Wednesday, June 6, 2018

چیڕۆكی فه‌قێ شۆشنه‌یی

فهقێ شۆشنهیی:
دوای ههشت سال ئاوارهییمان و پهرت و دابهش بونمان بهسهر ههولێر و گوندهكانی دهشتی ههولێردا، بههۆی شهڕهنگێزیی هۆز و بنهمالهییهوه‌. بڕیاری ١١ی ئاداری سالی ١٩٧٠نهتهنها ڕاگرتنی شهڕی حكومهتی عێڕاق و كوردان بو، بهلكو بووههۆی كۆتایی هاتنی شهڕی فیزیكی و ڕاستهوخۆی بهینی بارزان و برادۆستانیش. تهنها شهڕی دهروونی و تیرۆری سپی ههر درێژهی ههبو.


ئێمهچهند مالهئاوارهیهكی برادۆستی و سۆفیی ههركی لهسالی ١٩٦٥وهكهوتبوینهگوندی مهلا عومهری ناوچهی دزهیی. زۆربهمان لهناو حساری بڕهان ئاغای دزهییدا دهژیاین و خهلكێكی ههژار و نهخوێندهوار، لهژێر فهرمانی مالهشێخ و ئاخاوات دابوین.

نازانم شێخ و ئاغاكانی برادۆست چۆن و بهچی ڕازیكران كهبگهڕێنهوهژێر فهرمانڕهوایی كوردایهتی بهسهرپهرشتیی مهلا مستهفای بارزانی كهزیادتر له٤٠ سال خوێنیان لهبهینێ ڕژابو. ههر بهو هۆیهوه، ٩٠% ی برادۆست و سۆفیهكانی شێخ ڕهشید لۆلانی ئاوارهو مالوێران كرابون. تهنها ئهوهندهدهزانم كهفهرماندهرانی برادۆست، ئاگاداریان كردین وگۆتیان، ههركهسێك بیهوێ بگهڕێتهوهبۆ ههوارگهی ڕهسهن، خۆیان ئامادهبكهن و دوژمنداریی بهینی بارزان و لۆلان كۆتایی هات و گوندهكانمان ئاوهدان دهكهینهوه‌. خهلكی ئاوارهیش خهونیان بهگهڕانهوهی سهر گونده‌‌ وێرانهكانیانهوهدهبینی. ههر بۆیهههمان سال، یهكسهرهئامادهیی دهربڕا و لهسهر خهرجیی خۆمان گهڕاینهوهبۆ ناوچهی برادۆست.

چهند خێزانێك ههبون، زۆر بێزار و هیلاك بون بهفهرمانڕهوایی خێلهكی و شهڕو ئاوارهبونهوه‌. یهكێك لهبێزار بوان، فهقێ شۆشنهیی بو. پهندێكی كوردی ههبو، دهگۆترا، ( ههر بالندهیهك لهگهل ڕهوی خۆی جوانه‌ ) مهاجر و فهقێ دو برا بون و خاوهنی زهوی و كانیاوێكی زۆری سهربهخۆ بون لهگوندهكانی شۆشنێ، پهپانێ و شهپانێ. مهاجر لهگهل زۆرینهی ئاوارهكان بڕیاری گهڕانهوهیدا. كهچی فهقێ بههۆی هیلاكی و ناخ پڕیهوهلهشهڕو پێكدادانی عهشیرهتی، بڕیاریدا كهههر لهگوندی مهلا عومهر درێژهبهژیانی بدات و لههزری خێلهكی دوور كهوێتهوهبۆ ئهوهی ئاییندهی مندالهكانیش وهك خۆی وێران و خوێناوی و ڕۆنك ڕێژ نهبێت و ئومێدی بهژیانێكی ئارامتر ههبو لهدهرهوهی ڕهوی خێل و ڕهعیهتدا.

فهقێ و زولفێی هاوژینی، خاوهنی كۆمهلهكوڕێكی هوردهوالهو گوێگر و مسكین بون. كوڕهگهورهكهیان سهعید بو، ئهویش تازه‌  لهتهمهنی ههرزهیی و لاویی دابو. سالێك دواتر كهدهكاتهبهاری ١٩٧١بهدبهختیی زولفێ و فهقێ، كوڕهگهورهكهیان دهكهوێتهداوی خۆشهویستی لهگهل گچێكی هاوتهمهنی بۆتیی دانیشتوی ههمان گوند.

ئهو سهردهم لهناو هۆزی برادۆستاندا، لهسهر پهیوهندی و ئهڤینداریی بهینی كچ و كوڕان، بههیچ شێوهكوشتن و خوێن ڕشتنی مرۆڤ نهبو. حهز لهیهكتر كردنی گهنجان، شتێكی زۆر ئاسایی بو. زۆر كچ و كوڕ ئازادانهپهیوهندیی خۆشهویستیان دهكرد و جار ههبو، كچێك ڕهدو كوڕهخۆشهویستهكهی دهكهوت و سهریان ههلدهگرت، دهچونهناو مالهئاغایهك، مالهشێخهك یان پیاو ماقولێكی سهرناس، پاشی ماوهیهكی كهم، ڕیش سپی قسهیان لهگهل مالباتی كچهڕهدو كهوتووهكهدهكردو پێكیان دههێنانهوه‌.  نهریت وابو كهبهبێ داخوازی كردن، كچ ههلنهگیرێن. جار ههبو دایكان و باوكان ئاسێ دهبون و چهند جارێك، كوڕێك داوای كچهكهیان دهكردو نهیان دهدایێ. لهو حالاتاندا، ههموو ناسیاوهكان مافیان بهكوڕهكهو كچهكهدهدا كهڕهدو بكهون و هانا بۆ مالهخانهدانێك بهرن، پاشان ههولی پێكهاتنهوهبدهن لهگهل دایك و باوكی كچه‌. ههر لهسهر ئهو ماف پێدانی گهنجان كهبتوانن یهكتریان خۆش بوێ، بهندهلاوكێكی ئهو دهڤهر ههبوو دهگۆترا ( سهرێ چیا بلندن نهوی نابن، ڕوبارو دایمهكانی بێ ئاو نابن، كیژ ل مالهبابان بێ یار نابن ). ههر ئهوتۆ نهخت و شیربایی حهڕام و قهدهغهبو

بهلام ئهوهی ئێمهبینیمان و بیستمان، لهدهشتی ههولێر، پێچهوانهبو. حهز لهیهكتر كردنی گهنجان، كارهساتی بهدواوه‌‌ بو. لهسهر خۆشهویستی، ئهو كاتیش ژن و كچ كوشتن ههبو. له ناوهڕاستی سالانی شێستهكاندا، دهنگۆی ئهوهبلاو بویهوهكهكچێك كوڕێكی خۆش ویستووهو مالهوهپێیان زانیوه، شهویك، باوك و برایهكی كچهكهیان دهبهن، پهتێكی لهسكوردی دهكهن و لهناو بیرێكی ئاودا ههلیدهواسن و دهیخنكێنن. ئیتر ئهو دهنگۆ ببوهههیبهت و ترسێك، هیچ كچ و كوڕێكی ئهو دهشت نهیاندهوێرا باسی خۆشهویستی بكهن و حهزو ئارهزووهكانیان لهناخدا دهخنكان.

سهعیدی تازهلاو و خوێن گهرم و نابهلهد، زۆر بهبێ هۆشی و ههرزهییانهتوشی بهندی خۆشهویستیی كچێكی هاوتهمهنی بۆتیی دانیشتوویی ههمان گوند دهبێت و وهك چۆن بهلهچیوان بۆ تۆڕی لۆكزی ڕۆناكی دهڕواو هیچ باكی بهسوتانی پهڕو بالهكانی نییه، سهعیدیش بهو شێوهو بهبێ بیركردنهوهلهمردن و ئازار پێگهیشن، ڕوو لهڕوگهو ڕۆناكیی ئارامكهرهوهی دهروونی شهیدای دهكات و شهوانهحهوسهلهی نابێت بهبێ دیدار و باوهش پێدا گرتنی یارو بۆن كردنی كهزی و بسك و شهمامۆكی هێشتان چهنگ تێنهئالاو. چهند جارێك فهقێ و زولفێ لهخهو ههلدهستن و فانۆسێكی چاو به تهنیی فتیلهبهنهفت دادهگیرسێنن و دهبینن، سهعید لهسهر جێگا نهماوهو چاودێریی دهكهن و بۆیان ئاشكرا دهبێت كهشهوانهبهدزیهوه، ڕوحی لهگهل ڕوحی مهعشوقی تێكههلاو دهكات. ههردوكیان زۆر بهپهرۆشهوهبۆ چهندین جار بهئومێدی تێگهیاندن، لهگهل سهعیدی جگهر گۆشهیان دهڕونێن و چیڕۆك و بهسهرهات و فهوتان و پێكنهگهیشتنی خۆشهویستانیان بۆ باس دهكهن و سهعید سهر دهلهقێنی، بهلام لهڕاستیدا، ناخ و مێشكی تهواو پڕ و مهست بونبهعهشق و سۆزی یاری و جێی هیچیتری تێدا نابێتهوهو گێڕانهوهی چیڕۆك و ئامۆژگاریهكان بێسود دهبن. مهعشوقهكهی سهعیدیش بهههمان شێوه، دهردهشهیدایی گرتووهو لهحهوش مالین و دانیشتنی بهر سهماوهر لهبێلاوی و دانهوێلهپهرت كردن بۆ مریشك و جوجهلهكان تهندور داگیرساندن و ئهستوركهو كولیچهبرژاندنهوه، ههردهم لاتیی چاوهكانی بهنازهوهدهڕۆن و دهسوڕێن بۆ ههیوان و كۆلان و ڕێچكهی بهر دیواری حهوش بۆ دیداری بهژنی لاوی دلداری.

لهولاشهوه، فهقێ و زولفێ دهكهونهدلهڕاوكێ و ترسی دروست بونی ڕوداوێكی نهخوازراو. دهست و دلیان لهزۆر كارو كرداری ڕۆژانهخاو دهبێت و ئاراستهی بیر كردنهوهیان ههردهم دهكهوێتهسهر ئهوهی، ئهوان لهڕهوی خزمان و گوندیانیان دابڕان، بهو ئومێدهی ژیانیان پارێزراوتر و ئارامتر بێت، كهچی ترسی لهدهستدانی كوڕهكهیان و بیری خوێن ڕژان شهپرزهی كردبون. ههولی زۆری لهسهرهخۆ و توندیان تاقی كردنهوه، ههر نهیانتوانی سهعید كۆنتڕۆل بكهن و ڕووی لهڕوگهی شهوو ڕۆژانی وهرگهڕێ. لهئهنجامدا، دایكی كچهیش ههست بهپهیوهندیی دلداریان دهكات. بۆیهفهقێ و زولفێ كهوتنهخۆیان بۆ دۆزینهوهی ڕێگایهك كهبهبێ ڕوداو لهو دلهڕاوكێ دهرچن و بهبون و نهبون بهری پێبگرن. بهخهیالیان داهات كهبچنهداخوازیی كچهپێشی بهتهواوی پهیوهندی بهینیان بهگوێی خهلكدا بتهقیتهوهو ببنهبنیشتهخۆشهی كوردهواریی سهر زاری پیرهژنانی كوچهو بهر ئاگردان و ههیوانان.

بهلام كهچهند مرۆڤ ماقولی ئاواییان بردن و داخوازیی كچهیان كرد، بههۆی ههست كردنی، دایكی كچهبههانهی پێگرتن و داوای ٣٠٠ دینار نهخت ( شیربایی ) لێكردن. ٣٠٠ دیناری ئهو سهردهم، ئهوهندهزۆر بو، نهك فهقێ و زولفێ، بهههموو دانیشتوانی گوندی پهیدا نهدهبو.
بۆیهلهولایش ئومێدبڕ بون. كههاتنهوهمالێ، بهناچاری مشورهتیان كرد كهشتهكانیان كۆ كهنهوهو لهناكاوی بارگهیان تێك بنێن و گوندی مهلا عومهر بهجێ بهێلن و سهریان ههلگرن بهرهو ههواری ڕهسهنی خۆیان وكۆتایی هێنان بهو عهشقهپیرۆزهپڕ لهترسهی كچهو كوڕهكهیان. لهو بڕیارهیاندا، لێناگهڕێن سهعید ههست بكات كهبهتهمای باركردنی لهناكاون بۆ لهیهكتر دوور خستنهوهی دلدارهكان.
بهیانییهك پێشی مندالهكان لهخهوی قول بهخهبهر بهێنهوهو چاوهكانیان بگفۆلن و ههلبشێون، فهقێ ئۆتۆمبێلهك بهكرێ دهگری، شتهكانیان دهپێچنهوهو باری دهكهن و مندالهكان لهخهو ڕادهپهڕێنن، بهشێوهیهكی لهناكاو، گوندی مهلا عومهر بهجێ دههێلن و بهرهو ناوچهی برادۆست دهگهڕێنهوه‌. ئهو زهمانیش پهیوهندی كردنهوه، شتێكی ئاسایی و ئاسان نهبو، لهبهر ئهوهی هیچ دهزگایهكی پهیوهندی كردن لهزۆربهی گوند و ناوچهكانی دهرهوهی شاردا پهیدا نهببون. ئیتر بهو شێوه، سهعید و مهعشوقی لهیهكتر دوور كهوتنهوهو بهندی خۆشهویستییان ده‌پچڕێندرێ.

بهشی دووهمی ماوهلهسهر كورتهیهكی یادهوهریهكانی ههردو برایان، فهقێ و مهاجر.

وێنه‌كه‌ له‌ گوگل وه‌رگیراوه‌.


No comments:

Post a Comment