‌ به‌پێویستم زانی، وه‌ك گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بینوسمه‌وه‌.

عیسا سێودین

Saturday, December 5, 2015

SALNAMEY RENGîN 2016

Hello everyone!

I have just completed the 2016 Kurdish calendar, Salnamey Rengin. You can view the photos on this page, and download a printable version by following the link below. I hope you enjoy it! 

Salnamey Rengin 2016

Legel rêz û silaw, em lînkey serewe dagirin bo bînîn û kopî kirdinî salnamey Rengînî 2016, behîway rezamendîtan.

له‌گه‌ل ڕێزو سلاو، ئه‌و لینكه‌ی سه‌ره‌وه‌ داگرن بۆ بینین و كۆپی كردنی سالنامه‌ی ڕه‌نگینی ٢٠١٦، به‌هیوای ڕه‌زامه‌ندیتان





























Monday, October 19, 2015

چیتر ناوی شه‌ڕی براكوژی به‌كار مه‌هێنن.

چیتر ناوی  شه‌ڕی براكوژی به‌كار مه‌هێنن.

ئه‌و شه‌ڕه‌ی له‌پێش دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه‌، زوو یان دره‌نگ، به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت، تازه‌ به‌رۆكی دانیشتوانی ئه‌و هه‌رێمه‌ تالان كراوه‌ی گرتوه‌ هه‌ر به‌رپا ده‌بێت، به‌رپا بونی ئه‌و شه‌ڕه‌ش، تاوانی كه‌س نیه‌ ته‌نها كاربه‌ده‌ستانی حیزبه‌كانی مه‌لایزم و جه‌لالیزم و تاجره‌كانی خوێن و دو به‌رداشی ئاشی هه‌ژار هاڕین به‌ده‌ستی یه‌كتر نه‌بێت، ئه‌وان له‌ بناغه‌وه‌ دروست بون بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ و به‌لاڕێدا بردنی دۆزی كورد، ئه‌وان هه‌رده‌م وابه‌سته‌ی داگیركه‌ران بونه‌و هیچ هه‌نگاوێكی كوردایه‌تیان به‌بێ ڕێنمایی دوژمنانی نیشتیمانی كورد هه‌لنه‌هێناوه‌، هه‌رده‌م به‌بێ به‌رنامه‌و ڕاهێنان پێشمه‌رگه‌یان وه‌رگرتوه‌، سه‌دان قاتل و مرۆڤ كوژیان به‌ پێشمه‌رگه‌ قبول كردوه‌ و هه‌رده‌م حه‌زیان له‌ زۆری و بۆری خه‌لكی گه‌مژه‌ و كۆیله‌ی بنه‌ماله‌ شێخه‌كانیان بوه‌، هه‌ر كه‌سێكی هۆشیارو كوردپه‌روه‌ریان له‌ ناو هه‌لكه‌وتبوبێت، له‌ناویان بردوه‌…

چیتر به‌دوای به‌لگه‌و داكیومێنتی خیانه‌ته‌كان و تاوانه‌كانیاندا مه‌گه‌ڕێن، خیانه‌ت و تاوانه‌كانیان، سه‌رجه‌م قیاسی شكاندوه‌ و گشت سنوری به‌زادوه‌، به‌دوای به‌لگه‌دا گه‌ڕان بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سێكی شوبهه‌ی تاوانباری لێبكرێ و تاوانه‌كانی به‌سه‌ردا ساخ بكرێته‌وه‌، هیچ جۆره‌ خیانه‌تێكی نیشتیمانی نه‌ماوه‌ به‌سه‌ر مه‌لایی و جه‌لالیدا ساخ نه‌بوبێته‌وه‌، پرسیار له‌ هه‌ر مندالێكی كورد بكه‌ی، ده‌توانی زۆربه‌ی خیانه‌ته‌كانیان باس بكات…

له‌ ڕاپه‌ڕینی سالی ١٩٩١وه‌ش، گه‌لانی ڕاپه‌ڕیوی ئه‌و هه‌رێمه‌ پێشوازیان لێ كردن و له‌ودیو سنوره‌كانی داگیركه‌رانه‌وه‌، هاتنه‌وه‌ سه‌ر حازری و ده‌ستیان كرد به‌ شیعاری بریقه‌داری كوردایه‌تی درۆینه‌یان، له‌ دامه‌زرانی به‌ناو په‌ڕله‌مانی سالی ١٩٩٢وه‌ هه‌رێمیان په‌نجا به‌ په‌نجا دابه‌ش كردو ده‌ستیان كرد به‌ تالان كردنی سامانی گشتی و تیرۆر كردنی ئه‌ندامانی یه‌كتری و شه‌ڕ هه‌لگیرسان له‌سه‌ر گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل و به‌كوشتدانی هزاران ڕۆله‌ی خێر نه‌دیوی كوردو ڕاكێشانی ده‌ستی داگیركه‌رانی هه‌رچوار لای ئه‌و هه‌رێمه‌ و هه‌تا ئێستاش به‌رده‌وامن.

سه‌ره‌ڕای گشت خیانه‌ت و به‌ربه‌ره‌كانێ و تالانكاری و تیرۆری ده‌نگه‌ ئازادی خوازه‌كانی كورد، بیست سال زیاتره‌، شه‌ڕه‌ په‌ڕۆ ده‌كه‌ن و گای ئیسپانی ئاسا، خه‌لكان فێری قۆچ وه‌شادن و مل شكاندنی یه‌كتری ده‌كه‌ن و كۆمه‌لگایان له‌ شارستانیه‌ت دامالیوه‌ و كردویانه‌ته‌ كۆمه‌لگایه‌كی حیزبی و موچه‌خۆری ملشۆڕو برسی و به‌له‌نگاز…

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ئه‌مڕۆ خوێندمه‌وه‌، داهاتی ڕۆژانه‌ی هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی دو ملیار دۆلاره‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر نیوه‌ی ئه‌و داهاته‌ به‌ شه‌فافی بكه‌وێته‌ خه‌زینه‌ی حكومه‌تێكی حه‌قپارێزی ئه‌و هه‌رێمه‌، هه‌ژاری جێگای نابێته‌وه‌، ئه‌وه‌ چه‌ندین ڕۆژیشه‌، هزاران مامۆستاو فه‌رمانبه‌ری موچه‌ خۆر، به‌هۆی بێ موچه‌ییه‌وه‌ داده‌ڕژێنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و وه‌لامیان نادرێته‌وه‌. كه‌واته‌ هه‌ژاران و ماف خوراوان، مافی ڕه‌وای خۆیانه‌، داوای مافه‌كانیان بكه‌ن و بێنه‌ سه‌ر شه‌قام و كاربه‌ده‌ستان و تالانكاران تف باران و شه‌رمه‌زار بكه‌ن و پێیان بلێن، بیست سال زیاتره‌ مافمان دخۆن، باركه‌ن له‌و هه‌رێمه‌ بڕۆن،
چه‌وسێنه‌ران و خۆسه‌پێنه‌ران به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری كورسی و سه‌روه‌ت دزین نابن و زوو یان دره‌نگ، شه‌ڕ هه‌لده‌گیرسێ، به‌لام ئه‌و شه‌ڕه‌، شه‌ڕی براكوژی نیه‌، ئه‌وه‌ شه‌ڕی مان و نه‌مانی چه‌وساوه‌كانه‌، شه‌ڕی، مه‌زلوم و زالمانه‌، شه‌ڕی نیشتیمان په‌روه‌ران و خائینانه‌، شه‌ڕی كۆیله‌و كۆیله‌دارانه‌. شه‌ڕی سته‌م لێكراوو سته‌مكارانه‌، شه‌ڕی به‌دست هێنانه‌وه‌ی كه‌ڕامه‌تی نیشتیمانی و مافی هاولاتی بونه‌.

عیسا سێودین

19/10/2015

Monday, October 12, 2015

به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

عیسا سێودین
١٢|١٠|٢٠١٥
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی توركیا بخه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌.

جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ڕه‌ف و ماف خوراوو چه‌وساوه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
ئێمه‌ی په‌ڕاگنده‌ی هه‌نده‌ران و لێتان دابڕاو، به‌ جه‌سته‌ دابڕاوین، به‌لام به‌ ڕوح هه‌رده‌م له‌گه‌لتاین و ئێش و ئازاره‌كانتان كاریگه‌رترین ئازارن له‌سه‌ر دل و ده‌رونمان…

خۆزگه‌مان ده‌خواست داگیركاران و خائینانی وابه‌سته‌ به‌ داگیركارانه‌وه‌، ئه‌وه‌نده‌ ژیرو مرۆڤ دۆست بان كه‌ چانسی گفتوگۆو ڵێك تێگه‌یشتن له‌گه‌لیان هه‌بایه‌، به‌لام به‌داخه‌وه‌، بنه‌ماله‌ ئاغاواته‌ وابه‌سته‌ به‌ داگیركه‌رانه‌وه‌، هه‌رچی هه‌یه‌ به‌ یاساو ڕێسای مه‌ده‌نیانه‌وه‌‌، هه‌ر هه‌موویان له‌و هه‌رێمه‌دا قۆڕخ كردوه‌ و سه‌روه‌ت و سامانی نیشتیمانیی كورد به‌ برابه‌ش له‌گه‌ل داگیركاران تالان ده‌كه‌ن و ڕه‌ش و ڕوت و هاولاتیانی ئه‌و هه‌رێمه‌ ده‌چه‌وسێننه‌وه‌. هه‌ركاتی هه‌ژارانیش ناڕه‌زایی ده‌رببڕن و بێنه‌ سه‌ر شه‌قام، ئه‌وان بۆ كپ كردنی ده‌نگی ناڕازی و بنپێ كردنی مافه‌كایان، ده‌ست له‌بۆ چه‌ك ده‌به‌ن و به‌ربه‌ره‌كانێی یه‌كتری ده‌خه‌نه‌ مل مافخوراوان و ڕێگا خۆش ده‌كه‌ن بۆ چاو به‌ستنی ڕایگشتی و وه‌لام نه‌دانه‌وه‌ی ناڕه‌زاییه‌ ڕه‌واكان.

ئێمه‌ له‌گه‌ل هیچ توندو تیژی و خوێن ڕشتنێكی به‌ناحه‌ق دانین و كه‌سیش هان ناده‌ین بۆ كاری تێكده‌ری و نامرۆڤانه‌، به‌لام مافی هه‌ر كه‌سێكه‌ داوای ژیان و مانه‌وه‌ی بكات و مافه‌ سروشتیه‌كانی به‌ده‌ست بهێنی.

بۆیه‌ لێره‌وه‌ پێتان ده‌لێین، كه‌ دوژمنانی گه‌لی كورد زۆرن، به‌لام گه‌وره‌ترین و دڕونده‌ترین و وه‌حشیترین دوژمنی گه‌ل و نیشتیمانی كورد، ده‌وله‌تی تیرۆرستی توركیایه‌، هه‌رده‌م له‌ پلان دایه‌ بۆ له‌بار بردنی هه‌رچی باشه‌یه‌ بۆ كوردو كوردستان.

بنه‌ماله‌ خائین و خۆپه‌رسته‌كانی به‌ناوی بریقه‌داری كوردایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تیش، چه‌ندین ساله‌ په‌یمانیان به‌ داگیركاران داوه‌ و كاریان له‌گه‌ل ده‌كه‌ن و هه‌رده‌م موخلیس و ئاماده‌ن بۆ هزاران قوربانی به‌ گه‌لی كورد ته‌نها له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی داگیركاران، به‌تایبه‌ت ده‌وله‌تی خوێن مژی توركیا و ئاكپارتی.

بۆیه‌ پێویسته‌ گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان، چاویان بكه‌نه‌وه‌ و دوژمنانی ڕه‌سه‌نی خۆیان و خائینانی وابه‌سته‌ پێیانه‌وه‌ بناسن. 
هه‌ر تێله‌كی ته‌مبور، ئاوازی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ په‌نجه‌ له‌و تێله‌ بده‌ین كه‌ ئاوازی دروست لێده‌دات. ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی داگیركارانه‌، به‌تایبه‌ت ده‌وله‌تی تورك.


دلنیا بن، له‌و ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی جه‌ماوه‌ر، هزاران لاشه‌ له‌ جاده‌كان بكه‌وێت و هزاران كۆرپه‌ بێ باوك بمێننه‌وه‌، بۆ ئاغای مه‌لایی و جه‌لالی خه‌م نیه‌، به‌لام به‌ دلنیاییه‌وه‌، هه‌ر كاتێ هێرش بكرێته‌ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ئابوریه‌كانی ده‌وله‌تی تورك، ئاغایانی به‌كرێ گیراوی ئه‌و ده‌وله‌ته‌ به‌چۆكدا ده‌هێن و دێنه‌وه‌ هۆش خۆیان.