سالانی ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٥
سالانی ١٩٧٤ بۆ ١٩٧٥كه شه‌ڕی حكومه‌تی عێڕاق و هێزی كوردایه‌تی دەستی پێ کردەوە، به فه‌رمانی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دەستیان دایە گرتن و دەستەسەرکردنی ئەو خەلکانەی کە سەتی سەت بە “بەلێ ئەزبەنی”خۆیان به به‌رده‌ستی بنه‌ماله‌ی بارزانی نه‌ده‌زانی. سەرەتا لە ناوچەی دۆلهمهڕیان لە ئەندامانی خێزان و لایەنگرانی حەمەد ئاغای مێرگەرسۆری دەستیان پێ کرد. پاشان دەستیان هاوێشتە بەگ و بەگزادەکانی برادۆست و ئەوەی خۆی بەدەستەوە نەدابا و بۆیان نەگیرابان، ڕاوه‌دوویان ده‌نان و مالەکانیان تالان دەکردن. چەند کەسێکی دیار لە برادۆستان ڕایان کرد بۆ تورکیا و لەوێوە تەسلیم بە بەغدابوونهوه. ئەوانی هەلنەهاتن، هەرچ کەسێکی دیار بوو، لە هەموو ناوچەی برادۆست، گشتیان قۆلبەست کردن بە حاجی محەمەدی شێخ ڕه‌شید لۆلانییەوە، هەر هەموویان بردنە ناوچەی مێرگەسۆر و گه‌لیی باله‌كایه‌تی و ئەو دیوی ئێران، بەند و ژێرچاویان کردن.
بەو کارەش نەوەستان، ترسیان لێ هەلنیشت کە بەهۆی خۆپەرستییان و ناعەدالەتییان خەلکانی ناوچەی برادۆست کاردانەوەیان بەرامبەر کردەوەکانیان هەبێت. بۆیە بڕیاریاندا نزیکەی دە هەتا دوازدە بنکەی پێشمه‌رگه لە ناو گوندەکانی گەلی خواکوڕك و گەلی لۆلان دامەزرێنن. كه‌چی لە کاتی بردنی گوندنشینەکان بهسوغره بۆ هێنانی کەل و پەلی بنکەکان و دامەزراندنیان لەو ناوچه، ئەوەبوو ئێران و عێڕاق لە جەزائێر گەیشتنە مۆر کردنی ئەو بڕیارەی کە بزوتنەوەی کورد بە سەرپەشتی بنەمالەی بارزانی و له‌ژێر کۆنتڕۆلی ساواکی ئێران ڕابگیرێ و زیادتر درێژەی پێ نەدرێ.
ئاش به‌تال ١٩٧٥کە مەلا مستەفا بڕیاری ئاش بەتالی دا، زۆر بە ناهۆشیارانە هێزی پێشمەرگەیان دەنگدا کە شەڕ نەکەن و لە هەولی بەجێهێشتنی خاکی عێڕاق دابن بەرەو ئێران و کۆتایی بە جەنگین بهێنن. ئیتر بە ماوەی بیست و چوار کاتژمێر هەموو شتێك گۆڕا. ئه‌و بنكانه‌ی ده‌گوازرانه‌وه بۆ دامه‌زراندنیان له گه‌لیی خواكوڕك و لۆلان، به‌ڕێوه په‌كیان كه‌وت و نهگهیاندرانه جێی مه‌به‌ست. خەلكانی چه‌كدار بە یەکجاری ورەیان ڕوخا و سه‌ریان لێشێوابو و نه‌یانده‌زانی چۆن له‌و گێژاو ده‌رباز ده‌بن. هەر کەسە و ملی مال و خێزانی دەگرت و جێی ئاكنجی بونی بەجێ دەهێشت و خۆی دەدا دەست قەدەرێکی بەسەرداسەپاو و کۆچبەرییهکی نادیار. ئەوکاتی بنەمالەی بارزانی ئەو کەسانەی کە برادۆست بوون و زیندانیان کردبوون یان دەستەسەر بوون لە ناوخۆی کوردستان و دیوی ئێران، هەر هەموویان ئازاد کردن و گەڕانەوە بۆ ناو مال و خێزانیان. مالی بارزانی زۆر ترسیان هەبوو کە لەو تێكشکانیاندا بکەونە بەر ڕقی توندی تۆلەستاندنەوەی خێلی برادۆستی بەهۆی کردەوە چەوتەکانیان و خۆزالکردنیان بەسەر ئەو ناوچه‌ندا.
بەلام هۆزی برادۆست و سۆفییەکانی تەکیەی لۆلان بە پێچەوانەی زولم و زۆرداری بنه‌ماله‌ی بارزان، یەکتریان دەنگدا هەر کەسەو بە بارە نان و دەوارەوە هەولیان دەدا بۆ ڕزگارکردن و قوتار کردنی مال و خێزانی لێقهماوو ڕوو لە ئاوارەیی و ئاواکردنیان به سه‌لامه‌تی بەرەو ئێران، به‌بێ جیاوازی. ئەو ناوچە زۆر سەخت و سارد و بەفراوییە، بۆیە ئەگەر خه‌لكانی برادۆست یارمەتیدەری ئاوارەبوان نەبانە، لەوانەیە هزاران خێزان لە برس و ترس و سەرمادا لەسەر بەفر و بەستەلەك تووشی هیلاکەت دەبوون و بە گیان دەربازکردن نەدەگەیشتنە دیوی ئێران.
هەرچی پێشمەرگە و چەك لەشان بوون، چەك و تەقەمەنییەکانیان فڕێ دەدانە ناو دۆل و ڕوباران و بەرەو ئێران ڕەویان دەکرد. کەس بەکەس نەبوو، کەس لەکەس نە دەبووە خاوەن. بەهۆی خۆپەرستی و جیاوازی و بەربەرەکانێی بنه‌ماله‌ی بارزانیش لەگەل هۆزەکانی ئەو ناوچانە بەتایبەت هۆزی برادۆست، لە سەتی دەی خه‌لكانی ئه‌و ده‌ڤه‌ر، ڕهگهل هێزی كوردایه‌تی نه‌كه‌وتبون و چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تیان له شان نه‌كردبوو. چه‌ند كه‌سێك كه به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژماردران، ببوونه كادیر و چه‌كداری كوردایه‌تی، ئه‌وانیش له‌ناو هۆزی برادۆستی، وه‌ك كه‌سانی ناپاك و بێ‌ڕێز ده‌بیندران.ئیتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌ی برادۆست چه‌كداری كوردایه‌تییان نه‌بوون، کە بزووتنەوەکە تێکشکا، گوندەکانی ناوچەی برادۆست ئاوارە نەبوون. هەر کەسەو لەسەر زێدی خۆی مایەوە و هێزی سەربازی عێڕاق هات زۆربەی لوتکە شاخە بەرزەکانیان گرتن و بەردەوام هەلیکۆپتەر و فڕۆکە جەنگییەکان لەسەر ناوچە و سنورەکان دەسوڕانەوە. بەهەرحال هەول درا ئاوارەکان ئاودیو بکرێنە ئێران و بەشێکی زۆریش لە ناچاری خۆیان دایەوە دەست ڕژێمی عێڕاق.
جموجولی چەکداری کورد کۆتایی هات و بارودۆخ بەرە و هێوربوونەوە ڕۆیشت. ئێمەی کرێکار و گوندنشین کەوتینەوە سەر ڕەوڕەوەی کارکردن و کەسابەتی ڕۆژانەی خۆمان. بەس ئه‌وجاره‌یان لە سەروبەندی سێ مانگ دوای کۆتایی جەنگ لە بەینی بزوتنەوەی کورد و ڕژێمی عێڕاق، ڕژێم داوای لە خەلکی کورد کرد، كهدەبێ هەر خێزانەو تفەنگێك تەسلیم بە حکومەتی عێڕاق بکەن. پڕوپاگندە وەها بلاو کرایەوە کە هەر خێزانێك ئەگەر تفەنگی نەبێت، به كڕینیش بێت، دەبێ دانەێك پەیدا بکات و تەسلیم بە حکومەت بکاته‌وه. حکومەتیش بەرامبەر هەر تفەنگێك پەنجا دیناری دەدایە خاوەن تفەنگەکە. خه‌به‌ر درا هه‌موو گونده‌كانی گه‌لیی خواكوڕك كه لجنه‌ی تفه‌نگ وه‌رگرتنه‌وه له گوندی خه‌زنه داده‌نیشی و ده‌بێ ته‌واوی گونده‌كانیتر بێنه خه‌زنه بۆ ته‌سلیم كردنی تفه‌نگه‌كانیان. ناچار ده‌بێ ئێمه كار‌و جۆتیاریمان به‌جێ هێشتباو ڕۆیشتباین به‌ره و گوندی خه‌زنه. باوکم تفەنگەکی پەڕەشوت و ئینگلیزییه‌کی لوولەکورتی هەبون. ئه‌و نه‌یتوانی به‌رو بیستانان به‌جێ بهێلی، بۆیه منی ڕاسپاردم و پێیگۆتم،”كه لەگەل خەلکی گوندی بڕۆم و تفەنگە ئینگلیزییەکەیان تەسلیم بکەم.”به‌س دلی نه‌ده‌هات تفه‌نگه پهڕهشوتهكهیان ته‌سلیم بكات. هەموومان خۆمان ئاماده كرد بۆ ڕۆیشتن به‌ره و گوندی خه‌زنه. فیشه‌ك و تفه‌نگ بێ ئه‌ژمار كه‌وتبونه ده‌ستی خه‌لكانی مه‌ده‌نی. له‌هه‌ر لایه‌ك گرم و هۆڕی ته‌قه كردن بوو. ئێمه قۆلهیهك پێكه‌وه به‌ڕێكه‌وتین، هیچ بالنده و گیاندا‌رێك نه‌یده‌توانی سه‌ر ده‌ربهێنی و ته‌قه‌مان لێی ده‌كرد. په‌ندی كوردی ده‌لێ، (كه خه‌نه مشه بوو، هنده‌ك له هێلكه‌ی ناوگه‌لیان ده‌نێن) فیشه‌ك زۆر بوون و په‌روه‌رده و تێگه‌یشتنیش كه‌م، بۆیه هه‌ر كه‌وێك له‌سه‌ر به‌ردێك خیندیبا، چه‌ندین گولله‌ی پێكه‌وه بۆ ده‌چوون. به‌ڕێوه له پشت گوندی جۆرتی، چوینه ناو هنده‌ك ماله ڕه‌وه‌ندان، ئه‌وانیش نیشانه‌یه‌كیان دانابوو، به‌نۆره تفه‌نگیان دههاوێشتنێ. ئێمه‌یش سلاومان كرد‌و، ترگارێكی دۆی دۆدانیان بۆ هێناین. پاشان پێیانگۆتین، "بۆچی به‌شداریی نیشان شكاندن ناكه‌ن؟" من تفهنگچییهكی زۆر نیشان شكێن بووم، خۆشبه‌ختانه، له ژیانمدا لوله‌ی تفه‌نگم له هیچ مرۆڤێك ڕاست نه‌كردۆته‌وه. له‌سه‌ر داوای خۆیان، به‌شداریی نیشانانه‌مان كرد، یه‌كه‌م فیشه‌ك، نیشانه‌م شكاند، یه‌كسه‌ریش خاترمان لێیان خواست و به‌ڕێكه‌وتین. هه‌تا ئێمه له گردی هنداو زۆمه به‌سه‌ر كه‌وتین، ئه‌وان نیشانێكی تریان دانایه‌وه و بووه گرمه‌ی تفهنچییان، منیش له‌سه‌ر گردی هنداو زۆمه، هه‌ر سه‌رپێ به یه‌ك ته‌لقه نیشانهكهیانم دوباره شكاند. له‌سه‌ر ئه‌و نیشانه شكاندن، حاجی شێمهد خۆی لێ تووڕه كردم و گۆتی زۆر شه‌رمه كه‌سێك به‌سه‌ر سه‌ری كه‌سانێكی تردا، نیشانه‌یان لێ بشكێنی، گۆتی ئه‌گه‌ر خاوه‌نی نیشانه‌كه مرۆڤی ئاژاوچی بانه، لێیان قبول نه‌ده‌كردی. من سوپاسی حاجی شێمهد،م كرد، چونكی به‌هۆی بێ ئه‌زموونی و ته‌مه‌نی لاویمه‌وه، هیچم له‌و بابه‌ت و نه‌ریت نه‌ده‌زانی و نه‌مزانیبوو كه نابێت به‌سه‌ر سه‌ری كه‌سانێكدا ته‌قه له نیشانه‌كه‌یان بكرێت. حاجی شێمهد، كه‌سێكی ڕیش سپی و هۆشیار و خۆپارێزی گونده‌كه‌مان بوو، قسه و ئامۆژگاریه‌كانی بۆ ئێمه‌ی هه‌رزه و تۆلاز گرینگ بون. به‌هه‌رحال له‌وێنده‌رێ ڕه‌ت بووین، به‌و گونداندا هه‌تا چوینە گوندی خەزنێ. قرار بوو لجنەی چه‌ك وه‌رگرتن له‌وێ ئاماده بێت بۆ ناو نوسین و جۆری چه‌ك نوسین و وەرگرتنیان، بەس ئێمە زیادتر لە هەشت ڕۆژان چاوەڕوان بووین لجنەکە ئاماده نه‌بوو. له‌بیرمه ئێمهزیادتر له‌بیست كه‌سان، میوانی مالی نیعمه‌تی مۆمێ بووین. هه‌موو تفه‌نگه‌كان به‌دیواری دیوه‌خان ههلپهساردرابوون. زۆربه‌ی تفه‌نگه‌كان بڕنۆی دار شوشه‌و چه‌كی نایاب بوون. حه‌سه‌ن شۆشنهیی جۆره تفه‌نگێكی هینابوو، نازانم هی سه‌ره‌تای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م بوو یان زووتر. به‌لام شتێكی جیاواز‌و ناشیرین و ژه‌نگاوی بو. مه‌لا سۆفی یه‌حیا به حه‌سه‌ن و تفه‌نگه‌كه‌یه‌وه گرتیبوو، هه‌ركه جه‌ماعه‌ت بێده‌نگ و پێكه‌نین ده‌بوون، مه‌لا سۆفی پڕی ده‌دایه تفه‌نگی حه‌سه‌نی و بهعهردی داددهدا و ده‌یگۆت، ئاخر ڕووی ئه‌و ده‌وله‌ت و قانونه ڕه‌ش بێت، كهبڕنۆی دار شوشه‌و ئه‌و خهپرهكه تفه‌نگه به‌یه‌ك نرخ وه‌رده‌گری. حاجی حه‌سه‌ن به‌گرژیه‌وه، ده‌یگۆت بۆ برا، ما ئه‌ویش ته‌قه‌ی پێناكرێ؟ جه‌ماعه‌ت به‌پێكه‌نینه‌وه ده‌یانگۆت به‌رێ وه‌لله ته‌قه‌ی پێده‌كرێ. مه‌لا سۆفی ده‌یگۆت كوڕه ناوه‌لله ته‌قه‌ی پێناكرێ، ما ئه‌وه تفه‌نگه؟ هه‌سته كوڕه هه‌سته له‌ناو تفهنگای ببهدهرێ، تفه‌نگی جه‌ماعه‌تیشی هه‌موو ناشیرین كردینه. هه‌ر هه‌ولی ده‌دا حه‌سه‌نی توڕه بكات، به‌س حه‌سه‌ن هه‌ر به زه‌رده خه‌نه‌وه ته‌ماشای ده‌كرد و هچی نه‌ده‌گۆت، جه‌ماعه‌تیش لێیان ببووه گۆشه‌ی تریقێن و پێكه‌نین به به‌زمی به‌ینیی مه‌لا سۆفی و حه‌سه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لجنهكه هه‌ر دیار نه‌بوو، ئێمە هندێك ناچار بووین تفەنگەکانمان لەلای برادەران بەجێ هێشتن و گەڕاینەوە بۆ ئه‌وه‌ی كار‌و جۆتكاریمان له‌ده‌ست نه‌ڕوات. دیار بوو پاشی گه‌ڕانه‌وه‌مان، لجنەکە هاتبوو ئەو چەکانەیان هەموو وەرگرتبوون و ناویان نوسیبوون، ئه‌وجا براده‌رانی ترمان گه‌ڕانه‌وه. پاش وه‌رگرتنه‌وه‌ی چه‌كه‌كان، حكومه‌ت قراریدا كه له‌مه‌ودوا، چه‌ك یاساخ و قه‌ده‌غه‌یه، هه‌ر كه‌سێك به چه‌كه‌وه ببنیدرێ، ڕمیی لێده‌كرێ و ده‌یكوژن. هه‌ر ئه‌وتۆ باس له‌وه كرا كه هێزی سه‌ربازی به‌سه‌ر گونداندا ده‌گری بۆ پشكنین (تهحهڕی) و هه‌ر مالێك چه‌كی لێ بگیرێ، خاوه‌ن مال ده‌ستگیر ده‌كرێ و كوللهباران ده‌كرێ. ئه‌و چه‌ك و تفه‌نگانه‌ی ته‌سلیم نه‌كرابونه‌وه، خه‌لكان له‌و ترسه گشتیان بردن له كونه به‌ردان و قولۆریه داران‌دا شاردنه‌وه. چه‌كه‌كان له شاردنه‌وه‌دا ژه‌نگیان ههلهێنابوو و زۆربه‌یان تێكچوبوون. ئه‌وه كورته‌یه‌ك بوو له‌سه‌ر به‌رهه‌می كوردایه‌تی. بۆ پێشه‌وه پێشمانكه‌وه سه‌رۆك، هاهاهاها.
No comments:
Post a Comment