سه‌ره‌تای فیتنه‌ی به‌ینی شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی و شێخ ڕه‌شید لۆلانی. ده‌كرێ پێش ئه‌و كاتیش ئاژاوه‌و ململانێی كه‌م كه‌م هه‌بوبێت، به‌س نه‌گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته‌ی هێرش كردنه‌سه‌ر یه‌كتر و وێران كردنی یه‌كتری. پاییزی سالی ١٩٢٩ شێخ ئەحمەد بارزانی چوار کەسی لە ڕەشەکەکانی خۆی ناردنە گوندی ئێمە، گوندی بەنێی خواکوڕک. گوندی به‌نێ له‌قه‌د شاخی به‌رزی چیابه‌نه. ڕووی ده‌كه‌وێته‌ڕۆژهه‌لات، بەری لە گوندی شۆشنه و چیای دێل،یە. ده‌كه‌وێته‌به‌ینی گونده‌كانی جۆرت و ئێشمێ. ئه‌و ڕه‌شه‌كانه ناردرابوون بۆ ئەوەی شانەیی (زەکات) لە جۆتیارانی گوندی بستینن و کۆ بکەنەوە بۆ ته‌كیه‌ی شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی. جۆتیارانی ئەو گوندە، زۆر لە بارێکی ناهەموار و کەمدەرامەت و داهاتدا دەژیان. سەرەڕای دەستکورتی و نەبوونی و ژیانی دژواریان، هەموویان زەکات و سەرفترەیان دەدانە تەکیەی شێخ ڕەشید لۆلانی و لە توانایاندا نەبوو شانەیی بدەنە کەسێکی تر لە دەرەوەی دەڤەرەکەیان. هەر ئەوتۆ هۆزی برادۆست، زۆربەیان بە قەناعەتەوە لەگەل تەکیە و بیروباوەڕی شێخ ڕەشید لۆلانی دابون و زەکات و سەرفترە و خێراتیان بۆ ئەو تەکیه‌و حوجرەی خوێندنی ئایینی سەر بەو تەکیه دەناردن.
ئەو چوار کەسەی لە لایەن شێخ ئەحمەد بارزانییەوە ناردرابوون، قسه‌كه‌ر و بڕیارده‌ریان مه‌لا لێڕی بوو. داوایان لە جۆتیارانی گوندەکەمان کرد کە هەر یەکەی دەیەکی، واتە لە نۆ شت، دەیەمینیان بۆ شێخ ئەحمەد بارزانی کۆ بکەنەوە و تەسلیم بەو چوار کەسە بکرێت. واتە، گەنم، جۆ، گەنمە شامی، هەرزن، تالە، شەدانی، قونجی، برنج، ماش، نۆک لۆبیە، و مەڕو مالات و هەتا دوایی. لە هەر هەمووی دەیەکییان دەویست. جۆتیارانی گوندیش لەگەل ئەو چوار کەسە بە سەرکردایەتی مەلا لێڕی، کۆبوونەوە و پێیان گۆتن، "بە داوای لێبوردنەوە، ئێمە زەکات و سەرفترەمان بۆ تەکیەی شێخ ڕەشید لۆلانی ناردوون و لە تواناماندا نییە و ناتوانین سالێ دوو جار شانه‌یی بده‌ین. به‌تایبه‌تیش ناتوانین بۆ هیچ تەکیه‌یەکی ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كه‌مان بنێرین." دیاره مەلا لێڕی و هه‌ڤاله‌كانی فه‌رمانی شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی‌یان له‌به‌رچاو گرت نه‌ك بارودۆخی ناهه‌مواری جۆتیاران. بۆیه دەستیان كرد بە گەف و گوڕ و خۆسورکردنەوە و داڕسانە هندەک جۆتیاران و گۆتیان، "دەبێ هەر کەسێک بەبێ خۆبادان و دواکەوتن، شانەیی بهێنیت و تەسلیممان بکات، ئەگینا هەر یەکتان دوا بکەوێت، دارکاریی دەکەین و بە کەیفی خۆمان شانەیی لە مالەکەی هەلدەگرین."
بەو شێوە جۆتیارانی ئەو گوندە لەژێر زەخت و زۆری ئەو چوار کەسە، هیچ ڕێگەیتریان لەپێش نەما، بە ناچاری ئێمەی جۆتیار بە دزیی ناردراوانی شێخ ئەحمەت بارزانییەوە مشورەتمان کرد و بڕیارماندا کە به‌ناوی نانخواردنی نیوەڕۆوە بانگیان بکەینە مالی شێمەد و هەرچواریان چەك بکەین و شانییان پێ نەدەین. هەموو جۆتیارانی گوندی ڕازی بوون لەسەر ئەو بڕیارە و پیلانه‌كه‌مان سه‌ری گرت. لەو کاتەوەی ئەوان هەرچوار هاتنە ژورێ، خۆمان پێدادان و لە چەکمان کردن. لەناو دەستی ئێمەدا، مەلا لێڕی خۆی بچوڕیەوە و خەنجەرێکی لە مهاجیر شۆشنەیی دا. باش زیندەی نەگرت، مهاجیریش قونداغە تفەنگه‌کی لە ناو چاوانی مەلا لێڕی دا و یەخستی. کە لە مەلا لێڕی دراو کەوت، ئەوانیدی زانییان خۆیان بجولێنن دەئێشێندرێن، بۆیە هیچ خۆیان نەجولاند و ڕەختەکانیان لە پشتێ کردەوە و دایانە دەستی جۆتیاران. هەرچوار کەسین بە دەست گرێدایی و چەک کراوی هناردنەوە بۆ بارزان و پێمان گۆتن، "لە تەکیەی شێخ ڕەشید لۆلانی بترازێ، ئێمە ناتوانین شانەیی بدەینە کەسی تر. ئینجا تکایە جارێکی تر بۆ شانەیی ڕوو مەکەنەوە گونده‌كه‌مان.“
بەس مالە شێخی بارزان لە خۆیان زیادتر حەزیان بە هەبوونی کەسی تر نەدەکرد و هەردەم هەولیان دەدا کە هەموو هۆزەکانی ئەو دەڤەرانە تەسلیم بە ئەمر و فەرمانی ئه‌وان بن و خه‌ریجی و شانه‌یی بده‌نه دیوان و ته‌كیه‌ی بنه‌ماله‌ی بارزان. ئەوەی تەسلیم بەوان نەبێت، تەپەسەر بكرێن و لەناو ببرێن. بۆیە لەسەر ئەو گرفتە، کەوتنە عێناد و غەزەب و تەگبیر کردن و گۆتیان، "دەبی جۆتیارانی گوندی بەنێ قەتل و عام بکرێن و خاک و خۆلی ئەو گوندەش بە گوندەکانی دەوروبەره‌وه بسوتێندرێن".
ڕۆژانە گەف و گوڕمان پێ دەگەیشتن و هێدی هێدی دەستیان دەهاویشتە خەلکانی برادۆست، هەر کەسێکیان بەبەر دەست کەوتبا، سوکایەتیان پێ دەکردن و دارکاریان دەکردن. به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سۆفی و ڕیشدار بون. هەتا دەهات ئاگری ئاژاوەگێڕیان گەشتر دەبوو. زیادتر دەست درێژیان دەکردە سەر خەلکی برادۆست. چونكی سۆفیه‌كانی شێخ ڕه‌شید لۆلانی سه‌رجه‌میان نوێژكه‌ر بوون. وه‌ك نیشانه‌ی تۆبه‌داری، ڕیشه‌كی قه‌له‌م كردیان ده‌هێشته‌وه. هنده‌كیشیان، ته‌واو ڕیشیان ده‌هێشته‌وه و خشتیان نه‌ده‌كرد. دیاره شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی و تابعه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر قێزه‌ون پڕوپاگنده‌یان دژی سۆفیه‌كانی شێخ ڕه‌شید لۆلانی كردبوو. بۆیه ڕقئه‌ستوریان گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته، كه‌هه‌ر سۆفیه‌ك كه‌وتبا ده‌ست له‌شكری بارزان، سه‌ره‌ڕای ئه‌شكه‌نجه‌دان، ڕیشیان ده‌تراشین و سه‌ر و سمێلیان لێ هه‌تك ده‌كردن. چووبانه سه‌ر هه‌ر ماله سۆفیه‌ك، به‌رمالی نوێژیان لێ ده‌ستاندن و له‌به‌ر چاویان، میزیان پێدا ده‌كرد و ده‌یان سوتاندن. ئێمە ئەوانەی گوندی بەنێ، چەند کەسێکمان ناردنە لای شێخ ڕەشید لۆلانی و پێمان ڕاگەیاند کە مالی بارزانی بەدوای هەلێکدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی لەناومان بەرن. بەس شێخ ڕەشید بەبێ ئەوەی هیچ هێز و پارێزگاری و چارەسەرییه‌ک بۆ گوندەکەمان دیار بکات، بەو کەسانەی گۆتبوو "(وەلایەلعەزیمە) مالی بارزانی ناتوانن هیچتان لەگەل بکەن و ئەگەر تاوانێک ئەنجام بدەن، بەسەریانەوە ناچێت. بڕۆنەوە سەر کار و کەسابەتی خۆتان“. بەس ئێمە دەمانزانی مالی بارزان چ شەڕەنگێز و بێ ویژدانێکن
بۆیه سه‌ره‌ڕای ئاگادار كردنی شێخ ڕه‌شید لۆلانی، ئێمه‌ی خەلکی گوندی بەنێ هەر لەژیانی خۆمان و مال و خێزانمان تەئمین و دلنیا نەبووین. لەبەر هندێ سەرەتای سالی ١٩٣٠ گوندی بەنێمان چۆل کرد و هەموومان هەلاتین و چووینە گوندی ئەلموشێ و لەوێ دەستمان بە شینایی و کەسابەت کرد. ئێمەی جۆتیار، بەهۆی دەستکورتی و نەبوونییەوە، زۆربەمان توانا‌مان نەبوو تفەنگ بکڕین و چەکمان نەبوو. تاكوتوكی گوندیانمان چەکدار بوون. ئەوانەی چەکیان هەبوو، بە تفەنگەوە دەهاتنە ناو کار و کەسابەت. چونکی پەلاماردانی جۆتیارانمان لە لایەن لەشکری شێخ ئەحمەد بارزانی،یەوە، چاوەڕوانکراو بوو.
ماویەتی!
وێنەکەم لە گوگل وەرگرتووە.
No comments:
Post a Comment