Friday, November 24, 2017

تیرۆر ١٩٥٨ بۆ ١٩٥٩

كاری تیرۆرستی.
تیرۆر لهسهردهمی داعش بهرپا نهبوه‌. بهلكو داهێنانی تیرۆر لهسالانی پهنجاكانهوهبهدهستی چهكدارهكانی كوردایهتی ئهنجام دراوهدژی ههژارانی گوندنشین.
سال ١٩٥٨ بۆ ١٩٥٩
مهلا مستهفای بارزانی لهڕوسیا دهگهڕێتهوهو دارو دهستهی ئهفهندیهكانی كوردایهتی جلهوی خۆیان دهدهنهدهستی و وادهزانن لهو ماوهی لهڕوسیا ماوهتهوه، شارهزاییهكی باشی پهیدا كردووهو لهكاری ڕێبهرایهتی و ماف و یهكسانیدا، باشترین كهس دهبێت بۆ بهرهوپێش بردنی دۆزی كوردان و سهركهوتو دهبێت و چیتر دژبهرایهتی عهشیرهتهكان ناكات.

ئهو كاتی مهلا مستهفاو چهكدارهكانی، لهپهیوهندیدا دهبن لهگهل دهولهتی عێڕاق بهسهركردایهتی عهبدولكهریم قاسم.
چهكدارانی مهلا مستهفای بارزانی، بهدهڤهری دۆلهمهڕی و دهوروبهری چیای حهسهن بهگدا بلاو دهبنهوه‌. 

كاروانهكی سۆفیهكانی شێخ ڕهشید لۆلانی هاتبونهدیانا و چهند دهوارێكیان لهشهكرو ئارد بار كردبون و دهگهڕانهوهبۆ لۆلان. لهگهڕانهوهیاندا بهدهشتی دیانادا بهڕێدهكهون و  دێلزیاو شینكهكانی بادلیا بهجێ دههێلن و لهگهروی ئۆمهراغا بهسهر دهكهون و شۆڕ دهبنهوهبهرهو شیوهشێخان. ئهو كاروانچی سهرجهمیان كهسانی خوایی و سادهبون و غهرهزیان لههیچ كهسێك نهبووهو كوشتنی كهسیان لهخهیالدا نهبووه‌. ڕویان لهگهڕانهوهدهبێت و تهنها خهیالیان لای بارهكانی ئاردو شهكرهكهبیانگهیهننهوهجێی مهبهست و برسییهكانی چاوهڕوانی كاروان لێی سودبهخش بن.

كاروان دهگاتهشیوهشێخانێ. لهشكری مهلا مستهفا دهنگیان دهدهن و لێیان دهپرسن، ئێوهكێن و بۆ كوێ دهڕۆن؟ كاروانچیهكانیش لهو تهبعانهبون كهبۆ پاراستنی ڕوحی خویشیان درۆ نهكهن. زۆر ڕاشكاوانهوهلامیان دهدهنهوهو دهلێن، ئێمهكاروانچین و هاتوین هندهك ئهرزاق بۆ مال و خێزان پهیدا بكهین و بهرهو لۆلان دهگهڕێینهوه‌. كهدهبینن ههر نۆ كاروانچیهكان سۆفیی ڕیشدارن و تهوبهداری شێخ ڕهشید لۆلانین، دهورهیان لێدهدهن و ههر نۆ كاروانیهكان دهگرن و پشتاو پشت لهدارایان دهبهستنهوه‌. ههتا ویژدانیان دههێنی، ئهشكهنجهیان دهدهن و لێدان و ئیهانهیان دهكهن. پاشان بهچهقۆ دهست بهكهول كردنیان دهكهن، لهسهرهتادا بهساخی، ڕیش و سمێلیان كهول دهكهن. ههر بهبهستراوهیی دهمارهخوێنبهرهكانیان دهبڕن و بهو شێوهههتا ههر نۆ كاروانچی ڕوحیان دهردهچی و لاشهكانیان بهههلواسراوی بهجێ دههێلن و ئهرزاقهكهشیان دهبهن و دهڕۆن.

شوكور لهو كاتیهوهههتا ئێستاشی لهگهل بێت، دادگایهك پهیدا نهبو كهكهس و كاری ئهو نۆ كاروانیهبێتاوان تیرۆر كراوانهبتوانن داوای مافی ڕهوای خۆیان و خوێنی بهناحهق ڕژاویان بكهن. ئێستاش بهشێك لهنهوهكانی ئهو تیرۆر كراوانهو نهوهكانی مالهشێخیان، خزمهتی كوردایهتیی تۆقێنهر دهكهن.

بهڕێزان، ئهو نۆ كهسهی باسی تیرۆر كردنیانم كردون، نهبینیومن، نهدهیانناسم. بهلام لهدهیان كهسی بهسالاچوی ناوچهی برادۆست بۆم گێڕدراوهتهوهو بهشێكی ئهو كهسانهئێستاش لهژیاندا ماون كهزۆر بهدهقیقی ئاگاداری تیرۆر كردنی ئهو كاروانچیهبێتاوانانهن و ناوی یهكهیهكشیان دهزانن. ههرئهوتۆ لهجێگای تیرۆر كردنی ههر یهك لهو نۆ كهسهدا، خهلهبهردێك دروست كراوهو ههتا بیست و شهش سال پێش ئێستا كههێزی كوردایهتی لهدیمهشق و تاران و ئهنقهرهگهڕانهوهسهر حازری، قلۆتكهبهردهكان ههر مابون. دهكرێ ههتا ئێستاش مابن، ئهگهر كوردپهروهران نهیانڕوخادبن بۆ ئهوهی ئاساڕی تیرۆر دیار نهبێت.

مهبهستی من لهنوسینهوهی ئهم تیرۆره، نهدژایهتیه، نهڕق لێبونهوهیه، نهلایهنگیریه‌. تهنها مهبهستم، ئهوهیهكهنابێ مرۆڤ مێژووی خۆی لهبیر بكات و ههروا بهئاسانی پشتگوێیان بخات. لهههمان كات، مهبهستمهلهخوێنهرانی خۆشهویست و ههموو كوردانی عێڕاق بپرسم و بلێم، دهبێ چ شۆڕشێك بێت، ههردهم  هاولاتیان و هاوزمانانی خۆی بهدڕوندهترین شێوهتیرۆر كردبن و درێژهیش بهههمان ڕێباز بدات؟ 
دیسان دهپرسم و دهلێم، ئهوهزیاتر لهپهنجاو ههشت سالهدوای ئهو ڕوداوهو هزاران ڕوداویتری خراپتر بهدهستی كوردایهتی بهسهر كورددا هاتونهو بهردهوامیشن. ههتا ئێستا لهماوهی ئهو پهنجاو ههشت سالهدا، یهك دادگای عادل و مافناس و حهقستێنهوهلهناو كورد دروست نهبوهكهكهسێك بتوانێ داوای حهقی خۆی لهسهر تاوانبار تۆمار بكات و تاوانبار خۆی لهدادگادا ببینێتهوهو ههرچی هاتو بهئاسانی ڕۆیشت و بهبێ لێپێچینهوهبێدنگیی لێكرا

من خوێنی خۆم دهكهمهكاسهكهدهست بۆ هندهك نوسینی ناوچهكهدهبهم و دهزانم دهیان كهس ئاگاداری هندهك لهو ڕوداوانهن و لهژیاندا ماون، كهچی ناوێرم پهیوهندیان پێوهبكهم و وردهكاریی ڕوداوهكهیان لێپرسم، نهوهك لهترسی حوكمی كوردایهتی نهتوانن وهلامم بدهنهوهو ڕاستیهكان وهك خۆی بگێڕنهوه‌. لهههماندهمدا، هزاران كهس بهبێ تاوانی بهدهستی كوردایهتی تیرۆر كراون و ئهولادهكانیان ناوێرن باسی بكهن، نهوهك ئهوانیش بهدهردی باوك و باپیرانیان تیرۆر بكرێن و خوێنیان بهفیڕۆ بڕوات. دهشزانم ئهو جۆرهڕوداوانهلهههموو حیزبهكوردیهكانی عێڕاق وهشاوهتهوهو لهههموو ناوچهكانی كوردستانی عێڕاق ڕویانداوه، لێ من زانیاریم لهسهر ڕوداوهكانی ئهو ناوچهیهههیهكهتێیدا ژیاوم. دهكرێ، ههركهسێك لای خۆی ڕوداوهكانی ناوچهی تێیدا ژیاوه، بخاتهوهبهرچاوو بێدهنگی بشكێنن و نههێلن دوای تیرۆر كردنمان، مێژووشمان تیرۆر بكرێ.

دواپرسیارم لهكوردایهتی ئهوه، ئهرێ شۆڕش و تێكۆشانتان بۆ كورد كردوهو دهیكهن، یان ههر لهسهرهتاوهئێوهی كوردپهروهر، بۆ بڕینی شادهماری كوردانی بندهست دروست كراون و كار بۆ داگیركهران دهكهن؟؟؟؟


No comments:

Post a Comment