Saturday, June 9, 2018

مهاجر و فه‌قێ شۆشنه‌یی.

مهاجر و فهقێ
كورتهیهك لهبیرهوهریهكانیان. بۆیان گێڕامهوهو گۆتیان لهسالانی پهنجاكاندا، مهاجر شۆشنهیی و نهبی شۆشنهیی بهیهكهوهدهچنهكاروان. چوار كهریان پێدهبن. بهڕێگاوه، نهبی بانگ دهكات و دهلێمهاجر كهرێكمان دیار نییه، ههر سێ دانهیان دیارن“. مهاجر دهلێچۆن؟ نهبیش دهلێخۆ یاریت لهگهل ناكهم، بهخوا ئهوهچهند جار بیانژمێرم، ههر سێ دانهیان دیارن، ئهوهی چوارهم دیار نییه“‌. مهاجر لهسهرهخۆ تهماشا دهكات و دهبینی ههر چوار كهر دیارن. بهبێ وشهی پێچهوانهو حاشا، یهكسهر دهلێ‌ ”نهبی، ئهتو ئهوهی بنهخۆت حیساب كردییه‌“؟ نهبی تهماشایهكی دهكات و دهلێ دهوجا وهره، ناوهللا ههر ئهو سێ كهرهی پێشهخۆم دهژماردن و ئهوهی لێی سوارم بهخهیالیشمدا نههاتییه‌“هاهاها!. مرۆڤهكانی ئهو سهردهم ههم سادهبون ههم ساویلكه‌. بهرامبهر ههر كهسێكیش ناخ خاوێن و ڕاستگۆ بون. بهداخهوهلهسالی ١٩٦٥ هێزی كوردایهتی لهدهشتی دیانا، مالهبرادۆستیهكانیان هاون باران كردن، یهكهم هاون، بهمالی نهبی شۆشنهیی كهوت و كهسیان لێ دهرباز نهبون و تهواوی خێزانیان لهژیان ستڕینهوه‌.


جارێك كهشهڕی بارزان و برادۆستیان دهبێت، لهسالی ١٩٥٩دا، دانیشتوانی گوندهكانمان ئاوارهدهبن و بهرهو توركیا ههلدێن، بهڕێوه، مهاجر دێتهلای باپیرم ودهلێ خال حهمهد، شهكرت ههیه‌“؟ ئهویش دهلێئا هندهكم ههیه‌“. مهاجر دهلێزۆر چاكه، كهواتهمنیش تۆ چایهم ههیه، دهوهرهبا ئاگرهك ههلكهین و شهكر لهتۆ و تۆ چایهش لهمن، چایهكی بهتام پێكهوهدهخۆینهوه‌“. مهاجر زۆری مهڕاق چایهبو. نانیشی نهبا، گرفتی نهبو، تهنها چایهی نهبایه، حالی پرێشان دهبو و حهوسهلهی نهدهما
ههردوكیان ئاگرێكی خۆش دادهگیرسێنن و كتری پڕ ئاو دهكهن و دایدهنێنهسهر ئاگر. لهگهل كولانی ئاو، باپیرم دهبینی، مهاجر توكلی داریگیوشكی داڕنینهو خستیهناو كتری و داینایهوهسهر ئاگر و كولاندی ههتا ڕهنگی ڕهش ههلگهڕا، وهك چایه‌. باپیرم گۆتی،شهكرم هینا و ههر یهكی قۆغهیهكی چینكۆمان هینا و ههر ئهو ئاوهڕهشی توكلهدارمان خواردهوه‌‌، بهلام لهتامی دار زیادتر هیچ تامێكیتری لێ نهدههات. كهچی قهناعهتین بهخۆ هینا، گوایهچایهمان خواردۆتهوه‌“. هاهاها

خۆیشم لهناوهڕاستی سالانی حهفتاكاندا، شهوێك میوانی مهاجر بوم لهگوندی پهپانێ. مهاجر بهیانیان كهلهبۆ نوێژ ههلدهستا، نهدهنوستهوه‌. یهكسهر سهماواری پڕ ئاو دهكرد و كتریهكی گهورهشی ههبو، ههتا نیوهی تۆ چایهی تێدهكرد، كهسهماوار دهكولا، ئاوی پڕ سهر كتری دهكرد و دایدهنایهناو گهرمهتێنی ئاگری ههتا لهسهرهخۆ دێمی دهكێشا و تۆ چایهدهكهوتهوه‌. ئهو چایهئهوهندهتیر و بهڕهنگ و قورس بو، كهم كهس دهیانتوانی بیخۆنهوه‌‌. ئهو شهوهی من میوانی بوم، بهیانیهكهی چایهی بهو شێوهچاكرد، من یهك چایهم خواردهوهو تهواو دلی گرتم، نهمتوانی زیادتر بخۆمهوه‌. مهاجر ههر دهیگۆتعیسا دهچایهكیتر بخۆرهوهههی لهمامی خۆت نهكهوی“. ئهو بهخۆ  لهلهخرینی سهماواری بهتال كرد و ههمووی خواردهوه، ئهوجا حیسابی نان خواردنی بهیانیی كرد.

مهاجر كهسێك بو ههردهم  ڕوو بهخهندهو پێكهنین و قسهی خۆش. ئهو كهسهی لای مهاجر بایه، لهخهم و دلتهنگی دوور دهكهوتهوه‌. لهسالانی شێستهكاندا. مهاجر مالی لهگوندی جدیدهی دهشتی ههولێر بو. تفهنگێكی پۆلۆنیی زۆر جوانی ههبو. ئهو سهردهمی دز ههبون، ئهوهی تفهنگێكی زۆر باش و جوانی ههبایه، دهبا شهوان بهترسهوهبنویی. مهاجریش لهترسی دزان، تفهنگی لهبن بالیفی خۆی دادهنا و سهری دهخستهسهری. هاوین دهبێت و مهاجر لهبیلاویی مالێیان پرخهی خهویهتی. نیوهشهو، كهسێكی دز دێت، هێدی دهست دهداتهلولهی تفهگ و بهئهسپایی ڕایدهكێشی كهلهبن سهری دهربهێنی و بڕوا. مهاجر لهگهل جولهی بالیفی، هۆشیار دهبێتهوهو پڕ دهبێتهقونتاغی تفهنگ. لولهی تفهنگ بهدهست دزهكهوهدهبێ و، قونتاغی تهفهنگیش دهكهوێتهدهستی مهاجر. لهگهل كابرای دز لولهی تفهنگ بهقووهت ڕادهكێشی و دهیهوێ لهناو دهستی مهاجر دهریبهێنی. مهاجر بههێزتر دهبێت و تۆپی تفهنگ دهكێشیتهوهو دهلێكوڕهنهجولێی دهتكوژم“! كابرا لهترسان لولهی تفهنگ بهردهدات و ههلدێت. مهاجر دهیتوانی بیكوژی، بهلام دیارهبههۆی سادهیی و ژیاندۆستیهوه، نهیویستبو كۆتایی بهژیانی كهسێك بهێنی و تفهنگهكهشی لهدوی بهرنهدابو.

بێینهسهر بیرهوهریهكانی فهقێ.

باپیرم بۆی گێڕامهوهوگۆتی، من و خۆش بهنهیی تهگبیرمان كرد كهبچین مێشهههنگوینێك ببڕینهوه‌. ئهو سهردهمی فهقێ، مێرد مندال بو. فهقێ،مان لهگهل خۆ برد. كهمێشمان بڕیهوه، زیادتر لهدو تهنهكهههنگوینمان دهرهێنا. شانهكانمان لهسهر تهشتێكی گهورهدانابون. دۆبیا لهبهر شانهكان ڕژابووهناو تهشت و خهریك بو پڕ ببێت. كاتێك فهقێ گۆتی،ئهگهر لێمگهڕێن، ئهو دۆبیایهههمووی دهخۆم“. ”من و خۆش بڕوامان نهكرد كهدهتوانی بیخوا. ئێمهیش پێمانگۆت، بۆ لێت ناگهڕێین؟ دهبیخۆ ئهگهر پێت دهخورێ، بهلام پێی دهمری، یهكجار زۆره‌. دیار بو فهقێ تهشتی دۆبیای دایهسهر دهمی، ههر وهك ئاو بخواتهوه، بهتالی كردو ههمووی خوارد. ئێمهواقمان وڕما و ههر چاومان لێی بو، گۆتمان پێی لهخۆ دهچیت، كهچی هچی لێنههات و دهیگۆت دهتوانم هێشتان بخۆم“.

فهقێ بلوروانێكی زۆر لێوهشاوهبو. ڕهفیقێكی زۆر سادهو سۆزداری باوكم بو. لهتهمهنی مندالیماندا، زۆربهی شهوان لهمالی ئێمهیان لهمالی فهقێ دیوانمان گهرم دهكرد و داوامان لێی دهكرد كهبلورمان بۆ بێژیت. ئهویش دلی نهدهشكاندین و دهستی دهدایهبلور( شمشال) و ههتا تهواو هیلاك دهبو، بلوری لێدهدا. ئهوهندهبلوروانێكی زیرهك بو، ههر چهندی بلوری ژهنیبا، میلۆدی، ئاوازهكانی تهواو نهدهبون. بهداخهوهكهئهو سهردهمی، دهزگای تۆمار كردن نهبو، ئهگینا قالهمهڕهبهفێرخوازی فهقێیش نهدهشیا. ڕهحمهت لهڕوحی قالهمهڕهو فهقێ و مهاجر.

فهقێ كهسێكی زۆر بهقابیلیهت بو. لهژیانماندا نهمان بینی لهناو مهجلیس و دیواناندا پالكهوی. ههردهم بهسعاتان چوارمێركانێ دادهنیشت و نهیدهزانی پالدانهوه، یان بالیف بهكارهێنان چییه‌. كهسێكی زۆر قسهنهرم و لهسهرهخۆ بو. ئهگهر لهمالهناسیاوهكان بالیفیان بۆی هینابا، دهیكردهتهعلیق و دهیگۆت،ئهو بالیفهلابهرن و پێویستیم پێی نییه‌. دیارهئێوهیهك لاقونتان ههیهو ناتوانن بهبێ پالكهوتن لهدیوانان دانیشن. من وهك ئێوهنیم، دو لاقونم ههن و دهتوانم لهسهریان دانیشم و وهرنهگهڕێم“!  ( وه‌رگیراوه‌ )

فهقێ كاروانچی دهبێت و لهلێڕسماق بارهكانی تهواو دهكڕی و باریان دهكات، دهلێ دهبا هندهك قهسپان بكڕم و بۆ مندالان لهگهل خۆم ببهمهوه‌. جانتایهكی شهلك پڕ قهسپ دهكات و دهیداتهشانی و دهكهوێتهڕێگا بهرهو گوندهكهیان، پهپانێ. بهڕێوهههر وردهوردهدهست دهباتهجانتاو قهسپان دهخوا، دهگاتهگهروی هنداو گوندی داییلا، دهست لهبنی جهنتای دهگێڕی، هیچی ناكهوێتهبهردهست. تهماشایهكی دهكات و دهبینی یهك قهسپی تێدا نهماوه، گشتی بهڕێوهخواردبون و ههر وهیزانیبو هیچی نهخواردینه‌.

ڕوبارهكانی خواكوڕك و لۆلان لهبهینی گوندهكانی كهوهرت و ئهلموشی ژێری تێكههل دهبونهوه‌. لهوێ بهخوارهوهههتا دهگهیشتهدهشتی بهرازگر، لهوهرزی بهاردا، ژیانی گوندان زۆر سهخت دهبو بههۆی ئهو ڕوبارهوهپهڕینهوهو ڕهگاكان دادهخران. كهم جێگای لهبار ههبون بۆ پرد لێ دروست كردن. دهرهتهنگێكی لهبار و گونجاو ههبو، لهبهینی گوندهكانی پهپانێ و گوندهكانی ئهوبهری ڕوبار. كهپردهكان نهدهمان، پرد لهو دهرهتهنگ دروست دهكرایهوه‌. بهاران كهڕوبارهكان بۆش دهبون، زۆربهی جاران، پردهكهی ڕادهمالی و نهیدههێشت. جارێك من لهلای دهشتههێرت دهچومهوه‌. خهبهرم ههبو كهپردهكان هیچیان نهماون، تهنها پردی پهپانێ بهتهنیا ماوهو لهوانهیهئهویش ڕامالدرێ. منیش پهلهم  كرد بۆ ئهوهی بگهمهپردهكهو بپهڕمهوهپێشی ڕوبار پرد ببات و لهدیوی پهپانێ ئاسێ ببم و نهگهمهوهگوندی بهنه‌. ئێوارهیهكی درهنگ، گهیشتمهپهپانێ، چهندی فهقێ و زولفێ، داوایانكردو گۆتیان مهڕۆ لهوانهیه، پرد نهمابێت، من حهوسهلهم نهبو، ناچار بوم بهدوعاییان لێ بخوازم، فهقێ گۆتی، ڕاوهسته، ههتا سهر پردهكهلهگهلت دێم، نهوهك نهمابێت. هاتین ههتا گهیشتینهسهر برد، سوبحان لهكاری سروشت، ڕوبار گهلیی داپۆشی بو گرمهو لرفهی شهپۆلهشێلووهكانی زهندهق بهربون. دار و دهوهنی لهگهل خۆی ڕادهپێچا. ههرجاری شیپهل بهگوڕ و هێز لهپردهكهیان دهدا، ههلی دهگرت و دهكهوتهوهسهر پێییزهكان. فهقێ زۆری پێگۆتم، عیسا مهڕۆ زۆر خهتهره، لهوانهیهبگهیهناوهندی پردهكه، دواشیپهلی توڕهیی ڕوبار، پرد ههلتهكێنی و لاشهشت نادۆزرێتهوه‌. من ههر ئینكاریم كرد و خاترم لێی خواست و چومهسهر پێییزهی پردێ. ڕوبار و پرد بۆنی مهرگی ڕێبوارانیان لێ دههات. ههم شیپهلهكان بهسهر پردیاندا دههاوێشت، ههم پرد لهسهر پهلی بهگوڕی ڕوبار دهشلهژایهوه‌. پهڕینهوهلهو ساتهخهتهرناكاندا، شێوهخۆكوشتنێكه‌. بهلام ئهگهر مابامهوهو پردهكهئاو بردیبا، لهبهری پهپانێ گیرم دهخوارد ههتا ڕوبار دادههاتهوه‌. یان بلێین دهنهفیایهوه‌. فهقێ چاودێریی دهكردم ههتا بزانی ژیان دهرباز دهكهم یان كۆتایی بهژیانم دێت و بهچاو لێك نانێك بێ سهرو شوێن دهبم و تهواو. دهستم لهڕوح ناو چومهسهر پردهكه، ههر ههنگاوێكی بهپهلهم دههاویشت، شیپهلێك لێیدهدام و پرد بلند دهبو و دههاتهخوار. دارهكانی پڕد لهبهر تهڕ بون لوس ببون و مرۆڤ لێیان ڕادهزهلی. منیش دهستم بهو پرچكهدارانهوهدهگرت كهلهگهل پهلی ئاو سهریان قیت ببونهوه‌. ئیتر باكم بهجلك تهڕ بون نهبو، تهنها بیرم لهدهرباز كردنی ڕوحی شیرینم بو. كهلهناوهندی پردهكهڕهت بوم، تازهئومێدی گهڕانهوهشم نهما، ناچار ههولمدا ههتا گهیشتمهئهو بهر، ئاوی شیپهل و ئارهقهلهسهر لاشهم تێكههلاو ببون لهترسان. لهوبهری لهسهر بهردێك دانیشتم و دهستێكم بۆ فهقێ ڕاوهشاند، ئهویش سهنای هێزی یهزدانیی كردو دهیان جار هاواری شێخ ڕۆستهمی دهكرد كهبهسهلامهتی بینیمی لهو بهری ڕوبار. لهبهر لرفهو هاشهی ڕوبار، مهحال بو دهنگمان بگاتهیهكتر، ههر بهئیشارهت خاترمان لهیهكتر خواست، فهقێ بهرهو پهپانێ گهڕایهوه، منیش كهوتمهڕێگا، ههتا گهیشتمهوهسولكێی خوار گوندی بهنه، مالێمان لهشیرینخهودابون.

ئهو كهسهخۆڕسكانهی ناو سروشتی ناوچهشاخاویهكانی برادۆست، خاوهنی دونیایهك قسهی ژیرانهو نهستهق و چیڕۆكی خۆش خۆش بون. بهداخهوهكهئهوهنزیكهی ٢٨ سالهمن لێیان دابڕاوم و بهشێكی ههرهزۆری مرۆڤهناوسالهكانمان مال ئاواییان لهژیان كردووهو چوینهتهناو خهوی كۆتایی و من نهمبینینهوهو زۆر شتهڕهسهنیهكانیانم لهبیر نهماون.
هه‌ولمدا كه‌ وێنه‌ی ناوبراوان په‌یدا بكه‌م، به‌لام ته‌نها وێنه‌ی ڕه‌حمه‌تی: مهاجر شۆشنه‌ییم به‌ده‌ست گه‌یشت له‌ ڕێگای كاك زێبار سه‌عیده‌وه‌. 

ڕوحی ههموو ئه‌و ناوبراوانه‌ی له‌ ژیاندا نه‌ماون، لهئارامگای خودایی دابێت و تهمهنیان بۆ سۆزدارانیان مابێت.

No comments:

Post a Comment