ڕاو : به‌شی ٤
١- به چه‌ند شێوه‌یه‌ك ماسی ڕاو ده‌كران. له ڕوباره‌كانی به سولاغ و هه‌لدێر له شێوه‌ی تاڤگه‌دا، چهپهرێكی زۆر گه‌وره ده چندراو و دروست ده‌كرا. له كێندهرێ ئاوی ڕوبار ببایه سولاوكهیهكی بلند و به ڕێژنه، ئه‌و چهپهریان ده‌برد و ده‌دایه به‌ر سولاوكهی ڕوبارو به

٢- بهاران كه ڕوبار زۆر بۆش ده‌بون دار‌و قرش (كرش) و شتی ده‌وره‌ی خۆی ڕادهمالی و شێلو ده‌بو، زۆربه‌ی ماسیه‌كان ده‌چونه ناو كونه‌كانی ده و ڕوبار و شیوكهكانی بچوك بچوكی شێلو نه‌بویی. ئه‌و كونانه‌ی ماسی خۆیان ده‌دایێ، پێیاندهگۆترا، هۆله ماسی، یان هه‌له ماسی.
له بهاری ١٩٧٦ سه‌ردانی مالی خاله‌تم كرد له لۆلانێ. حاجی ئیدریسی مێردی پلكم گۆتی، چیدهلێی بچینه سه‌ردانی مالی حاجی عه‌بدولله له سالاریا. گوندی سالاریا له نزیك سنوری ئیرانه. ناوچه‌یه‌كی به‌فرگر و كوێستانه. بهاران له‌گه‌ل بژین و توانه‌وه‌ی به‌فر، ڕوباره‌كان بۆش و شێلو ده‌بن. ئه‌و شه‌وه‌ی چوینه گوندی سالاریا، ڕۆژی دواتر حاجی ئیدریس به من و خالد حاجی عهبدوللهی گۆت، هه‌ستن بچینه ماسیگرتن. منیش ته‌ماشام كرد، نه تۆڕ، نه قولاب، نه دوشاخه، نه دهنهمێت و ده‌رمان مهرگهموشیان پێنه‌بو. پرسیم و گۆتم چۆن و به‌چی ماسیان ڕاو ده‌كه‌ین؟، حاجی ئیدریس، گۆتی، بڕۆن بابچین، ماسیان به‌ده‌ستان ڕاو ده‌كه‌ین. من بڕوام نه‌كرد، به‌لام گۆتم ده‌با بچین داخوا چۆن ده‌بێت؟ كه چوین، كه‌ندێك ئاوی سافیی لێدههاتهخوار بۆ ناو ڕوبار. حاجی ئیدریس
جێگایه‌كی ده‌ست نیشان كرد‌و پێی گۆتین ئه‌لێره به‌ری ئاو بگرن. به هه‌ر سێكمان به‌ردمان هینان و به‌ری ئه‌ومان ته‌واو گرت. حاجی ئیدریس جۆته گۆریهكی ئێرانیی له‌پێ دابون، پێیان ده‌گۆت، گۆریه‌ی زیندانی. گۆریهكانی له ده‌ست كردن و خۆی خسته ناو ئاوی به‌ر لێ‌گیراو، هه‌رجاری ده‌ستی ده‌برده ناو كون و كه‌لێنی به‌رده‌كان، دو سێ ماسیی به‌یه‌كه‌وه ده‌گرتن و فڕێ ده‌دانه ده‌ره‌وه. من و خالیدیش كۆمان ده‌كردنه‌وه و ده‌مان خستنه ناو توره‌گه و جه‌نتا. ئه‌و ڕۆژی هند ماسیی گرتن كۆلهپشتی هه‌رسێكمان پڕ بون و به‌زۆر شیاین بیانهینینهوه.
هه‌ر ئه‌و ئێواره به‌شی مهنجهلێك ماسیان خاوێن كردنه‌وه، هنده‌ك چیلكه داریان خستنه بنی مه‌نجه‌ل، پاشان ماسیه‌كانیان له شێوه‌ی دۆلمه ڕاست و چه‌پ له‌سه‌ر یه‌ك نژنین هه‌تا مه‌نجه‌ل نزیكی پڕ بون بو. هه‌ر چینهكیشیان داده‌نا، هنده‌ك سماق و خوێیان به‌سه‌ردا ده‌كردن. پاشان خستیانه سه‌ر ئاگر، هه‌تا به‌یانی ماسیه‌كان كولابون. ڕۆژی دواتر، ئه‌و ماسیه‌یان هینان، ئه‌وتۆ كولا بون، ئێسك و گۆشت گشتی وه‌ك یه‌ك لێهاتبون. گۆشت ماسیه‌كه ئه‌وه‌نده به چێژ و خۆش بون، وه‌ك ده‌گۆترێ، حه‌فت تامیان لێ ده‌هات.

٤-ده‌رمانی مهرگهموشیش هه‌بو بۆ ماسی گرتن به‌كار ده‌هات. ده‌چون یه‌ك سینیه كرم،یان ده‌هێنان و ده‌رمانیان ده‌كرده فتیله و له كرمه‌كانیان ههلدهكێشا، یانیش له‌گه‌ل هه‌ویر تێكههلاو دهكراو ده‌یان هاویشته ناو ئاو. هه‌رچی ماسیی ئه‌و مهرگهموشی ده‌خوارد، تێكڕا ده‌مردن. دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك، ئاوه‌كه پڕ ده‌بو له‌و ماسیانه‌ی به‌ده‌رمانی مه‌رگه‌موش ده‌كه‌وتن.
٥- له سالانی هه‌شتاكان، ماتۆڕی كاره‌با په‌یدا بون. كه‌سانێك هه‌بون، به ماتۆڕی كاره‌بای گۆمهكانیان ده‌كردنه كاره‌باو هه‌رچی ماسیی كچكهو گه‌وره‌ی تێدا بان، گشتیان ده‌مردن و به‌شی خۆیان ڕاو ده‌كردن، هزارانیش به‌ئاودا ده‌چون و خه‌سار ده‌بون.
مرۆڤ ده‌كرێ ڕاو بكات و نه‌فسی شۆمی تێر بكات به گۆشتی گیانداران. لێ كاره‌ساته بۆ ڕاو كردنی چه‌ند جه‌مه (ژه‌م) گۆشت ماسیه‌ك، هه‌رچی زینده‌وه‌ری ڕوبار هه‌یه، تێكڕا بێگیانیان بكات و ژیانیان لێبستێنیتهوه. به‌ڕای به‌نده، ڕاو كردنی ماسی به بهۆك، به تۆڕ یان به دوشاخه، زۆر گونجاوو له‌جێیه. به‌لام به‌ڕاستی ده‌رمان لێدان و دهنهمێت لێدان و كاره‌با لێدان، هه‌رسێكیان گه‌وره‌ترین تاوانن و ئه‌گه‌ر قانون و لێپێچینه‌وه هه‌بێت، ده‌بێ گه‌وره‌ترین سه‌زا به‌شی ئه‌و ڕاوكهرانه بێت كه كۆمهلكوژیی ماسیه‌كان ده‌كه‌ن به ئالاتی نه‌گونجاو.