بڕوا به‌خۆ بون و كۆل نه‌دان به ئاوات و ئامانجه‌كانت ده‌گه‌ینی و چاره‌نوست ده‌ستنیشان ده‌كات. له ناوه‌ڕاستی سالانی ١٩٦٠ته‌كاندا (كوڕه‌ك) و (كیژه‌ك) وه‌ك دو خونچه گوڵ دلیان ده‌كه‌وێته یه‌كتر و په‌یمانی خۆشه‌ویستیان تێكهه‌لاوی شاده‌ماره خوێنبه‌ره‌كانی دل و ده‌رون ده‌بێت. مالباتی هه‌ردو گوله تازه بشكوتووه‌كان له ده‌ربه‌ده‌ریدا ده‌ژیان، به ڕه‌سه‌ن هه‌ر مالباتێك خه‌لكی گوندێكی تر و له یه‌كتر دوور بون، به‌س ئاواره‌یی، هه‌ردو مالباتی كردبونه دراوسێ. باوكی هه‌ردوكیان ته‌نكه ڕیشێكی قه‌له‌م كراویان كردبووه نیشانه‌ی تۆبه‌داری و خوداپه‌رستی. دایكانیشیان به‌ژن و بالایان پۆشی پێچ ده‌كرد و له ترسی خودا‌و نه‌ریت، خۆیان له نه‌زه‌ر و ناڕه‌وایی ده‌پاراست. هه‌موو مرۆڤێك له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌ییدا، خوێن گه‌رم و جۆره سه‌رخۆشیه‌كی هه‌یه. كه دوو هه‌رزه ده‌بنه عاشق و مه‌عشوق، جار هه‌یه به دیداری یه‌كتر ته‌واو مه‌ست و حه‌یران و بێهۆش ده‌بن و له به‌ژن و حوسنی یه‌كتر به‌ولاوه هیچی تر نابینن و ناتوانن نهێنیه‌كانیان بپارێزن، بۆیه هه‌ر زوو مالبات و جیران هه‌ستیان پێده‌كه‌ن.
كورد گۆته‌نی قسه كه‌وته زارێك، ده‌كه‌وێته شارێك. له كاری ڕۆژانه‌ی مالێیاندا، به پسته پست و تانه وه‌شاندنی ژنان و بزه و پێكه‌نینه‌وه، نهێنیی د‌لداریی (كوڕه) به‌گوێی (دایكی)دا ده‌چرپێت. ئێواره‌یه‌ك (دایكی) له‌گه‌ل (بابی كوڕه) ده‌كه‌ونه گفتوگۆ و به هاوسه‌ری ده‌لێ، (كوڕی) نۆ‌به‌ره‌مان كه‌وتوته به‌ندی دلداری له‌گه‌ل (كچی) (….) ده‌رو دراوسێ پێیان حاساون و ترسم هه‌یه، بێناویه‌كمان بۆ دروست بكه‌ن. (باوكی كوڕه) كیسكی توتنی فه‌ل له‌به‌ر شوتك هه‌لده‌كێشی، په‌ڕه جغاره‌یه‌ك پڕ توتن ده‌كات و ده‌یپێچی، به زمان ڕۆخی په‌ڕ ته‌ڕ ده‌كات و ده‌یبه‌ستی، جغاره له دار جغاره‌یه‌كی ڕه‌نگ خورمایی به‌لالوك ڕاده‌كات، چه‌قماق (چه‌خماخ) هه‌لده‌گری و جغاره‌كه‌ی ئاگرده‌دات، دو قومی لێده‌دات، دوكه‌ل به‌ناو مێشك و كونه كه‌بوانیدا ده‌گه‌ڕێ و به‌هاوسه‌ری ده‌لێ ”له‌وانه‌یه (كوڕه) شه‌رمم لێ بكا‌و نه‌توانێ ڕاستیه‌كان به‌رامبه‌رم بدڕكێنی، به‌س تۆ ده‌توانی لێیپرسی و دلنیام ڕاستگۆیانه وه‌لامت ده‌داته‌وه، ئاه گه‌ر توانیی ڕاستگۆ بێت، هۆشیاریی پێبده كه كاری بێ نه‌زاكه‌ت و نه‌گونجاو نه‌كات و ناومان نه‌زڕێنی، هه‌كه گوێگرمان بێت، هه‌رچی بییه‌وێ بۆی ده‌كه‌ین و ئه‌و كچه‌ی بۆ ده‌خوازین“. ڕۆژی پاشتر (دایك) ده‌ست له ملی (كوڕه) ده‌كات و پێیده‌لێ، دله‌كه‌م، ڕوحم له‌گه‌لته و ده‌زانم فلانه كچه‌ت خۆش ده‌وێ، به‌س نازانم ئه‌ویش تۆی خۆش ده‌وێ یان هه‌ر پێت ڕاده‌بوێری؟ (كوڕه) ده‌دوێ و ده‌لێ، دایه، (….) كچێكی زۆر ژیر و خۆپارێزه، هه‌رگیز ماف به‌خۆی نادات به‌كه‌س ڕابوێری، به‌لێ یه‌كترمان خۆش دوێ و دلنیابه هیچ هه‌له‌یه‌كی ئه‌وتۆ ناكه‌ین و ناهێلین ئێوه شه‌رمه‌زار بن، خۆمان ناكه‌ینه سه‌به‌بی عێجز بونی مالباته‌كانمان.
نه‌ریتی ئه‌و سه‌رده‌م وابو، ئاگاداری نه‌ده‌درایه دایك و باوكی كچه. له خافله‌تییه‌وه، ئێواره‌یه‌ك مالباتی كوڕه كۆمه‌له مرۆڤێكی دونیا دیته و خاوه‌ن ئه‌زمون و قسه زانیان كۆ ده‌كردنه‌وه و ده‌چونه میوانداریی مالباتی كچه. (باوكی كوڕه) مرۆڤێكی دیار و شه‌رم له‌خۆكه‌ر بو، كۆمه‌له مندالێكی هورده‌واله‌ی هه‌بون، گشتیان سه‌رك و بنك و كوڕ بون، هیچ كچیان نه‌بون، ئه‌و سه‌رده‌م، ئه‌وانه‌ی كچیان نه‌بون به زه‌حمه‌تتر ژنیان بۆ كوڕه‌كانیان پێده‌هاتن. زۆرێك هه‌ر ژن به ژنه‌یان به كچه‌كان ده‌كرد و به‌لاش نه‌یانده‌دانه كه‌س.
له سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ته‌كیه‌ی شێخ ڕه‌شید لۆلانیشه‌وه، له سالانی ١٩٢٠ته‌كاندا، له هه‌موو ناوچه‌ی برادۆست، نه‌خت(شیربایی) به‌ربه‌ست كرابو، نابا كه‌س نه‌ختی ژنانی وه‌رگرتبا. به‌س نه‌ریتی نامرۆڤانه‌ی ژن به ژنه و گچكه به گه‌وره و له‌سه‌ر بێچكه به مێرددان و به‌ده‌ل خوێندان له‌و نا‌وچه‌یشدا هه‌ر هه‌بون.
هه‌رچه‌نده كچان و كوڕان له‌سه‌ر ئه‌ڤینداری و دلداری نه‌ده‌كوژران، به‌س
هنده‌ك هه‌بون زۆر داخدار ده‌بون كه ده‌یانزانی كچ یان خوشكیان حه‌زی له كه‌سێكه و عێناد ده‌بون و لێنه‌ده‌گه‌ڕان بۆ یه‌كتر بن. به‌هه‌ر شێوه، (باوكی كوڕه) بانگی خزمه‌كانی ده‌كات و پێیان ڕاده‌گه‌ینی كه كوڕه‌كه‌یان له‌گه‌ل كچی (….) له په‌یوه‌ندیدان و پێویسته ڕێگاچاره‌یه‌ك هه‌لبژێرین بۆ له‌ڕو نان پێشی كارێكی نه‌گونجاویان لێ ڕوبدات. خزمانی پێشنیار ده‌كه‌ن كه بچنه داخوازی.
له ئه‌نجامدا، (باوكی كوڕه) به‌ناو ئاوایی‌دا ده‌گه‌ڕێ، هه‌رچی ڕیش سپیی زۆمه هه‌یه، كۆیان ده‌كاته‌وه و ئێواره‌یه‌كی دره‌نگ به شێوه‌ی مێوانداری ڕو له‌مالی (باوكی كچه) ده‌كه‌ن. دوای سه‌لام و چاك و چۆنی و به‌خێر هێنانی مێوانان، (باوكی كچه) ده‌پرسێ و ده‌لێ، ئه‌رێ ده‌لێی شتێكتان له‌ژێر سه‌ره، چۆن به‌و شێوه هه‌مووتان گه‌یشتینه یه‌كتر و قه‌ستی مالی ئێمه‌تان كردووه؟ مێوانه‌كان چاو له یه‌كتر ده‌گێڕن داخوا كێ ده‌ست پێده‌كات و به چ شێوه‌یه‌ك له‌ڕوی (باوكی كچه) ده‌نێن! (كچه‌یش) دلی له‌سه‌ر سه‌تی لێده‌دات و چاوه‌ڕوانی گفتوگۆ و بیستنی وه‌لامی باوكی ده‌بێت. (دایكی كچه) هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ست دێت دوعا ده‌خوازێت كه دلی (باوكی كچه) نه‌رم بێت و كچه‌كه‌ی به حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی بگات.
یه‌كێك له مێوانه‌كان دێته قسه و ده‌لێ، به‌ڕێز (….)، ئێمه هه‌موومان قسدی سه‌ر به‌ڕه‌ی تۆمان كردووه، خودا ژیانی به‌و شێوه ڕێكخستووه، كچان ده‌بێ مێرد بكه‌ن و كوڕان ده‌بێ ژن بهێنن. ئێمه‌یش زۆرێكمان كچ و كوڕمان هه‌ن و ئه‌و ڕۆژه‌مان له‌پێشه، هاتووین به‌ڕێزتان كوڕی (….) به كوڕی خۆتان قبول بێت و (كچی) خۆتانی بده‌نێ. سه‌ره‌تا (باوكی كچه) شێوه حه‌په‌سانێكی پێوه دیار ده‌بێت، نوتقی ده‌گیرێ و وه‌لامی پێ نادرێته‌وه، پاش ده‌مێك وه‌ستان، ”ده‌لێ، باشه كچه‌و كوڕه یه‌كتریان ده‌وێ“؟ مێوان نا‌وێرن باسی خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندی به‌ینیان بكه‌ن، ناچار وه‌ك ده‌گۆترێ، درۆی مه‌سله‌حه‌ت خێری له گوناح زێده‌تره، بۆیه ده‌لێن، ”ده‌كرێ له دلدا یه‌كتریان خۆش بوێ، ئه‌وه‌ی ئێمه بیزانین، په‌یوه‌ندیان به یه‌كه‌وه نه‌بووه، به‌س به‌ڕێز (باوكی كوڕه) ئێوه‌ی به مالێكی خاوه‌ن ڕێز‌و خانه‌دان زانیوه و پێی خۆشه ببنه خزم و خۆشه‌ویستی یه‌كتر“. (باوكی كچه) دێته ده‌ربڕینی هورده هه‌جه‌ت (هه‌نجه‌ت) و ده‌لێ، ”ئێمه له غه‌ریبیاین، كچم تازه پێڕا ده‌گات، كه‌سیتر نییه یارمه‌تیی دایكی بدات، بۆیه ئه‌و ئیشه پێكناهێت و ڕێی تێناچێت“. میوان تێكڕا دێنه گفتوگۆ له‌گه‌لی و هه‌ولی نه‌هێشتنی هه‌جه‌ته‌كانی ده‌ده‌ن و پێیده‌لێن، ”به‌ڕێز (….)، ڕێگامان مه‌شكێنه، ئێمه بۆیه قه‌سدی ئێوه‌مان كردووه، تۆمان به كه‌سێكی ڕێزدار و خوایی زانیوه و حه‌ز ناكه‌ین به ده‌ستی به‌تال و بێ ئومێد بمانگێڕیه‌وه“. گفتوگۆكان سودیان نابێت، (باوكی كچه) توندتر و ڕه‌قتر ده‌بێت و دلی نه‌رم نابێت. دوا قسه، پێی ده‌لێن، ”به‌ڕێز (….)، ئێمه به‌جێتان ده‌هێلین، به‌س تكایه بیر له‌و بابه‌ته بكه‌ره‌وه و ده‌رگای له‌سه‌ر كلیل نه‌ده، په‌یوندیت پێوه ده‌كه‌ینه‌وه و وه‌ك كه‌سی یه‌كتر وازت لێناهێنین“. (باوكی كچه) دوباره‌ی ده‌كاته‌وه و ده‌لێ، خودا یه‌كه، قسه‌ی منیش یه‌كه، هه‌تا له ژیاندام، بۆ ئه‌و بابه‌ته، ڕوم تێنه‌كه‌نه‌وه و كۆتا بڕیارمه“. خوازبینیكه‌ران به‌بێ ئومێدی مالئاوایی لێده‌كه‌ن، (كچه) به‌و هه‌لوێسته‌ی باوكی پشو سوار و بێ قرار ده‌بێت، ئه‌و شه‌وه هه‌تا به‌یانی خه‌و و خواردنی نابێت و باوه‌ڕی نه‌ده‌كرد باوكی هه‌تا ئه‌و ئاسته ڕه‌ق بێت و تێبینی بۆ ژیانی كچه‌ی نه‌كات. سالان تێده‌په‌ڕن و چه‌ندین جاری تر له ڕوی (بابی كچه) ده‌نێنه‌وه، كه‌چی، عێناد به‌ری نادا و ویژدانی ناجولێ و لێناگه‌ڕێ (كچه و كوڕه) به یه‌كتر بگه‌ن. هه‌ردو دلدار جار جاره به ترس و له‌رز و چاوگێڕانه‌وه بۆ چه‌ند چركه به‌لای یه‌كتردا تێده‌په‌ڕن و دلیان بۆ یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه و به بێ ئومێدی و هه‌ناسه سواریه‌وه له یه‌كتر دوور ده‌كه‌ونه‌وه. ڕۆژانه دایك و باب له ماله‌وه له‌گه‌ل (كوڕیان) ده‌دوێن و ئامۆژگاریی ده‌كه‌ن كه وازی لێبهێنی و پێی ده‌لێن، ”ئێمه له‌به‌ر چاوی خزم و ناسیاوان ناشیرین نه‌كه‌ی، ژن زۆرن، ئه‌وه‌یان نا هه‌ولی كچێكی جوانتر و لایێقترت بۆ ده‌ده‌ین“. (كوڕه) ئه‌وه‌نده به‌نده‌وار بو، هه‌موو حه‌ز و ویسته‌كانی خۆی بۆ خاتری باوكی بنپێ ده‌كردن و مووی نه‌ده‌بساند. (كچه)ێش كه‌وتبووه به‌ر هه‌ڕه‌شه و چاودێریی باوكی و لێنه‌ده‌گه‌ڕان بۆ هیچ كارێكی ده‌ره‌وه بڕوات، نه‌وه‌ك په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل (كوڕه) به‌رده‌وام بكات و هه‌رده‌م پێیانده‌گۆت، ”حه‌ز له هه‌ر كوڕێكی تر بكه‌یت، به‌بێ چه‌ند و چون، ده‌تده‌ینێ ته‌نها واز له‌و كوڕه بهێنه و به‌هیچ شێوه ناكرێ و نابێ مێردی پێبكه‌ی“. (كچه) له ترسان سه‌ری ده‌له‌قاند، له‌ناخیشدا كه‌زه‌بی ده‌برژاند و ئاگای له هه‌لسوكه‌و‌تی نه‌ده‌ما، چه‌نده كاتی زۆرتری به‌سه‌ردا ده‌ڕۆیشت و ته‌مه‌نی به‌ره و ژماره‌ی زیادتر هه‌لده‌كشا، ئه‌وه‌نده‌یش مه‌عشوقی له‌به‌ر دل شیرین‌تر ده‌بو و مقوڕتر ده‌بو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌بێ به یه‌ك بگه‌ن، یانیش مێرد كردن له‌خۆی حه‌ڕام ده‌كات.
وێنه‌كه له گوگل وه‌رگیراوه، به‌شی دووه‌می به‌دوادادێت.
وێنه‌كه له گوگل وه‌رگیراوه، به‌شی دووه‌می به‌دوادادێت.
No comments:
Post a Comment