Saturday, June 23, 2018

زمانی تزاوزی:

زمانی تزاوزی.
لهبابهتی زمانی سهراوبنمدا، برادهرانی شارهزای ناوچهی بالهكایهتی، باسی بهكارهێنانی زمانی (كهزامزی)یان كرد، دهكرێ ههمان تزاوزی بێت و ناوهكهی جیاواز بهكار هاتبێت، دهشكرێ لهجیاتی پیتی (ز) جۆرهپیتهكانیتر كرابنهشفرهو تێكههلاو كردنی ڕستهكان بۆ ئهوهی ههموو كهسێك بهسادهیی لهقسهكردنیان تێنهگات.

تزاوزی زمانی تایبهتی چهندێك لهئێمهی گهنجانی گوندی بهنهی خواركوڕك بو، ڕهنگهئهو شێوهبهكارهێنان پێشتریش بناغهی ههبوبێ و بۆ ئێمهی گهنج گوازرابێتهوه، دهكرێ لهگوندهكانیتریش ههمان زمان بهكار هاتبێت و ئێمهههستمان پێینهكردبێت، چونكی ئهو سهردهم هیچ ڕاگهیاندنێكی مهدهنی بونی نهبو، مهگهر خهلكانێكی زۆر لهیهكتر نزیك، ئهگینا، شتهتایبهتهكانی تاكهگوند قهتیس دهمان و بلاوهیان نهدهكرد، ئێمهی گهنج و خوێنگهرم و حهز لهخۆكهر، كهدهگهیشتینهیهكتر، زمانی تزاوزیمان بهكار دههێناو زۆربهی نهێنیهكانمان بهو زمان بهیهكتر دهگۆت و ئهوانهی ناوسال و نهشارهزا بهئاسانی لێمان تێنهدهگهیشتن. گفتوگۆیهكی بهینی خۆم و تهها حهكیم یهحیا دهكهمهنمونه، بهداوای لێبوردنهوه، گفتوگۆیهكهتهواو بهدهنگ و ئاوازی زاراوهی ناوچهكهدهنوسمهوه، ههول دهدهم ئهگهر بهبیرم بێتهوه، بهو زمان بینوسمهوه‌. پاشان دێمهسهر بهسهرهاتێكی خۆم
________________________________________________

زمانی تزاوزی. (كهزامزی)
تهها
تهزههازا
عیسا=
عیزیسازا، 
مهزهلازا تهزههازا=
مهلا تهها،
بهزهلێزێ بزرازا=
بهلێ برا، 
بۆزۆیزی گزرزژیزی؟=
بۆی گرژی؟
بزرازا مهزهعیزیدهزهمێزێ تزئێزێشیزی=
برا مهعیدهمێ تئێشی،
ئێزێ بۆزۆ نازاچزیهزهنزكز دزخزتۆزۆریزی؟
ئێ بۆ ناچیهنك دختۆری؟
بزرازا چۆزۆمهزهنزكز دزخزتۆزۆریزی، =
برا چۆمهنك دختۆری،
بهزهسز دهزهرزمازانیزی نهزهدازامێزێ
بهس دهرمانی نهدامێ
بۆزۆ دهزهرزمازانیزی نهزهدازایێزێ؟=
بۆ دهرمانی نهداییێ؟
گۆزۆتیزی دهزهرزدێزێ توزو دزیازارز نیزییهزهمهزهگهزهرز دهزهرزدهزهدزلز بیزیتز=
گۆتی دهردێ تو دیار نییهمهگهر دهردهدل بیت،
بازاشهزهلێزێتز نهزهپزرزسیزی دازاخوزوازا دهزهرزدهزهدزلز كوزو چازارهزهسهزهرز بزكهزهینز؟=
باشهلێت نهپرسی داخوا دهردهدل كو چارهسهر بكهین؟
بازا، گۆزۆتیزی ههزهڕهزهژزنێزێ بیزینهزهدێزێچێزێ بزیۆزۆ=
با، گۆتی ههڕهژنێ بینهدێچێبیۆ،
ئێزێجازا بۆزۆ ژزنێزێ نازائیزینیزی؟
ئێجا بۆ ژنێ نائینی؟
ئێزێ بزرازا خوزو ژزنز دازارز نیزییهزهههزهتازا دازاتزرازاسزمز!= 
ئێ برا خو ژن دار نییهههتا داتراشم!
ڕازاسزتهزه، بهزهلێزێ ههزهوزلهزهكیزی بۆزۆ بزدهزه‌= 
ڕاستهبهلێ ههولهكی بۆ بده،
ههزهوزلز دهزهدهزهم بهزهسز چز كیزیژێزهنز پزدزلێزێ مزنز نیزینهزه‌= 
ههول دهدهم بهس چ كیژێن پدلێ من نینه،
مهزهلازا تهزههازا هزنزدهزهخۆزۆ پززهزهحزمهزهتز نهزهئێزێخهزه‌= 
مهلا تهها هندهخۆ پزهحمهت نهئێخه،
ئهزهتوزو گهزهنزجیزی ههزهكهزههزنۆزۆكهزهپزكۆزۆتزرازا ڕازازیزی نهزهبیزی، نازاوزسازالز بزبیزی قهزهلزتز ووزدهزهسزتز نازاكهزهوزنز
ئهتو گهنجی ههكههنۆكهپكۆترا ڕازی نهبی، ناوسال ببی، قهلت وودهست ناكهون،
ڕازاسزتهزهبهزهسز ئهزهدیزی نازابیزی كیزیژهزهكز پهزهیزیدازا بزبیزیتز كوزو بزكهزهویزینهزهبهزهرز دزلێزێ یهزهكوزودوزو؟
ڕاستهبهس ئهدی نابی كیژهك پهیدا ببیت كو بكهوینهبهر دلێ یهكودو؟
دهزهبیزی، بهزهسز پزڕازاسزتیزی توزو زۆزۆریزی پززهزهحزمهزهتیزی
دهبی بهس پڕاستی تو زۆری پزهحمهتی.
___________________________________________________
بێینهسهر بهسهرهاتێكی خۆم:
لهڕۆژێكی گهرمی بهارێكی پیردا، من لهخترهدههاتمهوهبهرهو گوندهكهمان ( خترهجێگایهكهلهدهو ڕوباری بهینی گوندی بهنهو گوندی شۆشنێ‌ ). ڕێگای بهینی خترهو گوندیش بهناوهندی مهزراوی گوندهكهماندا دهڕۆیشت. مهزراویش، جێگایهكی كهتیهوهو ڕاست بو، سالانهبهشێكی زۆری زهویهكانی مهزراومان دهكردنهبرنج. چونكی زۆر كهم زهویی ڕاست و لهبارمان ههبون بۆ برنج چاندن،  لهو سهردهمیدا چاندنی برنج بهگۆل بو، ههر مالێك دهستی بهبرنج چاندن كردبا، سهرهتا زهویهكهی بهجوانی بهجۆتهگا، دهكێلا، پاشان داوای لهدراوسێكان دهكرد بۆ ئهوهی ههر كهسێك، بیتوانیبا، بهشداریی زبارهی ههلدانهوهی مالكهبرنج بكات، كهزبارهئامادهدهبو، جۆگایهكی بۆش و خۆشی ئاومان ڕادهكێشایهسهر زهویهكهو دهستمان دهكرد بهههلدانهوهی بارستهی مالكهبرنجهكان، ههر گۆلهبرنجێكمان بهقهدهر پێنج پێ بهرین و بیست پێ درێژ دروست دهكرد، ئهو گۆلهبرنجانهشمان گشتی بهپێخواسی دروست دهكردن، جار ههبو هیچ ئاگامان لهلاق و پلۆقهو بهرهپێی خۆمان نهبو، بهلام كهقوڕهبرنج تهواو دهبو و لاقمان بهئاوی خاوێن دهشوشتن، ئهوكاتی دهمانبینی كهبهری پێیهكانمان ههمووی شهق شهق بوینهلهبهر زۆر مانهوهلهناو ئاو، خوێن ڕادهوهستاو گۆشتێكی بریندار و تازی و بهبێ خوێن تێچزین دهمایهوه‌‌. دهرمانیشمان سپرتۆ و خێلاوك بو. ههندهك سپرتۆمان لهبرینهكان دهداو، تۆزێك لهناو ئاوهخێمان دادهنان و دهمان پێچان، بهیانی زوو، دهچوینهوهسهر كار.

بێینهوهسهر بهسهرهاتی خۆم. گهرمایه، گیاو نهفهلی مێرگهكانی مهزراوێ ههلمیان لێ ههلدهستا. كهرخهڕێگاكان لهبهر كوترانهوهو پیادهرۆ، گیایان لێ نهڕوابو، لێ نهفهل و جۆرهگیایهكانیتر ئهوهندهبۆڕ ببون، ئهولاو ئهملا سهری گیا گهیشتبووهیهكتر و ڕێگا تهنها بهچهمانهوهی گیا دهبیندرا ئهگینا هیچ دیار نهبو، منیش بێئاگام و هیچ خهیالم بۆ ئهوهنهدهچو كهترسم ههبێت، شتێك لهژێر گیا لهچهقهی ڕێگادا بێت و پێی لێبنێم، گهنج بوم و ههر لهبهرهخۆم لاوك و بهستهم دهگۆتن و بهدوای دهوسی ڕێگادا دهڕۆیشتم، كاتێك لهناكاو پێم كهوتهسهر گهڕ و پێچهكانی كۆرهمارێكی زۆر بوخته، لهگهل پێم كهوتهسهری، ئهوهندهلیچ بو، پێم لێی ڕازهلی، لهگهل پێم لێی ڕازهلی، دیارهههولیدا قهپالم لێبگری و لهبهر بۆڕ بونی گیا لێم نهخێوایهوه، زانیم ماره‌. مارهكهیش لهگینگلی داو منیش بهترسهوهڕاپهڕیم و ههنگاوی دووهمم هاویشت، وهك غهبلین دیسان پێم كهوتهوهسهر قهدهكانی مار، بهههنگاوی سێیهم ئهوجا توانیم لهسهری دهرباز بم، مار لهبهر من ههلدههات و منیش لهبهر ئهو ههلدههاتم، دیارهبهختێكی زۆر باشم ههبو كهدهمی نهگهیشتهوهمن و پێیوهنهدام، بهدلنیاییهوهپێیوهدابام، بهڕوح دهربازم نهدهبو، ئهوهندهترسام و حهپهسام، نهفهسم باش نهدههات و نهدهچو و ههموو دهمارهكانی لهشم تورهبی ئاسا ههلدهلهرزین، تۆزێك ڕاوهستام ههتا ههناسهم بهباشی بهكار كهوتهوه، ئهوانهی شارهزای كۆرهمارهسهرپانهكانن، دهزانن، ئهو جۆرهكۆرهمار، زۆر تهپن و ڕێگایان لهبهر ناڕوا. مهزراویش زۆر ڕاست و زهویهكانی پان و تهختن، مارهكهلهههولی خۆدهرباز كردن دابو، دهڕۆیشت و ڕهنگ و گهورهیی دیار نهبو، بهلام گیای دهدایهوهو دیار بو ڕووهو كێندهرێ دهڕوا، بهدوای كهوتم و هیچ بهردی گهورهم نههاتنهبهردهست. چهند بهردێكی بچوكم ههلگرتنهوهو ڕاوهشاندنێ، بهلام باشیان نهدهگرت و ههر بهردهوام بو لهڕۆیشتن بهرهو چیلی بهینی زهویی ئێمهو حاجی ڕهسول برایم، بهینی تخوبی ههردو زهویهكان بهدرێژایی، ههمووی بنهستری كهناری بون و سالانهدهمانبڕین بۆ پهرژینی زهویهكان، مارهكهخۆی دهكێشا بۆ ناو ئهو ستری كهناریان، بهڕێوهبهردێكم هاتهدهست و مارهكهیش گهیشتهناو یهكهم بنهستری. ئهو بهردم ڕاوهشاندێ، دیارهقهدی ماری كهوتبووهسهر پهلهستریهكی بڕدراو، پهلهستریش زۆر تیژ و دڕه‌. لهگهل ئهو بهردم لێیدا، مار دهستی بهكیفی ڕاهێلان كردو قهدهكانی لهیهكتر ئالان، یهك دو بهردیتری وردم تێگرتن، دیاربو ههر كیفیی ڕادههێلان و نهدهڕۆیشت، زانیم قودرهتی ڕۆیشتنی نهماوه، كهونهكۆخێك لهبهینی زهویی حاجی ڕهسول و محهمهد داود زیارهتی بو، بهغاردانهچومهكۆخهكهو قیسپهدارێكم لێی شكاندو هاتمهوهبۆ سهر ڕوحی كۆرهمار، كهبهقیسپهدار گیام دایهوه، دهبینم، پهلهستریهكی لهشێوهی خهنجهر تیژ لهناوقهدی ڕاچووهو پێیهوهگیری خواردووهو لهشهڕ بو و نهیدهتوانی خۆی لێبكاتهوه، مارهكهم بهقیسپان كوشت، ئهوجا دلم داكهت، ههر كاتی مارێكیشمان دهكوشت، كهلهشی مارمان بهجێ نهدههێشت و بهقیسپێك ههلمان دهگرت و دهمانبرد ههتا دارێكی قولێرمان دهدۆزیهوهو دهمانهاویشتهناو قولۆریهدار، یان ژێرگلمان دهكرد، یانیش دهمانخستهژێر قلۆتكهبهردان بۆ ئهوهی كهس پێ لهكهلهش و هێسكهكانی نهنێت، چونكی بڕوامان وابو كهئهگهر هێسكی مار لهپێی كهسێك ڕابچیت، لهوانهیهژههراوی ببیت، بۆیهلهجێگایهك دهمانشاردهوهكهنهكهوێتهپێش پێیان، ههر كاتی مارمان دهكوشت و سهریمان پان دهكردهوه، جار ههبو ههتا ئێوارێش، كلكی ههر دهجولا، لهبیرمهكهمندال بوم، پرسیارم لهباپیرم دهكردو دهمگۆت، بۆ ئهو مارانهی دهكوژرێن، زوو ڕوحیان دهرناچیت؟ ئهویش دهیگۆت، كوڕم، ماری كوژراو، ههتا شهوی بهسهردا نههێت و ئهستێران نهژمێری، ڕوحی بهتهواوی دهرناچی.


لهو ناوچهچیاییاندا، مار یهكجار زۆر بون، زۆرجاران كهباغهگیا و وێنجهمان دهكێشانهوهبۆ جێی نژنین و كردنهگیشه، پێشی ههلگرتنیان، باغهكهمان وهردهگێڕا و تهماشامان دهكرد نهوهك كۆرهماری لهژێر بێت، كهزۆر بهترسهوهباسی ئهو كۆرهمارهم بۆ باپیرم گێڕایهوهو گۆتم، ئهو مار پێیوهدابام، یهكسهر دهیكوشتم، باپیرم گۆتی، مار بهلغاون و ناتوانن بهههموو كهسێكهوهبدهن، ئهگهر وانهبی، ڕۆژانهمار بهخهلكانی چیایی وهدهدهن، ئیتر خهلكانی ئهو ناوچهبڕوایان وابو كهههموو شتێك لهژێر فهرمانی خوایی دایهو ماریش ناتوانێ بهكهسهوهبدات بهبێ لغاو بهسهردا هێنان و ڕێگاپێدان.