Monday, February 4, 2019

سنجی و برین كولانه‌وه‌م

مرۆڤ بونهوهرێكی سهیره، لهكێندهرێ لهدایك دهبێت و فرچك دهگرێت و بهژیان ئاشنا دهبێت، ههموو جیهانی لهسهر تاپۆ بكرێ، ههر چاوی لهو جێگایهیهكهلێی فێری گاگۆلهو پێڕۆیشتن دهبێت و زمانی دێتهگۆ.
بهندهلهسالی ١٩٥٧ لهگوندی بهنێی خواكوڕك چاوم بشكوتونه، ههر لهوێش تهمهنم گهیشتیتهگاگۆلهیی و سهرپێ كهوتن و ئاخوتن. ههمیشهمرۆڤهپاوانخوازهكان كار بۆ تالان كردن و وێران كردنی ژیانی گشتی دهكهن. ههر لهسهرهتای سهدهی بیستهوهشێخهكانی بارزان و برادۆست، دهستیان بهململانێ و شهڕخوازی كردووهدژی یهكتر و جۆتیاران و نهدارانی ههردو لایان  بهدهستی یهكتری كوشت و بڕ كردونه‌.
لهو ماوهی مهلا مستهفا بارزانی لهڕوسیا ههلدهمسیبوو، ناوچهی برادۆست پشووهكی ئارامیی بهخۆوهبینیبوو، كهمهلا مستهفا لهڕوسیا گهڕایهوهو كۆمهلهچهكدارێكی لهدهورهی خۆی بینین، لهجیاتی خزمهت بهنیشتیمان و هاولاتیان و ئاوهدان كردنهوهبكات، دهستی بهتهسفییهكردنی نهیارهكانی خۆی و بنهمالهكهی كرد. مهلا مستهفا و هێزهكوردایهتییهناموبارهكهكهی چهندین جار هێرشیان كوردوتهسهر ناوچهی برادۆست و وێرانیان كردووه، بهو هۆیهوه، لهسالی ١٩٦٢ ههتا ١٩٧٠ زۆرینهی گوندهكانی برادۆست بهخاپوری و چۆل مابونهوهو دانیشتوانیان لهئاوارهییدا دهژیان. لهسالی ١٩٧٠دا ڕێگامان پێدرا گوندهكان ئاوهدان بكهینهوه‌. لهسالی ١٩٧٨ حكومهتی بهعثییهشۆڤێنییهخۆپهرستهكان گوندهكانمانیان دوبارهوێران كردن و ئێمهیان لهكۆمهلگهزۆرهملێكان ئاخنین. لهسالی ١٩٩١، لهكۆمهلگاكانیشدا ڕاو نراین و ئاوارهكراین و ههتا ئێستا ژیان لهدهربهدهریدا بهسهر دهبهین. ئێستا تهمهنی بهندهلهسهروی ٦٢ سالیهوهیه، لهو ٦٢ سالهدا، تهنها ههشت سالان لهسهر ملك و مالی خۆمان ژیاوین، باقی ئهوهزیادتر له٥٤ سالهلهئاوارهییدا، لهدووری خاكی ڕهسهنیماندا دهژیێین. ئهو ههشت سالهی لهسهر خاكی ڕهسهندا ژیاین، وهك مرۆڤی سۆزدار و ساده، لهگهل سروشتی گوندهكانماندا تێكههلاو ببوین. دار و درهخت و چیاو دۆل و كانی و ڕوبار گشتیان بهرهكهت و بهر بهخش و ئاسودهیی بون بۆمانجۆرهدارێكی بهردهر ههبون، زۆر شاز و كهم بون، لهو داراندا، جۆرێكیان داری سنجی بون، دارهسنجی بهرێكیان دهگرت، مرۆڤ ههر حهزی دهكرد بهشینی بیانخوات و لهزهت و چێژیان لێ وهرگری
كهدهگهیشتن، دهمانچنین و لهمالهوهههلدهگیران، ههتا بههارێ خراپ نهدهبون و ههر دهخوران. ئهمڕۆ بهههلكهوت ڕێگامان كهوتهدوكانێكی سینی، لهسهر یهكهم ڕفانكه، چاوم بهسنجیان كهوت، لهكیسهیهكی نایلۆن دابون، منیش پرسیم داخوا كیس بهچهندییه؟ ژنێك وهلامی دامهوهو گۆتی، ٢٩ دۆلارو ٩٩ سنت، واته٢٨ دۆلار یهك سنت كهم. دهتگۆت شتێكی خوایی بو، ڕوحم ڕانهدهوهستا و ههر لهدهوریان دهسوڕام، ژنهفرۆشیارهكهگۆتی، ئهگهر بهساخی بیانخۆیت، پێت نافرۆشم، چونكی دهبێ بیانكولێنی، نهوهك پێیان بمری، ههلبهت ئهو نهیدهزانی كهمن حهزم لهخواردنیان نییه، تهنها ئهوهڕوحمهلێناگهڕێ لێیان دوور كهومهوهو بهیادی جاران، دههاتنهبهرچاوم. لهههمان كاتدا، ههم خۆم و ههم سنجیهكانم بهغهریب دههاتنهپێش. ئاهییهكم ههلكێشاو ناچار بوم بلێم ههیییی بهنهفرهت بی ململانێی خۆپهرستان و پاوانخوازان. خۆ ئهگهر لێگهڕابان، ئێمهی جۆتیار بهژیانی گوندان ڕازی بوین و لهجیاتی بارگرانی، ههردهم ناندهر و خوان ڕایێخهری میوان و ڕێبوار و كاروانیان بوین و پێویستیمان به‌ به‌رهه‌م و خواردنی بریقهداری به‌ كێمیایی دروست كراوو ناته‌ندروست ههر نهبوو. هه‌ر ئه‌وتۆ پێویستمان به‌ هیچ شتێكی ده‌ره‌كی نه‌بو، داهاتی جۆتیاری و مه‌ڕداریمان به‌ زیاده‌وه‌ بو. ئاسوده‌یی و شادومانی و ته‌باییش هه‌ر مه‌پرسه‌.


وێنهی سنجیهكانم بۆتان گرتووهو سهرنجدانتان جێی سوپاسگوزاریمانه‌.

No comments:

Post a Comment