مالباتی خۆش كاكۆ بهنهیی:
به‌شی دووه‌م
برایم خۆش هه‌ر له گوندی به‌نه مایه‌وه، خانییه‌كی بچوكی هه‌بو له نزیك مالی مه‌لا سۆفی و حاجی حه‌كیم و حاجی قاسم، كۆلانهكهیان هه‌ردو دیوی په‌رژین كرابون، تهنگاسیهك بو به حه‌سته‌م كه‌ر و باری پێدا ده‌ڕۆیشت، له‌و بابیهزدینانهی له گونده‌كه‌مان ئاكنجی ببون، كه‌سێكی تهلهدینیان هه‌بو، ناوی ده‌روێش بو، كه‌سێكی زۆر به‌دین بو. مالباتێكی باش و خانه‌دان بون. ته‌نها ده‌روێش، كه‌سێكی تهلهدین بو، هه‌رده‌میش ڕووی له مزگه‌فتی گوندی بو و به‌رده‌وام بانگی ده‌دان و كه‌بار و ئیمساكی ده‌كردن و جار جاره پێش نوێژی بۆ گوندیان ده‌كردن، ده‌روێش خوێنده‌وار نه‌بو، ته‌نها توتی ئاسا به‌ندو بالۆری ئهڕكهكانی ڕۆژانه‌ی دینیی
له‌به‌ر كردبون، دیاره خه‌لكانی ڕق هه‌لگر له برایمی دژنوێژ، ئه‌و دیعایه‌یان له‌دوی كردبو، گوایه له‌پێوه له كۆلانی خۆیان به‌و ڕێگاو باندا ده‌میزی و ئه‌و دیعایه به‌به‌ر گوێی ده‌روێش بابیه‌زدینی كه‌وتبو، چه‌ند جارێك دانیشتوانی گوندی له‌و كۆلانی گه‌یشتبونه ده‌روێشی و ده‌یبینن كه ده‌گاته ڕاست مالی برایمی، دهلنگهكانی هه‌تا چۆكان ههلدهكردن و به ئه‌سپایی له‌وێ ڕه‌ت ده‌بو، ئه‌وانیش ڕۆژێك لێیده‌پرسن و ده‌لێن، ده‌روێش، ئه‌وه چییه بۆ له‌و ڕاستانه ڕۆژانه دهلینگهكانت ههلدهكێشی هه‌تا پشت چۆكان و هه‌نگاوی گه‌وره ده‌هاوێی؟ له وه‌لامدا ده‌لێ، زانیتم برایمۆك له‌پێوه سه‌گ ئاسا به‌و جێگایانه‌دا ههلدهمیزی، بۆیه حه‌زناكه‌م جلكهكانم بێ‌نوێژ بن.
ده‌روێش كه‌سێكی هنده ساویلكه بو، زۆر كه‌س پێیان ڕاده‌بوارد و هه‌ر شتێكیان پێیده‌گۆت، یه‌كسه‌ر بڕوای ده‌كرد. ڕۆژێك له‌گه‌ل حاجی محه‌مه‌د داود دهڕونێن، له‌و ڕونشتندا، ده‌روێش ده‌لێ، زۆر خه‌مبارم، دوێنێ مایینی من به‌ری هاوێشت و جوانیه‌كه‌ی به مردویی فڕێداوه، حاجی محه‌مه‌د داودیش پێیڕادهبوێری و ده‌لێ، ده‌روێش، بیستیتم حمه‌دی خه‌مێ گۆتیتی، مایینی ده‌روێشی چاوین ده‌كه‌م، ده‌روێشیش زۆر به جددی وه‌ریده‌گری و باوه‌ڕ به قسه‌ی حاجی داود ده‌كات، ده‌لێت، وللههی ده‌بێ بگژی دابچم، بۆچی مایینی من چاوین ده‌كات؟ هه‌ر له‌وێ هه‌لده‌ستیت و ده‌ڕوا بۆ لای حه‌مه‌دی باپیرم له سولكێ، سولكێش نزیكه‌ی بیست خولهك له گوندی دوور بو، ده‌روێش ملی ڕێگا ده‌گری و ده‌چیته لای باپیرم و به‌بێ سه‌لام و چاك و چۆنی، یه‌كسه‌ر پێیدهلێ، سۆفی حه‌مه‌د، تۆ چ دوژمنایه‌تیت له‌گه‌لم هه‌یه، بۆچی مایینی منت چاوین كردووه؟ باپیریشم واقی ووڕ ده‌مینێ و ده‌لێ، ده‌روێش پێم بلێ، چۆنت زانی من مایینی تۆم چاوین كردووه؟ ده‌روێش ده‌لێ، چۆن نازانم؟ تۆ گۆتیتت مایینی ده‌روێشی چاوین ده‌كه‌م، حاجی محه‌مه‌د داود پێیگۆتم. باپیریشم ده‌زانی، حاجی محه‌مه‌د پێیڕابواردووه و ئه‌ویش له‌به‌ر كه‌م عه‌قلی، به قه‌ناعه‌ته‌وه بڕوای پێكردووه، باپیرم لێی ده‌هری ده‌بێت و پێیدهلێ، ده‌روێش، كهلهباب بانگ ده‌دات و گوویش ده‌خوات، ده‌روێش به‌و قسه‌ی باپیرم چه‌نده شێته، ئه‌وه‌نده‌یتر شێت ده‌بێت. پوخته به توڕه‌ییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه گۆندی و خۆی حازر ده‌كات و هه‌شت سعاته ڕێگا ده‌ڕوات بۆ بانه‌یی شێخ بابۆ بارزانی، له گوندی ههیاتێی ده‌شتی به‌رازگر، شكایه‌ت له باپیرم ده‌كات. دو ڕۆژان پاشتر، دو كه‌سی ناردراو له گوندی ههیاتێڕا هاتنه لای باپیرم و پرسیاریان لێی كرد، داخوا بۆچی قسه‌ی ناشیرینی به ده‌روێش گۆتووه؟ باپیریشم، گۆتیبووه ناردراوهكان، تۆوخوا، كه‌سێك مووهزین بێت و خوداپه‌رست و بانگده‌ر و پێشنوێژكهر بێت، چۆن ده‌بێ ئه‌وه‌نده نه‌زان بێت، بڕوا بكات كه من له‌و دووره‌وه مایینی نه‌دیته‌ی ئه‌وم چاوین كردبێت؟ ئێوه‌یش له جیاتی من بان، هه‌مان قسه‌تان پێیده‌گۆت، چونكی مووهزین نابێت به‌دوای قسه‌ی ئه‌وانه بكه‌وێت كه پێیڕادهبوێرن. كه ناردراوهكان زانییان باپیرم له‌سه‌ر حه‌قه و نه‌زانینی ده‌روێشی بووه‌ته هۆی ئه‌و گرفته، هه‌ولیاندا، ده‌روێش بهێننه‌وه لای باپیرم و داوای لێبوردنی لێ بكات، باپیرم هنده‌ك ئامۆژگاریی ده‌روێشی كردن و پێیگۆت، نابێ به قسه‌ی خه‌لكان بكه‌یت، باشه من كه‌ی مایینی تۆم دیوه هه‌تا بتوانم چاوینی بكه‌م؟ به‌س ئامۆژگاری بۆ كه‌سانی كهمحالی، وه‌ك گوفیه هوڕه‌ی گه‌لاوێژ وایه و سودی نییه. به‌هه‌رحال ده‌روێش زۆر ساویلكه بو و زوو دلی چاك ده‌بویه‌وه، باپیریشم كه‌سێكی زۆر لێبورده بو و هه‌ر زوو لێی خۆش بو، له‌هه‌مان كاتدا باپیرم سۆفیه‌كی زۆر خوایی و خۆپارێز بو، تێكهه‌لاوی هیچ كێشه‌یه‌ك نه‌ده‌بو، ئه‌وه‌نده جددی بو له‌سه‌ر نوێژ و ڕۆژو و زیكر و فیكری دینی، نه‌یده‌ویست دلی هیچ مرۆڤێكی لێبڕهنجێ، به‌س ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی ساویلكه‌ی وه‌ك ده‌روێشی، هه‌رده‌م بۆخۆیان و ده‌وروبه‌ریشیان سه‌ر ئێشه بون.
بێینه‌وه سه‌ر ژیانی برایم،
برایم به‌رده‌وام داوای یارمه‌تیی له ده‌ر و دراوسێیان ده‌كرد، له‌بیرمه هه‌ر جاری باب و باپیرم جۆخینیان شه‌نه‌با ده‌كردن و دانه‌وێله‌یان له سهرهدو پێژینگ ده‌داو پاك ده‌كرده‌وه، برایم ده‌هاته سه‌ر جۆخین و داوای دو سێ ته‌نه‌كه دانه‌وێله‌ی ده‌كرد، جارێك باپیرم پێیگۆت برایم، شان و ملت دو هه‌ندی شان و ملی منن، ده‌وه‌ره ته‌واو جۆخینم له‌گه‌ل گێره و شه‌نه‌با بكه، شه‌ش حه‌فت ته‌نه‌كه گه‌نمت ده‌ده‌مێ، برایم گۆتی، مام حه‌مه‌د تاقه‌تم نییه و ناتوانم یارمه‌تیت بده‌م، ته‌نها ئه‌گه‌ر له‌ده‌ستت دێت، دو ته‌نه‌كه دانهوێلهم بدێ به‌خێری مردیهكانت، باپیرم گۆتی، به‌خوا خێرت پێناچن، به‌لام هه‌ڕو چه‌ندت ده‌وێت، بیانپیوه و بۆخۆتی به‌ره، مرۆڤه‌كانیش ئه‌وه‌نده متمانه‌یان به یه‌كتر هه‌بو، ئیتر پێویست نه‌بو، كه‌س له‌گه‌لی بڕوات بۆ پیوانی دانه‌وێله، هه‌ر بۆخۆی ده‌چو، دو ته‌نه‌كه‌ی دهپیوان و ده‌بردن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی باپیرم زۆر یارمه‌تیی برایمی ده‌دا، به‌رده‌وام ده‌هاته لامان و هنده‌ك جار، له كاره سوكه‌كاندا، ئیشی له‌گه‌ل ده‌كردین، پاییزێك مالمان له هاوینه هه‌واری سه‌روكانی ده‌گواسته‌وه بۆ هه‌وارگه‌ی پاییزانی كانیهلهند، ئێمه‌یش یه‌ك دو كهرێكمان له‌به‌ر ده‌ستان هه‌بون، هه‌ر جاری كهرهكانمان به باره‌وه ده‌هێنان بۆ كانیهلهند و به به‌تالی ده‌مان گێڕانه‌وه بۆ سه‌روكانی، له گه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ سه‌روكانی برایم له كه‌رێك سوار ببو، بیلمهزی خوشكم ته‌مه‌نی له ده‌وری چوارده سالان بو، له‌پێشمان ڕۆیشتبو و خۆی له‌په‌نای به‌ردێك دانوساندبو، كه كه‌ر ده‌گاته ڕاست به‌رده‌كه، ئه‌و له هیكه‌وه بلند ده‌بێت و كه‌ری برایمی لێ سوار بو، ڕه‌ویه‌وه و برایم كه‌وته خوارێ، منیش بهزیم و ده‌ستی برایمم گرت و گۆتم هیچ جێگات نه‌شكان؟ جێگاكه به‌رده‌لان بو، باش بو چجێی نهشكابون، به‌لام ئه‌وه‌نده‌ی ئێشابو، به شله شل ده‌هاته ڕێگاو هه‌ر ده‌یگۆت، بیلمهزم بۆ بگرن دو سێ زلله‌ی تێههلبدهن، هه‌موو له‌شی تێكشكاندوم، بیلمهزیش هه‌لات و خۆی شارده‌وه، هه‌تا مال ته‌واو گوازرایه‌وه، نه‌یوێرا له ترسی لێدان، بێته‌وه لامان. هه‌ر ئه‌وتۆ برایم له‌به‌ر دژنوێژیی، له‌به‌ر چاوی زۆرێك له گوندیان، به كه‌سێكی گلاو ده‌بیندرا، كه سه‌ردانی مالانی ئاوایی ده‌كرد، له كاتی جه‌م و خواندا، یه‌ك سینیه خواردنیان به جیا بۆی ده‌هێنا، سینی و ملاكی ئه‌و به‌كار نه‌ده‌هاتنه‌وه هه‌تا ته‌واو نهشورابانهوه، به‌و هۆیه‌وه، كه‌س تێكهه‌لاوی برایم نه‌ده‌بو، چجای ژن و ژنخوازی، بۆیه هه‌ر بێ ژن و مال مایه‌وه هه‌تا ناوه‌ڕاستی سالانی حه‌فتا، دیاره ئه‌ستێره‌ی به‌ختی له ژن هێنان دره‌وشایه‌وه، هنده‌ك قه‌ره‌ج هه‌بون، به‌رده‌وام له پهیوهندیدابون له‌گه‌ل گوندیانمان و سالانه هاوینان زۆمهیان له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌مان دهیهخست و كوره‌یان داده‌مه‌زراند و ئاسنجاوی گوندیانیان سه‌قا ده‌كردنه‌وه، له‌و ماله قه‌ره‌جان، كه‌سێكی زۆر سه‌رناس و خانه‌دان هه‌بو، به ناوی هۆستا میرزا، ئه‌و دلی له برایم بویه‌وه و كچهكی خۆی لێ ماره كرد، برایم له‌گه‌ل حهوسهتی كچی میرزا بونه هاوژین. حه‌وسه‌ت ژنێكی زۆر عاقل و فه‌قیر بو، خه‌لكانی ئاوایی خۆشیان ده‌ویست، به‌لام مالهبابی حهوسهتێ زستانان گوندی ئێمه‌یان به‌جێ ده‌هێشت و وه‌ك ڕه‌وه‌ند، ده‌چون له گوندی سێكوچهی ده‌شتی هێرتێ جێ‌نشین ده‌بون، حه‌وست خۆی له‌ناو گوندی ئێمه‌دا به غه‌ریب ده‌هاته به‌رچاو، سه‌بری به‌بێ ڕه‌وی ڕه‌فیقه‌كانی نه‌ده‌هات، حه‌وسه‌ت وه‌ك پیشه‌ی هه‌موو مندال و هه‌رزه و ژنانی قه‌ره‌ج، ڕاهاتبو كه به‌یانیان زوو تور پڕ بكات له تیرۆك و ته‌شی و فڕفڕۆك و قهشكێن و چه‌كوچی قه‌نده شه‌كر شكاندن و هه‌لگرتنی سه‌ره‌د و بێژینگ و مۆغهل و نانبرێژك و شه‌نه و جۆرها ئالاتیتر و مال به‌مال بیانگێڕی بۆ فرۆشتن.
نه‌ریتێكی سه‌رنج ڕاكێشیش له‌و ناوچه هه‌بو، زۆرێك له دانیشتوانی ئه‌و ناوچه واتێگهیشتبون كه هه‌ر كه‌سێك ده‌ستی بگاته ژنه قه‌ره‌جێك و لاقونی بقرۆنجی، له هسونی ئاسنجاوان ده‌ستی به‌هێزتر ده‌بێت و له‌پاش قرۆنجینی لاقونی ژنه قه‌ره‌ج، ئالاتهكان به‌ده‌ستی ئه‌و تیژ ده‌بن و كۆل نابنه‌وه، ئیتر كه‌سانێك هه‌بون، خۆیان له ژنه قه‌ره‌جان نزیك ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن لاقونیان بقرۆنجن بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌هره‌ی هسونی داس و داسوك و بیور و تهوشو و ترپان و مكاره و كێرد و ساتۆر و هه‌تا دوایی، لاقون قرۆنجینیان ته‌نها به مه‌به‌ستی به‌ده‌ست كه‌وتنی به‌هره‌ی به‌كار هێنانی هسان و هسونی ئاسنجاوان بو نه‌ك شه‌هوه‌ت و خه‌یالی جنسی و داوێن پیسی. زۆر جاران كه‌سێك هه‌ولی ده‌دا زۆر به نهێنیه‌وه لاقونی ژنه قه‌ره‌جێك بقرۆنجی، كه‌چی ژنه‌كه له‌سه‌ری دهقیڕاندو ده‌یگۆت هه‌ی له‌ده‌می باوكت ڕیم، خۆ لاقونی من هسانی مه‌ككه و مه‌دینه نییه؟ قه‌ره‌جه‌كان خه‌لكانێكی ته‌واو ئازاد و ڕێزگری ژیان بون و له‌سه‌ر قرۆنجین و دلداری و چاوبڕكانێ، ههلهته و توڕه نه‌ده‌بون. زۆر كه‌سی لێزان هه‌بون، هه‌ركه چه‌ند جارێك هسانیان به‌سه‌ر ئاسنجاودا ده‌هێنا، ئه‌وه‌نده تیژ ده‌بو مووه‌كانی به‌له‌ك و باسكی خۆیان پێ ده‌تراشین، ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌یانگۆت، په‌ككو ده‌لێی لاقونی ژنه قه‌ره‌جێكی قرۆنجییه! داوای لێبوردن له هه‌موو قه‌ره‌جه خۆشه‌ویسته‌كان ده‌كه‌م بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ریته باوه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م، له‌ڕاستیدا قه‌ره‌ج نه‌بانه، گونده‌كانی ئێمه، په‌كیان ده‌كه‌وت بۆ به‌ده‌ست خستنی زۆرینه‌ی ئاسنجاو و سه‌قا كردنه‌وه‌یان و ئامان سپی كردنه‌وه. به‌هه‌رحال، حه‌وسه‌ت له‌و جه‌وی هاوڕێیه‌تی و كاری سه‌رپێیی ڕاهاتبو، بۆیه هه‌ر چاوی له‌وه بو كه بگاته‌وه هاوڕێكانی، داوای له برایمی مێردی كرد كه مالیان بگوازنه‌وه بۆ گوندی سێكوچه، برایمیش ڕازی كردنی دلی هاوژینی پێ له هه‌موو شت گرینگتر بو، بۆیه بۆ دلخۆش كردنی هاوسه‌ری، سالی پاشتر مالیان باركرد بۆ گوندی سێكوچه و زستانان له ئێمه داده‌بڕان و كه‌م یه‌كترمان ده‌بینییه‌وه.
له سه‌رده‌می گه‌نجی و خین گهرمیمدا، ڕاوچیه‌كی نهقۆلای گونده‌كه‌مان بوم، هه‌رگیز پێویستیم به دێمجامه به‌كار هێنان نه‌بو، ئه‌وه‌نده شارهزابوم، به‌بێ دێمجامه دهپارستمه ڕادێره كه‌وان و ده‌مكوشتن، وه‌ختێك فیشه‌كی قرمهمان زۆر به زه‌حمه‌ت پێ په‌یدا ده‌بون، ئه‌وانه‌ی پهیدایش ده‌بون، زۆربه‌یان توركی بون، توركیهكانیش زۆر باش نه‌بون بۆ ڕاو كردنی بالندهكان، ڕۆژێك برایم له لامان بو، منیش گۆتم فیشه‌كم نه‌ماون، ئه‌گینا حه‌زم له گۆشت كه‌وه، برایم گۆتی، من هنده‌ك فیشه‌كم هه‌نه و به‌كاریان ناهێنم، پاشان له‌بۆت ده‌هێنم، منیش گۆتم زۆر باشه، فیشهكهكانم بۆ بهێنه، به‌شی خۆم و خۆت كه‌و ڕاودهكهم، فیشه‌كی بۆ هێنام، ده‌بینم، باشترین فیشهكن، ئه‌و جۆره فیشه‌ك له سوریاڕا ده‌هاتن و به‌ده‌ست خستنیان ئاسان نه‌بو، یه‌كه‌م فیشه‌كم له‌وان به‌كار هێنا، نۆ كه‌وم پێی كوشتن، دوانم بۆ مالی برایم بردن، ئه‌وانیتریش بۆ مالی خۆمان. به‌لێ من برایمم زۆر خۆش ده‌ویست و هه‌رده‌م به كه‌سێكی پاك و یه‌ك ڕوم ده‌هاته به‌رچاو، جێی دلگرانیمان بو سالی ١٩٧٧ خه‌به‌ر هات و گۆتیان برایم زۆر نه‌خۆشه و له په‌ل و پۆ كه‌وتووه، منیش وه‌ك وه‌فادارییه‌ك، هه‌ستام ڕۆژێك چومه سێكوچه و سه‌ردانیانم كرد، كه چومه لایان و سلاوو چاك و چۆنیم لێیان كرد، یه‌ك مندالی كچیان په‌یدا ببو، برایمیش توشی نه‌خۆشیه‌كی ده‌گمه‌ن ببو و، ناو ڕان و سمته‌كانی توشی هه‌لوه‌رین و خۆركه ببون و له‌پێ و هێز كه‌وتبو، زۆر غه‌ریب و بێچاره هاته به‌رچاوم، به دیتنی من، دیاره غه‌ریبیی به‌سه‌ردا هات و گریانی له قوڕگ داماو فرمێسكی داباراندن، به‌و دیمه‌ن دلم پڕ له‌ژان بو بۆی، هنده‌ك دلیم دایه‌وه و داوای خۆڕاگریم لێیكرد، به‌لام دیار بو هیچ ئومێدی به ژیان نه‌مابو و هه‌ر ده‌یگۆت، دوعام بۆ بكه‌ن زوو كۆتایی ژیانم بێت و چیتر له‌و ئێش و ئازاره‌دا نهتولێمهوه. كاتێك حهوسهتی هاوسه‌ری بۆ پێویستیه‌ك چووه ده‌ره‌وه، به دزیه‌وه گۆتی، عیسا گیان، حهوسهتیش زۆر لێم بێزاره، ڕقی لێم هه‌لده‌ستی و ناوێرم بنالێنم، هه‌ركاتی له‌به‌ر ئازارم بنالێنم، ئه‌ویش له دلتهنگیی خۆی، داركاریم ده‌كات، منیش هیچ ده‌ستهه‌لات و حه‌ول و قووه‌تم نییه، وه‌ك ده‌مبینی ئهسیرهكی بێچاره‌م به‌ده‌ستیه‌وه. كه حه‌وسه‌ت هاته‌وه ژوورێ، ئه‌و بێده‌نگ بو، منیش هه‌ولمدا كه حه‌وسه‌ت هه‌ست نه‌كات ئه‌و قسه‌ی بۆ گێڕایمه‌وه، به شێوهیهكیتر داوام لێیكرد و گۆتم برایم خۆشه‌ویستی هه‌موومانه، ده‌كرێ له‌و نه‌خۆشیه چاكبێته‌وه و ته‌ندروستیی له جاران باشتر بێت، تكایه هه‌تا چاك ده‌بێته‌وه، خزمه‌تی بكه، نه‌هێله له‌وه ڕه‌زیلتر بێت، ئه‌و كه‌سه‌ی خزمه‌تی كه‌سێكی بێچاره‌ی له‌و شێوه‌یه ده‌كات، به‌هه‌شتێكی خوایی بۆخۆی مسۆگه‌ر ده‌كات.
دیار بو حهوسهتیش گۆتی، عیسا، من زۆر خزمه‌تی ده‌كه‌م، به‌س كۆمه‌له خزمێكی هه‌نه، كه‌س خۆی لێناكاته خاوه‌ن و هه‌ر سه‌ردانیشی ناكه‌ن، تۆ یه‌كه‌م كه‌سی هاتییه سه‌ردانمان، خۆزگه ئه‌وانیتریش هه‌ر جارێك هه‌والیان پرسیباین و تۆزێك باری ده‌روونیمان باشتر ده‌بو، منیش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م له‌ده‌ست دێت كه لهبۆیم كردووه و ده‌یكه‌م. هه‌رچه‌ندی حه‌وسه‌ت قسه و گله‌یی كردن، برایم هیچ قسه‌ی نه‌كردن و بێده‌نگ بو، ئه‌و شێوه دیدار كاریگه‌ریی له‌سه‌رم مایه‌وه، هه‌تا ئێستایش له‌بیرم نه‌چووه. له‌پاش گه‌ڕانه‌وه‌م له سێكوچه، زۆری نه‌خایاند، هه‌والی كۆچی دوایی برایممان بیست و مال ئاوایی له ژیانی پڕ له ئازار و نه‌هامه‌تی كرد، دلنیام ئه‌گه‌ر به‌هه‌شت و جه‌هه‌نده‌م هه‌بن، برایم جێگای به‌هه‌شته، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ژیانی جه‌هه‌نده‌م ئاسا بو به‌ده‌ست ئێش و ژان و ژیانی ته‌نیایی و به سوك و گلاو ته‌ماشا كردنی له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌خودا په‌رست ده‌زانی. به‌داخه‌وه، ئاییش خان هه‌والی پێدام و گۆتی، كچه تاقانهكهیشی دو سال به‌ر له ئێستا، به جه‌لته ژیانی له‌ده‌ست داوه.
له‌بیرمه زستانی ١٩٧٦ ئێمه كۆمه‌له زه‌لامێك بوین به سه‌ردان ده‌چوینه لۆلانێ، سۆفی حه‌مه‌د برایم،مان له‌گه‌ل بو، ئه‌ویش یه‌كێك بو كه له دیندا نیوه دین ببو، ئێمه گه‌یشتینه گه‌لیی ده‌راوێ، به‌فر له عه‌ردی داب‌و، سه‌قه‌م و سهرمابو، ئێمه ڕونشتبوین و هنده‌ك براده‌ر خه‌ریكی پێچانه‌وه‌ی جغاره‌ی توتنی فهل بون، سۆفی حه‌مه‌د شێتانه هه‌ستایه سه‌رپێ و به‌توندی كه‌لیمه‌ی شه‌هاده‌ی ئینا، له‌گه‌ل هندێ ڕووی دایه برایم و گۆتی، هه‌سته كوڕه خۆت بشۆ، جهنابهتت له‌سه‌ره! برایمی فه‌قیر له ترسی سۆفی حه‌مه‌د چووه سه‌ر ڕوباری لۆلان و خۆی خسته ناو به‌فراوی وه‌ك شه‌خته، خۆی شوشت و جلكی له‌به‌ر كردنه‌وه، دوای خۆ شوشتن، له شێوه‌ی توربی له‌سه‌رمان ههلدهلهرزی، ئاگرێكمان بۆی هه‌لكرد، هه‌تا خۆی له‌به‌ر گه‌رم كاته‌وه و سوڕبردی نه‌بێت.
برایم كه‌سێكی زۆر بێ كێشه و ده‌روون پاك بو، هزار قسه و ئیهانه‌ی پێكرابان، له‌كه‌س توڕه و لالوت نه‌ده‌بو، ته‌نها تاوانی ئه‌وه بو كه دژنوێژ بو و وه‌ك هه‌موو گوندیان خۆی به نوێژكه‌ر و خوایی نماییش نه‌ده‌كرد. ئومێده‌وارین ڕوحی برایم و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی له‌م نوسینه‌مدا ناویان هاتووه و له ژیاندا نه‌ماون، له ئارامگه‌ی خوایی دابن و په‌شێمانی ژیانی یه‌كتر قبول نه‌كردن و نه‌هامه‌تی نه‌بنه‌وه. هه‌ر ئه‌وتۆ ئه‌وانه‌ی ناویان له‌م بیرهوهریهمدا هاتووه، گشتیان لای من خۆشه‌ویست و مرۆڤ چاكن و ناوهێنانیان له ده‌روون پاكی و وهفاداریمهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه و هیچ مهبهستێكیتری له‌پشت نییه.
تێبینی له‌سه‌ر ناو سوك كردن و تێكدانی گوندانی ناوچه شاخاویهكانمان. ناوی ئیبراهیم كورت ده‌كرایه‌وه بۆ برایم، برایمیش سوكتر دهكراو ده‌یانكرده برایمۆك. كۆمه‌له خه‌لكێكی زۆر جوان له دانیشتوانی گونده‌كه‌مان ناویان هاتبووه تێكدان، به‌پێی وهبیرهاتنهوهم، ئاماژه به هنده‌ك له ناوه تێكدراوهكان ده‌ده‌م، به‌داوای لێبوردن له خاوه‌ن ناوه‌كان و ئومێده‌وارین، چیتر خه‌لكان ناوی یه‌كتر تێكنه‌ده‌ن.
ئیبراهیم (برایم، برایمۆك)
خالد (خالێ)
داود (داودۆك)
مسته‌فا (مستێ)
ئیبراهیم (ئیبۆ)
خه‌لیل ( خه‌لۆ)
عه‌زیز (عه‌زۆ)
كه‌ریم (كه‌رۆ)
ڕه‌شید ( ڕه‌شۆ)
عه‌بدولله (عهودێ)
حه‌سه‌ن (حه‌سێ)
عه‌لی (حوتۆ)
مكائیل (مكۆ)
ئامینا (ئام)
بایه‌زید (باز)
ڕه‌سول (سولۆ)
حه‌مه‌د (حمهدۆك)
بیلمه‌ز (بیلۆ)
زوله‌یخا (زلۆ)
هه‌مین ( هه‌مۆ)
ئامینا ( ئامۆ)
عه‌یش (قیچ)
سۆفی (جوجۆ)
حه‌كیم (كوڕۆك)
مسته‌فا ( كوچك)
مریه‌م (مازۆ)
حماییل ( حمۆ)
حه‌یزه‌ران (حهیزۆ)
سه‌بری (سه‌بۆ)
سالح ( سالحۆك)
خه‌جیج (كوتكۆ)
له‌یلێ (له‌یلۆ)
گولێ (گولۆ)
مام یوسف (ماموسو)
عه‌یش (عهیشۆك)
زێڕین (زێڕۆ)
ئاییش (ئایشۆك)
مریه‌م (مرێ)
هه‌مین ( هه‌مۆ)
ئامینا (ئامێ)
عاسیا (عاسۆ)
سه‌لیم (سه‌لۆ)
په‌ری (په‌رۆ)
هه‌یبه‌ت (هه‌بۆ)
ڕحهوزا (حهیزۆ)
جهواههر (جه‌و)
به‌ڕێزان دوباره داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه ئه‌و ناوانه ده‌خه‌مه‌وه به‌رچاوو به‌بیر ده‌هێنمه‌وه، مه‌به‌ستم سوكایه‌تی نییه، به‌لكو خاوه‌ن ناوه‌كان گشتیان خۆشه‌ویستی منن و باسی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوانه‌م كردیه كه دانیشتوانی گونده‌كه‌مان بون و له‌بیرم ماون به ناوی ئه‌ندامانی مالباتی خۆیشمه‌وه، ته‌نها مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه بلێم، ئازیزانم، مرۆڤ چه‌نده ڕێزگر بێت هێشتان هه‌ر كه‌مه، مرۆڤی ڕێزگریش ناوی هاوڕێ و خزم و خۆشه‌ویستانی تێكنادات، به‌و ئومێده‌ی ئه‌و دیارده كرێته له‌ناوماندا نه‌مێنێ و كه‌سمان ماف به‌خۆمان نه‌ده‌ین ناوه‌كان بشێوێنین. له‌گه‌ل ڕه‌حمه‌ت بارینی خوایی بۆ ڕوحی كۆچ كردوانمان، ده‌ست و چاوی یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و خۆشهویستانهیش ماچ ده‌كه‌م كه له ژیاندا به‌رده‌وامن و دوعای ئاسووده‌ییان بۆ ده‌خوازم.
وێنه‌كه وه‌رگیراوه.
No comments:
Post a Comment