Monday, February 18, 2019

بیره‌وه‌ری و بیلمه‌ز

چهند بیرهوهرییهك:

سهرهتای پاییزی ١٩٧٥ بو، كهپرێكمان بهسێپێكان لهسهر بانی دروست كردبو. بیلمهزی خوشكم زۆربهی شهوان دهچو لهسهر كهپرێ دهنوست. شهوێك لهپاش مال نوستنان، هوڕهیهك دهستی پێكرد، هوڕهكههندهبههێز بو، لهكهپرێیدا لهو سهری بانی فڕێیدابۆ ئهو سهری بانی. ئێمهیش لهگهل ڕمبهی كهپر كهوتنێ، ههموومان ڕاپهڕین و گۆتمان لهوانهیهبیلمهز بریندار بوبێت، یان جێگایهكی شكابێت. كهگهیشتینهكهپرهكه، تهماشاین كرد بیلمهز بێدهنگهو ناجولێت، ترساین و وامانزانی لههۆش خۆی چووه‌. بانگمان كرد، گۆتمان بیلمهز بیلمهز، كچێ ئهتو نهمردی؟ ههستهلهسهر دارهكهپران وهرهخوارێ، كهپر لهگهل زهوی تهخت ببو، ئهویش بهچاوی خهوالووهوهههستا و گۆتی بهكێندهرێدا بێمهخوارێ؟ ههموومان تێكڕا بهربوینهپێكهنین و گۆتمان كچێ كهپر كهوتۆته‌‌ خوارێ، ئهوهتۆ باسی چیدهكهی؟ دوای لهسهر جێگا ههستا و تهواو خۆی هۆشیار كردهوه، ئهو كاتی شانگهشكهببو و دهیگۆت، بهو خوایهبانگتان نهكردبام، ههر ئاگام لهبهربونهوهی كهپر نهبو و لهخهو ههلنهدهستامهوه‌.


چلو بڕین

لهپاییزی سالی ١٩٧٥دا، من و ههردو خوشكهگهورهكانم چوینهخوار مهزراوی گوندهكهمان، گوندی بهنێی خوكوڕك بۆ چلو بڕین. من دار بهدار پێدا دهڕۆیشم و  دامدهپرژنین و چلوم دهبڕی. خوشكهكانیشم چلویان دهكردهمهلۆ و دهیانكێشاوهجێی دیاریكراو بۆ ئهوهی پاش نیوڕانێ دهست بهنژنینی گیودار بكهین. دهوری كاتژمێر دهی بهیانی، كۆمهلهدارێكمان داپهرژنین و مهلۆ چلوهكان كێشرانهوهبۆ جێی مهبهست
ئهو سهردهمی بهرنامهی زۆربهی ئێمهی گوندی وهها بون، لهگهل ڕۆناك بونی سبیانێ، لهخهو ڕادهپهڕین و نوێژی بهیانیمان لهسهر كانیاوان دهكرد، پاشان بهپهلهسهركێشت(سهرتێشت)مان دهخوارد و دهچوینهسهر كار و ئیش كردن. كهڕۆژ تهواو بهرز دهبویهوه، بلێین كاتژمێری ههشت و ئهو دهورانه، كهسهك دههات نان و پێخۆری لهبۆ دههێناینهسهر كار، ئهوكاتی كێشت(تێشت)ی تهواومان دهخوارد. دوای كێشت خواردن، دهستمان بهئیش دهكردهوهو لهدهوری دهمژمێر ١٠ بۆ ١١ی پێش نیوڕانێ، دهبا چایهچاك كرابا، كهچایهدێمی دهكێشا، ڕهگهل چاخواردنهوهڕا، هندهك ڕونی مهڕیمان لهسهر هسان دادهنا و داسهكانمان دههسون و تیژ دهكردنهوه‌. كهداس تیژ دهكرانهوهو چایهدهخورایهوه، دهستمان دهدایهوهچلو بڕین و مهلۆ كردن و كێشانهوه‌. لهدهوری كاتژمێر دو ههتا سێی پاش نیوڕانێ، دهبایهنیوڕۆژ بخۆین، دوای نیوڕۆژ خواردن، دهبایهدهست بهنژنینی گیودار بكهین، ههردهم من كاری نژنینم دهكرد و خوشكهكانم چلویان دههێنایه‌‌ بهردهستم، بهس كهگیودار له‌  بهژنێك و زێدهتر بلند دهبو، دهبایهبهكنۆران مهلۆ چلوم بۆ بهرز بكهنهوهو بگهیننهبهردهستم. ئهو پاییزی، ڕوی ڕهوهنداتی ههركیان نهكهوتبووهگوندهكهمان. پوش و پهلاخ ههتا چۆكی مرۆڤ دههات و لهگهل شهنقاو هاوێستن، خشپێن و قرچێنی پوش شكان بو. لهپاش كێشتان، خهریكی دامالینی دارێك بوم، بانگی بیلمهزی خوشكمم كرد و گۆتم، دهتوانی ئاگرێك ههلكهی و كتری پڕ ئاو كهی و چایهمان بۆ دانێی؟ ئهویش چوبو پێكوچكی دانابون، بهنیازی خۆی، دهورهی پێكوچكانی ڕامالیبو و پوشی لهدهورهنههێلابو. بهس تارهبایهك دههات و جار بهجاره، گوفیهكی توند ههلی دهكرد و قهنگهلاشك و پوشی لهیهكتر دهئالاندن و بۆ لایهك ڕایدهمالین. بیلمهز ئاگری ههلكردبو و كتری (قۆڕیه‌)ی پڕ ئاو كردبو و لهسهر ئاگری دانابو. كاتێك لهناكاو گوفیهبایهك ههلی كردو بووهبابهلوسك و پوش و قهنگهلاشكی لێك سوڕاندن و بهسهر ئاگری وهركردن. بیلمهز هاواری كرد و گۆتی ئاگر بهربووهئێره، ئاگر بهربووهئێره‌. كهئاوڕم دایهوه، بینیم گوڕیی ئاگر، ئهو پوش و تهڕاشی داگرتن و قرچێنی سوتانیان بو. خۆم لهسهر دارێ فڕێدایهخوار و دهستمان دایهههشكهچلووان و وهرگهڕاینێ كهئاگر بكوژێنینهوه، بهس نهههرێ، ئاگر لهدهست چودهرێ و ئهو تهلانی داگرت. ئهو چلووهی كێشامان بویهوهو حازرمان كردبو بۆ نژنین، ئاگری گرت و دهتگۆت، نهفتی پێدا كراوه، ههر لرفهی دههات و دهسوتا. دوكهل و دومان ئهو جێگایهی ههموو داگرت. ههتا لایهكمان دهكوژاندهوه، لهدو لایتر ئاگری دهگرت و تهواو لهكۆنتڕۆل دهرچو. ههمووی چارێكهكی نهبرد، زێدهتر لهبیست مرۆڤ لهگوندیڕا دههاوارمان هاتن بۆ كۆنتڕۆل كردنی ئاگر. بهس ههتا تهواوی ئاگرمان كوژاندهوه، ئهو چلووهی كێشرایهوهو نهكێشرایهوه، ههمووی سوتا و زیادتر لهدهدۆنمان پوش و دار و تهڕاش و چلو سوتان. ئێمهههموومان ڕهش ههلقهمریابوین ههتا ئاگرهكهمان كوژاندهوه‌. ئهو ڕۆژی نهك ههر ڕهنج بهخهسار بوین، بگرهبهكۆلێكی خهمباریی و هیلاكییهوهگهڕاینهوهبۆ مالێ. ئهگهر هیممهتی بههاناوههاتنی گوندیانیش نهبایه، دوور نهبو ئاگر ههتا گوندی بگرتبایهوهو پوش و چلوی بۆ گوندیانیش نههێلابایهوه‌.

چیڕۆكی باپیرم و پهندی بیلمهزی خوشكم:

ههمان سال لهپاییزێكی درهنگ و سارد و باراناویدا، شهوێك ههموومان لهمالێ لهبهر سۆبهی داران دانیشتبوین، باپیرمان بهسهرهات و چیڕۆكی جهنگی جیهانیی یهكهمی بۆ دهگێڕاینهوه‌. لهو گێڕانهوهدا، گۆتی لهشكری عورس هێرشیان هێنا ههتا لهگهروی داییلا و لهگوندی بهلهسهنانێ بهسهر كهوتن و هاتن بۆباوێشهكانی نزاری گوندی شۆشنێ. لهوێ خهلكان بهرپهڕچیان دانهوهو لێنهگهڕان بێنهپێش. لهو گێڕانهوهدا، گۆتی، لوتكهبهردێكی بهرز لهخوار ڕێگای شۆشنێ ههبوو، شهڕكهرێكی عورس خۆی گهیاندبووهكۆپكی ئهو بهردی و  كهس نهیدهتوانی سهر بهرز بكاتهوه‌. ناوی كهسێكی مێرخاسی دههێنا، بهداخهوه، ناوهكهم لهبیر نهماوه، دهیگۆت، فلانهكهسهبهبێ چهك پارستهشهڕكهری ڕوسی، لێی چوبووهدیوی پشتهوه، شهڕكهرهكهمهشغولی پێشهخۆی بو، ئهو مێرخاس لهپشتهوهڕا بهسهر لوتكهبهرد كهوتو شهڕكهری عورسی دایهبهر خهنجهران و كوشتی. لهو سهروبهندیشدا، لهشكری عورس شكاو جهنازهی ئهو شهڕكهریان لهوێ مایهوه، ههتا پاییزێش هێسك و بهرگی ههر دیار بون و كهس خۆی لێنهدهكردهخاوهنی شاردنهوه، واتهژێرگل كردن. لهگهل قسهكانی باپیرم تێكڕا چوبوینهناو خهیال و خافلهتیهكی كوور و گوێڕاهێلیی گێڕانهوهكانی.

كاتێك بیلمهز چووهدهرێ و گهڕایهوه‌. باپیریش پرسیاری لێی كرد و گۆتی ئهرێ ههور بو یان سامال؟ بیلمهز لهسهرهخۆ وهلامی دایهوهو گۆتی، بهخوای نهمتوانی تهماشا بكهم لهبهر بارانێ! ئهو وهلامهی بیلمهزێ، وهك هژانێكی هۆشیار بونهوهبو بۆمان و تێكڕا پێكهنین و گۆتمان چما قهت باران لهسامال بارییه؟ بیلمهز بهتوڕهییهوهتهماشایهكی كردین و گۆتی، بۆ پێدهكهنن، بهخوای بهڕاستیمه‌. زێدهتر بووهگۆشهی پێكهنین. پاشان باپیر گۆتی، بیلمهز كچم، باران لهههوری دهباری، نهك لهسامالی.
سالی پاشتر باپیرمان بیلمهزی خوشكمی لهعهباس مهحمود مارهكرد، بهو مهرجهی مالی مهحمودی یارمهتیمان بدهن لهكاری وهك جۆتیاری و بژارهو زهوی ههلوژاردن و پهرژین كردن و گیا درون و گێڕهو چلو بڕین و كاروانهكاندا. ئێستا بیلمهز و عهباس خاوهنی كۆمهلهمندالێكی گهنج و چهند نهوهیهكن. بهس بهداخهوهكهلهسالی ٢٠٠٦ وهنهمتوانیوهبیانبینم و دوعاخوازم تهندروستیان باش بێت و كهمخهم بژین. لهگهل دوعای بهختهروهری بۆ ههموو لایهكتان.
وێنه‌كه‌م له‌ گوگل وه‌رگرتووه‌.