په‌ند
(١)
هاوڕێیه‌كی ده‌نگ خۆشی خه‌لكی كه‌ركوكم هه‌یه به‌ناوی غازی كوردستانی، هه‌م ساز ژه‌نه هه‌م ده‌نگ و ئاوازی ناسكی هه‌یه.
بۆی گێڕامه‌وه و ”گۆتی، بوینه ناسیاوی خێزانێكی برادۆستیی خه‌لكی ده‌شته‌هێرت، خێزانێكی هه‌تا خوا حه‌زكا خانه‌دان و سه‌خی و خزمه‌ت خۆش بون، سه‌ره‌تای په‌یوه‌ندیمان بو، هێشتان ته‌واو شاره‌زای وشه و ئاوازه جیاوازه‌كانی یه‌كتر نه‌ببوین، ڕۆژێك به خهیالمداهات كه هه‌ر خۆم سه‌ردانیان بكه‌م، به‌ڕێكه‌وتم و گه‌یشتمه مالیان، سلاوو چاك و چۆنی ده‌ستی پێكرد، له‌ناو قسه‌كاندا، خاوه‌ن مال گۆتی، برا هه پهتنێ هاتی؟ منیش هیچ له‌و پرسیاری تێنه‌گه‌یشتم، به‌بێ وه‌لام ڕاوه‌ستام، ئه‌ویش دوباره‌ی كرده‌وه و گۆتی، تهبێم، هه پهتنێ هاتی؟ نه‌مزانی باسی چیده‌كات و گۆتم كاكه بمبوره به‌خوا لێت تێناگه‌م، خاوه‌ن مال له‌سه‌ره‌خۆ و به پێكه‌نینه‌وه گۆتی ئێجا وه‌ره ئه‌وێ به‌لایێ، برا لهكنهخۆ تو كوردی، خه‌لكێ كهركوكێی، كه‌ركوكیش دلێ كوردستانێیه، ئه‌گه‌ر خه‌لكێ دلێ كوردستانێ له كوردیێ تێنه‌گه‌ن، بهلایهكه زۆره گه‌وره‌یه، پاشی بۆیان شی كردمه‌وه و گۆتیان، پرسیاری لێت كرد داخوا هه‌ر به ته‌نیا(ته‌نها)هاتوی، یان ئه‌ندامانی خێزانیشت لهگهلن؟ هه پهتنێ هاتی = هه‌ر به ته‌نیا هاتی؟ هاهاها
(٢)
باپیرم بۆی گێڕامه‌وه و گۆتی،
دو كه‌سی نه‌زان ڕێبوار ده‌بن، یه‌كه‌كیان هه‌ر نه‌زان بو، كه‌چی ئه‌ویتریان نه‌زان و گوێنه‌گر بو، دیاره ئه‌و سه‌رده‌می چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زۆر كه‌م بووه، تاك تاكه جۆره چه‌كێك هه‌بووه، پێی گۆتراوه تفه‌نگه ڕه‌شكه، تهفهنگه ڕه‌شكه له جیاتی میل و ده‌رزیله و جله‌و، یه‌ك فیشه‌كی خواردووه، نه فیشه‌كه‌كانی چاشنیان هه‌بووه، نه تفه‌نگ تۆپ (میل) و ده‌رزی و جهلهو (پلاپیتكه)ی هه‌بووه، ته‌نها كوار(عمبار)ی هه‌بووه، فیشه‌كیان هاویشتیته به‌ری، كواریان پڕ باروت كردوه و له سه‌ره‌وه ئاگریان به‌رداوه‌ته شتێك و له‌سه‌ر كواریان داناوه، ئه‌وجا ستێرهیان له نیشان گرتوه و چاوه‌ڕوانیان كردووه هه‌تا ئاگر گه‌یشتۆته باروت و به‌و شێوه تهقاندوتیان، ئه‌و ڕێبواره نهزانانهیش هیچ جۆره چه‌كێكیان نه‌بینیبو، نه‌خاسمه تفه‌نگه ڕه‌شكه، به‌ڕێوه تفه‌نگه ڕهشكهیهكیان دۆزیبویه‌وه، هه‌ردوكیان به‌دیار دفهنگهكهوه هاتبون و چوبون و نهیانزانیبو داخوا چییه، له ئهنجامداههردوكیان گه‌یشتبونه ئه‌و بڕوایه‌ی، كه هه‌بی و نه‌بی، ئه‌وه قهلونی خودایه، ئه‌وه‌ی نه‌زان گۆتیبو، من تخونی قهلونی خودا ناكه‌وم و گوێم لێی بووه ده‌لێن، ده‌ست له كار و ده‌زگای خودادان، شتێكی ژیرانه نییه، ئه‌وه‌ی نه‌زان و گوێنه‌گر، گۆتیبو شه‌رت بێ لێره ناڕۆم هه‌تا قهلنهك به قهلونی خودا نه‌كێشم، چه‌ندی ئه‌ویتر داوای لێكردبو و گۆتیبوێ، ده‌ست له ده‌زگاو كاری خودا نه‌ده، ئه‌و گوێی پێنهدابو و پڕ كواری تفه‌نگی توتن كردبو و په‌له ئاگرێكی له‌سه‌ر دانابو و دایبووه به‌ر قومان و هه‌لمژینی دوكه‌لی قهلونی خودا، ئاگر توتنی داگرتبو، كاتێك له‌گه‌ل قوم لێدان، ئاگر گه‌یشتبووه باروت، له‌ناكاو گرمه‌ی هاتبو و مێشكی جغاره كێشه‌كه بژكیابو، له‌گه‌ل هندێ، ئه‌وه‌یتر گۆتیبو خودایه تۆبه من به‌به‌ر گوناحه‌كانی هاوڕێم نهئێخی، زۆرم پێیگۆت ده‌ست له ده‌زگای خودا نه‌ده، به‌لام هیچ گوێی پێنه‌دام، ده‌وجا با بیخوات. هاهاها
(٣)
كهرزاوهیی:
كابرایه‌كی كهرزاوهیی چێنكهكی پڕی به‌ده‌سته‌وه بو و سه‌ردانی میری چنارێی كردبو، میر لێیپرسیبو فلان، ئه‌وه چ چێنكه به‌ده‌ستته‌وه؟ كابرای كهرزاوهیی گۆتیبو، میرم هنجیره به دیاریم هێناوه بۆ تۆ، میر گۆتیبو ده‌باشه بابزانین دیاریه‌كهتان چۆنه؟ كهرزاوهیی چێنكی هینابویه پێشه خۆی و هه‌ر په‌لكه هنجیری ههلدابونهوه هه‌تا كۆتایی، له‌وێ یه‌ك دانه هنجیری تێدا بو، ئه‌ویش كهرزاوهیی ده‌ستی دابووێ و گۆتیبو میرم، ده‌با پێشانت بده‌م، ئه‌وه هنجیره، توكلی به‌سه‌ردا برودبو و، گۆتیبو به‌و شێوه‌یه سپی ده‌كرێ و هاوێشتبویه ناو ده‌می و گۆتیبو، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌یش ده‌خورێ، ته‌ماشایان كردبو، كهرزاوهیی هه‌ر ئه‌و دانه هنجیری هینا بو، ئه‌ویشی هه‌ر به‌خۆی خوارد، گوایه دیاریه بۆ میر و پێشانی میری ده‌دات داخوا چۆنی ده‌خوات، بۆیه هه‌تا ئێستایش ئه‌گه‌ر كه‌سێك شتێكی به‌دل نه‌بێت، ده‌لێ خۆ دیاریی كهرزاوهییان نییه؟
No comments:
Post a Comment