Tuesday, July 3, 2018

سوپاس نامه‌ بۆ هاوڕێ ئازیز و سۆزداره‌كانم

سوپاس نامهبۆ هاوڕێ ئازیز و سۆزدارهكانم

سلاوو حورمهت و خۆشهویستیمان بۆ سهرجهم ئهو خوشك و برا سۆزدارانهمان، كهبهلایك و كۆمێنت و پڕایڤێت بهشداریی ههوالی نهشتهرگهریم  بون‌،  ئێوهگهورهترین سهروهتی ڕوحی و دهروونین بۆ ئێمهی دوورهلانه، ئێوهپشت و پهناو هاندهرمانن بۆ درێژهدانی ژیان و كۆلنهدان، ئێوهئهوهندهگهورهن، لهقودرهتی هیچ كهسێك دانییهبهنوسین وهسفتان بكات، ههر وشهیهكتان ڕێژنهبارانێكی بهارییهبۆ باخچهی گولی هونهری و سۆزداری و هاوڕێیهتی، ئێوههیچ سنورێك ناناسن و لهو دوورهلانهییههێزمان پێدهبهخشن و وادهكهن هیچ ڕێگایهكی دڕكاویی ژیان نهبێتهئاستهنگ لهپێشمان.

زۆر داوای لێبوردن لهههمووتان دهكهین كهنهمانتوانی وهلامی وشهزێڕینهكان و پڕ لهههست و سۆزداریی هاوڕێیهتیتان بدهینهوه، لایكهكانتان و وشهكانتان گشتیان جێگایان لهناو تهرازووی ناخماندا كراوهتهوهو فهرامۆش ناكرێن. ئهوهی ڕاستی بێت، لهو نهشتهرگهریهی بۆیان ئهنجام داوم، شتێكی كهم نییه، چاندنهوهی ڕهشكی چاوی ڕاستهم بۆ كراوه، كهبهئینگلیزی پێیدهگۆترێ 
Kornea Transplants 
ئهمڕۆ ڕۆژی نۆیهم بو دوای نهشتهرگهری و سهردانی دكتۆرم كردهوه، لهدوای تهماشا كردنی، زۆر ڕای لهنهشتهرگهریهكهبو، دو قهترهی ڕۆژانهم ههبون، دانهیهكی لێ تهرك كردم و دانهیهكیشی بۆ زیاد كردم، دهبێ قه‌تره‌كان بهكار بهێنم ههتا چل ڕۆژیتر، دوای چل ڕۆژان، دهبێ بچمهوهلای دكتۆر بۆ ئهوهی ئهو كێلانهی لێیدراون، ههلیانگری ، ئینجا چاوم تهواو ساف دهبێتهوه‌. 
ئهو چاوهم له‌  ٢٠١٣ وهنیوهنابینا بو، زۆربهی خوێندنهوهو نوسینم ههر بهچاوی چهپهبو، سهردانی چهندان دكتۆرم كردوه، زۆربهیان چارهسهریان پێنهبو، زۆرێك لهدكتۆرهكان پێیان وابو، كهئهگهر ڕۆناكایی چاویشم بۆ بگێڕنهوه، مێشكم چاوهكهبهكار ناهێنێتهوه، بهلام خۆشبهختانه، لهو ٩ ڕۆژهی ڕابردودا، چاوهكهم بهكار دێت و تهواو ژیانی بینینمی گۆڕیوهبهرهو باشتر. دوعاخوازین كهس توشی نابینایی نهبێت و سهرجهمتان تهندروست بژین.

بهڕێزان و خۆشهویستانم، ئێوهكهستان لێم دوور نین، ههمووتان تێكههلاوی ڕوحمن و لایك و كۆمێنت و ههوالپرسین و ههستهوهری و بههرهداریتان لهباوهش دهگرین و دهیانخهینهسهر پهڕهی دلمان، سۆزداری و پاكیشتان سهرباری ههموویانه، شانازیتان پێوهدهكهین




No comments:

Post a Comment