Saturday, July 21, 2018

حه‌مه‌دۆكی شوان

حهمهدۆك
لهسالانی سیهكان و چلهكانی سهدهی ڕابردودا
حهمهدۆك شوانی باپیرمان بووه، قهت لێمان نهپرسی داخوا حهمهدۆك خهلكی چ گوند و   لهچ مالباتێك بووه، تهنها لهناو گێڕانهوهكانی باپیرماندا گوێبیستی ساویلكهیی و ناوی حهمهدوك دهبوین، باپیر له
گێڕانهوهكانیدا باسی كردو گۆتی، حهمهدۆك شوانمان بو، من تاكهزهلامی مالێ بوم لهگهل خهمێی خێزانم، زۆرمان پێویستی بهشوان ههبو، بۆیهحهمهدۆكمان وهك كوڕێكی خۆشهویستی خۆمان دهبینی و نازدارمان كردبو، ڕۆژێك بۆ كێشت (تێشت) تهنها ماستی چێل (مانگا)مان ههبو، كهنان داندرا، حهمهدۆك ڕكی گرت و گۆتی ماستی مهڕی نهبێت، ماستی چێل ناخۆم، ئهو سهردهمیش خهلك زۆربهیان پڕ كهماسی و نهبونی بون، ههموو كهس نان و ماستی چێلی بهدهست نهدهكهوت، چهندی ههولماندا و گۆتمان حهمهدۆك، هیچیترمان نییه، ئهمڕۆ نان و ماستی چێل بخۆ، ڕۆژانی دادێت، ماستی مهڕت لهبۆ ههلدهگرین، نهههرێ حهمهدۆك لهسهر ڕك نههاتهخوار و گۆتی لهبرسان بمرم، ماستی چێلێ ناخۆم، منیش لێی توڕهبوم و گۆتم، بهتهمای من بی ماستی مهڕت بۆ پهیدا بكهم، تامی ناكهیێ، خهمێی خێزانم هاتهدهنگ و گۆتی، حهمهدۆك، ئهو ترگارهماستهی چێلم وێدهوه، دهچم لهمالی جیرانان بۆت دهگۆڕمهوه، خهمێ ترگاری ماستی لهحهمهدۆك وهرگرت و ڕۆیشت، ههتا دهمێكی باش بزر بو، پاشان گهڕایهوهو گۆتی دهها حهمهدۆك، ماستی مهڕی بخۆ، چوم لهمالی فلانی ماستی سافی مهڕیم بۆت هێناوه، حهمهدۆك وهرگهڕا نان و ماستی ههتا ڕاست بو خواردی و گۆتی، ئهدی ئهوهماسته، ئهمن كو دهتوانم ماستی شێلاوی چێلان بخۆم؟ كهتێر بو و دهستی لهخواردن ههلگرت، خهمێ گۆتی، ههی گێلهوهر، بهخوا ههمان ماستی پێشهخۆت بو بردمهدهرێ و بۆتم هێنایهوه، ئهوكاتی حهمهدۆك، دهیگۆت، كو ئهو فێلهت لێكردم، بهخوا سگم بهو ماستهی چێل ژان دهكات. بهس تێری خوارد و هیچ ژانیشی نهگرت.

باپیر لهباسی حهمهدۆكی بهردهوام بو و گۆتی، چهند ڕۆژێك بو حهمهدۆك خۆی شلهكردبو و پاتهو پهڕۆیهكی لهگۆزینگی پێی چهپهی ئالاندبو و دهیگۆت ناتوانم بچمهبهر مهڕی، لاقم دێشی، گۆتی لهبهر ئهوهی منیش ههر بهتهنیا بوم، نهمتهدوانی لهبهر جۆتكاری بچمهبهر مهڕی و ههر ڕۆژێ داوای یارمهتیم لهدراوسێیهك دهكرد كهلهگهل مهڕهكانم بڕۆن و حهمهدۆكیش لهمالێ لێیپالدابویهوهبهناوی لاق ئێشان، شهوێك حهمهدۆك لهكوورهخهودا بو، چوم پهڕۆیهكهم لهلاقی چهپهی كردهوهو لهلاقی ڕاستهیم بهست، بهیانی كهلهخهو ههستا ڕۆیشت بۆ سهركانی بۆ دهستنوێژ ههلگرتن، بیری نهكردهوهكهڕۆژانی پێشتر پهڕۆی بهلاقی چهپهوهبووهو خۆی بهسهر لاقی چهپهدا دهشلاند، یهكسهر كهدهستی بهڕۆیشتن كرد، خۆی بهسهر لاقی ڕاستهدا شلاند و گهڕایهوهبۆ مالێ، خۆم لێی بێدهنگ كرد ههتا كێشتمان خوارد، ئهو كاتی گۆتم حهمهدۆك، ئهوهچهند ڕۆژێكهناچارم دهكهی داوای یارمهتی لهدراوسێكانم بكهم و ههر خۆت بهسهر لاقی چهپهدا دهشلاند، شهوی ڕابردو پهڕۆم لهلاقی چهپهتگواستهوهبۆ لاقی ڕاستهت، هنۆكهخۆت بهسهر لاقی ڕاستهدا دهنزمێنی، واتهههر بهدرۆ ئهو كهتنهت پێكردم و ههستهههڕوهبهر مهڕی، گۆتی حهمهدۆك، هیچ قسهی نهماو ڕێك دهستی بهشوانی كردهوهو لاقهكانی نهدهئێشان.

ههر باسی حهمهدۆكی شوانی دهكرد و گۆتی، ڕۆژێك هندهك فالچی بهناوی سهید و پیاوچاك هاتبونهگوندی و فالیان بۆ كۆمهلێك خهلكی ساویلكهگرتبویهوهو پارهو شتیان لێیان وهرگرتبو، گۆتی منیش ناردمهدویان و گۆتم ئێمهشوانێكی زۆر نهخۆشمان ههیه، نهخۆشیهكهشی بهداوو دهرمان و دوعایان چاك نهبووه، پێویستیمان بهئێوهیهبۆمان چاكی كهنهوه، گۆتی فالچیهكان بهگهرمییهوههاتن و ویستیان فال بۆ حهمودۆك بگرنهوهو پرسیان داخوا نهخۆشیهكهی چییه؟ منیش دهمزانی فالچینهو تهنها بهدوای فڕت و فێلهوهن، گۆتم كاكهشوانهكهم، بای لێبهردهبێت و ههر كاتی ورگی غازاتی كرد، دهبێ بهریبدات و با خۆی تێناگری، ئهگهر ئهو دهردهی چارهدهكهن، دیارهئێوهسهید و دوعاخوازی خوایین، ئهگهر پێتان چارهناكرێ، دهبێ گوندهكهمان بهجێ بهێلن و نێنهوهئێره، گۆتی كهبینیان من فێلهكانیان دهزانم، دهفتهر و جهنتاكانیان هاویشتهمل و بهبێ بهدوعایی 
ڕۆیشتن و جارێكتر نهگهڕانهوه

وێنه‌كه‌ له‌ گوگل وه‌رگیراوه‌