زمانی سه‌راوبن:
له سه‌ره‌تای سالانی ١٩٧٠ له مسته‌فای باوكم و مسته‌فا یه‌حیا گوێبیستی زمان سه‌راوبن كردن بوم، ئه‌وان له‌و كاتانه‌دا زمانیان سه‌راوبن ده‌كرد كه ئه‌گه‌ر كارێكیان هه‌بایه و نه‌یانویستبا كه‌سانی ده‌وروبه‌ر لێیان تێبگه‌ن، به سه‌راوبنی قسه‌یان له‌گه‌ل یه‌كتر ده‌كردن و كه‌م كه‌س هه‌بون لێیان تێبگه‌ن. مسته‌فا یه‌حیا گه‌نجێكی كامل و سه‌لت بو, بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌گه‌ل باوكم هاوڕێی ڕوحی و یارمه‌تیده‌ر و خۆنه‌ویست بون به‌رامبه‌ر یه‌كتر. باوكم ڕاوچییه‌كی زۆر لێوه‌شاوه و شاره‌زا و تفه‌نگچی بو، مسته‌فا یه‌حیا سه‌ره‌تای فێر بونی ڕاوو شكاری له‌گه‌ل باوكم بو، سودێكی زۆری له ئه‌زمون و شاره‌زایی باوكم وه‌رده‌گرت، باوكیشم مستێی زۆر خۆشده‌ویست و به‌بێی ئه‌و نه‌ده‌چووه ڕاوو شكار.
به‌داخه‌وه له زۆربه‌ی گونده‌كان ئه‌و نه‌ریته ناڕێكه هه‌بو كه ناوی كه‌سه‌كان تێك ده‌درا، مسته‌فا یه‌حیایش یه‌كێك بو له‌وانه‌ی ناوی تێكدرابو و هه‌ر به مستێ بانگ ده‌كرا.
به پێویستی ده‌زانم شتێكی‌تر باس بكه‌م، كه هه‌تا له گوندان بوین و تێكهه‌لاوی شاران نه‌بوین، وشه‌ی ڕێز زۆر كه‌م له گونده‌كانی ناوچه‌ی شاخاوی به‌كار ده‌هات، زۆربه‌ی كه‌سه‌كان ڕاسته‌وخۆ به ناو بانگ ده‌كران به‌بێ به‌كار هێنانی كاك و مام و خال و باجی و خوشك و خانم و هه‌تا دوایی، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ی له فه‌قێیاتی و مه‌لایه‌تی خوێندیان بو و ده‌یان خوێند، به مه‌لا فلان و فه‌قێ فلان بانگ ده‌كران، ئه‌وانه‌ی ڕیشداره‌كان به سۆفی و حه‌لالی له‌سه‌ره‌كان به حاجی فلان بانگ ده‌كران، ئه‌گه‌ر هیچ له‌مانه‌ی سه‌ره‌وه‌یان نه‌بایه، هه‌ر به ڕاسته‌ناویان بانگ ده‌كران، بۆ نمونه، مسته‌فای باوكم زۆر له مسته‌فا یه‌حیا به ته‌مه‌نتر بو، كه‌چی باوكم بانگی ئه‌وی ده‌كرد، مستێ، ئه‌ویش بانگی باوكمی ده‌كرد، مسته‌فا، بێینه سه‌ر گفتوگۆی به‌ینی مسته‌فای باوكم و مسته‌فا یه‌حیا و شێوه‌ی زمان سه‌راوبن گۆتن، زۆر به كورتی، چونكی دلنیا نیم بتوانم وه‌ك ئه‌وان به ته‌واوی بینوسمه‌وه، به‌لام كورته‌یه‌كی نمونه‌یی ده‌خه‌مه به‌ر دیدی ئێوه‌ی خۆشه‌ویستمان.
مۆ هستێ= هۆ مستێ؟
بۆی هه‌لێ سسته‌ما=هۆی به‌لێ مسته‌فا،
دائابه‌مه یه‌بانی ڕه‌دۆین چۆ بیای= ئامه‌ده‌به به‌یانی ده‌ڕۆین بۆ چیای.
ژمكاتێر ده‌نچ؟=كاتژمێر چه‌ند؟
نوی داش پیوڕانێ= دوی پاش نیوڕانێ،
چۆبه‌ند وه‌شان ڕه‌دۆین؟= بۆ چه‌ند شه‌وان ده‌ڕۆین؟
شۆ بو ده‌وان= بۆ دو شه‌وان
چه‌دینه لامه كای= ده‌چینه كامه لای
چه‌دینه چاونییانێ= ده‌چینه ناوچیانێ ( ناوچییان ناو دۆل و ژێر حساری سه‌ختی چیای گوندی به‌نه‌یه، كه به چیابه‌ن مه‌شهور بو).
پیمان چێویتسه بردۆ بن؟= چیمان پێویسته بۆ بردن؟
پان و نه‌نیر و چه‌رك و شایه=نان و په‌نیر و شه‌كر و چایه
نۆرزان گه‌له‌ل بۆت خینه= زۆر نان له‌گه‌ل خۆت بینه
كه‌بوردی له‌دێن نان قه‌ڕیبه=به‌كوردی ده‌لێن نان ڕه‌فیقه
ته‌ئو تركیی یه‌چا نه‌یدی؟ =ئه‌تو كتریی چایه ده‌ینی؟
له‌بێ نم تركی هه‌دێنم=به‌لێ من كتری ده‌هێنم
په‌كمان چێویتسه؟= چه‌كمان پێویسته؟
كه‌دی ئو، په‌كمان چێویتسه ڕۆ باوێ= ئه‌دی كو، چه‌كمان پێویسته بۆ ڕاوێ
به‌ختیش ڕینم؟= ڕه‌ختیش بینم؟ به‌خمتان وانێ=ڕه‌ختمان ناوێ
هه‌نتا پو داكه‌ت شیفه‌ك خبه وان ته‌نجا=ته‌نها دو پاكه‌ت فیشه‌ك بخه ناو جه‌نتا.
به‌ڕێزان ئه‌مه كورته‌یه‌ك بو له زمانی سه‌راوبن به‌كار هێنانی به‌ینی مسته‌فای باوكم و مستێ یه‌حیا، مسته‌فای باوكم له مانگی حه‌فتی ١٩٧٥ چاوی چونه‌ته خه‌وی بێكۆتایی و هه‌م دایكمان بێ سه‌روه‌ری ژیان مایه‌وه، هه‌میش ئێمه پێنج براو سێ خوشك، له‌و ڕۆژیه‌وه له باوه‌ش و سۆز و هێزی باوك بێبه‌ش بوین، ئێواران ئێمه‌ی مندال و بێ باوك، كه له ئیش و كار ده‌گه‌ڕاینه‌وه، مالێمان به خالیی ڕوحی ده‌هاته به‌رچاو و هه‌موومان خدوك و كز ده‌ستمان له چۆكان وه‌رده‌هێناو كش و مات داده‌نیشتین هه‌تا كاتی نوستن ده‌هات و چاومان له خه‌وی كاتی ده‌نان، ته‌نها ئه‌وه‌مان باش بو، باپیرمان مابو، هه‌رچه‌نده پیری ته‌نگی پێی هه‌لچنی بو و هێزی پێشانی نه‌مابو، به‌لام ڕوحییه‌ن بۆ ئێمه‌ی باوك له‌ده‌ست چو، قه‌لاێكی پۆلایین بو و زۆربه‌ی پرس و ڕامان به ئه‌و بون و هێزێكی خوایی و ئارامی به‌خش بو بۆ ئێمه‌ی بێ باوك.
مسته‌فا یه‌حیا (مستێ) ئێستایش له ژیاندا ماوه و دوعای ته‌ندروستی و ته‌مه‌ن درێژی و شادمانیی لێڕا ده‌خوازم، دلنیام به‌ڕێز مسته‌فا یه‌حیا، هزاران بیره‌وه‌ریی ئه‌و سه‌رده‌می خۆیی و باوكی كۆچ كردومی له هه‌گبه‌دا كه‌وار (عمابار) كراون و له یادی ماون، به‌س دلگرانم كه به‌هۆی زیادتر له بیست و حه‌وت سال له یه‌كتر دابڕان و ئاواره‌ییمان، ده‌رفه‌تی دانیشتن و پێگێڕانه‌وه‌ی یادگاریه‌كانیانمان له‌گه‌لی نه‌بووه، دواجار له سالی ٢٠٠٦ سه‌ردانی هه‌ولێر و ناوچه‌كانیمان كرد، پرسیم داخوا چۆن ده‌توانم مستێ ببینم، دیار بو ئه‌ڕكدار بو و بۆ په‌یدا كردنی پێداویستیی ژیانی له ده‌وام بو، ئێمه‌یش بڕیارماندا له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی به‌بێ ئاگادار كردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته سه‌ردانی بكه‌ین، له‌گه‌ل گه‌یشتینه لای و سلاو و چاك و چۆنیمان له‌گه‌لی كرد‌و مه‌لۆی خۆشه‌ویستی و سۆزداریمان بۆ یه‌كتر گرته‌وه، دیاره له‌و چركه‌ساتدا، هزاران بیره‌وه‌ری و خه‌یالی ڕابردو، بابه‌لوسك ئاسا به مێشكی مستێ دا لول ده‌بون، بۆیه نوتقی گیرا و خدوكیه‌كی به‌سه‌ردا هات و به‌بێ ده‌نگی ئه‌سرینی له هه‌ردو چاوه حه‌سره‌تاویه‌كان ده‌هاتنه خوار و لفكی شوتكی له‌به‌ر پشت ده‌رهێنا بۆ ستڕینه‌وه‌ی فرمێسكه‌كانی، به‌و دیمه‌نه ناخ ژاناویه‌ی مستێ، ناخی ئێمه‌یش ده‌سوتا و كه‌چی خوڕه‌مییه‌ك پێیده‌گۆتین، به‌سه ئه‌وه‌نده دل ناسك مه‌بن، كه نه‌توانن به‌رگه‌ی دیداری ڕه‌فیقه كۆنه‌كانتان بگرن و هه‌ولمان ده‌دا، ژانه‌كان له ناخدا بپه‌نگێنینه‌وه و نه‌هێلین واقعانه و ئازادانه له‌به‌ر چاوی خه‌لكان دیار بین كه له جیاتی كه‌نین و شادی، به بینینی یه‌كتر گریان و ڕۆنك و ئاهی سارد هه‌لكێشانمان تێكهه‌ل به خۆشیه‌كانی دیداری ئازیزان ده‌بو.
به‌ڕێزان، هه‌موو بیره‌وه‌ریه‌كان پێكهاتون له چیڕۆكی ژیانی ڕابردومان و پڕن له سۆز و ژان و شادیی و ئه‌زمونی به‌هاگران، به‌و هیوایه‌ی سودیان لێوه‌رگرین و ببینه كه‌سی خودنه‌ویست و دوور له به‌رژه‌وه‌ندیی مالی به‌رامبه‌ر ڕه‌فیقه‌كانمان.
No comments:
Post a Comment