Monday, December 31, 2018

كۆتا ڕۆژی ٢٠١٨

پهیامی بهنده‌: 
كۆتا ڕۆژی ٢٠١٨
ژیریی ژیان:
داهاتوومان خۆشكهین، نهك وهك ڕابردو، به‌رده‌وام ژیان وێران و فهرامۆشكهین.
هاوڕێیان، كهسمان ناتوانین ببینهئهو دهرمانهكهئازاری دهروونی یهكتر بنبڕ بكهین، بهس ههركهسمان دهتوانین كار لهسهر خودی خۆمان بكهین، لهجیاتی حهسادهت و تموح، بهبهشی خۆمان ڕازی بین، لهجیاتی شهڕو گێچهل، ههولی ئارامی بدهین، لهجێی ڕق و تۆلهستاندنهوهلێبوردهو تهبایی بین، لهجیاتی ههولی گۆڕینی
ئهوانیدی، خۆمان بگۆڕین.
بهڕێزان ئهو كهسانهی مرۆڤ كوژن و بهپالهوان ناو دهردهكهن، نهك پالهوان نین، بگرهتێكدهرترین و بێڕێزترین و بێ عه‌لترین كهسن دهرحهق بهژیان. پالهوان ئهو كهسانهن كهقودرهتی خۆگۆڕینیان ههیهو دهبنهمرۆڤی كرداری و ناخیان لهدژبهری و خهپهرستی و كینهو بگرهو بهردهپاك دهكهنهوه، ئهوانهی دهتوانن خۆیان بگۆڕن و ببنهمرۆڤ و ژیان بپارێزن، دهتوانن ئهو پالهوانهبن كهگاریكهریی باشهیان بهسهر كهسانی دهروبهریانهوهههبێت. ژیان پیرۆزهو پێویستهڕێزی لێبگیرێ، نهك لهناو ببرێ. من ئهو قسهم پێ جوانترینهكهدهلێ، دو كهس بهشهڕ دێن، یهكیان ئهویتر دهكوژی، ههم كوژراوو ههم بكوژ، ههردوكیان جهههندهمین، چونكی ئهگهر ئهو ئهویتری نهكوشتبا، ئهویتر ئهوی دهكوشت، كهواتهههردوكیان خهتابار و گوناحكار و بكوژن. كورد گۆتهنی، چهپلهبهدهستێك لێنادرێ
بهڕای بهنده، وهك چۆن چیڕۆكهكان باس لهیهكهم قهتل دهكهن كهقابیل دهستی پێكردو هابیلی برای كوشت و دهگۆترێ ههتا ژیان ماوهههر قهتلێك ئهنجام بدرێ، قابیل لهتاوانهكهی بهشداره، ئهوانهی لهسهرهتاوهبیرۆكهی چهكی بكوژیان بهخهیالدا هاتووه، ئهوانهی دروستیان كردووه، ئهوانهی پهرهیان پێیداوه، ئهوانهی دابهشیان كردووه، ئهوانهی بهكاریان هێناوهو بهكاری دههێنن، گشتیان تاوانبارن و داهێنهریش بهشداری ههموو تاوانهكانیانه‌. بهندهچاك دهزانم كهباس لهشتێكی مهحال دهكهم و هێز پهیدا نابێت ترسنۆكی و تاوانی مرۆڤ بنبهست بكات، بهس ئهوهڕاستییهو خودایش لهتوانای دابایه، نهفرهتی لهچهقۆ و تیخ و خهنجهر و شیر و زولفهقار و چاشنی و باروت و ههتا دهگاتهقومبهلهزهڕی دهكرد. دلنیابن خودا ژیانهژیان خودایه، بهبێ ژیان خودایش بونی نییه، بۆیهبهدلنیاییهوهئهوانهی بهناوی دینی خوداو ههر ناوێكیترهوهخوێنی ژینداران دهڕێژن، دژی خوداو پهیڕهوی خودایی ههلگهڕاونهتهوهو جێگایان جهههندهم و سهزای قورسه، ئهو سهزا قورسهی باسی دهكهم، لهگهل ڕوحهنهك جهستهی بۆگهنمان.
بهو خهون و هیوایهی كهلهجیاتی پیرۆزبایی لهیهكتركردنی ژمارهكان، ژیان بهپیرۆز بزانین و پیرۆزیهكانی ژیان تێكنهشكێنین.
وێنه‌كه‌ له‌ گوگل وه‌رگیراوه‌