بیره‌وه‌ریی:
خۆش كاكۆ به‌نه‌یی
به‌شی یه‌كه‌م
ژیان به‌و شێوه به‌ڕێوه چووه، هنده‌ك بنه‌ماله له زیادبوندا بونه و هندهكیش به‌ره و كۆربونهوه و كۆتایی و ناو بزربون بونه‌ته‌وه، وه‌ك له قسه‌كانی باپیرم ده‌رده‌كه‌وت، مالباتی خۆش كاكۆ له زۆربه‌ی دانیشتوانی گونده‌كه‌مان حال خۆشتر و ههبوییتر بونه، كه‌چی ئێستا، خه‌ریكه ئه‌و بنه‌ماله نه‌ك هه‌ر خۆیان، ناویشیان ناهێته سه‌ر زاری گوندیانمان و له‌بیر ده‌چن و زه‌مانێكی زۆر له‌مێژیش نییه. خۆش خاوه‌نی ملكێكی زۆر بووه له گوندی به‌نه، دیاره هنده‌ك گۆڕانكاریی به‌سه‌ر ژیانیدا هاتییه و ده‌ستی داوه‌ته فرۆشتنی به‌شێك له زه‌ویه‌كانی، له‌سه‌ر فرۆشتنی پارچه زه‌ویه‌ك به سێ كه‌سی جیاواز، كێشه بۆخۆی دروست ده‌كات، خۆش پاره‌ی به‌ناوی فرۆشتنی یه‌ك پارچه زه‌وی، له سێ كه‌سان وه‌رگرتبو، ئه‌و سێ كه‌سانه، یه‌كیان باپیری من بو، كه‌سی دووه‌میان ( ح، م ) بو كه‌سی سێیه‌م (ش، م، ع ) بو، ش، م،ع خه‌لكی گوندێكیتری ناوچه‌كه‌مان بو، كه ده‌بێته كێشه له‌سه‌ر ئه‌و زه‌وی، باپیرم له پاره‌كه‌ی خۆش ده‌بێت و گه‌رده‌نی خۆش ئازا ده‌كات، كه‌سی دووه‌م له پاره‌كانی خۆش نابێت و زه‌ویه‌كه بۆخۆی ههلدهگرێتهوه، كه‌سی سێیه‌م له دووره‌وه‌ی گونده‌كه‌مان، ناخ پڕ له غه‌زه‌ب و توڕه‌یی ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و له‌گه‌ل خزمانی، پیلانی كوشتنی خۆش داده‌ڕێژن، پاش ماوه‌یه‌ك، خۆش شته‌كه به‌هه‌ند وه‌رناگری و بڕوای نه‌ده‌كرد كه له‌سه‌ر زه‌ویه‌ك ده‌یكوژن و به سه‌ردان ده‌ڕوات بۆ لای گه‌لیی ئاشان پیلانداڕێژان ڕێگای لێ ده‌گرن و به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه ده‌یكوژن.
ده‌یانگێڕایه‌وه و ده‌یانگۆت، كه ڕێگایان لێی گرتبوو، خۆش داوای له ڕێگران كردبو و پێیگۆتبون، نهمكوژن، ملكێكی زۆرم هه‌یه، كامه زه‌ویتان ده‌وێت، له جیاتی پاره‌كان، ده‌تان ده‌مێ، به‌س دیاره ئه‌وانه‌ی ڕێیان لێیگرتبو، زۆر لێی كهلدار و داغدار بون و زۆر به‌بێ ویژدانی له‌سه‌ر كه‌م پاره‌یه‌كی بێ‌نرخ، كوشتیان بو و لاشه‌یان له بهرۆكهكانی هنداو گوندی بلهسی به‌جێ هێشتبو، پاش ئه‌وه‌ی خه‌لكان پێیانزانیبو و چوبون جه‌نازه‌یان هێنابویه‌وه، كه‌ته كالكێكی له‌وێ به‌جێمابو، كالك به‌و جۆره پێلاوانه ده‌گۆترا كه له چه‌رمی گا‌و مانگا (چێل) ده‌چنران و دروست ده‌كران، پاشان له‌و ده‌ڤه‌ر مه‌شهور بو و ده‌یانگۆت هه‌ر كه‌سێك ددان ئێشه‌ی گرتباو تاكه كالكی خۆشی له كاڕێژی خۆی ههلوسوبا، ددان ئێشه‌ی نه‌ده‌ما، واته كالكی خۆشی، ببووه ده‌رمانی ددان ئێشان، دیاره ئه‌و جۆره عهقیدانهیش له‌ناو خه‌لكانی كه‌م هۆشیاری و دینداردا دروست ده‌بون و ده‌بن. خۆش دو كوڕ و دو كچی له‌پاش به‌جێ ده‌مینن به‌ناوی چه‌تۆ و برایم و عاسیه و ئامینه، چه‌تۆ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ل ژنێك به‌ناوی مریه‌م پێكده‌هێنی و ده‌بنه مال.
دو ڕۆژ پێشی ئێستا په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ل خوشكی خۆشه‌ویستم ئایشی كچی حاجی حه‌كیم یه‌حیا، كرد، زۆر سوپاسی ده‌كه‌م كه چه‌ند پرسیارێكی وه‌لام دامه‌وه ده‌رباره‌ی مالباتی خۆش كاكۆ به‌نه‌یی. به‌پێی وه‌سفی ئاییش خان، چه‌تۆ مرۆڤێكی زۆر سه‌برین و خۆشه‌ویستی خزم و دراوسێكانی بووه، هه‌میش ده‌نگبێژێكی دیوانی و قۆشمه و شادیی ناو گوندیان و هاوڕێكانی بووه، له سالانی په‌نجاكاندا چه‌تۆیش به نه‌خۆشیه‌كی كوشنده و له‌ناكاو گیان له‌ده‌ست ده‌دات و كوڕێكی له‌پاش به‌جێ ده‌مینێ به‌ناوی جه‌رگیس، جه‌رگیس هه‌ر چه‌ند سالێك له‌من به ته‌مه‌نتر بووه، به‌بیرم دێته‌وه، جه‌گیس مێرد مندالێكی زۆر حه‌باب و به به‌ژن و بالا بو. به‌س ژیان بۆ كه‌سانی هێتیم و سێوی و بێكه‌س نه‌گبه‌تییه به‌تایبه‌تیش له‌ناو هنده‌ك كۆمه‌لگای ڕۆژهه‌لاتیدا و له نه‌بونی و كه‌م ده‌رامه‌تیدا. برایمی مامی جهرگیسیش كه‌سێكی ده‌ست و پێ سپی و بێ ژن و مال و پێویست بو، نه‌ك نه‌یده‌توانی یارمه‌تیی برازای بدات، به‌لكو بۆخۆیشی موحتاج و چاو له‌ده‌ستی خه‌لكان بو.
له سالانی ١٩٧٠دا، گوندی ئێمه، (به‌نه‌ی خواكوڕك) به گوندیانی ڕه‌سه‌ن و له ده‌ردا هاتو و ئاكنجی بوی، نزیكه‌ی بیست هه‌تا بیست و پێنج مالبات ده‌بون، زۆربه‌ی گوندیه ڕه‌سه‌نه‌كان سۆفیی ته‌كیه‌ی شێخ ڕه‌شید لۆلانی بون، چه‌ند ماله ههركیی بابیهزدینیش له ڕهوهندات و كۆچهریات بێزار بون و له گونده‌كه‌مان دامه‌زرابون، خه‌لكانی ڕه‌سه‌ن، گشتیان به‌شی خۆیان زه‌وی و دهرهردی و خانوویان هه‌بون، مالباته ئاكنجی بووه‌كانی بابیهزدینیش، سودیان له زه‌وی و زاری وه‌سیه‌ت و مزگه‌فت وه‌رده‌گرت و ئیداره‌ی خۆیانیان پێده‌كرد. هه‌ر ئه‌وتۆ كه‌ندو دۆل و چۆلهوانیهكانی گونده‌كه‌مان، هزاران داری به‌ردار و خۆڕسك و بێخاوه‌نی تێدا هه‌بون و خه‌لكانی لهدهردا هاتبون و بێ ڕه‌ز و باخچه بون، بۆ هیچ بهرهجاتێك مه‌حته‌ل نه‌ده‌بون. گوندی به‌نه یه‌ك مزگه‌فتی بچوكی تێدا هه‌بو، مزگهفتهكهیش به‌بێ مه‌لا و مووهزین بو، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌ر كاتی گوندیان پێویستیان به بانگدان و نوێژی جه‌ماعی هه‌بایه، به‌شی ئه‌وه‌نده‌یان ده‌زانی كه یه‌كێكیان ببێته پێشنوێژیكهر و ته‌هلیلات و ته‌سبیحات بكه‌ن، یه‌ك دو فهقێیش هه‌بون، به‌س فه‌قێكان بۆ به‌رده‌وامیدان به خوێندن، له حوجره‌ی لۆلان ده‌مانه‌وه، ته‌نها مانگی ڕه‌مه‌زانان، بۆ بانگ و كه‌بار و ئیمساك كردن و زكات و سه‌رفتره وه‌رگرتن ده‌هاتنه‌وه، كه ڕه‌مه‌زان ته‌واو ده‌بو و زكات و سه‌رفتره وه‌رده‌گیران، فه‌قێكانیش بهرمالیان ده‌هاویشته سه‌ر شانیان و گوندیان به‌جێ دههێلاو ده‌چونه‌وه حوجره و ته‌كیه‌ی لۆلان. سه‌رجه‌م دانیشتوانی گونده‌كه‌مان به ڕه‌سه‌ن و ئاكنجیهكانهوه، نوێژكه‌ر و لاسایی كه‌ره‌وه بون و كه‌سی غه‌یره دین و نوێژ نه‌كه‌ر و بیر جیاوازیان تێدا نه‌بو، ته‌نها كه‌سێك كه وه‌ك هه‌موو دانیشتوان نوێژكه‌ر و ئۆلدار نه‌بو، برایم خۆش كاكۆ بو.
وه‌ك باپیرم بۆی گێڕامه‌وه، له سالانی ١٩٢٠ ته‌كاندا، كه شێخ ڕه‌شید لۆلانی ده‌ستی به شێخایه‌تی و ته‌ریقه‌ت دانه‌وه كردووه، له گوندی شۆشنێ سۆفیگه‌رایی به‌رپا كردووه و ویستویه‌تی ئه‌وێ بكاته جێی ژیان و په‌ره پێدانی ته‌كیه و حوجره و په‌یڕه‌وی ته‌ریقه‌تی نه‌خشبه‌ندی، به‌پێی عه‌قلی ئه‌و سه‌رده‌م، زۆر كاری باش و خراپی ئه‌نجام داوه، كاره باشه‌كانی ئه‌وه بووه، كه به‌هۆی بلاوكردنه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن و خودای تۆله و قه‌هر و غه‌زه‌ب و عیقابهوه، زۆرینه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌ی برادۆستی ئه‌وتۆ گۆڕیون كه خیندارهكان له خوێنی به‌ناحه‌ق ڕژاویان خۆش بونه و دوژمنداریی له‌ژێر حوكمی شێخ ڕه‌شیددا نه‌ماوه، بۆ نمونه، باپیرم ده‌یگێڕاوه و به ناو‌و ناسیاوی ته‌واوه‌وه باسی ده‌كرد و ده‌یگۆت، كه‌سێك باوكی كوژرابو، باوك كوژراوه‌كه و بكوژه‌كه هه‌ردوكیان ته‌وبه‌یان وه‌رگرت و بونه سۆفیی ته‌ریقه‌تی نه‌خشبه‌ندی له‌سه‌ر ده‌ستی شێخ ڕه‌شید، كه بونه سۆفی، ئه‌وه‌نده به قه‌ناعه‌ته‌وه ته‌وبه‌یان كرد، باب كوژراو چووه لای بكوژی باوكی و پێیگۆت، سوپاس كه باوكی منت شه‌هید كرد‌و هاویشتته به‌هه‌شتی بێكۆتایی، ئێستا هاتومه‌ته لات و ده‌مه‌وێ خه‌رجیی ئه‌و فیشهكهیشم لێ وه‌رگریه‌وه كه باوكی منت پێی شه‌هید كردووه. ده‌یگۆت بكوژه‌كه‌یش ئه‌وه‌نده خۆی به تاوانبار ده‌هاته به‌رچاو، ده‌ستی به گریان كرد و چاوه‌كانی له ڕۆنك مالینهوه هشك نه‌ده‌بونه‌وه، باوك كوژراو و بكوژ هه‌ردوكیان باوه‌شی خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كتر كرده‌وه و بونه ده‌سته برای ئاخره‌تی و تۆله لهبیركهر.
باپیرم درێژه‌ی ده‌دایێ و ده‌یگۆت به‌و شێوه، شێخ ڕه‌شید خینداری و نه‌یاری و ئاژاوه و كاری خراپی بنبڕ كرد، هه‌ر ئه‌وتۆ شیربایی و نه‌خت وه‌رگرتنی حه‌رام كرد، دزی و تالانی و حه‌رامخۆریی له‌و ناچه نه‌هێلا. به‌پێی قه‌وانین و شه‌ریعه‌تی ئیسلام، سه‌زا و ئه‌ندام بڕینی تاوانبارانیشی ئه‌نجام داوه، دیاره له گه‌رمه‌ی به‌رپا بونی سۆفی گه‌راییدا، له گوندی شۆشنێ، خۆش كاكۆی باوكی چه‌تۆ و برایم ده‌كه‌وێته به‌ر توهمهیهكی هه‌لبه‌ستراو، گوایه شه‌وێك چووه‌ته ناو جێی ژنێكی به مێرد، چه‌ند كه‌سێك له به‌گزاده‌كانی ده‌وروبه‌ری شێخ ڕه‌شید به‌و توهمه‌یه زۆر توڕه و ڕق له‌دل ده‌بن له خۆش و داوای سه‌زادانی توندی ده‌كه‌ن، شێخ ڕه‌شیدیش ڕێگا به به‌گزاده‌كان ده‌دات كه سه‌زای بده‌ن، ئه‌وانیش به‌دوایدا ده‌نێرن، كه ده‌گاته لایان، ده‌یگرن و له دارێكی ده‌به‌ستنه‌وه و چوكی له بنی‌ڕا ده‌بڕنه‌وه، به مه‌به‌ستی هه‌تكردنی. ئیتر خۆش هه‌ر به كلك بڕدراو له‌ناو كۆمه‌لگای ناهۆشیاری ئه‌و سه‌رده‌مدا ناودێر كرابو، ئه‌و سه‌زادان خه‌لكانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ته‌واو تۆقاندبو و كه‌س نه‌یده‌وێرا، هه‌له‌یه‌كی له‌و جۆر بكات له ترسی سه‌زای قورس و هه‌تك كردن و حه‌یابردنی، نازانم ئه‌گه‌ر خۆش زوڕیهتیتری لێكه‌وتبێته‌وه یان نا، ته‌نها ئه‌وه ده‌زانم كه دو كوڕ و دو كچی له‌پاش به‌جێ مابون.
باپیرم درێژه‌ی ده‌دایێ و ده‌یگۆت به‌و شێوه، شێخ ڕه‌شید خینداری و نه‌یاری و ئاژاوه و كاری خراپی بنبڕ كرد، هه‌ر ئه‌وتۆ شیربایی و نه‌خت وه‌رگرتنی حه‌رام كرد، دزی و تالانی و حه‌رامخۆریی له‌و ناچه نه‌هێلا. به‌پێی قه‌وانین و شه‌ریعه‌تی ئیسلام، سه‌زا و ئه‌ندام بڕینی تاوانبارانیشی ئه‌نجام داوه، دیاره له گه‌رمه‌ی به‌رپا بونی سۆفی گه‌راییدا، له گوندی شۆشنێ، خۆش كاكۆی باوكی چه‌تۆ و برایم ده‌كه‌وێته به‌ر توهمهیهكی هه‌لبه‌ستراو، گوایه شه‌وێك چووه‌ته ناو جێی ژنێكی به مێرد، چه‌ند كه‌سێك له به‌گزاده‌كانی ده‌وروبه‌ری شێخ ڕه‌شید به‌و توهمه‌یه زۆر توڕه و ڕق له‌دل ده‌بن له خۆش و داوای سه‌زادانی توندی ده‌كه‌ن، شێخ ڕه‌شیدیش ڕێگا به به‌گزاده‌كان ده‌دات كه سه‌زای بده‌ن، ئه‌وانیش به‌دوایدا ده‌نێرن، كه ده‌گاته لایان، ده‌یگرن و له دارێكی ده‌به‌ستنه‌وه و چوكی له بنی‌ڕا ده‌بڕنه‌وه، به مه‌به‌ستی هه‌تكردنی. ئیتر خۆش هه‌ر به كلك بڕدراو له‌ناو كۆمه‌لگای ناهۆشیاری ئه‌و سه‌رده‌مدا ناودێر كرابو، ئه‌و سه‌زادان خه‌لكانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ی ته‌واو تۆقاندبو و كه‌س نه‌یده‌وێرا، هه‌له‌یه‌كی له‌و جۆر بكات له ترسی سه‌زای قورس و هه‌تك كردن و حه‌یابردنی، نازانم ئه‌گه‌ر خۆش زوڕیهتیتری لێكه‌وتبێته‌وه یان نا، ته‌نها ئه‌وه ده‌زانم كه دو كوڕ و دو كچی له‌پاش به‌جێ مابون.
باپیرم گێڕایه‌وه و گۆتی، دانیشتوانی گوندی شۆشنێ دلگرانیی خۆیان ده‌ربڕی دژی دامه‌زرانی ته‌كیه‌ی شێخ ڕه‌شید له گونده‌كه‌یان و گۆتیان ته‌واو زه‌وی و ئاقارمان داگیر ده‌كرێ و جێی ئێمه‌ی تێدا نامێنێت، ده‌نگۆی دلگرانیی دانیشتوان به‌گوێی شێخ ڕه‌شید ڕاگه‌ییشت، ڕۆژێك شێخ ڕه‌شید بانگی گوندیانی شۆشنێی كرد‌و پێیگۆتن، من نه‌هاتوم گوندی ئێوه داگیر بكه‌م و هیچ تموحم له ملك و مالتاندا نییه، ته‌نها عاشقی مه‌رقه‌د و مه‌زارگه پیرۆزه‌كانی ئێره بوم، به‌س مادام ئێوه پێی دلخۆش نین، من تهكیهم ده‌گوازمه‌وه و لێره بار ده‌كه‌م. ده‌یگۆت، به‌شێك له گوندیانی شۆشنێ زۆریان پێ‌ناخۆش بو، كه ته‌كیه‌ی شێخ له‌وێ بگوازرێته‌وه. كه‌چی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت بڕیاردرا و ئه‌شیای ته‌كیه ئاماده كرا‌و ده‌ست كرا به باركردن و شێخ ڕه‌شید سواری ههسپێك بو بۆ ڕۆیشن. دانیشتوانی گوندی چونه پێشی و پێیانگۆت، یا شێخ، خودا ئێوه‌ی بۆمان ناردبو و ئێمه قه‌دری ناردراوی خودامان نه‌زانی، ته‌نها داواكارین كه لێمان ببوری، باپیرم گۆتی، شێخ ڕه‌شید وه‌لامی دانه‌وه و گۆتی، من لێتان بوراوم، به‌س بهعزێكتان به‌بێ یاسین و ته‌لقین ده‌مرن. به قه‌ناعه‌تی خه‌لكانی دینداری ئه‌و سه‌رده‌م، مردنی كه‌سێك كه یاسینی له‌سه‌ر نهخوێندرابا و ته‌لقین نه‌درابا، مردار ده‌بو، هه‌ر وه‌ك ئه‌و ئاژه‌لانه‌ی كه مردار ده‌بن و كه‌س پێیانڕاناگات سه‌ریان ببڕی، بۆیه شێخ ڕه‌شید ئه‌و قسه‌ی پێیان گۆتبو، گوایه ئێوه مرۆڤی باش نین و له‌به‌ر ناباشیی خۆتان ده‌مرن و كه‌س ناگاته سه‌رتان بۆ ئه‌وه‌ی یاسینتان لێ بخوێنی و تهلقینتان بدات. ئیتر دوای ئه‌و گفتوگۆ، شێخ ڕه‌شید، گوندی شۆشنێی به‌جێ هێشتبو و ته‌كیه‌ی گواستبویه‌وه بۆ لۆلان، لۆلان جێگایه‌كی چۆل و كوێستانێكی بێ ئاوه‌دانی بو له‌سه‌ر سنوری ئێران، به‌س به‌هۆی دامه‌زرانی ته‌كیه له‌وێ، لۆلان شوهره‌تی په‌یدا كرد‌و ژماره‌ی سۆفیه‌كان له زۆر بوندا سنوره‌كانی هه‌ر سێ ده‌وله‌تی عێڕاق و ئێران و توركیایان بڕی.
به‌لێ سۆفیگه‌رایی هه‌ر به‌هۆزی برادۆستیانهوه نه‌وه‌ستا، زۆرینه‌ی ڕهوهنداتی هه‌ركی بونه تهریقهتداری سه‌ر به ته‌كیه‌ی لۆلان، هه‌ر ئه‌وتۆ زۆربه‌ی هه‌ركیه‌كانی سیدا ڕهشكیی ئێران و هۆزی هه‌ركیه‌كانی عێڕاق و هۆزی گه‌ردیی ناو توركیایش ڕوویان له لۆلان كرد بۆ ته‌وبه وه‌رگرتن و بونه سۆفی. هه‌ر به هۆی سۆفیگه‌رایی و سه‌رده‌می شێخ ڕه‌شید لۆلانیهوه، هه‌تا ئێستایش سه‌دان كه‌س و مالبات ده‌دۆزرێنه‌وه كه به ڕه‌سه‌ن له هۆزی برادۆست و ناوچه‌ی برادۆست نین، كه‌چی ئێستا له‌سه‌ر ناسنامه‌كانیان برادۆست نوسراوه، بهشكیان به قسه هه‌ر خۆیان به ڕه‌سه‌ن ههلدهدهنهوه، به‌لام به‌شێكیشیان ته‌واو خۆیان به برادۆست ده‌زانن.
بێینه‌وه سه‌ر باسی مالباتی خۆش كاكۆ، له سالانی چله‌كاندا، خۆش كوژراوه، چه‌تۆیش له سالانی په‌نجاكاندا كۆچی دوایی كردووه و كوڕێكی به‌ناوی جه‌رگیس له‌پاش به‌جێماوه، خوشكهكانیشیان مێردیان كردبووه، برایمیش كه‌سێكی سه‌لت بو، هه‌ر ئه‌وتۆ له هه‌موو خه‌لكی گوندی جیاواز بو، هنده‌ك دژنوێژ و دووره دین بو، له‌سه‌ر ئه‌و جیاوازی، زۆر كه‌س خۆشی نه‌ده‌ویست و كه‌م كه‌س تێكهه‌لاوی ده‌بون، له سالانی په‌نجاكاندا بۆ سه‌ره‌تای شێسته‌كان، به‌هۆی شه‌ڕی عهشائێرییهوه، گونده‌كانمان كه‌وتبونه به‌ر لوله‌ی تفهنچیانی بنه‌ماله‌ی بارزانی و ئاواره‌ی توركیا و ئێران ببون، له سالی ١٩٦٢ له توركیا و ئێران گه‌ڕانه‌وه و ته‌سلیم به ده‌وله‌تی عێڕاق بونه‌وه و له ترسی په‌لاماردانی هێزی كوردایه‌تیی بارزانی، چه‌كی حكومه‌تیان وه‌رگرتبو، ته‌كیه‌ی شێخ ڕه‌شید له گه‌ڕه‌كی باداوانی هه‌ولێر گیرسابویهوه، سۆفیهكانیش پهرتو بلاوی ده‌شتی هه‌ولێر ببون، گشتیان چه‌كیان ههلگرتبو، برایمیش یه‌كێك بو له‌و چه‌كدارانه‌ی كه معاشیان ١٣ دینار بو، حه‌فت دینار بۆ ماله شێخ و به‌گ و به‌گزاده ده‌ست ڕۆیشتوهكان بو و شه‌ش دیناریش ده‌درایه چه‌ك لهشانهكان، برایم به‌و شه‌ش دیناری ئیداره‌ی خۆی كردبو هه‌تا سالی ١٩٧٠ كه بڕیاری یازده‌ی ئادار ده‌رچو و ئێمه هه‌موومان گه‌ڕاینه‌وه سه‌ر گوند و زه‌ویه‌كانمان و ده‌ستمان دایه‌وه جۆتیاری و مه‌ڕداری، برایم نه جۆتیاریی پێده‌كرا نه مه‌ڕداری، له‌به‌ر دژنوێژیشی، گوندیان خۆشیان نه‌ده‌ویست و دلیان لێی نه‌ده‌بویه‌وه و یارمه‌تیان كه‌م ده‌دا. جهرگیسیش هه‌ر به ده‌ست كورتی و نه‌بویی له‌به‌ر ده‌ستی خزمانی بو، هه‌ر ئه‌وتۆ كه‌س له‌خۆیان نه‌ده‌گرت كه ژن بداته كه‌سێكی ده‌ست و پێ سپی و ده‌ست كورت و دژنوێژی وه‌ك برایم خۆش. جه‌رگیس له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌ییدا، خۆی ناونوس كردبو بۆ پێشمه‌رگایه‌تی، له سه‌ره‌تای سالی ١٩٧٥، كه عێڕاق و ئێران له جه‌زائێر پێكهاتن و ئێران فه‌رمانی به مه‌لا مسته‌فا بارزانی كرد كه درێژه به شه‌ڕ نه‌دات دژی عێڕاق، ئه‌ویش له‌سه‌ر خاتری شای ئێران، ئاشبه‌تالی ڕاگه‌یاند و زۆربه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له‌ناو حهرهكهتدابون به‌ره و ئێران ڕه‌ویان كرد، ڕوباره‌كانی سه‌ر سنور په‌نگیان دابووه‌وه له‌و چه‌كانه‌ی پێشمه‌رگه فڕێیاندابون، جهرگیسیش به‌گه‌ل ئه‌و ڕه‌و كهوتو چووه ئێران، له‌پاش مانه‌وه‌یان بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، ماله فارسێك كچه‌كه‌ی خۆی له جه‌رگیس ماره كردبو و مالیان بۆی دانابو. وه‌ك زانیمه‌وه، گۆتیان جه‌رگیس كوردیشی له‌بیر چووه و به‌هیچ شێوه ڕازی نییه بگه‌ڕێته‌وه ناو ئه‌و خاك و كورد و خزمانه‌ی كه هه‌رگیز جێی خۆشی و متمانه‌ی نه‌بون.
No comments:
Post a Comment