په‌یامی به‌نده:كۆتا ڕۆژی ٢٠١٨ژیریی ژیان:داهاتوومان خۆشكهین، نه‌ك وه‌ك ڕابردو، به‌رده‌وام ژیان وێران و فهرامۆشكهین.هاوڕێیان، كه‌سمان ناتوانین ببینه ئه‌و ده‌رمانه كه ئازاری ده‌روونی یه‌كتر بنبڕ بكه‌ین، به‌س هه‌ركه‌سمان ده‌توانین كار له‌سه‌ر خودی خۆمان بكه‌ین، له جیاتی حه‌ساده‌ت و تموح، به به‌شی خۆمان ڕازی بین، له جیاتی شه‌ڕو گێچه‌ل، هه‌ولی ئارامی بده‌ین، له جێی ڕق و تۆله ستاندنه‌وه لێبورده و ته‌بایی بین، له جیاتی هه‌ولی گۆڕینیئهوانیدی، خۆمان بگۆڕین.
به‌ڕێزان ئه‌و كه‌سانه‌ی مرۆڤ كوژن و به پاله‌وان ناو ده‌رده‌كه‌ن، نه‌ك پاله‌وان نین، بگره تێكدهرترین و بێڕێزترین و بێ عهلترین كه‌سن ده‌رحه‌ق به ژیان. پاله‌وان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه قودره‌تی خۆگۆڕینیان هه‌یه و ده‌بنه مرۆڤی كرداری و ناخیان له دژبه‌ری و خهپهرستی و كینه و بگره و به‌رده پاك ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن خۆیان بگۆڕن و ببنه مرۆڤ و ژیان بپارێزن، ده‌توانن ئه‌و پاله‌وانه بن كه گاریكهریی باشه‌یان به‌سه‌ر كه‌سانی دهروبهریانهوه هه‌بێت. ژیان پیرۆزه و پێویسته ڕێزی لێبگیرێ، نه‌ك له‌ناو ببرێ. من ئه‌و قسه‌م پێ جوانترینه كه ده‌لێ، دو كه‌س به‌شه‌ڕ دێن، یه‌كیان ئه‌ویتر ده‌كوژی، هه‌م كوژراو‌و هه‌م بكوژ، هه‌ردوكیان جه‌هه‌نده‌مین، چونكی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ویتری نه‌كوشتبا، ئه‌ویتر ئه‌وی ده‌كوشت، كه‌واته هه‌ردوكیان خه‌تابار و گوناحكار و بكوژن. كورد گۆته‌نی، چه‌پله به ده‌ستێك لێنادرێ.به‌ڕای به‌نده، وه‌ك چۆن چیڕۆكه‌كان باس له یه‌كه‌م قه‌تل ده‌كه‌ن كه قابیل ده‌ستی پێكردو هابیلی برای كوشت و ده‌گۆترێ هه‌تا ژیان ماوه هه‌ر قهتلێك ئه‌نجام بدرێ، قابیل له تاوانه‌كه‌ی به‌شداره، ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌تاوه بیرۆكه‌ی چه‌كی بكوژیان به خه‌یالدا هاتووه، ئه‌وانه‌ی دروستیان كردووه، ئه‌وانه‌ی په‌ره‌یان پێیداوه، ئه‌وانه‌ی دابه‌شیان كردووه، ئه‌وانه‌ی به‌كاریان هێناوه و به‌كاری ده‌هێنن، گشتیان تاوانبارن و داهێنه‌ریش به‌شداری هه‌موو تاوانه‌كانیانه. به‌نده چاك ده‌زانم كه باس له شتێكی مه‌حال ده‌كه‌م و هێز په‌یدا نابێت ترسنۆكی و تاوانی مرۆڤ بنبه‌ست بكات، به‌س ئه‌وه ڕاستییه و خودایش له توانای دابایه، نه‌فره‌تی له چه‌قۆ و تیخ و خه‌نجه‌ر و شیر و زولفه‌قار و چاشنی و باروت و هه‌تا ده‌گاته قومبه‌له زه‌ڕی ده‌كرد. دلنیابن خودا ژیانه ژیان خودایه، به‌بێ ژیان خودایش بونی نییه، بۆیه به‌دلنیاییه‌وه ئه‌وانه‌ی به‌ناوی دینی خودا‌و هه‌ر ناوێكیترهوه خوێنی ژینداران ده‌ڕێژن، دژی خودا‌و په‌یڕه‌وی خودایی ههلگهڕاونهتهوه و جێگایان جه‌هه‌نده‌م و سه‌زای قورسه، ئه‌و سه‌زا قورسه‌ی باسی ده‌كه‌م، له‌گه‌ل ڕوحه نه‌ك جه‌سته‌ی بۆگه‌نمان.به‌و خه‌ون و هیوایه‌ی كه له جیاتی پیرۆزبایی له یهكتركردنی ژماره‌كان، ژیان به‌پیرۆز بزانین و پیرۆزیه‌كانی ژیان تێكنهشكێنین.وێنه‌كه له گوگل وه‌رگیراوه
Monday, December 31, 2018
كۆتا ڕۆژی ٢٠١٨
Subscribe to:
Post Comments (Atom)
No comments:
Post a Comment