گێڕانه‌وه‌ی باپیرم.
باپیرم گۆتی، سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست، من مندال بوم. شینۆی خالم زه‌لامه‌كی به‌خۆوه و كهمدوێن و چه‌كداری ئه‌سعه‌د به‌گ بو.
حاجی سه‌ندیل خواكوڕكی كه‌سه‌كی مشه‌خت و ئاكنجیی گوندی ئێمه، گوندی به‌نێ بو. حاجی سه‌ندیل كه‌سێكی شه‌ڕاوی و زمان شڕ و نهڕاوهستایی بو. دانیشتوانی گوندی، كه‌م كه‌س مابون حاجی سه‌ندیل بهرهێقهی لێنهگرتبێت و شه‌ڕی پێنهفرۆتبێت.
ئێواره‌یه‌ك له‌سه‌ر كانی مزگه‌فتی گوندی بوین، حاجی سه‌ندیل كردیه كێشه له‌گه‌ل شینۆ و مه‌یدانی لێ خواست. پێیگۆت ئه‌گه‌ر پیاوی بۆم دێیه مه‌یدان. شینۆ شه‌ڕی نه‌ده‌خواست و وه‌لامی حاجی سهندیلی نه‌دایه‌وه.
حاجی سه‌ندیل هه‌ر وازی نه‌هێناو هێرشی كرده سه‌ر شینۆ و داییه به‌ر كۆلهمستان.
شینۆ كه زانیی، حاجی سه‌ندیل ڕاناوه‌ستی، هه‌ر بلند بویه سه‌رپێ و حاجی سهندیلی گرت، بایداو خستیه ناو ده‌راوی كانیی مزگه‌فتێ. خه‌لكی ئاوایی بونه به‌ڕه‌وان و لێكتریان ترازاندن و هه‌ر یه‌كه‌یان چونه‌وه مالی خۆیان.
سالێك به‌سه‌ر ئه‌و شه‌ڕدا تێپه‌ڕی. له‌سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ر چون، حاجی سه‌ندیل و شینۆ قسه‌یان له‌گه‌ل یه‌كتر نه‌بو. دوای سالێك، حاجی سه‌ندیل له‌گه‌ل كهسێكیتری ئاواییمان به‌ناوی مسته‌فا به‌شه‌ڕ چون. مسته‌فاش چه‌كداری ئه‌سعه‌د بگ بو. حاجی سه‌ندیل خهنجهرهكی له پشتی مسته‌فا داب‌و. له‌گه‌ل خه‌نجه‌ر وه‌شاندن، مسته‌فای به‌جێ هێشتبو و ڕوی دابووه كانیه ڕه‌زان، به‌ره‌و مالی خۆیان. خزم و جیرانه‌كانی مسته‌فا ده‌یبینن، مسته‌فا برینداره و خوێنی به پشتێدا دێته‌خوار. پفی ده‌ده‌ن و پێیده‌لێن كوڕه شه‌رم ناكه‌ی، سه‌ندیل تۆی كوشتوه، خوێنت به پشتێدا دێته‌خوار و تفهنگیشت به‌ده‌سته‌وه‌یه، چۆن لێده‌گه‌ڕێی سه‌ندیل به‌ساخی بڕوات؟
مسته‌فا تفهنگچیهكی باش بووه. تفه‌نگی ڕاست كردیته‌وه و تفه‌نگێكی هاویشتیته حاجی سه‌ندیل، گولله‌ی له ڕانی ئه‌ستوری دایه. سه‌ندیل خوێنی گه‌رم بو. به‌خوێن گه‌رمی ڕۆیشتبو هه‌تا شیوی خوار سهروكانیی گوندی به‌نێ. له‌وێ خوێنی زۆر له‌به‌ر ڕۆیشتبو و برینی سار ببونه‌وه وكهوتبو.
دو كوڕی مێردمندالی هه‌بون، به‌دوایدا چوبون. كه كوڕه‌كانی گه‌یشتبونه لای.
حاجی سه‌ندیل به كوڕه‌كانی گۆتبو، ئه‌وه سالێكه من و شینۆ قسه‌مان به یه‌كه‌وه نییه.
به‌لام له‌و گونده‌دا كهسێكیتر شك نابه‌م له شینۆی خاوه‌ن غیرهتتر بێت. بڕۆنه لای شینۆ و پێی بلێن، باوكمان برینداره، له فلان جێگایه كه‌وتووه و ئێمه‌ی ناردینه لاتان هه‌تا بگه‌یه فریای و بیپارێزی.
كه كوڕه‌كانی هاوار بۆ شینۆ ده‌به‌ن، شینۆ یه‌كسه‌ر به‌هانای سهندیلهوه چوبو و دایبوه پشتی و هینابویهوه مالی خۆیان.
برینی بۆ پێچابون و له ده‌رگا پاسه‌وانیی لێكردبو. ڕۆژی دواتر ئه‌سعه‌د به‌گ هاتبو له‌گه‌ل چه‌ند كه‌سێك ده‌وره‌یان له مالی شینۆ داب‌و و داوایان لێی كردبو كه سه‌ندیل،یان ته‌سلیم بكات و بیكوژن. شینۆ تفه‌نگی سوار كردبو به ئه‌سعه‌د به‌گ و زهلامهكانی گۆتبو، سه‌ندیل له مالێ منه، به‌بێ كوشتنی من پیاو نییه تخونی سهندیلی بكه‌وی هه‌تا خزم و كه‌سه‌كانی ده‌گه‌نه ئێره و ده‌یبه‌نه‌وه.
ئه‌سعه‌د به‌گ پێی گۆتبو. شینۆ تۆ چۆن به تفه‌نگی من بهرههلستاییم ده‌كه‌ی؟ تفه‌نگی من بده‌ره‌وه. شینۆ پێیگۆتبو ئێستا تفه‌نگ بۆ دهستههلینانه و پارێزگاریی كه‌سێكی پێده‌كه‌م كه ژیانی خۆی ته‌سلیم به من كردوه و متمانه‌ی پێم هه‌بووه. كه‌ی خزمی ئه‌و كه‌سه گه‌یشتنه ئێره و ئیشم به تفه‌نگ نه‌ما، بۆخۆم دێم و تفه‌نگت ته‌سلیم ده‌كه‌مه‌وه.
ئه‌وانیش ده‌ستیان ناچێته خوێنی شینۆ. شینۆش سه‌ندیل ته‌سلیم ناكات هه‌تا خزم و سۆزدارهكانی ده‌گه‌نه سه‌ری و ده‌یبه‌نه‌وه بۆ خواكوڕك. ئه‌وكاتی شینۆ ده‌ڕواو تفه‌نگی ئه‌سعه‌د به‌گ ته‌سلیم ده‌كاته‌وه.
باپیرمان ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌و مانایه بۆ ده‌گێڕاینه‌وه، كه مرۆڤی خاوه‌ن ئیعتیبار‌و خاوه‌ن غیره‌ت، دوژمنیشت بێت، له كاتی ته‌نگانه‌دا فریات ده‌كه‌وێت و پێ له به‌ڕه‌ی چروك نانێت و ئاماده‌ی دۆڕاندنی ژیانی خۆیه‌تی. به‌لام ناتوانێ بێهه‌لوێست بێت و بێ غیره‌تی قبول ناكات.
وێنه‌كه‌م له گوگل وه‌رگرتوه.
No comments:
Post a Comment