Wednesday, November 29, 2017

سوغره‌ ١٩٧٤

سوغره‌: 
پاییزی سالی ١٩٧٤

مانگی ڕهمهزان بو. خهلكانی گوندهكهمان گچكهو گهورهسهرجهمیان بهڕۆژو بون
بهزمانی ڕۆژوداریش لهبهیانیهوهههتا ئێوارێ لهناو كارو كهسابهت بوین بۆ ئهوهی پێڕا بگهین و شتهكانمان بهسهر یهك بهێنینهوه‌.
ئێوارهدرهنگ قاسدێكی عهولا پانۆی گهردی پهیدا بو. بهگوندیدا گهڕاو گۆتی، من نێردراوی عهولا پانۆ،م و سبهینێ چهند كهسێكمان دهوێن بۆ چلو بڕین بۆ بانهیی شێخ بابۆ بارزانی لهگوندی ههیاتێ.

بهینی گۆندی ئێمه، بۆ گوندی ههیاتێ، بۆ كهسانی توندڕۆو چهلهنگ شهش سعاتهڕێ بون. خهلكانی گوندهكهمان ههموویان هاتنهلای قاسد و پێیانگۆت، بهڕێز، حهفت ڕۆژ ماون ڕهمهزان تهواو بێت. ئێستا پاییزهو چلو ههمووی تۆزو گهرده‌. بهزمانی بهڕۆژو چلو بڕین زۆر زهحمهته‌. بگهڕێوهو سلاوو ڕێزمان بهعهولا پانۆ بگهێنه‌‌. پێی بلێ. خۆمان لێبگری ههتا ئهو حهفت ڕۆژهتهواو دهبن، پاشان ههموومان دێین، لهجیاتی ڕۆژێك، سێ ڕۆژان چلوتان لهبۆ دهبڕین.

قاسد گهڕاوهو ئێمهش ڕۆژی پاشتر چوینهوهسهر كهسابهتی خۆمان. ئێوارێ قاسدێكیتر لێمان پهیدا بویهوهو ئاگاداریی داینێ و گۆتی، عهولا پانۆ فهرموویهتی، ئهوشۆ نهگهنهههیاتێ بۆ چلو بڕین، چهند كهسێك دهنێرم ههموویان داركاری بكهن و بهشهق بیانهێنن

ئێمهش چارمان نهما، حهفت كهس خۆمان ئامادهكردو لهگهل قاسدی دووهم بهڕێكهوتین بهرهو گوندی ههیاتێ. بانگمان بهڕێوهخواردو شهو گهیشتینهبانهیی شێخ بابۆ بارزانی
عهولا پانۆ وهكیلی شێخ بابۆ بو بۆ بهڕێوهبردن و سهرپهرشتی مهڕو مالات و بانهیی.

كهگهیشتینهوێندهرێ و سهلام و كهلام كراو دانیشتین. عهولا پانۆ لهدیوهخاندا دانیشتبوو گۆپالهكی كهم خڕی كنێری لهپێشهخۆ دانابو. چایهكیان بۆ هێناین. بهگهر چاخواردنهوهڕا، جهماغهت پێیان گۆت، عهولا، ئێمهههموومان ڕۆژودارو نوێژكهرین، تكایهبهیانی جێگایهكمان بۆ دابنێن كهلهئاو نزیك بێت بۆ ئهوهی پهكمان نهكهوێت.

عهولا هاتهجواب و گۆتی، جارێك لهسهر كانیهك لهگهل سۆفیهكان بوین. سۆفیهكان دهچونهتارهت و لهسهر كانی تارهتیان دهشوشتهوهو خۆیان بهدهست نوێژ دهكرد. منیش ویستم چاو لهوان بكهم و چومهسهر دهراوی كانیێ، قۆدیی توتن و چهخماخم كهوتنهناو ئاوێ. لهو كاتیهوهقرارمدا دهست بهئاو نهگهیهنم و چاو لهسۆفیهكان نهكهم
ههر ئهوتۆ بهزهردهخهنهوهگۆتی، من فهلهی مالی بارزانم و حهز لهو جێگایهناكهم كهئاوی لێههبێت. منیش حهزم لهكێندهرێ بیت، بهیانی بۆ چلو بڕین دهتانبهمهئهوێ. ناچارماین و چیتر درێژهمان نهداێ.

ڕۆژی دواتر لهگهل بهرهبهیانێ، ئێمهیان بردینه‌‌ بهتهن و كهندالێك و دهستمان بهچلو بڕین كرد. ئێمهی لادێیی، كهسانی ساخلهم و ناخ پاك و دوور لهكاری مخهنهتی بوین. ئهوهندهچهلهنگ و ئیشكهر بوین. هیچ كارهك خۆی لهبهر نهدهگرتین. ئێمهحهفت كهس بوین. من و گهنجێك بهناوی بازید ڕۆژومان شكاندن. ئهوانیتر ههر بهزمانی بهڕۆژو، ههتا ئێوارێ حهفت گوێدارهچلومان بڕین و نژنین.

ئێوارێ عهولا بهچهند كهسێكهوههاتن و تهماشایهكی ئێمهیان كردو واقیان وڕما لهزیرهكی و چهلهنگی ئێمه‌. پاش تهواو بون و دهست ههلگرتنمان، گۆتی چونكی ئێوهبهقاسدی یهكهم نههاتن، دامنابو جهزاتان بكهم و سێ ڕۆژان چلوتان پێببڕم. بهلام مادام ئێوهئهوهندهساخلهم و موخلیس ئیشتان كردوه‌. خۆتان كڕیهوهو ههڕونهبانهیێ، بانگی بخۆن، ئهوجا دهتوانن بگهڕێنهوهبۆ گوندهكهتان. ئێمهش گۆتمان مالتان ئاوا بێت، مادام ئازادت كردین، ئیزنمان بدهدهڕۆین بۆ ئهوهی بهوهخت بگهینهوهمالێ
ههر چۆن بێت ئیزنیانداین و بۆ نیوهشهو گهیشتینهوهبهنێی گوندی خۆمان.

بهڕێزان. زۆربهی ئیش و كاری مالهشێخهكانی بارزان لهسهر شانی ههژاران و نهدارانی گوندهكان بون. ههركاتی دهیاننارد بهدوای خهلكانی گوندێكدا، ناچار بون بچن بۆ سوغره‌. ئهگینا داركاریان دهكرا. ئیتر بانهی شێخ عثمان بارزانی، شێخ محهمهد خالد بارزانی، شێخ لوقمان بارزانی، شێخ عهبهیدوللهبارزانی و زۆریتر. كاری سهرجهم شێخهكان بهسوغرهپێكردنی ههژاران بهڕێوهدهچون. دلنیام كاری عهولا پانۆش بهپێشمهگایهتی و قارهمانی ئهژمار كراوهو قوتی ههژاران بۆ ئهو جۆرهقارهمانانهخهرج كراوه‌.


سهرهڕای سوغرهپێكردنیش، خۆشحالم كهشێخ بابۆ كوڕهكی ویژدان زیندوو خوێندهواری وهك ئهیوبی لهدوا بهجێ ماوه‌. خۆزگهتوڕوتۆی ئهوانیتر بهڕوبعی ئهیوب بابۆ بارزانی خاوهن نوسین و دهربڕین و ویژدان بان و لهگهل گهلی كورد ڕاستگۆو پاك بان، قهیدیی سوغرهپكردنی ئێمهی نهدهكرد.

No comments:

Post a Comment